هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئیسماعیل سه‌رده‌شتی.
1965 ــ 2008

فــه‌هــد گــرده‌وانـی
یه‌کێک
له‌و گۆڕانی بێژه میللی یانه‌ی ده‌نگ خۆش ، ماڵئاوایی له کورد و
کوردستان کرد . ئیسماعیل سه‌رده‌شتی هونه‌رمه‌ندی گۆڕانی بێژ رۆژی
هه‌ینی 1/8/2008 له سه‌ر ڕێگای رانیه ــ سه‌نگه‌سه‌ر به‌هۆی
کاره‌ساتی ئۆتۆموبیله‌وه گیانی له‌ده‌ست دا . هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش
ئیسماعیل سه‌رده‌شتی له ساڵی 1965 له شاری سه‌رده‌شت له‌دایک بووه .
له هه‌ولێری خۆشه‌ویستم له رێگای دۆست و هاوڕێم [سه‌باح شوانی]
خاوه‌ن تۆمارگای خالقی ئاشنای ده‌نگی ئیسماعیل سه‌رده‌شتی بووم و
کاسێته‌کی بۆ تۆمارکردم که به‌ڕاستی زیره‌کی و هونه‌ری ئیسماعیل
سه‌رده‌شتی نیشان ده‌دات .وه‌ک شایه‌ره‌کی شاره‌زا به‌سته‌کانی به
شێوه‌یه‌کی شاره‌زا داناوه و به ده‌گمه‌ن په‌یڤه‌کانی دووباره
ده‌کاته‌وه . به‌داخه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی تایبه‌تی بۆم نه‌کرا
به دیداری ئه‌و هونه‌رمه‌نده شاد ببم و له ڕێگای سه‌باح شوانی
یه‌کتر بناسین . پاش گه‌ڕانه‌وه‌م له پیره‌هه‌ولێرێ ، وام دانابوو له
سه‌فه‌رێکی تری کوردستان دۆستایه‌تی و یه‌کتر ناسینه‌که په‌یدا بکه‌ین
و به ئیسماعیل سه‌رده‌شتی شاد بم ، به‌ڵام به‌داخه‌وه وا له
ستۆکهۆڵم هه‌واڵی کۆچی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌بیستیم و لێره‌وه‌ش پرسه
و سه‌رخۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی هاوسه‌ر و کوڕه‌کان و که‌سوکار و دۆست و
هاوڕێ یانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگ خۆشه ده‌که‌م . جاره‌کی تریش
سوپاسی سه‌باح شوانی ده‌که‌م که گه‌لێک باسی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی بۆ
کردم و کاسێتی ئه‌و هونه‌رمه‌ندی پێشکه‌ش کردم .
ستۆکهۆڵم
2/8/2008
|