په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٢\٢٠١٣

حوکمی زیندان بۆ باوکی قوربانییەکەی ''کوشتنی نامووسی''.


وەرگێڕانی: ئەحمەد ئەسکەندەری


دادگایەک لە ئەڵمانیا رۆژی دوو شەممە ٤/٢/٢٠١٣ حوکمی شەش ساڵ و نیو زیندانی دەرکرد بۆ کابرایەکی کورد لەسەر ئەوەی کە کوڕی ئەو پیاوە خوشکی خۆی کوشتووە لە بەناو 'کوشتنێکی نامووسی' دا کە ئەڵمانیای تووشی شۆک کرد.


دادگای ناوچەیی لە شاری دێتمۆڵد لە رۆژئاوای ئەڵمانیا دوای کوژرانی (ئارەزوو) کچە هەژدە ساڵانەکە، "فەندی ئیوزمەن"‌ ٥٣ ساڵانی بە بەشدار لە تاوان دا ناسی لەسەر کوشتن، زیان گەیاندنی جەستەیی بەئێش و ئازار و زیندانیکردنی ناڕەوا.


عوسمانی کوڕی لە مانگی یازدەی ساڵی ٢٠١١ دا خوشکەکەی خۆی رفاند کاتێک کە لەگەڵ هاوڕێ کوڕە ئەڵمانییەکەی لە ماڵەکەی خویدا بوو.


دوای دە هەفتە گەڕانێکی چڕوپڕ و رووماڵکردنی بەربڵاوی میدیاکان تەرمی کچەکە لە شاری هامبوورگ لە باکوور دۆزرایەوە کە شوێنی برینی دوو گوللـە بە سەرییەوە دیاربوو. عوسمان سەلماندی کە خوشکەکەی خۆی کوشتووە و لە مانگی پێنج‌دا بە زیندانی هەتا هەتایی سزا درا. "شیرین"، خوشکی قوربانییەکە و برایەکی‌تر بە ناوی "کرەر" دە ساڵ زیندانیان بۆ دەرچوو بەتاوانی رفاندن و زیندانی کردنی ناڕەوا و بەشداری لە تاوانی کوشتنەکەدا. دوو برای دیکەش "ئەلڤیس" و "کەماڵ" پێنج ساڵ و نیو زیندانیان بۆ بڕایەوە بەتاوانی رفاندن و زیندانی کردنی ناڕەوا.


ئەم بنەماڵە کە لە بنەچەکدا لە رۆژهەڵاتی تورکیاوە هاتوون لە کۆمەڵی نەریتی یەزیدیەکانن و نەیاندەتوانی قبووڵی بکەن کە ئارەزوو لەگەڵ پیاوێکدا بێت لە دەرەوەی کۆمەڵگاکەی خۆیان کە ژمارەیان لە ئەڵمانیا دەگاتە ٦٠ هەزار کەس.


"میکائیل رەینەکە" دادوەری سەرەکی گوتی هیچ بەڵگەیەک نەبوو جەخت بکاتەوە لەسەر ئەوەی کە "فەندی ئیوزمەن" ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی هان دابێت بۆ کوشتنی کچەکەی، بەڵام بە ڕادەی پێویست هەوڵی نەدا بۆ ئەوەی پێشی پێ بگرێت. بە پێی دەنگوباسی ئاژانسی DPA لە ناوچەکە، دادوەر بە دادگای گوتووە کە "باقییەکەی بە ئەندازەی پێویست گرژ و مۆنە".


هیچ ئامارێکی فەرمی سەبارەت بە "کوشتنی نامووسی" لە ئەڵمانیا لە بەر دەستدا نییە. 'پاپاتیا' گرووپێکی بنکە لە بەرلین کە هەوڵ دەدا یارمەتی ئەو ژن و کچە گەنجانە بدات کە هەڕەشەی توندوتیژی و بەشوودانی زۆرەملییان لێکراوە، رایگەیاندووە کە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ تا ٢٠٠٤ دا چل‌وپێنج حاڵەتی زانراو لە وڵات روویداوە.

___________________________________
وەرگێڕان لە هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس.

http://www.globalpost.com/dispatch/news/afp/130204/german-jail-term-father-honour-killing-victim

 

 

amad.eskandari@gmail.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک