١٠\٨\٢٠١٠
هۆشمه‌ندییه‌کی
ساغ، یاخود ته‌کنه‌لۆژیایه‌کی سه‌قه‌ت...

شوان عوسمان
هه‌موو رێگایه‌ک له یه‌که‌م هه‌نگاو ده‌ست پێده‌کات، دیاره
هانگاونانی ئه‌و رێگایه‌ش رێگا بۆ هه‌نگاوی دیکه خۆش ده‌کات و ئه‌و
کاره ده‌کاته نه‌ریت و دیارده‌یاکی دیاریش که که‌سانی تر دێن و رێچکه‌یه‌کیان
بۆ مه‌یسه‌ر ده‌بێت و ئه‌وانیش رێچکه‌کان باشتر ئه‌شکێنن و فه‌زایه‌کی
دیکه‌ش بۆ رێخۆشکردنی هه‌نگاو و رێگای که‌سانی تر فه‌راهه‌م ده‌که‌ن،
به‌مه‌ش به‌رنامه‌یه‌ک دێته کایه‌وه که هه‌نگاوه‌کانیان ئه‌که‌ونه
خزمه‌تی چاککردن و وه‌رچه‌رخانی هه‌نگاو و رێگا و به‌رنامه‌کانی پێشووی
خۆیان... .
ئه‌و پێوه‌رو پێودانگه‌ش سه‌نگی مه‌حه‌کن،بۆ ئه‌وه‌ی کاری پێشینه‌و به‌رنامه‌ی
کۆن وپێشوو بناسرێت، له روانگه‌ی ئه‌وانه‌شه‌وه رێسا‌و یاسا ودیارده‌ی
تازه، له‌دایک ده‌بن وجیهانی کۆن ودوێنێش، لائه‌چێت وشتێکی تازه‌ش هه‌ست
پێده‌کرێت ..
له پێناو وه‌رچه‌رخان وبه‌دیهێنان وگۆڕان، ده‌بێ هه‌ندێک که‌س له
خۆیان و ده‌وروبه‌ریان ده‌ست پێبکه‌ن وله ئه‌گه‌ری به‌ربه‌سته‌کانی
ترس و شه‌رمی قسه‌و تیر‌و توانج وره‌خنه‌ی ناده‌روست نه‌سله‌مێنه‌وه،
ده‌بێت ئه‌وانیش ئه‌وها به سوک وئاسانی نه‌بن به ده‌سکه‌لای قوربانی
ده‌ست کا‌یه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، هه‌نگاوی ده‌ست پێکردنیش بۆ ئه‌و
رێگایانه، جورئه‌ت وگوڕو پشووێکی شۆڕگێڕانه‌ی گه‌ره‌که، بۆ ئه‌وه‌ی
کا‌رێکی مه‌زن و جوان وزیندوو له ناو بیر‌و مه‌زه‌نده‌و که‌سێتی تاک
وجه‌سته‌و کا‌یه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان چه‌که‌ره بکات وژیان وده‌وروبه‌رو
عه‌قلیه‌ت و مه‌زه‌نده‌کان، بگۆڕێن وکارو هه‌نگاویکی چاکیش بێته ده‌ست...
دیاره لای ئێمه‌ش هه‌ندێک شتی تازه‌و دیارده‌ی (به ناو) شارستانی زۆر
خێرا‌و هه‌ندێکی تریش یه‌کچار له‌سه‌ره‌خۆ (له سه‌رپشتی کیسه‌ڵ) ده‌چنه
پێش، بۆ نموونه دیارده‌ی کڕینی ئۆتۆمۆبیل ومۆبایلی تازه وگرانبه‌ها ،ماراسۆنێکی
گه‌له‌کییه که‌س تۆزی ئه‌وی دیکه ناپێکێت،هه‌ر یه‌که له هه‌ولی ئه‌وه
دایه به زووترین وه‌خت به‌رده‌ستی کات، ئه‌مه‌ش بۆته دیارده‌یه‌کی
ترسناک هیچ که‌سێک نیه،بێ ئاگایانه له پێناو دابین کردنی ئه‌و شتانه
شه‌ڕی مان ونه‌مانی بۆ نه‌کات، ئه‌گه‌ر له دووتوێی ده‌رامه‌تی تایبه‌تیشه‌وه
ده‌ره‌قه‌تی نه‌یه‌ت، کێشه‌یه‌ک نیه ئه‌ویش وه‌کو هاوڕێکه‌ی یان ماڵی
هاوسێکه‌ی یاخود ناسیاوێکی، ده‌بێت هه‌یبێت و هه‌موو هه‌ولێکی راده‌ست
بوونی بۆ ده‌دات وتا به‌رده‌ستی ده‌بێت وده‌بێته مولکی خۆی....
هۆی سه‌ره‌کی له دابین کردنی ئه‌و ئامرازانه‌ش، وه‌کو پێداویستیه‌کی
زه‌رووری تایبه‌تی تازه‌و پێشکه‌وتووی ته‌کنه‌لۆجیا ته‌ماشا ناکرێ، به‌ڵکو
زه‌رووره‌تێکی کۆمه‌لگایه وله دیدی کۆمه‌لگاو راده‌ی به‌کارهێنانی خه‌ڵک
ده‌ناسرێ وخوازیاری ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وئه‌و هه‌یانه ئه‌ویش
ده‌بێت هه‌یبێت خاوه‌نداری بێت وبه‌کاری بێنێت، چونکه بۆته دیارده‌یه‌کی
لاسایی و چاولێکه‌ری ، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و زۆر پێویستیش نه‌بێت، مه‌سه‌له‌یه‌ک
نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆته پێداویستیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ک زه‌رووره‌تێکی
ته‌کنه‌لۆژیی، ته‌ماسای داهات وراده‌ی پێداویستیه‌کان وشوێن پێ
وژیانی خۆی ناکات، به تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی شتومه‌ک کڕین به به پاره‌دانی
وه‌خت و(قسگ) په‌یدا بووه، ئه‌و دیارده‌یه زیاتریش ته‌شه‌نه‌ی
کردووه..
له هه‌موو کۆمه‌لگایه‌کدا، خه‌ڵک شتومه‌کی بۆ ئه‌وه‌یه که تا چه‌ند
پێویستی پێیه‌و به‌کاری ده‌بات، نه‌ک تا چه‌ند خه‌لکی تر پێویست پێ
بووه‌و هه‌یه، له‌لای ئێمه شته‌کان به پێچه‌وانه‌یه...
هاوکات ئه‌گه‌ر به نۆرین وروانینێکی به‌راوردکارانه‌ی ئه‌و
دیارده‌یه‌ش له‌گه‌ل دیارده‌یه‌کی دیکه‌ی شارستانی وه‌کو
(ئینته‌رنێت) بڕوانین، ئه‌وا ئاسمان ورێسمانیان له نێوان دایه،
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی (ئینته‌رنێت ) که پێداویستیه‌کی زه‌رووری گۆڕانی
عه‌قل و ده‌روون وخه‌سله‌ت وکه‌سێتی تاک وژیانه به گشتی، ئه‌و
ئاماده‌یی وحزوره پێویسته‌ی نیه که من خۆم له‌و دوو ساله‌ی
(دووره‌وڵاتیم) ودوورکه‌وتنه‌وه‌م له (وڵات) پێم وابوو ئێستا
ئینته‌رنێت بووه‌ته خۆراکێکی رۆحی وهزری سه‌ری به هه‌موو ماڵێک
کردووه، به‌لام به داخه‌وه ئه‌وه‌م نه‌دیت، له بڕی ئه‌وه ئاخیر
مۆدیل مۆبایل و ماشێن ئه‌و به‌ڕه‌یان له بن هه‌نگاوی ته‌کنه‌لۆژی
خوازانه‌ی ئێمه راخستووه، ئه‌وه‌ش له به‌دبه‌ختی گه‌له‌که‌مانه)
زۆر که‌سم دیت مامۆستایه، نوسه‌ره ئاخیر مۆدیل (سیاره‌ی) هه‌یه
به‌ڵام کۆمپوته‌رێکی له ماڵه‌وه نیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌په‌نجه‌ره‌کانی
ماڵی ئینته‌رنێته‌وه له جیهانی گۆڕاو بڕوانێت وپیاسه به‌کۆڵانه‌کانی
شارستانی بکات وماڵ و ژیانی خۆی ریک بخات تاکو له‌به‌رده‌م ره‌وتی
خێرا‌و به‌گوڕی ته‌کنه‌لۆجیا دانه‌بڕاوبێت..
ئه‌و دیارده‌یه‌ش جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که خه‌لک له لای ئێمه
بۆ خۆیان و پێداویستیه دیاری کراوه‌کا‌نیان ناژین، به‌لکو بۆ که‌سانی
تر ئه‌ژین له‌به‌ر خاتری حه‌زی که‌سانی تر ده‌بێت به‌م شێوه‌یه بژین
نه‌ک به شێوه‌یه‌کی ئاسایی وسروشتی هه‌ر که‌س بۆ خۆی بژیت نه‌ک
ده‌وروبه‌ر..
شارستانیه‌ت بریتی نیه‌له داماڵینی جلوبه‌رگی کۆن وئالوگۆڕ کردنی
قه‌پێلکی ده‌ره‌وه، خۆ به (مه‌ده‌نی) و شارستانی زانین، له‌و بواره‌دا
ده‌بێت به کرده‌وه‌و فره‌وانی عه‌قلی بیرکردنه‌وه تیژ بڕینی هه‌ست
ونه‌ست وهۆشی شارستانیانه بیت، به‌ڵام دیاره گۆڕانی کایه‌و
بواره‌کانی (کۆن) به‌ره‌و کایه‌ی (نوێ)تر وتازه‌تر ،پێویستی به
هه‌گاوێکی قه‌له‌مباز ئاسایانه‌ی جادووگه‌ری و خه‌ونبازی
ئه‌فسانه‌ییانه نابێت، وه‌ره‌چه‌رخانی شته کۆنه‌کان بۆ شتی تازه‌تر،
پێوستی به گۆڕانی سروشتی وخۆڕسکی وجێگۆڕکێ کردنی ئاسایی هه‌یه نه‌ک
لاسایی ودووپات کردنه‌وه‌ی مۆدیله‌کان وخواستنه‌وه‌ی دیارده‌و ئاکاره
پێشکه‌وتووه‌کانی ولاتان و جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه کتومت وه‌کو خۆی،
ئه‌وه‌تا زۆر ئه‌زموونی تێوری وسیاسی هاوشێوه‌ی ئه‌و بابه‌ته هه‌یه
که پێمان ده‌لێت هیچ شتێک به خورتی وزۆره‌ملێ ونائاسیی سه‌رکه‌وتن
به ده‌ست ناهێنێت وبه‌ره‌نجام دووچاری هه‌ره‌س و پوچه‌ل بوونه‌وه
ده‌بێته‌وه نه‌مانی بلۆکی سۆشیالیزم و (سۆڤیه‌ت) ئه‌زموونێکی دیارن
وناکرێ به ئاسانی له بیر بکرێن وئه‌زموونیان لێ وه‌رنه‌گیرێت، ئه‌و
سیسته‌مه ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیه‌ی پارتی کۆمۆنیستی سۆڤیه‌تی
ده‌یه‌ویست به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵکی بسه‌پێنێت بووه هۆی مردار بوون و
سه‌ر خواردنی خۆی..
له قۆناغی (شارستانیه‌ت) به‌ر له‌وه‌ی دام وده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت
خزمه‌ت به تاک و هاووڵاتی بگه‌یه‌نن ده‌بێت ئه‌و هۆشداری وخه‌سڵه‌ته
له لایه‌ن تاک وهاووڵاتی چه‌که‌ره‌ی کرد بێت وبووبێته هۆشمه‌ندیه‌کی
زاڵیش که کاری پێ بکرێت، ئه‌ویش هه‌ر که‌س بتوانێت به گوێره‌ی توانای
خۆی خزمه‌تی خۆی بکات به‌ر له‌وه‌ی یه‌کێک بێت خزمه‌تی ئه‌و له ئه‌ستۆ
بگرێت، هه‌ر که‌سێکیش نه‌توانێت خزمه‌تی خۆی بکات چۆن ئه‌توانێت
خزمه‌تی که‌سانی تر له ئه‌ستۆ بگرێت له به‌رامبه‌ر پێداویستی ماف و
ویسته تایبه‌تی وتایبه‌تمه‌ندیاکانی خود سه‌ره‌تا کار‌و ئه‌رکی ئه‌و
که‌سه‌یه ئنجا به‌رپرسیارێتی ده‌وله‌ت ده‌ست پێده‌کات بۆ ته‌واو کردن
و هاریکاری کردن وته‌به‌نی کردنی شته‌کانی دیکه، ئه‌گه‌ر تاک هوشیار
وته‌ندروست بێت ده‌وله‌تێکی هوشیارو ته‌ندروستیش دێته کایه‌وه،
ئه‌گه‌ر تاک ئه‌رکو ماف وداخوازی وکاره‌بنچینه‌کانی نه‌ناسێت
ونه‌زانێت، بێگومان وڵاتێکی پاشاگه‌ردان ونائاسایی ونائارام دروست
ده‌بێت که داموده‌زگاکانیشی له خزمه‌ت رێسا‌و به‌رنامه‌ی نادیموکرات
ودیکتاتۆر وگه‌نده‌ڵ ده‌که‌ونه کار ...
جۆری هاوڵاتی شێوه‌ی(وڵات)ه‌که،دیاری ده‌کات سیسته‌مێکی تازه‌و
ده‌وله‌تێکی شارستانیش به ده‌وروبه‌ری ده‌ناسێنێت، نه‌ک به ته‌نیا
هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رپسیارێتی ولیپرسراوێکی ره‌سمیان له
ئه‌ستۆیه، ته‌نانه‌ت جۆری ده‌سه‌ڵات وداموده‌زگانیش ره‌نگدانه‌وه‌ی
جۆر‌و بابه‌تی خه‌ڵکه‌که‌یه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێکش له ده‌ره‌وه نایه‌ت
حوکم بکات، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌کان نزا‌و دوعای خێری ته‌مه‌ن درێژیان لۆ
نه‌کرد بێت وکۆمه‌کی وده‌نگی خۆیان پێ نه‌دابێت...
ئه‌گه‌ر (هاوڵاتی)یه‌ک نه‌زانێت له پێناو چی ده‌چێته به‌رده‌م
سندوقی هه‌ڵبژاردن وده‌نگه‌که‌ی مانای چی ئه‌گه‌یه‌نێت، چۆن
ده‌وله‌تێکی مۆدێرن ودامو ده‌زگایه‌کی شارستانی دێته کایه‌وه،به
ته‌نیا دام‌و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات ئاوێنه‌ی وڵات وژیان ونیشتمان نین،
خه‌سڵه‌ت وئاکارو جۆری بیرکردنه‌وه‌و که‌سێتی تاک وکۆش، بنجینه‌یه‌کی
گرنگن لۆ زه‌مان ودڵنیایی کار‌و به‌رنامه‌و بڕیاری باش..
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ر له‌چاخی کۆنه‌وه تاکو سه‌رده‌می
ته‌کنه‌لۆجی تازه‌ی ئه‌مڕۆکه‌ش، هه‌ر له زه‌مانی کاوله گوندێکی
ره‌شورووت که ئاغایه‌کی بیژمۆت حوکمی تێدا ئه‌کرد، ته‌نانه‌ت تا
ئه‌مڕۆکه‌ش خه‌ڵک نوێنه‌ری له په‌رله‌مان هه‌یه، دام وده‌زگا
ده‌سه‌ڵاتداریه‌کان هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه دان که تاک له
به‌رده‌م ده‌وروبه‌ری خۆی به ئاگا نه‌بێت وهوشیاری و هۆشمه‌ندیه‌کی
دیاری کراوی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌و گرفتیان بۆ دروست نه‌کات وده‌ست
نه‌خاته کار‌و به‌رنامه‌کانیان، بۆیه ئه‌مڕۆکه له هه‌موو کاتێکی
دیکه بۆ ئێمه لایه‌نه جوان وبه که‌لکه‌کانی ته‌کنه‌لۆجیامان
گه‌ره‌که، نه‌ک لایه‌نه خراپه‌که‌نی، ئه‌مه‌ش به هوشیار
بوونه‌وه‌مان وخۆ رۆشنبیرکردنمان ده‌ست پێده‌کات...
ئێمه به‌ر له‌وه‌ی هه‌موو شته‌کان به (ئستیراد) و(خوازراو)ه‌و
ئاماده بێنه به‌رده‌ستمان،ده‌بێت خۆمان بگۆڕین وعه‌قل وهزرو ده‌روون
وهه‌ست ونه‌ستمان (ئاپدێت) وتازه که‌ینه‌وه، ناکرێت له ناوه‌ندێکی
تازه‌و مۆدێرنی ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوودا به هه‌مان عه‌قل وهزری کۆن
ته‌ماشای ده‌وروبه‌رو شته گۆڕاوه‌کان بکه‌ین...
ئه‌مڕۆکه دیارده‌کان زۆر به خێرا ده‌گۆڕێن وده‌وه‌روبه‌ر وشته
مادیه‌کان بواری دووباره بوونه‌وه‌و هه‌لوێست کردنیشیان به به‌ر
نه‌ماوه، بواری وئه‌وه‌ت نابێت که ئاوڕ بده‌یته‌وه، چونکه
داده‌بڕێت ودوا ده‌که‌ویت..
مه‌سه‌له‌ی فڕێدانی زبڵ وپاشماوه به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه، باشه
ئه‌وه بۆ کارێک نه‌بێت هه‌ڵوێستێکی له سه‌ر بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی
بیکه‌نه دیارده‌یه‌کی لاسایی و چاولێکه‌ری باش؟ لای ئێمه که‌س
خاوێن پارێزی وپاکژکردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری به ئه‌رکی تایبه‌تی خۆی
نازانێت، به‌لکو به کار‌و پیشه‌و ئه‌رکی (که‌ناس)وزبڵ ڕێژی به‌دبه‌خت
ئه‌زانێت، ئاخر ئێمه نازانین خاوێن پارێزی وکاری پاکژ کردنه‌وه
ئه‌رکێکی نیشتمانییه به‌ر له هه‌موو شتێک....
یاخود دیارده‌ی چاندنی درخت ورووه‌ک، که‌سیمایه‌کی جوان وکه‌شێکی خۆش
وته‌ندروست دێنێته کایه‌وه، که‌س خۆی له قه‌ره نادات وجورئه‌تی
ئه‌وه ناکه‌ن بیکه‌نه دیارده‌و کا‌رێکی لاسایی وچاولێکه‌ری نوێ
وشارستانی تازه که هه‌ریه‌که له به‌رده‌م ماڵی خۆی دارێک بچێنێت بۆ
ئه‌وه‌ی له دوارۆژ له‌به‌رده‌م سێبه‌ره‌که‌ی پشوویه‌ک بدات، بۆیه
له‌گه‌رمای هاویندا هه‌موو شار ئه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی سێبه‌رێک ببینیه‌وه
خۆت له سایه‌دا فێنک بکه‌یه‌وه نایدۆزیه‌وه...
دیاره له مه‌یدانی پیاده بوون و پێداگرتنی ئه‌و کار‌و هه‌نگاوی
ده‌ستپێکردنانه به شێوه‌یه‌کی زانستی وپیویست، یه‌که‌م جار ئه‌رکی
ره‌سمی ده‌زگاو به‌ڕێوه‌به‌ڕه‌یاتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمه، ئنجا،
ئه‌رکی تاک وهاوڵاتی، به‌ڵام بۆ پیاده بوونی ئه‌م ئه‌رکه‌ش،
له‌به‌رده‌م هه‌ردوولا هۆشمه‌ندی گشتگیری پێویسته....
ئه‌وه‌ته، کێ ده‌توانێت له‌گه‌ل دیتنی جوانی سیما‌ی ریزه داره‌کانی
هه‌ردوو به‌ری جاده‌ی ده‌روازه‌ی (کۆیه)، هه‌لویستێک نه‌کات و ده‌ست
خۆشی له‌و قایمقامه* نه‌کات که به‌ر له چه‌ندین ساڵ ئه‌و بیر‌و
مه‌زه‌نده‌ی خۆی کرده به‌رنامه‌و به کردار پیاده‌ی کرد، به تایبه‌تی
ئه‌و که‌سایه‌تیه به‌رێزه، خه‌ڵکی ناو (کۆیه)ش نه‌بووه، کا‌رێکی
کرد که بۆ هه‌تاهه‌تیه نه‌وه‌کانی (کۆیه) سوپاسگوزاری هه‌نگاوه
پیرۆزه‌کانی ئه‌و ده‌بن وشانازی پێوه ده‌که‌ن..
ئێمه ئه‌مڕۆکه له (کوردستان ) پێویستمان به نه‌وه‌یه‌که،خۆی به
کوڕی شاره‌که‌ی بزانێت وهه‌نگاوه‌کانی بخاته خزمه‌ت گه‌شه‌پێدانی
شاره‌که‌ی، به‌ڵام گرفتی کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌مڕۆکه له‌وه دایه که
گه‌نج ولاوه‌کانمان، وابه‌سته‌یی بوونی خۆیان به(وڵات) راناگه‌یه‌نن،
هه‌ستی ئنتیما بوونیان به نیشتمان له ده‌روون کوژاوه‌ته‌وه،ئه‌مه‌ش
خۆی له خۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسناکه به سه‌ر ناسنامه‌و کیان
وئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییمان....
دیارده‌یه‌کی ترسناکی دیکه‌ش که ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره به
سه‌ر ئاسایش وماڵی دوارۆژی کوردیمان، سه‌رکێشی وکه‌ڵله ره‌قی وبێ
منه‌تی ولاساری گه‌نج ولاوه‌کانمانه به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی دوای
راپه‌رینی 1991 زۆر به په‌له‌و خێرا‌و توندوتووش وبڕیار به‌ده‌ستن، که
شتێک نه‌گاته به‌ر دڵیان،ئاساییه دۆو دۆشاو تێکه‌ڵاو بکه‌ن، به
ده‌ردی مه‌سه‌له کوردیه‌که، من لۆ خۆم تا ئاخیر سه‌فه‌رم لۆ کوردستان
وامده‌زانی هه‌ر به ته‌نیا ئێمه نه‌وه‌ی به‌ر له راپه‌رین
نه‌وه‌یه‌کی به‌دبه‌خت بووین، که خودانی خه‌سله‌تێکی که‌ڵله‌یی
(عه‌سه‌بی)و تووره‌و توند‌و ده‌مار گرژین، ئه‌ویش له ده‌ره‌ئه‌نجامی
ئه‌و زه‌بروزه‌نگ وسته‌م وسه‌ختی ژیانه سیاسیه‌ی ئه‌وسامان، که پێم
وابوو نه‌وه‌ی دوای راپه‌رین زۆر ئارامتر وهێورترو له‌سه‌ره‌خۆترو
ده‌مار خاوترن ، به‌ڵام به داخه‌وه وانه‌بوو من به به‌ره‌واژی لێی
تێگه‌یشت بووم، هه‌روه‌ها له‌ته‌ک ئه‌مانه‌شدا گه‌نجه به‌نازه‌کانمان
له‌به‌رده‌م هه‌ندێک نه‌ریت ودابی کورده‌واری وراوێژو ره‌فتاری
کۆمه‌لێکی مه‌ده‌نی که‌ڕو لال ونامۆشن..
ئێمه له‌و وڵاته‌ی خۆمان پێویستمان به هه‌موو هه‌نگاوێکی باشه به‌ر
له‌هه‌لێنانی بیر له رێگایه کی باش بکاته‌وه، به تایبه‌تی
هه‌نگاوێک ماندوویی و وره به‌رنه‌دان نه‌ناسێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به
ده‌روازه‌و ده‌روویه‌ک بۆ ئاوا بوونی وڵات ورزگاری خۆمان ونه‌وه‌کانی
دوای خۆمانیش...
ئه‌وه‌ی من دیتم و هه‌ستی پێ ده‌که‌م ئه‌وه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی ئێمه
بایه‌خێکی زۆر به (سیاره)ی (پرادۆ)و (وه‌نه‌وشه)ی ئاخیر مۆدیل
و مۆبایلی گرانبه‌ها و ناوماڵی ره‌نگاوره‌نگی تازه مۆده، بده‌ین،
بایه‌خێکی که‌م به په‌ره‌پێدانی هۆشمه‌ندی و عه‌قڵ و هه‌ست و نه‌ستی
ناوه‌مان بده‌ین، ژیانمان خۆشتر و بۆنخۆشتر ده‌بێت و کێشه و گرفتیشمان
که‌متر ده‌بێته‌وه، وڵاتێک هۆشمه‌ندی تێدا به‌رقه‌رار نه‌بێت، مردنێکی
له سه‌ره‌خۆی قه‌برستانێکه و ژیان تامێکی نابێت، ته‌کنه‌لۆژیایه‌کی
به‌رجه‌سته‌ش، به بێ عه‌قڵێکی به‌رجه‌سته، کوێرایی بوونێکی هه‌میشه‌یی
بۆ چاوه‌کانمان به ده‌ست دێنین ...
8\8\2010 -
هۆله‌نده / دێلفت
|