٥\٨\٢٠١٢
هۆزان مه‌حمود:
ئافرەتى کورد بوارى بۆ بڕەخسێ هیچى لە ئافرەتى ئەوروپى
کەمتر نییە.
دیمانه: عومه‌ر غوڵامى
عومه‌ر غوڵامى:
ڕۆڵى ئافرەتانى کورد لە دەرەوەى کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنیت لە
ناساندنى دۆزى کورد بە دونیاى دەرەوە؟
هۆزان
مەحمود: سه‌ره‌تا گرنگه بزانین مه‌به‌ست له دۆزی کورد چی یه؟
ئه‌گه‌ر دۆزی کورد به ته‌نها کوردانی باشور ده‌گرێته‌وه، ئه‌وا سه‌رانی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی خۆیان به‌شێکن له ده‌وڵه‌تی عێراق و سه‌رۆک و
وه‌زیر و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانن تیایدا.. ئیتر لێره‌دا نازانم دۆزی کورد
مانای هه‌یه یان نا؟ خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له دۆزی کورد به گشتی بێت
له هه‌موو پارچه‌کانی تر ئه‌وا ئه‌و پرسیاره وه‌ڵام زۆر هه‌ڵده‌گرێت
چونکه هه‌ر به‌شه و کۆمه‌ڵه کێشه‌یه‌کی هه‌یه و به شێوازی جیاواز
و بزوتنه‌وه جیاوازه‌کان کار‌و خه‌باتی خۆیان ده‌که‌ن. وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش
له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێت، ئه‌وا ئه‌و دۆزه به ته‌نها دۆزی ژنی
کورد نییە که کاری بۆ بکات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. به‌ڵکو ئه‌وه پرۆژه‌ی
خه‌ڵکه له کوردستان و گرنگه خه‌ڵک خۆی له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی
بڕیار بدات نه‌ک حیزبه‌کان به لاڕێیاندا ببەن. یان چاوه‌ڕوانی کوردانی
ده‌ره‌وه بن که دۆزی کورد بناسێنن یان کار بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
بکه‌ن. له هه‌موو شوێنێکی دونیاش هه‌روایه هه‌میشه به ئیراده‌ی خه‌ڵکی
وڵاته و کۆڵ نه‌دانیان ده‌توانن هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی سیاسیان هه‌بێت به
سه‌ره‌نجامی بگه‌یه‌نن. دیاره هه‌ندێک له ژنان له ده‌ره‌وه‌ی ولات
ڕۆڵی گرنگیان بووه له ناساندنی زۆر کێشه‌ی تایبه‌ت به کوردستان و به
جیهانی کردنیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه که له کوردستان دا
خه‌ڵک خۆی چی ده‌کات و چۆن کار له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسی خۆیان ده‌که‌ن.
عومه‌ر غوڵامى: بەشدارى سیاسى ئافرەتان
لەو ئاستەدایە لە هەرێمى کوردستان کە کۆمەڵگا چاوەڕوانى لێبکات؟
هۆزان مەحمود: باشتر وایه بڵێین ئایا
بوونی پیاوانی کورد له سیاسه‌تدا له‌و ئاسته‌دایه که که‌س ڕازی بێت
لێی؟ ئه‌و کاته با بێین باسی به‌شداری سیاسی ژنی کورد بکه‌ین له
سیاسه‌تێکدا که له هه‌موو شتێک ده‌چێت له سیاسه‌ت نه‌بێت له‌و
وڵاته‌ی ئێمه‌دا، چونکه هیچ بیردۆز و فیکر و ئایدیاڵێکی ئینسانی تیا
نابینرێته‌وه. بۆیه‌ش ژنانێک که ده‌بنه به‌شێک له پرۆژه‌یه‌کی
سیاسی له‌م جۆره دڵنیام ناتوانن سوودیان هه‌بێت بۆ کۆمه‌ڵگا و له
ئاستی چاوه‌ڕوانی که‌سدا نابن. ده‌کرێ بڵێین ئه‌وانیش وه‌کو پیاوه
سیاسییەکان سوودمەند ده‌بن له‌و گه‌نده‌ڵییە گه‌وره‌یه که هه‌یه،
له‌و نابه‌رپرسیارێتییە که هه‌یه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک و به
ده‌نگده‌ران، خۆیان خۆبه‌خشانه مل ده‌ده‌ن به‌وه‌ی به‌کار بهێنرێن
وه‌کوو ئارایشێک فێمینایزکردنی سیاسه‌تی پیاوانه‌ی حیزبه‌کان له
کوردستان بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌و پایه.
