هۆشدارییه‌ک له ناوه‌ندی '' چاک '' ه‌وه .
ئه‌وه ماوه‌یه‌که کێشمه کێشم له نێوان فراکسوێنی هاوپه‌یمانی و فراکسوێنه‌کانی تر له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئێراقیدا دروستبووه، له‌سه‌ر داڕشتنی یاسایه‌ک بۆ قه‌ربوکردنه‌وه‌ی زیان لێکه‌وتوانی شه‌عبانیه و پشتگوێخستنی ڕاپه‌رینی کوردستان.
به گوێره‌ی باسه‌کان و قسه‌ی هه‌ندێک له په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو ، وا پێده‌چێت ئه‌مجاره‌ش کورد ڕازیبێت به ڕیزبه‌ندکردنی زیان لێکه‌وتوانی ئه‌نفال و کیمیابارنکراوه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ زیان لێکه‌وتوانی شه‌عبانیه و ڕاپه‌رینه‌کانی کوردستاندا. ناوه‌ندی چاک به پێویستی زانی هه‌ر له ئێستاوه هۆشمه‌ندیه‌ک بدات به هه‌موو گه‌لی کورد و به ده‌سگا به‌رپرسه‌کانی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان و نوێنه‌رانی کورد له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئێراقدا، که به هیچ جۆرێک نابێت گه‌لی کورد ڕه‌زایبێت له‌سه‌ر ئه‌م جۆره بڕیارانه‌ی که له ڕوکه‌شدا جوانه و له ناوه‌ڕۆکدا بۆ لێدانی به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال و کیمیابارنکردنی گه‌لی کورد وه‌ک دوو تاوانی جینۆساید به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد ئه‌نجامدراون.
زیان لێکه‌وتوانی شه‌عبانیه و ڕاپه‌رینه‌کانی ساڵی 1991ی کوردستان زۆر جیاوازن له زیانلێکه‌وتوانی تاوانه جینۆسایده‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارن. ئه‌م دوو تاوانه ده‌چنه خانه‌ی جینۆسایدی گه‌لی کورده‌وه و قه‌ربوکردنه‌وه‌یان ده‌بێت وه‌ک قه‌ربوکردنه‌وه‌ی زیان لێکه‌وتوانی جینۆساید ڕیزبه‌ند بکرێن ، ده‌وڵه‌تی ئێراق وه‌ک میراتگری ڕژێمی ڕوخاوی ئێراق و سه‌دام ناتوانێت به‌م جۆره بڕیارانه که فێلێکی ئاشکراو له خشته‌بردنی گه‌لی کورده، شانی خۆی خاڵی بکاته‌وه له قه‌ربوکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م جینۆسایده، وه‌ک بێسه‌روشوێنکردن و زینده‌به‌چاڵکردنی سه‌دان هه‌زار کورد و بێوه‌ژنکردنی ده‌یان هه‌زار له ژنان و هه‌تیوکردنی ده‌یان هه‌زار له منداڵان و وێرانکردنی هه‌زاران گوند و شارۆچه‌که‌و گۆڕینی دیموگرافیای زۆر له ناوچه کورد نشینه‌کانی وه‌ک که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگار و ده‌یان جێگه‌و شوێنی تر و کاره‌ساتی دروستکردنی بارێکی ده‌رونی خراپی وا تا ئه‌مڕۆش به ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران خێزان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
ناوه‌ندی چاک، داواده‌کات له‌گه‌ڵ بڕیاری قه‌ربوکردنه‌وه‌ی زیان لێکه‌وتوانی جه‌نگ و ئاسه‌واری ڕاپه‌رینه‌کانی ئێراق و کوردستان یاسایه‌کی تایبه‌تی ده‌ربچێت بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال و کیمیابارنی گه‌لی کورد وه‌ک جینۆساید و قه‌ربوکردنه‌وه‌ی زیان لێکه‌وتوانی وه‌ک ئه‌نجامی جینۆسایدی گه‌لی کورد.
ناوه‌ندی چاک، وێرای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌ربوکردنه‌وه‌ی زیان لێکه‌وتوانی هه‌موو گه‌لی کورددایه، وه‌لێ زۆر به چاوێکی تیژ و وردبینه‌وه ده‌ڕوانێته ده‌رهێنانی ئه‌م جۆره بڕیار و یاسایانه و له هیچ که س و لایه‌نێکی قبوڵناکات به خشکه‌یی ئه‌م فێڵ و ته‌ڵه‌که بازیه بکرێت. ئه‌نفال و کیمیاباران دوو تاوانی جینۆسایدی گه‌لی کورده، هه‌موو ده‌سگا حکومیه‌کان و په‌رله‌مانی کوردستان به‌رپرسن له به‌ڕێوه‌چونی ئه‌م کاره ژێر به ژێره‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئێراق و هه‌رچ ڕه‌زامه‌ندیه‌کی په‌رله‌مانتاره کورده‌کانی په‌رله‌مانی ئێراق و به گشتیش په‌رله‌مانی کوردستان له کاتی بێده‌نگیاندا ڕسواده‌کیه‌ن و به توندی دژیان ده‌وه‌ستینه‌وه و به ده‌یان که‌مپین و خۆپیشاندان سازده‌ده‌ین له کوردستان و ئه‌ورپادا له دژی ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تاوانه جینۆسایدکراوه‌کان وه‌ک خۆی نه‌ناسرێت و قه‌ربووی زیان لێکه‌وتوانی نه‌کرێته‌وه، هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له کۆنگره‌ی به جینۆساید ناساندنی گه‌لی کورد که له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییه‌دا ده‌چێتبه‌ڕێوه له کوردستان ده‌کیه‌ن که ئاگاداری ئه‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌بن و گوێ بۆ داخوازیه‌کان و پێشنیار و ڕه‌خنه‌کانی نوێنه‌رانی ناوه‌ندی چاک ڕادێرن له‌م کۆنگره‌یه‌دا.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئانفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک. chak.org.gmail.com
|