٢٤\٥\٢٠١٣
هۆڵەندە؛ بە شێوەیەکی کاتیی
هیچ ئاڵوگۆڕێک لە یاسای پەنابەراندا ناکرێ.
ڕاپۆرتە هەواڵێک لەسەر دێباتەکەی ناو هۆڵی
پەرلەمانی هۆڵەندە بۆ هەموارکردنەوەی
پڕۆژە یاسای ''بە تاوانبار
دانانی پەنابەرانی نایاسایی'' و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی پەنابەران.
ئامادەکردنی: رزگار سالح
ڕۆژی
چوار شەممە ٢٢-٥-٢٠١٣ پەنابەرانی دەرکراوی شاری ئەمستردام و دەنهاخ
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان لەبەر باڵەخانەی ویستگەی شەمەندەفەری شاری
دەنهاخ لە هۆڵەندە وەکو دەربڕینی ناڕەزایەتی
دژی پڕۆژەیاسای بە ''تاوانبار ناساندنی پەنابەرانی نایاسایی'' بۆ بەر
بەر باڵەخانەی پەرلەمان لە شاری ناوبراو بەڕێخست.
لەدوای کۆبونەوە و ڕێڕۆشتنی پەنابەران، بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی داد
ویستگەی یەکەمی خۆپیشاندان بوو کە پەنابەران بە دروشم و پلاکارت و
لافیتەو پۆستەر و وتار دان و جۆرەها شێیوەی تری گونجاو ناڕەزایەتیان
دەربڕی و بەیاننامەی تایبەتیان بڵاوکردەوە و ئەم چالاکیە ماوەیەکی
خایاند و پەنابەران بەرەو ویسگەی دووەم کە پەرلەمانە بە وتنەوەی
دروشمەکانیان ڕێڕۆشتنیان بەردەوامی پێدا. بە گەیشتنی پەنابەران بۆ بەر
باڵەخانەی پەرلەمان، لافیتەکان هەڵواسران، پۆستەرەکان بڵند کرانەوە،
بەیاننامە دەبەخشرایەوە و هوتافکێشان دەستی پێکر. دوابەدوای ئەوە
کۆمەڵێ کەسایەتی و پەنابەران و ئاکتیڤیست وتاریان پێشکەش کرد و
سەرکۆنەی سیاسەت و یاسای دژە پەنابەری هەردوو حیزبی حکومەت- سۆشیال
دیموکرات و لیبڕاڵەکانیان کرد و دوای ئەوە پەنابەران بەرەو ناو هۆڵی
پەرلەمان بەڕێکەوتن بۆ بینینی ڕاستەوخۆی دێباتەکە.
درێژەی دێباتەکەو هەڵوێستی حیزبەکان لەسەر پڕۆژە یاسای بە تاوانبار
دانانی پەنابەرانی نا یاسایی:
پێش سازدانی دێباتەکە لە پەرلەمان بە یەک ڕۆژ ''تەیفن'' بەرپرسی
وەزارەتی بەرگری و داد کە (فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانیش) لە خۆ دەگرێت،
و سکرتێری دەوڵەت لە پەرلەمان، نوسیبووی کە ئەو بە شێوەیەکی کاتی
نایەوێت ئاسانکارییەک لە یاسای پەنابەراندا بکرێت. بەو شێوەیە ئەو
نایەوێت پڕۆژەیاسای ''سزادانی'' پەنابەرانی ''نایاسایی'' هەموار
بکرێتەوە و یاسای کویتۆم (تایبەتە بە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە دەبێت
پۆلیس دەستگیریان بکات و لە گرتوخانەکان جێگەیان بۆ دانراوە) وەکو خۆی
دەمێنێتەوە. هەروەها یارمەتی دانی پەنابەرانی نایاسایی سزای لەسەرە.
شارۆن ژنە پەرلەمانتار- سۆشیالیست، سەرەڕای سەرکۆنە کردنی سیاسەتی
هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار، بانگەوازی حیزبی سۆشیال دیموکراتی کرد بێت
لەگەڵ حیزبەکانی تری ئۆپۆزسیۆندا یاسای پەنابەری ئینسانی تر بکەن.
مەبەستی شارۆن ئەوەبوو کە سۆشیال دیموکرات هاوڕێ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا
دەتوانێت کار بۆ باشتر کردنی چاودێری پزیشکی پەنابەران بکات، لەبەر
ئەوەی سۆشیال دیموکرات لە کاتی پێکهێنانی حکومەتدا (ساڵی پار) هیچ
ڕێکەوتنێکی لەگەڵ لیبڕاڵەکان لەسەر ئەوە نەکردووە.
شارۆن ئەمەی بە سەرۆکی فراکسیۆنی لیبڕاڵەکان ووت'' لێگەڕێن با سۆشیال
دیموکراتەکان بە ئازادی بێن لەگەڵمان بۆ یاسایەکی ئینسانی تر''.
لای خۆیەوە ''لیندا فۆرتمان - چەپی سەوز''
سەرەڕای ڕەخنەی توندی لە سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی لیبڕاڵ و سۆشیال
دیموکرات سەبارەت بە یاسای پەنابەری و بە نایاسای ناساندن و سزادانی
پەنابەران وەک تاوانباران، پێی وابوو ئەگەر سۆشیال دیموکرات بە جدی
بیەوێت دەتوانێت فشار لەسەر لیبڕاڵەکان دانێت بۆ ئینسانیتر کردنی یاسای
پەنابەران، بە هاوکاری ئۆپۆزسیۆن. هەروەها لیندا داوای لە سۆشیال
دیموکراتەکان کرد کە کاریان لەگەڵ بکەن بۆ هەڵوەشانەوەی یاسای ''کویتۆم''.
هەروەها دەتوانرێت سیستەمی گرتوخانەکان باشتر و ئاسانتر بکرێت ئەگەر
سۆشیال دیموکرات هاوکاری ئۆپۆزسیۆن بکات.
لە درێژەی ڕەخنەو پرسیارەکانیدا لیندا ووتی " کە چۆن دەبێت پەنابەرانێک
تەنها لەبەر ئەوەی بەڵگەیەکیان پێنیە ڕەوانەی گرتوخانەکان دەکرێن و
مامەڵەی تاوانباریان لەگەڵ دەکرێت. ''داخستنی
دەرگاکان لەسەر پەنابەران بۆ ماوەی ١٦
کاتژمێر'' ڕەخنەیەکی تری توندی لیندا بوو لە سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی
لیبڕاڵ و تەیفن ی وەزیری داد و بەرگری.
''مایان'' لە سۆشیال دیموکرات بەم شێوەیە وەڵامی ڕەخنە و داوای
پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی دایەوە:
لە ئێستادا سۆشیال دیموکرات نایەوێت لەگەڵ بانگەوازی حیزبە
ئۆپۆزسیۆنەکاندا بێت بۆ کارکردن لەسەر سەپاندنی ئاسانکردنی و
ڕێکردنەوەی یاسای پەنابەران. هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانە وتی کە
دواتر دەتوانرێت زیاتر قسەوباس لە سەر چارەسەرکردنی پڕۆژەیاسای بە
نایاسایی دانانی پەنابەران بکرێت.'' بۆ من ئەم دێباتە پێویست نەبوو''.
لە درێژەی قسەکانیدا مایان وتی " حیزبەکەم پابەندە بە بەڵێنەکانیەوە کە
داوێتی لە ڕێکەوتن لەسەر حکومەت لەگەڵ لیبڕاڵەکان، هەروەها پابەندە بە
بانگەوازی ئەندامانی حیزبەکەی کە دەیانەوێت یاسای پەنابەران بە هەشت
خاڵ ئاسان و هەمواربکەنەوە".
''فریتسما'' ئەندام پەرلەمان لە حیزبی ئازادی
- ڕاستڕەوی نەتەوەپەرست، ڕەخنەی سیاسەتی لیبڕاڵەکان بە تایبەت
تەیفن ی کرد و پێی وابوو کە دەبێت تەیفن دژی داوای سۆشیال دیموکرات کە
دەیەوێت یاسای پەنابەران ئاسانتر بکات، هەنگاو بنێت. فریتسما ئەوەی وت
کە حیزبی لیبڕاڵ هەموو بڕگە گرنگ و یەکلاکەرەوەکانی یاسای پەنابەری
داوەتە دەست سۆشیال دیموکراتەکان تەنها بۆ ئەوەی پابەند بن بەم
حکومەتەوە. هەروەها فریتسما پێی وابوو کە حیزبی تەیفن کەوتۆتە ژێر
فشاری سۆشیال دیموکراتەکان و ئامادەن هەموو شتێک قوربانی بدەن بۆ
مانەوەیان لە حکومەتدا، ''هەموو پرەنسیپەکان لەلایەن ئەوانەوە پێشێل
کراوە''.
هەر سێ حیزبی کرستیانی میانڕەو و یەکێتی کرستیانەکان و دیموکرات
٦٦، ڕەخنەی یاسای پەنابەری و پڕۆژەیاسای بە
تاوانبار دانانی پەنابەرانی نایاسایی یان کرد بەڵام لە پرەنسیپدا
ڕەتیان نەکردەوەو پێیان باش بوو کەمێک ڕووە ناشرین و ترسناکەکەی
بڕازێنرێتەوەو لە پاکەتێکی جوانتر پێشکەشی ڕای گشتی و پەنابەران بکرێت.
تەیفن بەرپرسی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران لە وەڵامی بەڕەخنەو پرسیاری
پەرلەمانتاران ئاماژەی بەوەدا "کە هەموو پەنابەرێک مافی داواکردنی مافی
پەنابەری هەبووە و شانسی خۆی تاقی کردۆتەوە. پڕۆسەکە عادیلانەیەو
بەشێوەیەکی تەندروست دەڕوات بەڕێوە".
هەروەها سەبارەت بە پڕۆژەیاسای ( لەدەرەوەی گوناهی پەنابەر) کە
پەرلەمانتارێکی سۆشیال دیموکرات پێشنیاری کردووە و کۆمەڵێک پەنابەر
دەگرێتەوە کە سەفارەتی وڵاتەکانیان بە ڕەسمی نایانناسێت بەڵگەی هاوڵاتی
بونیان نادەنێ، تەیفن پێی وایە ئەو پڕۆژەیە نابێت ببێت بە یاسایەک بۆ
ئەوەی پەنابەران بتوانن سودی لێوەرگرن و مافی مانەوە وەرگرن. لە درێژەی
قسەکانیدا تەیفن وتی کە لە پێنج ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا هەموو هەموو
ئیش و کارێکمان بەباشی ڕاپەڕاندووە. هەروەها تەیفن وتی کە ئەوان وەکو
لایەنێکی پەیوەندی دار پابەند دەبن بەو ٨
خاڵەی کە سۆشیال دیموکراتەکان پێشنیاریان کردووە بۆ چاکردنەوەی یاسای
پەنابەران و ئاماژەی بەو ڕاپۆرت و ئەدڤیزانە دا کە لە داهاتودا دێن.
دوای ئەوە ئەنجامی ئەو ڕێکەوتنانەی حیزبەکەیی و سۆشیال دیموکراتەکان
دەخاتە بەردەستی پەرلەمان.
ئەنجامی دێباتەکە:
جێی باسە لە دێباتەکەدا هەریەک لە پەرلەمانتارانی چەپی سەوز و
سۆشیالیست بە توندی ڕەخنەی یاسای پەنابەرانیان کردو لە جێگای یاسا
کۆنەکە داوای یاسایەکی ئینسانی تریان کرد. پەرلەمانتارانی کرستیانی
ماینڕەو، یەکێتی کرستیانەکان و دیموکرات ٦٦
پێیان باش بوو یاسای پەنابەران هەندێک چەکوشکاری و ئاسانکاری تیا بکرێت.
پەرلەمانتارانی لیبڕاڵ و سۆشیال دیموکرات دژی ڕەتکردنەوەو گەڵاڵە کردنی
یاسایەکی نوێ بوون، سەرباری ئەوەی کە خودی سۆشیال دیموکرات دەیەوێت لە
ڕێگەی ٧ خاڵەوە یاسای پەنابەران چاکبکرێتەوە.
کاردانەوەی میدیاکان:
لەلایەکی ترەوە میدیا ئاشکرای کرد کە دێباتێکی چڕوپڕ و چارەنوسساز لە
کابینەی حکومەتدا کراوە، حیزبی لیبڕاڵ نایەوێت هیچ ئاسانکارییەک لە
پڕۆژە یاساکەدا بکات. بەڵام لای سۆشیال دیموکرات بە جۆرێکی تر بوو. لە
ژێر فشاری ئەندامەکانیدا ''دیدریک سامسۆن'' بەڵێنی دا کە لە دەسپێکی
ئەم مانگەدا یاسای پەنابەران ئاسانتر و ئینسانی تر دەکرێت. لەگەڵ
ئەوەشدا هەر پابەند دەمێنێتەوە بەو بەڵێنانەی کە لە دامەزراندنی
حکومەتدا داوێتی.
ژنە ئاکتیڤی بواری پەنابەران و ئەندام لە شارەوانی شارە دێی ''زوتەرمییر
''پێی وایە "کە هیچ ئاڵوگۆڕێکی جدی و بەرچاو لەو دێباتەو هەڵوێستی
حیزبی سۆشیال دیموکرات دەرناکێشرێت''.
هەروەها ووتی ''ئەوەندەی من سۆشیال دیموکرات دەناسم ئەوان بە
شاندەرهێنان لە ژێر بەڵێنەکانیان لە کاتی پێکهێنانی حکومەتدا، ریسکی
هەڵوەشاندنەوەی حکومەت ناکەن. ئەو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ
لێبوردنی گشتی مناڵان ''کندر پاردۆن'' هێندە قەید و بەند دانراوە کە
کەمترین مناڵان سودی لێوەردەگرن. سەبارەت بە کەمکردنەەوەی ژمارەی ژوری
گرتوخانەکان لە ٢٣٠٠ وە بۆ
٩٠٠، جێبەجێ ناکرێ.
حیزبی سۆشیال دیموکرات کەوتۆتە نێو بەرداشی ناڕەزایەتی و دەنگدانی
پێچەوانەی ئەندامەکانی دژی یاسای پەنابەران و فشار و هاوپەیمانی و
بەڵێنەکانی کە کاتی خۆی لە پێکهێنانی حکومەتدا بە لیبڕاڵەکانی داوە.
لەلایەک خودی حیزبەکە کەوتۆتە بەر ڕەخنەی ٩٥٪ی
ئەندامانی (لە کۆنگرەی ١ی مەی) سەبارەت بە
یاسای پەنابەران و لە لایەکی ترەوە فشاری ئەو بەڵێنانەی کە بە حیزبی
لیبڕاڵی هاوپەیمانی داوە لەسەر یاسای ناوبراو. دەتوانین بڵێین ئەو
٨ خاڵەی کە لەلایەن ئەندامێکی باڵای سۆشیال
دیموکراتەوە بانگەوازی بۆ کراو دەیانەوێت کاری لەسەر بکەن، دەرەنجامی
خودی ناڕەزایەتی ئەندامانی ئەو حیزبە بوو. ئەم هەڵوێستە دوو سەرەییەی
سۆشیال دیموکرات پێ ناچێت هیچی وای لێسەوز بێت و ئەگەر هەندێ
ئیجرائاتیش بکرێت تەنها ڕوکەشی دەبێ و مەبەست لێی دەستی دەستی پێکردنی
و بەلاڕێدا بردنی ناڕەزایتی کەسایەتی و حیزب و ڕێکخراوەکانە، چونکە هەر
لەو کاتەی کە حیزبی ناوبراو بانگەشەی ئاسانکردن و چاکردنی یاسای
پەنابەران دەکات هەر لە هەمانکاتدا بە توندی پابەندی خۆی بە بەڵێنەکانی
بۆ حیزبی هاوپەیمان دڵنیا دەکاتەوە. ئەمەش جۆرێکە لە زیکزاک کردن لە
نێوان ناڕەزایەتیەکان و حیزبی هاوپەیمان. بە هەرحاڵ قڵشتی نێوان زۆربەی
زۆری ئەندامانی حیزبی سۆشیال دیموکرات و ڕابەرایەتیەکەی لە گۆنگرەکەیان
بەدواوە بە گەورەترین سەرکەوتنی پەنابەران هەژمار دەکرێت کە بەدەوری
خۆی لە ئایندەدا کێشەی زیاتر ڕووبەڕووی ڕابەرایەتی ئەو حیزبە دەکاتەوە.
_________________________
*
رزگار سالح،
نوێنەری فیدراسیۆن لە هۆڵەندە.
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی
عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|