٢٩\١١\٢٠٢٠
هۆ خەستە گیان
!

دارا خونچە
هۆ خەستە گیان
گیانی جەرگ و ناخی دڵ و بەرباغەڵم
ئەتوو مەیژە:
''سەرم ئێشێ و
کاری مرۆیی هەر لە خۆت دێ''
چون ئەز
پزیشکم تێبگە!
پشتم وە زانست بەستگە!
هۆ خەستە گیان
گیانی جەرگ و ناخی دڵ و بەرباغەڵم
هەرگیز مەیژە:
''ئەمن ئێستێ
زۆر بێ کار و زۆر بێ بارم
زۆر بیمار و دەردەدارم
با ئەو جارە
وە خۆڕایی بێ تیمارم''
چون ئەز
نوژدارم تێبگە!
پشتم وە قڕۆش
بەستگە!
هۆ خەستە گیان
گیانی جەرگ و ناخی دڵ و بەرباغەڵم
هەرگیز مەیژە:
''فریامکەوە.. داودرەمانێ هیمەتێ
زانا و دانا خۆتی تەنێ''
ئەز دەرمانسازم تێبگە!
وە چارەی
دەردم رابگە!
پشتم وە دۆڵار
بەستگە!
هۆ خەستە گیان
گیانی جەرگ و ناخی دڵ و بەرباغەڵم
ئیدی هەرگیز نەکەی بێژی:
''قوربان ئەتوو
هەژدە ساڵی رێک و رەبەق
خەرجیی خووندن
تێکڕای ژیانت لەسەر من بوو..
ئێستێ تەنێ
هەژدە دەنک دەرمانم دێ
گەردەنت خۆش و ئازاد بێ''
نا نا نابێ و ناشێ و ناکرێ؛
ئەز چ بێژم.. سووچم تنە
دین و داب و دادگە و دەوڵەت
منیان وەبان توو خستگە
چون ئەز
پزیشکم تێبگە!
پشتم وە قڕۆش
بەستگە!
هۆ خەستە گیان
گیانی جەرگ و ناخی دڵ و بەرباغەڵم
هەرگیز مەیژە:
''خەریکە گیانم دەردەچێ و
کاری مرۆییش هەر لە خۆت دێ''
چون ئەز پزیشکم تێبگە!
زووکە وە
چارەم رابگە!
پشتم وە پارە
بەستگە!
پووڵت هەبوو
تەندروستییت بە منی بەردەست
بە منی کۆیلە و ملکەچی خەست
رابسپێرە و
وە بان چاوان
دەیپارێزم!
پووڵت نەبوو
نە هەست و سۆز و بەزەیی
نە کار و پیشەی مرۆیی
هیچیان وە دەردی من ناخۆن
چاکترێکە
چاوەڕوانی مەرگی خۆت بی!
چون ئەز پزیشکم تێبگە!
پشتم وە قڕۆش
بەستگە!
هۆ خەستە گیان
گیانی جەرگ و ناخی دڵ و بەرباغەڵم
نووکە ئەتوو تێگەیشتی
بێجگە لە پووڵ
هیچی دیکەی تێدا نییە
کەللەی سەرم!!!
ماڵپهڕی دارا
خونچە
|