هۆڵه‌ندیه‌کان و ڕێزگرتن له شه‌هیدانی شه‌ڕ .
گوڵاڵه پشده‌ری
سه‌رله‌به‌یانی دووه‌م رۆژی کریسمه‌سی سالی 2005 بوو و خه‌ڵک به خۆشحالییه‌وه به‌خێرهاتنیان له به‌فر ده‌کرد که گشت سرووشتی باشووری هۆڵه‌ندای له پاڕێزگای , Limburgداپۆشیبوو. هاوڕێ هۆڵه‌ندیه‌که‌مان خانه‌واده‌ی Zieverink Henk ووتیان: پێتان خۆشه له گه‌ڵمان بێن بۆ سه‌ردانیSmith ؟ له وه‌ڵامدا ووتم: بۆ نا؟ من زۆر حه‌زم له دیدار و دۆزینه‌وه‌یی که‌سان و شتی تازه‌یه، ژیان خۆی به دوداداگه‌ڕانه! Roos ی خانمی چه‌پکێک گوڵی جوان و ڕازاوه‌یی گرته باوه‌شی ووتی: ده‌با بڕۆیین. له ڕیگادا که ماوه‌ی 25کم بوو،هه‌ر خه‌ریکی باسی سرووشت و کریسمه‌س و دیدار بووین. داوام لێیان کرد باسی ئه‌و که‌سه‌م بۆ بکه‌ن که ده‌ڕۆیشتین بۆ دیداری،به‌ڵام وتییان ئه‌وه نه‌هێنییمانه،دوایی خۆتان ده‌زانن ئه‌و کییه و ئێمه بۆ چی جارێ بێده‌نگی لی ده‌که‌یین. ئێمه‌حه‌ز ده‌که‌یین خۆتان شته شاراوه‌که بدۆزنه‌وه. وا بۆی چووم که له‌وانه‌یه که‌سایه‌تییه‌کی گرنگ و یان به ناوبانگی هۆڵه‌ندی بێت. به‌روه گوندی Margraten که له سه‌ر ته‌پکێکه و سه‌ر به پارێزگای Limburg ه ڕۆێشتین. له ڕێگه‌دا چه‌ند جارێک چاوم به تابلۆی ڕێگه‌پێشاندان که‌وت که نووسرابوو: Begraafplaats Americans military واته: مه‌زاری سه‌ربازانی(له‌شکری) ئه‌مریکی یان Netherlands american Cemetery and Memorial دوایی سێ کیلۆمه‌ترێک که له گونده‌که دوور که‌وتینه‌وه، خۆم له ناو مه‌زاره‌که‌دا بینییه‌وه. زۆر جێگای سه‌رسووڕمانم بوو،ئه‌وه‌ی که بینیم له‌وێدا، زۆر به لامه‌وه تازه بوو. تا چاوم ده‌کرده‌وه گۆڕه‌ستانێکی گه‌وره به قه‌باره‌ی 26 هێکتار و پڕ له زانیاریی مێژوویی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م بوو. له‌م هۆڵه‌ندایه ته‌نگ و بچووکه ئه‌م گۆڕه‌پانه گه‌وره‌ییه ته‌رخان کراوه بۆ ڕێزلێنان له‌م سه‌ربازه شه‌هیده هاوپه‌یمانانه که هۆڵه‌ندایان ڕزگار کردووه. هه‌ستم کرد که ئه‌و خانه‌واده‌یه بڕۆنه سه‌ر ئارامگایه ک، به‌ڵام هی کێ ؟ ئینجا خۆ ئه‌و سه‌ربازه شه‌هیدانه هۆڵه‌ندی نیین! دوایی هه‌ندێک گه‌ڕان به ناو کڕێوه‌ی به‌فر و دۆزینه‌وه‌یی مه‌زارێک، یه‌که‌سه‌ر له‌سه‌ر کێلێکی سپی سه‌رنجم بۆ کێلێک ڕاکێشرا که نووسرابوو: Smith Wayner خه‌لکی شاری Cansas کانزاس،کوژراو:14.02.1945. ئه‌وسا بینیم که هاوڕێم Roos چه‌پکه گوڵه‌که‌ی له ژێر کێله‌که ی Smith دا ناو ده‌ست به خوێندنی دوعا کرد. بێ پرسیار له‌وان به دوایی زانیاری دا گه‌ڕام. له‌م مه‌زاره که یه‌كێکه له 24 مه‌زاری سه‌ربازانی کوژراوی ئه‌مریکایی، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا،که له شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی ناردراون و کوژراون و یان خود وون بوون له شه‌ڕدا. له 24 مه‌زاره که‌دا کوژراوانی شه‌ری جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م به‌خاک سپاردراون و هه‌ندێکیان هه‌تا جه‌سته‌شیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ناویان له سه‌ر دیوارێک نووسراوه وه‌کو سیموول. مه‌زاری سه‌ربازانی کوژراوی ئه‌مریکی له Margraten له هۆڵه‌ندا سه‌ربازانی فیداکار گیانبه‌خشی شه‌ڕی جیهانی دووه‌من. له‌م هۆڵه‌ندایه ته‌نگ و بچووکه،که زۆریان مردوو‌ه‌کانی خۆیان ده‌سووتێنن له جیاتی به خاکسپاردن که‌چی ئه‌م گۆڕه‌پانه گه‌وره‌یان ته‌رخان کردووه بۆ ڕێزلێنان له‌م سه‌ربازه شه‌هیده هاوپه‌یمانانه که هۆڵه‌ندایان ڕزگار کردووه له ده‌ستی دوژمن. ئه‌م مه‌زاره خۆی رۆژی 13 سێپته‌مبه‌ری 1944 ئازاد کراوه به ده‌ستی به‌شی 30هه‌می Infantry Divisy of the First Americans army. مه‌زاره که، له شانزه خانه پیکهاتووه له A-P که له‌وێدا ڕێژه‌ی 8301 کێلی وه‌خۆ گرتووه. له سه‌ر کێله‌کانی مه‌سیح ئایین و جووله‌که‌کان جیاوازی نیشان دراوه به( خاج بۆ مه‌سیح kruis)و( ئه‌ستێره بۆ جووله‌که Davidster ). بۆ 106 وونبووی شه‌ڕ له سه‌ر دیوار ناویان ئاماژه‌ی پێ کراوه. له‌م ئارامگایه به‌رفراوانه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکی دا زانیاری یه‌کجار زۆر وه‌کو زانیاری له باره‌ی ئارامگاکه و مێژوویی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له سه‌ر لاپه‌ڕه‌و و دیوار و ناو تابڵۆدا بۆ به‌رچاوی میوانانی ئه‌م مه‌زاره ئاماده و کۆ کراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها مۆزه‌خانه‌یه‌کی زۆر دیده‌نی تێدایه که سه‌رنجی سه‌ردانکه‌ران ڕاده‌کێشێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه که پیاوانی زۆر به ناوبانگی جیهانیش سه‌ردانی ئه‌م مه‌زاره‌یان کردووه وه‌کو جۆرج بۆش و که‌سایه‌تیه‌کانی تر.
Smith Wayner و هه‌زارانی وه‌ک ئه‌و له لایه‌ن ئه‌و هۆڵه‌ندییانه‌ی که وه‌فادارن به سه‌ربازانی ئه‌مریکا که یارمه‌تی ئه‌م وڵاته‌یان داوه بۆ به ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، به به‌ڵگه‌ی فه‌رمی وه‌رگیراون (پێیان به‌خشراوه‌ن). خاوه‌نی گۆڕه‌که له ڕۆژه‌کانی مێژوویی و یاده‌کان دا سه‌ردانیان ده‌که‌ن و بۆ ڕێزلێنانیان گۆڵییان ئاراسته ده‌که‌ن. بۆ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه و خستنه سه‌رناوی خۆیان ،بۆ یه‌کجار بڕێکیش پاره ده‌به‌خشن به ده‌زگایه‌کی تایبه‌ت که کاروباری ئیداریان بۆ جێبه‌جێ ده‌که‌ن. The American Battle Commission که ئه‌و ده‌زگایه به فه‌رمی له ساڵی 1923 دا دامه‌زراوه، که ڕێکخراوه‌کی سه‌ربه‌خۆیه و جێبه‌جی کردنی هێزی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌مریکییه. ئه‌م ده‌زگایه به‌رپرسه له به‌رزڕاگرتنی یاده‌کان و ناوی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکی که له وه‌تی 6 ئاپرێلی 1917 که ئه‌مریکا هاته ناو شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، به ڕێگه‌ی درووست‌کردنی ئارامگا(مه‌زار)،په‌یکه‌ر و سیمبوول بۆ هێزی ئه‌مریکی له ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مریکادا له هه‌ندێک وڵاتی ئه‌وڕوپی و ه‌کو هۆڵه‌ندا،فه‌ڕانسا،به‌لژیکا...و هه‌ندێک ولاتی تر وه‌کو فلیپین و توونیزیا. له هۆڵه‌ندا هه‌موو ساڵیک 4 و 5 مانگی (5) ڕۆژی مێژوویی جه‌نگه(ڕۆژی یادی ئازادی هۆڵه‌ندایه له ده‌ست نازیه‌کان) . هۆڵه‌ندییه‌کان ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به یارمه‌تی و هاوکاری هێزی به‌رگری ئه‌مریکا ده‌زانن.بۆ به ده‌ستهێنانی ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه زۆریان وه‌فادارن و هه‌ندێکیان به پێچه‌وانه به ئه‌رکی ئه‌مریکای ده‌زانن و ئه‌ڵێن یه‌کجار سوپاس به‌سه، و با ئه‌مریکا واز بێنێت له خۆتێکه‌ڵکردن له ماڵان و کێشه‌کان گه‌وره‌تر نه‌کات له جیهان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
سه‌رچاوه Netherlands Americans Cemetery ( Margraten)
January 8, 2008 Holland Goli-67@hotmail.com
|