په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٦\٢٠١٠

هونەرى سەرکەوتن لە ژیان دەبێتە بەرنامەى گەنجانى رانیە.

 


بەشى راگەیاندنى سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە رۆژى سێ شەممە رێکەوتى 1/6/2010 کاتژمێر 3 دواى نیوەرۆ لە هۆڵى سەنتەر، هەڵسا بە سازدانى ۆرکشۆپێکى هوشیارى لەسەر ( هونەرى سەرکەوتن لە ژیان) بۆ نووسەر و رۆشنبیر( خالید قادر محه‌مه‌د)، لەو ۆرکشۆپەدا کە رێژەیەکى زۆرى گەنجانى کورو کچ تێیدا ئامادەبوون، بە شێوەى تیۆرىء کردارى بابەتەکە خرایە بەرنامەى هەڵسەنگانء قسە لەسەر کردنەوە، بەمەش گەنجانى بەشداربووى چالاکیەکە بەشداریەکى دیاریان لە بابەتەکەدا کرد، بە شێوەیەک کە هونەرى سەرکەوتن لە ژیان وەک بەرنامەیەکى کارى گەنجان گرنگى پێدرا. جێگاى ئاماژەیە بابەتەکە سەرجەم کاتژمێر و نیوێکى خایاند کە تێیدا وێراى ئەوەى بەشێوەیەکى ئەکادیمى قسە لەسەر بابەتەکە کرا، پاشان چەند راهێنانێکى دەروونى ئەنجام درا کە وەک هونەرێک بۆ دەوڵەمەند کردنى بابەتەکە بەکار هێنران. بەمەش وۆرکشۆپەکە ستایڵێکى نوێى وەرگرت کە جێگاى رەزامەندى ئامادەبوان بوو .

 

 

2\6\2010

hevar_1@yahoo.com