هۆمەر قەرەداغی،
ئەفسانەی سوید و پالەوانە ئەفسانەییەکانی.
ئاکام مهحمود
ئیوارەی 17/4/2009، عومەر قەرەداغی لەبەرنامەکەی رەنج سەنگاویدا،
وولاتی سویدی لیکردینە ئەفسانەیەک لەو ئەفسانانەی کە ئەگەر زیاتر لە
بیست سالی تەمەنمم تیا نەبردبایەتەسەر، خۆزگەم بخواستایە بەوەی منیش
وەک کاک هۆمەر بەختەوەر بوومایەو یەکیک بوومایە لەو پالەوانە
ئەفسانەییانە. کاک عومەر سویدی لیکردینە ئەفسانە، بۆ ئەوەی خۆی بە
یەکیک لە پالەوانە ئەفسانەییەکانی بزانین. کاک عومەر باسی سویدیکی بۆ
کردین کە میژووی مرۆڤایەتی بەخۆیەوە نەدیوە، خەیالی بۆ دونیایەک بردین
کە ئەگەر بۆ سویدیەکان خۆیانی باس بکەین پیمان دەلین: (ئاخر تۆ تازە
نیشتوویتەتەوە، با چەند سالیک لیرە بیت ئەوجا لایەنەکانی تری ژیانی
سوید هەست پێ دەکەیت)، تۆ نازانیت یەکیک لە گرفتە گەورەکانی دەولەتی
سویدی ئەوە بوو کە هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەریتی لە گیانی
سویدیەکاندا ئەوەندە کەمبوو کە بەناچاری پارلەمانی سویدی، لەم سالانەی
دواییدا، رۆژی 6/6 یان کرد بە رۆژی نەتەوەیی سوید، وە لەژیر ناوی
مرۆڤپەروەریشدا، دەولەت کەوتە فریودانی خەلکی سویدی دژی کۆچبەرەکان،
چونکە گوایە کیشەی نیشتەجێ بوون و بیکاری، خەتای کۆچبەرەکانە. وە تۆ
نازانیت ئەو شەرەی کە دەبوایە لەگەل دەولەت بکرایە، دەولەت عەکسی
کردەوە بۆ نێو خەلکی، ئەمەیش بەناوی خەلکی ناوخۆو خەلکی دەرەوە. وە
دواجار توانیان (قژ رەش) بکەنە یەکیک لە جنیوە ناشیرینەکانی سوید.
ئەمەیش دوای چەندین لیکۆلینەوە هات لەسەر لاوازیی هەستی
نیشتمانپەروەریتی لەنیو سویدیەکاندا بەبەراوورد لەگەل وولاتانی تری
ئەوروپیدا، وە بەشیک لە لیکۆلینەوەکان ئەو لاوازیەییان گیرایەوە بۆ
بەشداری نەکردنی سوید لە جەنگە جیهانیەکاندا.
کاک عومەر بۆ ئەوەی خۆیمان لیبکاتە ئەفسانە، نەیدەویست باس لەو
ئەفسانەیە بکات کە پرە لە خۆکوشتن، وە هەموو سالیک هەر تەنها لەنیو
گەنجاندا، زیاتر لە 1000 گەنج، خۆیان دەکوژن، وە لە ژمارەی 9 ملیۆن کەس،
نزیکەی نیوملیۆن کەس ئەلکهولیستن یان ئالودەی ماددە هۆشبەرەکانن،
ژمارەیەکی زۆریش لە تەنیایی و ژیانی سەختی کارکردندا، جۆریک لە نەخۆشیە
دەروونەیەکانیان هەیەو بە حەب و دەرمان نەبیت خەو ناچیتە چاویان.
سەبارەت بە سیستمی خویندنیش، دەبیت بلیین: پیدەچیت کاک عومەر لە هەر
جیگایەکی جیهاندا بگیرسایەتەوە، ئەو جیگایەی لێ دەرکردینە ئەفسانەیەک و
سیستمی ئەو وولاتەیشی لێ دەرکردینە باشترین نموونەی خویندن لەسەر زەوی.
بەلام بە پێ ی ئاگاداری ئیمە: سیستمی خویندنی سویدی لە پلەی
دوانزەهەمدایە لە ئەوروپادا. هەربۆیە کاک عومەر ئەگەر کەمیک شارەزایانە
مامەلەی بکردایە، دەبوایە تیکەلەیەکی لە سیستمی خویندنی باشترین
جیگاکانی جیهان پیشنیار بکردایە نەک سیستمی سویدمان لیبکاتە نموونەیی
ترین سیستمی سەرگۆی زەوی. وە لەراستیدا ئەوەی کاک (هاوری توفیق) لەو
بەرنامەیەدا دەیگووت بە سەدان جار لە بۆچوونەکانی کاک عومەر
شارەزایانەتر بوو.
ئەگەر لە کاک عومەر بپرسین کوردستانت خۆشتر دەویت یان سوید ئەبی وەلامی
چی بێت! وە ئەگەر هەردووکیانی خۆشویست ئیتر ئەبیت مانای
نیشتمانپەروەریتیەکەی چی بگەیەنیت! لەمەیشدا دووبارە کاک هاوری و ئەو
لاوانەی لەو بەرنامەیەدا چەند ووشەیەکی کورتیان درکاند، بە سەدان
هەنگاو لە پیش کاک عومەرەوەبوون.
