(.............).
هێمن بابان هه‌موو گه‌ردی به‌یانییه‌ك ڕوخسـاری تۆ چـاوه‌كانم گه‌شترده‌كا هیوای به‌یه‌ك گه‌یشتنمان له‌ناخه‌وه قووڵترده‌كا ئێـوارانیش له‌گه‌ڵ بوونی زه‌رده‌په‌ڕا ئیتر منیش هه‌نگاو ده‌نێم به‌ره‌و ڕێگه‌ی ماچی ته‌ڕا ئه‌و ئێواره‌ی كه نه‌تبینم چـاوم تینی كه‌متر ده‌بێ گڕی عـه‌شقت له‌ناو دڵم ئاگرێـكه‌و گـه‌شتر ده‌بێ زۆر ده‌ترسم له دووریت و زۆر ده‌ترسم له ته‌نیایی ده‌كه‌ومه ده‌ست گۆشه‌گیری و به‌ندی ده‌ستی بێ ئاگایی خۆزگـه ده‌بـووم به‌یه‌كه‌مین پیتی ناوت خۆزگه ده‌بووم به سه‌رین و تا بۆن بـكه‌م قـژی خاوت ئیتر ته‌مه‌ن با هه‌ر بڕوا‌و پـیری ڕه‌گـی داچه‌قێـنێ با هه‌ر چوار وه‌رزم پایز بێ و چـی گـه‌ڵایـه بیـوه‌رێــنێ...
hemnbaban@yahoo.com
|