٩\٩\٢٠١٠ - ١٤\٤\٢٠٢٥ نوێکرایەوە. هۆڵۆکۆستی کورد.
وه‌رگێڕانی: ره‌زا شوان نووسینی: عه‌لوان حوسه‌ین
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر گه‌لی کورد و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی نازییه به‌عسییه‌کانی عێراقی و له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌واکانی پێشوتری عێراقه‌وه، به‌سه‌ر کوریان هێنا..به سه‌دان چیرۆکی مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه‌ڕوو،که کاره‌ساته‌کان هێنده قووڵ و قێزه‌وه‌نن، ئاده‌میزاد شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن. ئه‌م تاوانانه هیچ جیاوازییه‌کیان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که له لایه‌ن سه‌ربازه‌کانی هیتله‌ری مامۆستای یه‌که‌می سه‌دام حوسه‌ین ئه‌نجامدراون.به‌ڵکو ئه‌م بوو به مامۆستای ئه‌و له له کوشتنی بێوێنه‌ی کوردی بێ‌تاوان،که هیچ گوناهێکیان نییه،ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کی ترن..
ده‌بێ ڕاستیش بوترێ که شه‌ڕکردن له دژی کورد، له سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا و، له سه‌رده‌می مه‌لیک غازی دا ده‌ستیپێکرد..له سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسم دا هێوربووه‌وه،به‌ڵام له لایه‌ن عه‌بدولسه‌لام عارف،سه‌رۆکی پاراو به بیری شۆڤێنی و دڵڕه‌ق به‌رانبه‌ر به کورد، شه‌ره‌که گه‌ڕایه‌وه‌و،هێڕشی به زۆر ڕاگواستنه‌وه‌ی کورد ده‌ستیپێکرد..به نیازی گۆڕینی باری دیموگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ی که زۆرینه ڕه‌سه‌نه‌کانی کوردن،وه‌کو دێیه‌کانی جه‌له‌ولا و دیاله و پارێزگای که‌رکوکیش که له بنه‌ڕه‌ته‌وه کوردییه. که به عه‌سییه‌کان هاتن، کێشه‌که‌یان قووڵتر کرده‌وه و ده‌ستیان به زۆر کۆچپێکردنی کورد و چۆڵکردنی دێیه‌کانیان کرد و دستیانکرد به هاوردن و نیشته‌جێکردنی عه‌ره‌بی خوارووی عێراق و ده‌مچه‌ورکردنیان به پاره، که هه‌ر عه‌ره‌بێکی هاورده‌ی خوارووی عێراق به خۆڕایی پارچه‌یه‌ک زه‌وی و ده هه‌زار دیناری عێراقییان ده‌دایی، له‌و کاته‌دا پاره‌یه‌ی زۆر بوو.
دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و هێڕشانه ده‌ستیانپێکرد که به( ئه‌نفال) ناوبران.دێیه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختکران و سڕانه‌وه،به‌شێکی زۆریشی دانیشتووانه‌کانی بۆ بیابانه‌کانی خوارووی عێراق به زۆر گوێزرانه‌وه.به هه‌زاراران که‌سیشیان به به‌رچا وگۆی جیهانه‌وه له گۆڕی به کۆمه‌ڵدا زینده‌به‌چاڵ کردن..قێزه‌وه‌نترین تاوانیش که ده‌رهه‌ق به کورد کردیان ئه‌وه‌بوو که تاوانبارعه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید،بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاری خودی سه‌دام حوسه‌ین، ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی به چه‌کی کیمیاوی بۆردوومان کرد. قڕکردنی کورد به پێی پیلانێکی کوشنده‌ی داڕێژراو ده‌ستی پێ‌کرد..ڕه‌شه‌کوژی و به کۆمه‌ڵکوشتن،نه‌ک هه‌ربه ته‌نها پیاوو ئافره‌ت و منداڵانی کردن به قوربانی، به‌ڵکو ئه‌م کوشتن و بڕینه ئاژه‌ڵ و دار و هه‌واشی گرته‌وه، نه دار نه چۆله‌که نه په‌پووله ،تا ده‌گاته شنه باش به ژه‌هری کیمیاوی تووشبوون. ئایا ده‌بێ چه‌ندین چیرۆک و ڕۆمان و فلیمی بوێت، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌دان چیرۆکی جه‌رگبڕ تۆمار بکرێن؟ تا جیهان و نه‌وه‌ی داتوو له‌وه‌ی به‌سه‌ر کوردیان هێنا له یادی نه‌که‌ن. ئێستا ده‌پرسین ئه‌ی جیاوازی چییه له نێوان هۆڵۆکۆستی جووله‌که‌کان و هۆڵۆکۆستی کورددا و، بۆچی هه‌موو جیهان لایه‌نگری کێشه‌ی جووله‌که‌کان بوون و،له ئاستی کێشه‌ی کوردیش‌دا خۆیان گێل کرد؟
کاتی ئه‌وه هاتووه‌که ویژدانی مرۆڤایه‌تی به ئاگابێته‌وه و لایه‌نگری به ڕاستی ڕه‌وای کوردبن و پاڵپشتی ئه‌م گه‌له ڕه‌وشبه‌رزه بن،که له‌سه‌ر ده‌ستی نازییه به‌عسییه‌کانی عێراقدا،دووچاری ئه‌وپه‌ڕی قێزه‌وه‌نترین چه‌وسانه‌وه و کوشتن و بڕین بوون.. هۆڵۆکۆستی کورد له‌یاد کراوه، له‌وانه‌یه له بیری مرۆڤایتدا ساڕابێته‌وه.. که‌چی هێشتا برینه‌کان ته‌ڕن و ساڕ‌ێژ نه‌بوونه و، نه‌ک هه‌ر ته‌نها خوێنیان لێده‌چۆڕێته‌وه، به‌ڵکو هه‌ست به ئازار و مه‌خابین ده‌که‌ن له‌م هه‌ڵوێسته دووڕووییه‌دا.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه له‌سه‌ر کورد و خه‌ڵکی تریشدا دووباره نه‌بنه‌وه،پێویسته ئه‌م درامایه مرۆڤایه‌تییه ته‌وزیف بکرێت و بکرێته چه‌ندین فلیمی سینه‌مایی ناوخۆیی یا ئه‌گه‌ر کرا له هۆلیۆدیش بێت.من پێشنیاری ئه‌وه‌ش ده‌که‌م که تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌وه، پێشبڕکێیه‌کی ئه‌ده‌بی له بواری ڕۆمان و چیرۆک و شانۆ و شیعردا سازبکرێت و خه‌ڵاتی به نرخی بۆ ته‌رخان بکرێت.که به‌بێ جیاوازی هانی نووسه‌رانی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان بدرێن، بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆکی ئه‌و که‌سانه تۆماربکه‌ن،که له‌و کوشتن وبڕینه ڕزگاریان بووه و له ژیاندا ماون، تا له‌بیرکردنه‌وه ڕاماڵی نه‌کردوون..
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌موو توانایه‌کی داهێنان بخرێنه گه‌ڕ و، لیژنه‌یه‌ک له نووسه‌رانی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و له که‌سانێکی تر پێکبهێنرێت،له‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی هه‌ڵوێستی پاکن و مێژووه‌یه‌کی بێگه‌ردیان هه‌یه..به بۆچوونی من بێگومان هێنانه‌دیی ئه‌م کاره ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڵسۆزی هه‌بێ و هه‌وڵبدرێت کارێکی مه‌حاڵیش نییه..له‌سه‌ر حکومه‌تی ئه‌مڕۆی عێراقیش وه‌کو چه‌شنێک له پۆزشهێنانه‌وه بۆ گه‌لی کورد.له‌سه‌ر هه‌ر به‌رمیلێکی نه‌وت یه‌ک دۆلار باج دابنێ و به‌و پاره‌یه به‌رهه‌مێکی سینه‌مایی گه‌وره به‌رهه‌مبهێنرێت و، هه‌روه‌ها بۆ هاندانی چاپکردنی ئه‌و بابه‌ته ئه‌ده‌بییه تایبه‌تییانه‌ی ده‌رباره‌ی هۆڵۆکۆستی کورد ده‌نووسرێن و گوزارشت له هاوکاری و هه‌ستی قووڵی مرۆڤایه‌تیمان ده‌که‌ن و سه‌رکۆنه‌ی سته‌م و توندوتیژیی ده‌که‌ن. _____________________________________________ تێبینی: ده‌قی ئـه‌م نووسـیـنە، له نـووسیـنی نـووسـه‌ر و شـاعـیری عـه‌ره‌بی عـێراقی «عـه‌لـوان حـوسێن»ه، که به زمانی عـه‌ره‌بی، ڕۆژی دوو شه‌ممه «٦\٩\٢٠١٠» له ماڵـپه‌ڕی (کتابـات)دا بـڵاویکردۆتـه‌وه. مـن لـە (٩/٩ /٢٠١٠) وەرمگـێـڕایە سـه‌ر زمـانی کـوردی. لـە چەنـد سایـتـێکـدا بـڵاومکردەوە. وا لە دوای پانـزە ساڵ بۆ یـادی (٣٧) ساڵەی شـاڵاوەکانی ئەنـفـالی بەدنـاو و قـێزەوەن، دووبـارە بـڵاویدەکەمـەوە. هەمـوو عـەرەبـێکـيش بەعـسی و شـۆڤـێـنی نـیـیە.
نه‌رویج
|