عومه‌ر غوڵامى: رێژەى ڕەگەزى مێ لە
هەرێمى کوردستان لە ڕێژەى نێر زیاترە کەچى ڕەگەزى مێ کۆنترۆڵى هەموو
جومگە ئابوورى و سیاسى و کۆمەڵایەتییەکانى کردووە هۆکارى ئەمە بۆچى
دەگەڕێتەوە؟
هۆزان مەحمود: ئه‌مه له زۆرێک له
کۆمه‌ڵگاکاندا هه‌یه، تایبه‌ت نی یه ته‌نها به کوردستان چونکه
ئێمه له کۆمه‌ڵگای پیاوسالارییدا ده‌ژین. تا ئێستاش پیاو باڵاده‌سته
و سیاسه‌ت و بواره‌کانی تر دۆمه‌ینێکی پیاوانه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له
کوردستان هه‌یه جیاواز له‌وه‌ی زۆربه‌ی بواره‌کان کۆنترۆل کراوه له
لایه‌ن پیاوانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاری ژنان وه به‌شداری ژنان
ئه‌وبایه‌خه‌ی کاری پیاوانی نییه. بۆیه به گرنگی ده‌زانم که ژنان
خۆیان چالێنجی ئه‌م سیستمه بکه‌ن و داوای یه‌کسانی و ئازادی خۆیان
بکه‌ن. چاوه‌ڕوانی کردن بۆ ئه‌وه‌ی عیزبە سیاسییەکان ژن ڕزگار بکات و
بواری پێ بدات یه‌کسان بێت خه‌یاڵه.
عومه‌ر غوڵامى: نابینرێت ئافرەتان لە ناو
دامودەزگا حزبى حکومێکاندا داواى پۆستى باڵا بکەن یان ئەو پۆستە
بالایانەیان پێ‌نادرێت ئایا ئەمە بۆ کەمتواناى ئافرەت دەگەڕێتەوە یان
ئافرەتان خۆیان خواستیان لە گرتنە دەستى پۆستى باڵا نییە؟
هۆزان مەحمود: بوونی ژنان له فه‌زای
گشتیدا و کارکردن له زۆر بواردادیارده‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک تازه‌یه ،
له ساڵانی پێشودا ژنان زۆرتر له بواری کاری مامۆستایه‌تی و ئیداری و
خزمه‌تگوزاری و کۆمه‌ڵێک بواری به‌رته‌سک دا بون. ئه‌م ساڵانه‌ی دواتر
له کوردستان به‌هۆی که‌مێک کرانه‌وه‌ی به ڕوی دونیای ده‌ره‌وه‌دا
ژنان له کۆمه‌ڵێک بواردا هه‌ن له‌وانه سیاسه‌ت و پۆستی باڵا‌و
بڕیاردان. دیاره ئه‌مه‌ش پڕه له که‌م و کوڕی و به‌شێکه له‌و
سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری که هه‌یه له کوردستان که هیچ جێگای
ڕه‌زامه‌ندی نییه. بۆیه له‌م حیزبه پیاوانانه‌ی که له کوردستاندا
هه‌ن، ژن نه‌ک ناوێرێ داوای پۆستی باڵا بکات به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که هه‌یه
له ڕێگه‌ی دیاری کردنیان و هه‌ڵبژاردنیانه له‌لایه‌ن پیاوانی
سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانیانه‌وه. ئه‌گینا پێم بڵێ توانای پیاوی کورد
له سیاسه‌تدا چییە که ژنی کورد نه‌توانێ ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌بێت؟؟ له
زۆرێک له وڵاتانی دونیا ژنان سه‌لماندویانه که ده‌توانن ڕۆڵی زۆر
گرنگ و به‌رجه‌سته‌یان هه‌بێت و هه‌موو ئه‌م ستیریۆتایپانه‌یان
شکاندوه، له لای من ژنی کوردیش ئه‌گه‌ر بواری بۆ بڕه‌خسێ هیچی له
ژنانی ئه‌وروپی که‌متر نییه.
عومه‌ر غوڵامى: ئەو توندوتیژییانەى کە لە
کۆمەڵگاى کوردى باسى لێوە دەکرێت بەرامبەر بە ئافرەتان تا چەندە ڕاستە
یان ئەوە راگەیاندن و رێکخراوەکانە ئەو باسەیان گەورە کردووە؟
هۆزان مەحمود: ئه‌گه‌ر توندوتیژیی له
ئارادا نه‌بێت که‌س له‌خۆڕا باسی ناکات. حه‌تمه‌ن ڕێژه‌یه‌کی زۆر
هه‌یه له توندوتیژیی له دژی ژن بۆیه‌ش باسی لێ ده‌کرێ. هه‌رچه‌ند
به بڕاوی من میدیاکان و ڕێکخراوه‌کانی ژنانیش هێشتا به پێی پێویست
کاریان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌کردوه. توندوتیژیی به هه‌موو
شێوازه‌کانیه‌وه ئه‌وه‌نده زۆره له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا که هه‌موو
ماڵ و شوێنی کار و خوێندنگا‌و کۆڵان و بازاڕێکی گرتۆته‌وه. به بروای
من توندوتیژیی به‌ته‌نها له‌ناو بردنی جه‌سته‌یه‌ک نییه، به‌ڵکو
زۆرجار هه‌ندێک کردار و قسه و شێوه‌ی ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ژن و به‌که‌م
زانین و پله دووی ژن ده‌چێته خانه‌ی توندوتیژیی یه‌وه.هه‌ربۆیه‌ش
ئه‌وه‌ی لای ئێمه باسی لێ ده‌کرێ زۆرتر کوشتنی ژنه نه‌ک زۆرێک له
شێوازه‌کانی تری توندوتیژیی و ترس و تۆقاندنێک که هه‌ر له منداڵی یه
مێ ینه‌ی پێ په‌روه‌رده ده‌کرێت. بۆیه‌ش گرنگه پرسی ژن ڕۆژانه و
به‌رده‌وام کار و قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.
عومه‌ر غوڵامى: لە ئێستادا یەکێتى
پیاوانى کوردستان هەیە بەرگرى لە پیاوان دەکات ئایا کوردستان ئەو
یەکیەتییەى پێویستە یان ئافرەتان توندوتیژى دەکەن بەرامبەر بەپاوان تا
ڕێکخراویک بەرگرى لە مافەکانى پیاوان بکات؟
هۆزان مەحمود: دیاره ڕێژه‌ی ئه‌و
پیاوانه‌ی که توندوتیژیی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر به ژنان زۆر زۆر
زیاتره له‌و ڕێژه که‌مه‌ی که ژنان توندوتیژیی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر
به پیاو. دیاره من دژی ئه‌و تیۆره‌م که پێ ی وایه ژن پاسیڤه و
ناتوانێت توندوتیژ بێت. زۆر لێکۆڵینه‌وه ده‌ریان خستوه که ژن به
ئه‌ندازه‌ی پیاو ده‌توانێت توندوتیژ بێت. توندوتیژ بونی پیاو یان
"پایسڤ" بونی ژن بایه‌لۆجیک نییه و به‌ڵکو ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌و په‌رورده کۆمه‌ڵایه‌تییه که مێینه‌و نێرینه‌ی پێ ڕاده‌هێنرێت.
دیاره له‌هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌که‌دا دژی توندوتیژییم و ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتن
و ماف و ئازادی هه‌بێت مرۆڤه‌کان ناچار نین توندوتیژیی بنوێنن
به‌رامبه‌ر به یه‌کتر. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی له کوردستان ده‌بینم پیاو
ده‌سه‌ڵاتێکی موتڵه‌ق و ڕه‌های هه‌یه و به‌م رۆژانه توندوتیژیی
ده‌نوێنن، ئه‌وه‌ی که ئێستا له ئه‌نجامی هه‌وڵ و کاری ژنانی چالاک
کۆمه‌ڵه یاسایه‌ک ده‌رچوه دژی توندوتیژیی یان ژن له هه‌ندێک بواردا
ڕۆلێیان هه‌یه له‌وانه‌یه پیاوان ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه بزانن بۆ سه‌ر
خۆیان و پیاوه‌تی یان ڕێگه‌یان پێ نادات که ژن داکۆکی له خۆی بکات و
بیهه‌وێت مرۆڤێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بیت له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
پیاو. بۆیه‌ش ئه‌م یه‌کێتییه‌ی پیاوان نه نیشانه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی
توندوتیژیی به‌ربڵاوی ژنانه به‌رامبه‌ریان و نه ئه‌وه‌ش که یاسایه‌ک
نه‌بێت داکۆکیان لێ بکات. ئه‌وه‌ی هه‌یه له کوردستان به یاسا و
پۆلیس و دام‌و ده‌زگاکانه‌وه هه‌موی له خزمه‌ت پیاوسالارییدایه.
هه‌ربۆیه‌ش ئه‌وان ئازادن ئه‌م یه‌کێتییه‌یان هه‌بێت که‌س ناتوانێت ڕێ
یان لێ بگرێ، به‌ڵام دیسان بۆ خۆی پرسیارێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌رئه‌و
پیاوانه که به هه‌زاران ژن کوژراوه له کوردستان به ده‌ستی کێ
کوژراون؟
ماڵپه‌ڕی هۆزان
مه‌حمود
|