هەستی نیشتمانپەروەریتی بەرلە هەرچی هەستی یادەوەریەکانی منالیە. تیکەل
بە چەندین میکانیزمی تر، ئەو هەستە هەستی ئینتما دروستدەکات. ئەگەر
لەکاک عومەر بپرسین ئایا نۆستالجیای تۆ هەمان نۆستالجیای منالەکانتە
ئەبی چی وەلامبداتەوە!
سەیرە! لە ئەفسانەکەی سویددا گەندەلی نیە! کەسیش شت فریناداتە سەر زەوی!
یەک ملیۆن کەسیش بە خۆبەخشی کاردەکەن!
گەندەلی نیە لە سوید، بەلام کاک عومەر هەر خیرا بیری چوو کە گووتی: (مۆناسالین)
ی سۆشیال – دیموکرات، نەکرا بە سەرەک وەزیران چونکە چالاکیەکی
گەندەلانەی لێدەرکەوت، ئەویش بەکارهینانی کارتەکەی بوو کە وەک ئیمتیاز
لە دەولەتەوە درابوو پێ ی. وە نەک هەر گەندەلیەکەی مۆناسالین، بەلکو
تەنانەت ئەو ئیمتیازە سیاسیە لە دەولەتەوە بۆ سیاسیەکان، خۆی لە خۆیدا
گەندەلیە، گەندەلیەکی یاسایی، مەشروع.
کەسیش شت فری ناداتە سەر زەوی!
کاک عومەری بەریز! چاکتر نەبوو پیمان بلییت ئایا دەتوانیت لە
ستۆکهۆلمدا پاسکیلەکەت بەبێ قفل کردن بۆ ماوەی نیو سەعات جیبهیلیت و
ترسی دزینیت نەبیت؟ بەلام لە کوردستان بێ ترس لەبەر هەر دوکانیکدا،
ئۆتۆمۆبیلەکەت جیدەهیلیت. ئەمە پیوەریکی دروست تر نیە بۆ بەراوورد
لەگەل ئەو توێکڵە مۆزەی سایەقی تاکسیەک لە پەنجەرەکەیەوە فرێی ئەداتە
دەرەوە لە سلیمانی و تۆ دەم بەهاوار، لە شاشەی تەلەفزیۆنەوە،
بەسەرسوورمانیکەوە سەرزەنشتی لاوانی کوردستانی پێ دەکەیت و وەسفی
لاوانی سوید.
یەک ملیۆن کەسیش بەخۆبەخشی کار دەکەن لە سوید .. لە کوردستان بە
هەزاران کەس گیانیان بەخت کرد، وە خیزانیک نیە لەو تراژیدیایەی
بەرنەکەوتبیت. ئیستا دەتەویت بە هەستی نەتەوایەتی سوید، لۆمەی لاوانی
کوردستان بکەیت؟
خۆبەخشی لەو جۆرەی تۆ باسی دەکەیت نیشانە نیە بۆ هیچ شتیک. وە ئەگەر
سەبارەت بە سوید ویستمان شتیک بلیین، ئەوا وەک دەرکەوتووە دیاردەی
تەنیایی و گۆشەگیری لە سویددا، خەلکی هانئەدات بۆ بەشداری کردن لە
ریکخراویکدا، بەتایبەت سەلیبی سوور کە جیگای تایبەتیان دروستکردووە بۆ
یەکتر بینینی ئەو ژمارە زۆرەی کە بەدەست تەنیاییەوە ئەنالینن، ئەم
خۆبەخشیەیش مۆرکیکی تایبەتی ئەو وولاتە پیشەسازیانەن کە سیستمی
کۆمەلایەتیان لەسەر بنەمای تاکایەتی دامەزراوە.
ئافەرین کاک عومەر! دوای 27 سال ژیان لە سویددا، باشترین پەیامت بۆ
گەنجانی کوردستان راسپاردەیەکی نازیستانە بوو کە گوایە گوێ گرتن لە
گۆرانی تورکی و عەرەبی و فارسی شەرمەزاریە. ئەمە لەکاتیکا کە لاوەکانی
ئیرە زۆر ووریایانە لە جیهانی ئەمرۆو مۆرکە گلۆبالیەکەی بە ئاگان و
بەپەرۆشن بۆ کەسانیکی دەرەوەی وولات ئەو هەستەیان هەلبسەنگینیت و
ئافەرینیان بکات کە گلۆبالیزم وەک خۆی دەبینن.
ئەگەر ویستتان راستی ئەم گووتارانە ببینن، ئەوا تەنیا یەک کڵیک دوورە
لیتانەوە، بە یەک کڵیک لە ئینترنیتەوە، دەستدەکەیت بەگەران و سەدان
بابەت و لیکۆلینەوەو داتای گرنگ، دەدۆزنەوە بە هەر زمانیک شارەزاییتان
لێ ی بیت.
سوید
akam.mehmood@yahoo.com
|