به ناوی کوردستانی گه‌وره هۆنراوه چیه:
ح.س.سۆران
هۆنراوه ، له زمانی کوردی دا ، به لای که‌مه‌وه دو وشه‌ی هاومانای هه‌یه ، وه‌ک هه‌ڵبه‌ست و هۆزان . به‌ڵام هێشتا هێندێک که‌س ، زۆر جار وشه‌ی عاره‌بی " شێعر " به کار ده‌هێنن ، که له بیرۆکه‌ی " شعوور" ه وه دێ و به‌م پێیه "شاعیر" به مانای مرۆڤێکی بیرمه‌ند ، لێ زان و زانیاره . هۆنراوه ، له فه‌رهه‌نگی هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌ک دا هه‌یه و به کورتی بریه‌تیه له فرمێسکی بیری راسته‌قینه‌ی هۆنه‌ر ، که ده‌توانرێ له با‌رودۆخێکی تایبه‌ت دا ، به هۆی وشه‌گه‌لی شاز‌و شیاو ، له هه‌ر چوار چێوه‌ییه‌کی تایبه‌ت دا ، ده‌رببڕرێ . هه‌مو که‌س ناتوانێ هۆنراوه بڵێ یا بنووسێ. ته‌نیا که‌سانیك ده‌توانن هۆنراوه بخولقێنن ، بێجگه له مۆتۆڕی له‌شیان که دڵه ، مۆتۆڕێکی رۆحیشیان ببێ . هه‌ر خودی ئه‌و که‌سانه‌ش که هۆنه‌رن و ئه‌و مۆتۆره‌شیان هه‌یه ، ناتوانن له هه‌ر کاتێک دا بیانه‌وێ ، هۆنراوه بخولقێنن ، کاتێک ده‌توانن ئه‌م کاره‌بکه‌ن ، که رووداو ، دیمه‌ن ، ده‌نگ یا شتێکی وا ، مۆتۆڕی رۆحیانی هه‌ڵ کردبێ . ده‌نا ئه‌گه‌ر هۆنه‌ر ، له کاتی ئاسایی دا ، بیه‌وێ به بێ هه‌ڵ بوونی مۆتۆڕه رۆحیه‌که ، شتی به ناوی هۆنراوه بخولقێنێ ، وه‌ک ئه‌وه وایه، که‌سێک گریانی نیه‌یه و به هۆی تیژایی ئاوی پیاز ، فرمێسک له چاوی خۆی بهێنێ . به کورتی ، هۆنراوه ده‌بێ خۆی بێ ، نه‌ک بیهێنی . ره‌نگه باشترین کاتێش بۆ هه‌ڵ بوونی ئه‌و مۆتۆڕه رۆحیه ، کاتی ک‌ش و ماتی یا خامۆشی و بێ ده‌نگی بێ . هۆنراوه‌ی راسته‌قینه و هه‌ر ما‌و، قه‌ت به درۆ نا کوترێ ، هۆنراوی درۆ زۆر له پیش هۆنه‌ره‌که‌ی دا ، له بیر ده‌چێته‌وه و ده‌مرێ . به بۆچوونی من ، هۆنراوه‌ی شاز و زۆرچاک ده‌بێ به لای که‌مه‌وه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌بێ : 1- زوربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی،که خاوه‌نی زمانی هۆنراوه‌که‌ن،به باشی لێی حاڵی بن . 2- په‌یامی گرنگ و به‌که‌ڵکی تێدا بێ . 3- تا بکرێ ساکار بێ و وشه‌ی بیانی ونامۆی تێ نه‌خرێ . 4- یاسای ئه‌و چوار چێوه وێژه‌ییه له به‌ر چاو گیررابێ ، که تێی دا خولقاوه . 5- لاسایی کردنه‌وه‌ی هۆنه‌رانی هاو زمانی هۆنه‌ر نه‌بێ . 6- ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕراوی زمانی بیا‌نیه ، ناوی هۆنه‌ره‌که‌ی بناسێندرێ . 7- زۆر شت له‌وانه‌ی تیدا بێ ، که خه‌ڵکه‌که له دڵیان دایه ، به‌ڵام یا نازانن بیڵێن ، یا ناتوانن یا هه‌ر دووکیان و هتد . 8- خۆ سانسۆری تێدا نه‌بێ . 9- بۆ هه‌مو کاتێک نووسرابێ و هه‌رماو ( جاویدان) بێ ، وه‌ک هۆنراوه‌کانی ماموه‌ستایان ئه‌حمه‌دی خانی ، حاجی قادری کۆیی ، ناڵی ، قانع ، گۆران ، سواره ، هێمن و هتد . 10- بۆ زۆرایه‌تی گه‌له‌که وترابێ ، نه‌ک بۆ ده‌سته و تاقمێکی که‌م . 11- به که‌مترین وشه ، زیاترین مانا رابگه‌ێێنێ . 12- باش له‌به‌ر بکرێ . 13- باش وایه بتوانرێ بکرێ به گۆرانی . 14- رێ‌نوێن و پاڵپێوه‌نه‌ر بێ بۆ رێگه‌ی ژیانێکی باشتر .
تێبینی : ئه‌وانه‌ش که هۆنراوه ده‌خوێنه‌وه یا ده‌بیستن ، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مۆتۆڕی رۆحی نه‌بن ، یا هه‌ر تامی نیه بۆیان ، یه ئه‌گه‌ر تامیشی ببێ ، زۆر که‌م شوێن له‌سه‌ر رۆحیان داده‌نێ . تاران 30/2/2709
|