هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار
سارداناپاڵ ئه‌سعه‌د.

فـه‌هـد گـرده‌وانـی
یه‌کێک
له‌و هونه‌ره‌ی که مرۆڤایه‌تی شانازی پێوه ده‌کات ، هونه‌ری نیگار
کێشانی {پۆرترێت}ه . ئه‌و که‌سه‌ی له‌و بواره شاره‌زایه و ده‌ست
ره‌نگینه ، ده‌توانێت رووی ئه‌و کهسانهمان بۆ ئاشکرا بکات که
به‌ر له ئێمه ژیاون یا ره‌نگه هه‌ر ناویانمان بیستیبێت .
هونه‌رمه‌ندانی کورد قه‌ره‌نی جه‌میل و باباجان له‌و بواره‌دا
شاره‌زاییان هه‌یه و ده‌ستوپه‌نجه‌یان ره‌نگینه . گه‌لێک وێنه‌ی
نووسه‌ر و شاعیرانیان بۆ کێشاوین . هونه‌رمه‌ندی ئاشوری سارداناپاڵ
له ساڵی 1979 هاتۆته سوێد و له قامشلۆی کوردستانی سوریا له‌دایک
بووه . هه‌ر له منداڵیه‌وه خه‌ریکی نیگارکێشان و شێوه‌کاری بووه
.ئه‌و وێنانه‌ی لێره‌دا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه هه‌ندێک له نووسه‌ره
به‌ناوبانگه‌کانی سوێده که هونه‌رمه‌ند سارداناپاڵ پۆرترێتی کێشاون .
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد له زیره‌کی و ده‌ست ره‌نگینی ئه‌و
هونه‌رمه‌نده شاره‌زابێت وێنه‌ی فۆتۆگرافی هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ش
بڵاوده‌که‌مه‌وه که سارداناپاڵ وێنه‌ی پورترێتی کێشاون . له‌و
رۆژانه پێشانگای تایبه‌تی له شاره‌وانی سۆلنا له شاری ستۆکهۆڵم
کرده‌وه . ده‌ستخۆشی بۆ کاره ره‌نگینه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده .
13/7/2008
ستۆکهۆڵم
|