په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٣\٢٠١١

هونەرمەند دەبێ پێشڕە و بێ نەک پەرژین.


نەجم محەمەد    


لە خۆپشاندانەکانى ئەمرۆى کوردستاندا هونە رمەندان وەک پێویست هەڵوێستیان نیە و خۆیان دوورە پەرێزگرتوە لە و خۆپیشاندانە جەماوەریە ڕەوایەى خەڵکى کوردستان کە زۆربەى چین و توێژەکانى کۆمەڵگاى کوردستانى گرتۆتەوە بە بەراوورد بە مێژووى خۆپشاندانە جۆراوجۆرەکانى ڕابووردوى خەڵکى کوردستان لە ڕووى چۆنایەتیەوە ئەم خۆپیشاندانە لە هەممووخۆپیشاندانەکانى ترجیاواز ترە و شێوازێکى نوێ یە لە شۆڕش و خەبات لە پێناو ئازادى و یەکسانى و داپەروەرى کۆمەڵایەتى دا ولە پێناو نەهێشتنى گەندەڵى داولە پێناو ژیانێکى باشتر کە شیاوى ئینسان بێ ئەمە پەیام و جەوهەرى ڕاستەقینە ئەم خۆپیشاندانانەیە کە ئەمڕۆ لە کوردستاندا دەستى پێکردوە و ئاسۆیەکى ڕوونیشى لە پێشە وسەرەنجام هەردەگاتە مەنزڵ ئەگەر چى دەسەڵات و زووڕناژەنەکانى لە بەر بەرژەوەندە شەخسى و حیزبى و مادى و حکومى وهتد خۆیان لێکدانەوەیەکى تر دەکەن بۆ ئەم خۆپیشاندانانە بە داخەوە کەم نین ئەو هونەرمەندانەى کە ئەمڕۆ چوونەتە بەرەى دەسەڵاتەوە و بەرەى خەڵکیان چۆڵکردوە و بەرگرى لەستەم و گەندەڵى و ناعەدالەتى دەکەن و بێ دەنگن لە ئاست پێشێلکردنى ئازادى و مافى مرۆڤ وکوشتنى مرۆڤەکاندا.

 

بەداخەوە من هەمیشە گوتومە زۆر بەى هەرە زۆرى هونەرمەندان لە نێو خێزانێکى هەژاروکرێکارو زەحمەتکێشدا پەروەردەبوون و هاتونەتە دەرێ بە ڵام لە نەبوونى هوشیارى چینایەتى یەوە هەمیشە دژى بەرژەوەندى چینەکەى خۆیان وەستاونەتەوە و بیریان کرۆتەوە و هەڵوێستیان وەرگرتوە وەک ئەوەى ئەمڕۆ کە پیادەى دەکەن بەداخەوە ئەمڕۆ گەندەڵى و ناعەدالەتى مۆتەکەیەکە دەستى ناوەتە بینى هەموو چین و توێژەکانى خەڵکى لە نێو ئەوانەشدا چینى هونەرمەندانیشى گرتۆتەوە کە ساڵانێکى دوورو درێژە بەو موعاناتەوە دەناڵێنن و قوربانى ئەو حاڵەتە بە ڵام دەبینى ئەمڕۆ هونەرمەندان لە و خۆپیشانانەدا نابینرێن و خۆیان دوور گرتوە و ەزۆربەى هەرە زۆریشیان چوونەتە پاڵ دەسەڵات و حیزب و بوونەتەگوێ لە مستیان و زوڕناژەنیان و سەرسەختانە دیفاع لە گەندەڵى و ناعەدالەتى دەکەن کە بە داخەوە نابێ ئەمە وەزیفەو هەڵوێستى هونەرمەندان بێ بە ڵى هونەرمەند ئازادەسەر بەهەر حیزبێک بێت و هەڵگرى هەر ئایدۆلۆژیاو فکرێک بێت.

 

بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا هونەرمەند دەبێ ئازاو ئازادبێت لە هەڵوێست و ڕادەربڕیندا وکۆیلەو دەستە مۆو گوێلە مست و ترسنۆک و بەرژەوەند خواز نەبێت وبەرگرى لە مرۆڤ و بەرژەوەندیەکانى مرۆڤ بکات و لە گەڵ خەڵکى ستەم لێکراو هەژارو زەحمەتکێش دا بێت و بەرگرى لە مافەکانیان بکات و پێشڕەو بێت لە خەبات و شۆڕش و خۆپیشاندانە مەدەنیەکاندا و دژى خەونەکانى خەڵکى ستەم لێکراو بیرنەکاتەوە چونکە لە کورترین مانادا هونەربۆ خۆى پەیامێکى مرۆیە و تەماسى هونەرمەندیش لە تەک خەڵکیدایەوهونەر بۆ خەڵک دەکات نەک بۆ دەسەڵات و حیزب بە داخەوە هونەرمەندانى ئەوروپا چەندین سەدە خەباتیان کردوو وچەندین قوربانى گەورەیاندا و چەندین ئازارو زیندان و ئەشکەنجەو دەربەدەرى و ئاوارەییان چەشت تەنانەت چەندانیان لێ تیرۆرکرا تاوەکوو توانیان هونەر لە نێو کۆشک و تەلارى شاو پاشاو سەرکردەو دیکتاتۆرەکانەوە دەربهێنن و بیهێننەوە نێو خەڵکى و هونەر ئازاد کەن وپەیامى هونەر دوورخەنەوە لە ستایش و پیاهەڵدان و بەپیرۆز ڕاگرتنى شاو سەرکردەو دەسەڵات و حیزب بەکورتى بەخەبات و قوربانیدانێکى سەخت ودرێژخایەن هونەریان خستەوە سەر سکە ڕاستەقینەکەى خۆى کە پەیامێکى ئیستاتیکى و مرۆیى یە لە وبارەیەوە چیخۆف ووتەیەکى جوانى هەیە کە دەڵێ (هونەر نەغمەیەکە تایبەت بەئینسان وبۆئینسان ووتراوە وجگە لە ئینسان و بەرژەوەندیەکانى ئینسان لە ژیاندا شتێکى تر نیە ناوى هونەربێت).

 

بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ زۆرێک لە هونەرمەندانى کوردوستان ڕێزیان بۆ خەباتى ئەو هونەرمەندانە دانەناوە و لە چاو ترۆکانێکدا سەرلە نوێ پەیامە ئیستاتیکى و مرۆییە کەى هونەریان شێواندەوە و جارێکى تر هونەریان بردەوەو خزاندەوە نێو کۆشک و باوەشى شاو سەرکردەو دەسەڵات و حیزبەوەو دڵداریان لە گەڵدا دەکەن ئائەمەیە کارەسات و وێرانى عەقڵى هونەرمەند ئائەمەیە ناهوشیارى و نائاگایى هونەرمەند ئائەمەیە غییابى فەلسەفەو مەعریفە لاى هونەرمەندئائەمەیە تێنەگەیشتن و نەناسینى پەیامى هونەروهەست نەکردن بە پەرپرسیارى ئەخلاقى بە داخەوە ئەمڕۆ کۆمەڵێ هونەرمەند ڕۆڵى پۆلیسى و ئاسایش و ڕاپۆرت نووس دەبینێت من نازانم بۆ چى ئەو هونەرمەندانانە بە فعلى وازلە هونەر ناهێنن و بە ڕەسمى خۆیان لەو دەزگایانەدا دانامەزرێنن کەبە ڕاستى لە و بوارانەدا داهێنەرو بەتواناو هونەرمەندن دەتوانن خزمەت بکەن نەک لە بوارى هونەر دا ئە وى مایەى نیگەرانى منە ئەمڕۆ هونەرمەندان هاوهەڵوبێست و یەکگرتونین بەڵکو پارچەپارچەوولێکدابڕاو دوورن وتەنانەت سەرقاڵى دوژمنایەتى پاشقول گرتن و ملشکاندن و سووک و ناشیرین کردنى یەکترن کە ئەم مۆڕاڵەش میراتیەکى دواکەتوى کۆمەڵگاى کوردى وحیزب و دەسەڵات و ئایدۆلۆژیاو دەرهاوێشتەکانى شەڕى ناوخۆى و... هتد .


