په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١١\٢٠١٩

  هۆنراوەیەکی نەزار قەبانی.*

 

 

  نزار قەبانی

و: جەلال دەباغ

شایەتی دەدەم کە هیچ ئافرەتێک
گەمەکەی نەزانی، جگە لە تۆ
دە ساڵ بەرگەی گێلێتیی منی گرت
وەک تۆ بەرگەت گرت
ئارامی شێتیی منی گرت
وەک تۆ ئارامت گرت
نینۆکەکانت بۆ کردم
دەفتەرەکانت رێکخستم
بۆ باخچەی منداڵانت بردم
تەنیا تۆ بووی..

منیش ئەوەی دیومە دەیڵێم
هیچ ئافرەتێک نییە
لە چرکەکانی ئەشقدا
پێما تێپەربێ
وەک بوومەلەرزە
بمسوتێنێ
نوقمم بکا، دامگیرسێنێ
بمکوژێنێتەوە،بمشکێنێ
وەک مانگی یەکشەوە
بمکا بەدووپارچەوە..
دەروونم داگیربکات
درێژترین داگیرکردن
جوانترین داگیرکردن
تەنیا تۆ نەبیت..

ئەی ئەو ئافرەتەی
بەوپەڕی شارستانییەوە
خۆشەویستیت پێبەخشیم
گفتوگۆت لەگەڵکردم
وەک گفتوگۆی گیتار

لەبیرمدا گەر بیرم لێدەکردەوە
وەک کۆترێکی سپی دەفڕیت

وەک چۆلەکە لە جانتاکەمەوە دەردەچیت
ئەگەر من سەفەرمکرد
وەک پاڵتۆیەک لەسەر ئەو لەبەرمدەکەیت
لە هاوین و لە زستاندا

ئەی زەلالە رۆشنەکە
دادپەروەرە جوانەکە
ئەی خۆشتامە ڕازاوەکە
ئەی هەمیشە منداڵەکە

ئەوەی دیومە دەیڵێم
کە هیچ ئافرەتێک نییە
لە چواردەورەی کەمەرەکەی
گشت سەدەکان کۆبنەوە
هەزار هەزار هەسارە بسوڕێنەوە
ئەوەی دیومە دەیڵێم
کە هیچ ئافرەتێک نییە
ئەی خۆشەویستم..! ئەی خۆشەویستم..!
جگە لە تۆ..
لەسەر هەردوو قۆڵی
یەکەمین نێرو
دوایەمین نێری
پەروەردەکردبێت.

_____________________________________

* ''کازم ساهیر'' ئاوازی بۆ داناوە و کردوویەتی بە گۆڕانی.

 

ماڵپه‌ڕی جه‌‌لال ده‌باغ

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک