Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

 

هۆکارى هەڵهاتنى منداڵ و مێردمنداڵان لەماڵەوە .

                                                                                                                   سەمیر حوسێن

 

یەکێک لەنیگەرانیەکانى دایک و باوک ئەو کاتانەیە کاتێک منداڵەکانیان لەبەر چاویان ون دەبن و دیار نامێنن، پاشان دەست دەکەن بەهاوار کردن و گریان و پەشیمانى و ئاگادار کردنەوەى پۆلیس و کۆڵان و دراوسێ بەشوێن ئەو منداڵەدا، لەکاتێکدا ئەم کێشەو گرفتانە خۆمان بەسەر خۆمانیدا دەهێنین.

بۆیە پێویستە دایک و باوک بزانن چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵەکانیان دا دەکەن، و هۆکارەکانى دەرچوونى منداڵەکانیان لەماڵەوە بۆ شوێنێکى تر چى یە؟ ئایا لەدایک و باوکیان بێزارن؟ ئایا لە خۆیان بێزارن؟ یا گوێیان لێ ناگیرێ و داواکەیان جێ بەجێ ناکرێت؟ دەبێت دایک و باوک بزانێت چۆن هاوسەنگى ڕاگیر دەکات، و چۆن گوێ بۆ منداڵەکەى ڕٍادەگرێت تاوەکو توشى ئەو گرفتە نەبێت و بتوانێت بە رێگەیەکى باش و لێزانانە کێشەکانى چارەسەر بکات.

 بەگشتى چەند هۆکارێک دەبێتە هۆى ڕاکردنى منداڵ لە ماڵەوە وەکو :

1- خراپ سوود وەرگرتن لە منداڵ یان بەهەڵە هەڵسوکەوت کردن لەگەڵى دا.

2- ئاژاوەى ماڵەوەو بەتایبەتى نەبوونى شیرازە لەنێوان دایک و باوکدا .

3- گرنگى پێنەدانى منداڵ لە ڕووى توانایى و خستنەگەڕى حەزەکانیەوە .

4- کاتێ منداڵ قسەتان بۆدەکات باقسەکانیشى پێچەوانى بیروبۆچوونى ئێوە بێت قەسەکانى پێمەبڕنو ڕێزى بۆچوونەکەى بگرن و چاوەڕى بکەن تاکو قسەکانى تەواو بکات.

5- منداڵەکانتان تێبگەیەنن کە ئەوان هەست پێدەکەن و ئەوەى کە ئەو دەیڵێت وایە و گرنگى پێدەدەن .

6- هەرگیز منداڵەکانتان بە درۆزن، دز و بێ شعور، لار، خۆپەرست، بێ عەقڵ بانگ نەکەن، و سود لەم ووشانەش وەر مەگرن. ئەو وشانەى کە (سلبى)و خراپن، چونکە بۆى هەیە ئەوان بە توندتر وەڵامى ئێوە بدەنەوە، ڕاستە لەوانەیە ئێوە بۆ ماوەیەکى کاتى منداڵەکانتان بخەنە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێرى خۆتانەوە بەڵام کە گەورە بوون کاردانەوەیەکى خراپیان دەبێت لەسەرتان. و دەبێت منداڵ بە زۆر و شەق کارى پێ نەکرێ، چونکە کاتێ لەڕووى جەستەییەوە هەندێک گەورە بوو دەست دەکات بەیاخى بوون و ڕاکردن و هەڵگەڕانەوە.

7- کاتێ مێردمنداڵەکانتان قسە دەکەن گویان بۆ بگرن و هەوڵبدەن لێیان تێبگەن و ڕێزى بیرو بۆچوونەکانیان بگرن. کاتێ لەگەڵ بیروبۆچوونەکەى دا پێچەوانەن هەوڵبدەن بەزمانى گفتوگۆ باوەڕى لا دروست بکەیت کە تۆ ڕاست دەکەیت نەک بە زۆر و بە درۆزن و بەسوککردنى، چونکە ئەمە کاردانەوەیەکى خراپى دەبێت لەسەر تێکدانى ڕەوشى ئەو منداڵە.

8- کاتێک کە دایک و باوک توڕە دەبێت بە منداڵەکانیان بڵێن و داواى یارمەتى و کاتیان لێ بکەن بۆ پشوودان چونکە لەو کاتەدا ئەو منداڵە لەوانەیە قسەیەکى گرنگى پێ بێت یان کێشەیەکى گرنگى هەبێت کاتێک باسى دەکات بۆ ئێوە ئێوەش کاتتان نیە بۆ گوێ گرتنى ئەمەش وادەکات کە بریندار بێت و هەست بە کەمى بکات بۆیە پێوستە بە هەموو شێوەیەک حساب بۆ منداڵ و مێردمنداڵ بکەین، و گوێ لە بۆچوونەکانیان بگرین و نیازو خواستەکانى خۆمانیانى بەسەردا نەسەپێنین، ڕەوشێک دروست نەکرێت کاتێک باوک و دایک لە ماڵەوە بێت ئەو منداڵە هەست بکات لە زینداندایە و هەست بکات کە ئازادى یەکانى دەخورێت چونکە دڵنیاین ڕۆژێک دادێت کە ئەو منداڵە بە ئاسانى دەتوانین دەرگاى ئەو زیندانە بشکێنێت و دەست بدات لەسەرکێشى و دەرچوون لەماڵەوە بۆ هەتاهەتایە و دەبێتە هۆى ئەوەى کە ئەو زەحمەت و ڕەنجە زۆرەى کە کێشاوتانە بە هەدەر بڕوات. ئێوە دەتوانن ڕوەشێکى ئارام و دڵنیایى درووست بکەیت بۆ ئەوەى کۆمەڵگەش لەژێر ئەو ڕەوشانەدا بە ئارامى بەڕێوە بچێت، چونکە ئەو منداڵەى کە هەڵدێت لە ماڵەوە پەنا بۆ شوێنێک دەبات ئارامى تێدا دەستە بەربێت، یان بۆ شوێنێک کە پشتیوانى بێت بۆ ڕزگاربوون لەو زیندانە گوامانى تێدا نیە سەرجەمى ئەو گرفتانە دەکەوێتە ئەستۆى باوک و دایک وە دەبێت پێش ئەوەى بهێڵن ئەو کاراەساتانە ڕوبدات کێشەکان چارەسەر بکەن وەکو عەلى وەردى دەڵێت: "کاتێ منداڵەکانتان ساغ و بەتواناو تەندروستن هیچیان بۆ ناکەن و هیچ پێویستى یەکیان بۆ جێ بەجێ ناکەن، بەڵام کەچى نەخۆش دەکەون هەموو شتێکیان بۆ دەکەن و هەرشتێکیان بوێت بۆیان دابین دەکەن". بۆیە دبێت پێش ئەوەى گرفتەکان ڕوو بدەن یان پێش ئەوەى کار لە کار بترازێت چارەسەرى گرفتەکانیان بکەین و هاوسەنگى ڕاگیر بکەین لە نێوان خۆمان و منداڵەکانماندا.

بۆ ئەوەى منداڵ لە ژێر باڵى باوک و دایکى دا هەست بە ئارامى و دڵنیایى بکات نەک بیر لە ڕاکردن و هەڵهاتن بکاتەوە لە دەستى دایک و باوکى .

gce_2006@yahoo.com