١١\٣\٢٠٢٥
هۆنراوەیەکی
دیکەی
''محه‌مه‌د
قلینی''.*

محەمەد
قلینی** |

و: نەژاد
عەزیز سورمێ |
(١)
من ناوم محه‌مه‌د قلینی یه
شیعر ده‌نووسم
له كۆمپانیایه‌كی جل و به‌رگیش كار ده‌كه‌م
هه‌ر دوو ئیش دژ به یه‌ك نین
ئه‌وه‌تانێ كۆگه‌یه‌كی گه‌وره
كراسی هاورده‌ی تیا كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌م
خه‌ڵكی هه‌ڵپه‌یانه بۆ كڕینیان..
ئه‌وه‌ش دڵێكی گه‌وره‌تر
قه‌سیده‌ی لێ دا ده‌كه‌م
كڕیارێكی نییه.
(٢)
ژنه‌كه‌م ده‌ڵێ: ماڵه‌كه‌مان زۆر كۆنه
ژووری مناڵان
جێی دوو پێخه‌وی بچووكی لێ نابێته‌وه..
هاتم به‌یته شیعرێكم نووسی
به داڵانێكی فراوانه‌وه
ئینجا
ده‌ستم ڕاهێشت و وتم:
(ده‌توانین ئه‌مشه‌و لێره بنووین).
(٣)
هه‌میشه دا‌و و ده‌رزیم پێیه
تا هه‌ر وه‌ختێ دڵم
شیعرێكی لێ دێته ده‌رێ
پێی بدروومه‌وه.
ورگی بچووكم
ڕێگه‌م لێ ناگرێ
تێكه‌ڵ به خه‌ڵكی بم..
ته‌نێ شاعیران زۆری به‌سه‌ردا ده‌ڵێن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
به هۆی هه‌ڵلووشینی شیعره قه‌ڵه‌وه‌كانی ئه‌وان
په‌یدا بووه..
(٤)
لووله‌ی تفه‌نگه‌كانتان له من بكه‌ن
په‌نجه به په‌لاپیتكه‌وه بنێن
هه‌موو ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دا
مۆسیقا
له خوێنبه‌ره‌كانمه‌وه ده‌رده‌په‌ڕێ
بڕوا به‌وه مه‌كه‌ن
شاعیرێك
به‌و مۆده كۆنباوانه بمرێ ..
جارێكیان دزێك
هه‌وڵی دا
چه‌قۆیه‌ك له سنگم بدا
كه‌س بڕوا ناكا
ئه‌و دزه
بوو به سترانبێژێكی مه‌زن
منیش باوه‌ڕم نه‌كرد
كه بینیم
هه‌موو گۆرانییه‌كانی (عبدالحلیم)
كۆ ده‌كاته‌وه
كه له‌به‌ر دڵم ڕۆیشتوون
به بایه‌خه‌وه
گه‌رووی زبری لێ پڕ ده‌كا..
بڕوام پێ بكه‌ن
شاعیرێكی وه‌ك من
قه‌ت نامرێ
ته‌نیا له‌و كاته‌دا نه‌بێ
قه‌سیده‌یه‌كی خراپ ده‌نووسێ.
_________________________________________
*
له ماڵپه‌ڕی (الیوم السابع)ە‌وه، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ كراوه به كوردی.
**
محه‌مه‌د قلینی: شاعیرێكی میسرییه ساڵی ١٩٨٣ له دایك بووه كۆلیژی
مافی له زانكۆی ته‌نتا ته‌واو كردووه، تا ئێستا دوو كۆشیعری بڵاو
كردووه‌ته‌وه، چه‌ند خه‌ڵاتێكی بردووه‌ته‌وه له‌وانه: خه‌ڵاتی
(اخبار الادب) و پیشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له قاهیره و خه‌ڵاتی
شاعیر محەمەد عه‌فیفی مه‌ته‌ڕ.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|