بەداخەوە ئەمڕۆزۆرێک لە هونەرمەندان لە پێناو ئەوەى کەهاوکاریەکى بەرهەمەکەى بکرێت و بەرهەمەکەى لە کەناڵەکانى ڕاگەیاندنى دەسەڵاتەوەوداببەزێت و دڵى دەسەڵات لێیان نەڕەنجێ لە ئاوا بارو زروفێکى وەک ئێستادا بێدەنگى و بێ هەڵوێستى هەڵدەبژێرێت ئەوان ڕیکلام و دەرکەتن و بەرهەمەکەى خۆى پێ گرنگترو پێشترە لە بەشدارى کردن لە خۆپیشاندان و دیفاع کردن لە خەڵکى و دەڵێن چیمان داوەلە وسەرئێشەیەچیمان داوە لە مشکلەى خەڵکى و خۆپیشاندان کەى ئەمە مشکلە و وەزیفەى ئێمەیە بەڵام ئەم هونەرمەندە بەرژەوەند خوازوو هەلپەرستانە ئەگەر سبەینێ ئەم ناڕەزایەتیەى خەڵکى ئەنجام وبەرهەمێکى هەبێ ئائەمانە یەکەم کەسن کە لە بەرهەمى ئە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى یە دەخۆن ئائەم جۆرە هونەرمەندانە خۆیان بەشێکن لە گەندەڵى وناعەدالەتى دیسان دوبارەى دەکەمەوە کەدەبێ هونەر مەند پێشڕەو بێت هەروەها زۆرێک لە هونەرمەندان لە ژێر دروشمى هونەر بۆهونەر دا خۆیان دەدزنەوە لە م بەرپرسیاریە من پێم وایە بە درێژایى مێژوو ئەم دروشمە لە خزمەت دەسەڵاتدا بوە هەربۆیە بەلاى منەوە هونەر دەیێ بۆ خەڵکى بێ نەک بۆ هونەر.

 

ئەوەى لێرەدا لاى من مایەى سەرنج و ڕەخنە لێ گرتنتە ئەوەیە کە کۆمەڵێ هونەر مەند لەبەر دەرکى سەراى سلێمانى پەرژینى ئاشتیان دروست کرد بە قەولى خۆیان لە پێناو هێوورکردنەوەو ڕێگرتنن لە توندوو تیژى من وەک هونەرمەندێک لە گەڵ ئاشتى دام بە ڵام من پێم وایە لە ئاوا هەلو مەرجێکدا وەزیفەى هونەرمەندە کە پێشڕەو پێشەنگ بێت نەک پەرژین بێت ئە و پەرژینەى کە هەموو مان بینیمان چۆن لە لایەن هێزە کانى دەسەڵاتەوە لە 25 ى 2 دا شکێنراو هیچ حورمەتێک بۆ پەرژین و هونەرمەندەکانیشى دانەنراو دیسان توندووتیژى و کوشتنى ئینسانى لێکەوتەوە وهونەرمەندانیش شکستیان هێنا لە وەى بەر بە هێرش و تووندوتیژى دەسەڵات بگرن بەمەش بێڕێزى کرا بەهونەرمەندان و پەرژینەکەیان بەڵام نەمان بینى کە هونەرمەندان لە ئاست ئەم بێڕێزیەى دەسەڵاتدا کە بەرامبەریان ئەنجامى دا بچوک ترین هەڵوێستیان هەبێت هەربۆیە وەک پیشەى هەمیشەییان بێدەنگى و بێهەڵوێستیەکى بێتامیان هەڵبژارد دیارە وئاشکرایە خۆى دروست بونى ئەم پەرژینە لە سەرەتادا بە ئیعازى دەسەڵات بوو لە ڕێگەى سەندیکاى هونەرمەندانە وە لە پێناو هێوورکردنەوە و دامرکاندنەوەى خۆپیشاندانەکەدا بەڵام ئەم هەوڵە بەبن بەست گەیشت دیارە هەندێ لە هونەرمەندان هەر بۆ خۆدەرخستن لە و پەرژینەدا وەستابوون بە داخەوە دەبوو سەندیکاى هونەرمەندان پێشڕەو بوایە لە ناڕەزایەتیەکان و داواکاریە ڕەواکانى خەڵکى نەک خۆى دوورە پەرێز بکات و بێتە پەرژین.

 

پەر ژین بوون هەڵوێست نیە پێشڕەوبوون هەڵوێستە بەڵام لە سەندیکایەکى کارتۆنى و حیزبى هەر ئەمە ڕەچاودەکرێت لە چەند ساڵى ڕابووردوودا هەموو ڕێکخراو کۆڕوکۆمەڵ و توێژەکان هاتنە سەرشەقام لە پێناو داواکارى و مافەکانیاندا تەنها ڕێکخراوێک کەنەهاتە سەر شەقام و بێدەنگ و بێهەڵویست بوو ڕێکخراوى هونەرمەندان بوولە چەند ساڵى ڕابووردوودا زۆرجار ئەم ڕێکخراوە دەم وچاو وناو بەرگى خۆى گۆڕى بەڵام تا ئێستا نەیتوانیەوە بەرگى حیزبیەکەى فڕێدات و بێتە ڕێکخراوێکى ئازادو سەربەخۆو زیندوو لە کۆتایدا دەڵێم وەزیفەى هونەرمەندان و ئەدیبان و ڕۆشنبیرانە کە پێشڕەوبن نەک پەرژین بن.

 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک