په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٧\٢٠١٤

ھونەرمەند چۆپی ھاوکاریی کوردستانی رۆژئاوا دەکا.

 


لە ١٩\٧\٢٠١٤ لە بەلجیکا یادی دوو ساڵەی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان دەکرێتەوە، چەندین ھونەرمەندی ناوداری کورد بەشداریی تێدا دەکەن، ھونەرمەندان چۆپی و خەلیل خەمگین و حەسەن شەریف و ژاڵە لەو بۆنەیەدا بەشدار دەبن، کە ستێرک تیڤی بە شێوەیەکی زیندیی بڵاوی دەکاتەوە.


لەو بارەیەوە ھونەرمەند چۆپی گوتی:


''بە شانازییەوە بەشداریی دەکەم لەو یادە پیرۆزە و ساڵی پاریش لە ھەمان رۆژدا بەشدارییم کرد، من بە دڵ و بە گیان لە گەڵ خەبات و بەرخودانی گەلی کوردم، من ھیچ جیاوازییەک نابینم لە نێوان قامیشلۆ و کەرکووک و مەھاباد و ئامەددا، سنوورەکانی نێوانمان بە دەستکرد دەزانم، لەم ساڵانەی دواییدا ئەو سنوورانە کاڵبوونەتەوە و دڵنیام لەوەی کە رۆژێک دێ بە یەکجارەکیی ئەو سنوورە دەستکردانە لە سەر نەخشەی پاکی کوردستان دەسڕینەوە.''.


ھەروەھا ھونەرمەند چۆپی گوتی: ''دەبێ زیاتر یەکێتی و یەکڕیزیی نەتەوەیی بپارێزین و سەنگەرەکانی کەرکووک و کۆبانی یەک سەنگەرە و ھەردووکیان ھەر پارێزگارییە لە خاکی پیرۆزی کوردستان، سڵاو لە پێشمەرگە سڵاو لە خۆڕاگرانی کۆبانی و ھەموو کوردستان.''.

 

 

chopy@chopy.net

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک