هونه‌رمه‌ندی
شانۆکار ئیسماعیل هه‌ورامی سی‌و نۆ ساڵه له شانۆ به‌رده‌وامه.
- خێزانی شانۆ له هه‌موو
دونیادا خوشک و بران -

ئاشتی گه‌رمیانی
ئه‌و
په‌یمانگایه‌ی که‌من لێ ی ده‌رچووم هه‌ر ئه‌و جێگایه یه کاک ئیسماعیل
هه‌ورامی مامۆستا بوه لی ێ وه سالانێک قوتابیانی په‌یمانگای هونه‌ره
جوانه‌کانی به شی شانۆی پێ گه‌یاندوه.. هونه‌رمه‌ندی شانۆکار
ئیسماعیل هه‌ورامی سه‌ره‌تاو کۆتایی یه‌کی پر ئه‌مه‌کداره بۆ هونه‌ری
کوردی وه ستایلێکی تایبه‌ت داره له‌ناو هونه‌ره‌که‌دا چونکه وورده‌کاری
هونه‌ره بۆه‌یه من دوو سه‌ره‌نجم هه‌یه بۆی که دێمه پێشه‌وه له‌و
دیداره‌ی یه‌که‌م .. به ئه‌زموون داره له شانۆی کوردی‌دا وه خاوه‌ن
چالاکی و به‌رده‌وامی یه تا ئیستا که ئیمه له وولاتی غوربه‌تدا ده‌ژین
وه لێره مرۆڤ کاری ژیان یه‌که‌م هه‌نگاوه بۆ ژیان داری که‌چی
مامۆستا ئیسماعیل شانۆ بۆته ژیان و به‌رده‌وامی و ده‌ست که‌وتی رۆژانه‌ی.
سڵی 1970 چالاکی قوتابخانه‌کان یه‌که‌م هه‌نگاو بوو بۆ چوونه ناو
شانۆوه واته قۆناغی یه‌که‌م له شاری که‌رکووکه‌وه ده‌ستی پێ کرد ئه‌و
کات هونه‌رمه‌ندان ته‌حسین شه‌عبان و جیهاد دڵپاک و عه‌لی که‌ریم و جه‌لیل
زه‌نگه‌نه بوون. تا قۆناغی ئاماده‌یشی ته‌واو کرد هه‌ر له چالاکی
قوتابخانه‌کانی که‌رکووک کاری شانۆیی ئه‌نجام داوه ئه‌و کاتیش واته
له سالانی 1976 و 1977 و 1978 سێ جار خه‌لاتی باشترین ئه‌کته‌ری وه‌رگرتوه
له سه‌ر ئاستی وولاتی عێراق، کاک ئیسماعیل ووتی: له‌ساڵی 1979 دوای ده‌رچوونم
له ئاماده‌یی ناوم له کۆلیژی ئه‌ندازیاری ده‌رچوو به‌لام له‌به‌ر
رووحی شانۆ من وازم له ئه‌ندازیاری هێنا که ئه‌و کات ده‌ست به کاریش
بووم له زانکۆکه به‌لام ته‌نازولم کرد بۆ یه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کان
به‌تایبه‌ت شانۆی دایک و رووح.
مامۆستاکانی ئه‌و کات دکتۆر سه‌لاح قه‌ساب و دکتۆر عه‌ونی که‌رومی سامی
عه‌بدول حه‌مید من قوتابی سامی عبدول حه‌میدم.. یه‌که‌م کارم له‌گه‌ڵ
دکتۆر سه‌لاح قه‌ساب نواندن بوو له کای هاملیت ی ولیه‌م شکسپیردا،
ئه‌وکاته‌ی که‌سه‌ردانی که‌رکووکم ده‌کرد واته له ئه‌کادیمیا ده‌هاتمه‌وه
بۆ که‌رکووک سه‌ردانی تیپی شانۆی ئه‌زموون گه‌ری م ده‌کرد که
مامۆستایان عه‌واد عه‌لی و هه‌یسه‌م عبدول رزاق و ره‌زاق عبدول عه‌زیز
و جه‌عفه‌ر مو‌سا ی خوالێ خۆش بوو، کاری نواندن و ده‌رهێنانی ده‌کرد ،دوایی
سه‌ربازیم له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی شاری سلێمانی بووم به
مامۆستا .
مامۆستا ئیسماعیل هه‌ورامی به‌شداری کردوه وه‌کو نواندن پتر له 60
کاری هونه‌ری وه 30 کاری هونه‌ری که کاری ده‌رهێنانی تیادا کردوه له
کوردستان و ئه‌ڵمانیادا.
من تێروانینم وایه که تاکه که‌س بێت مامۆستا ئیسماعێل هه‌ورامی که‌له
به زمانی ئه‌ڵمانی کار بکات وه رۆڵێ نواندن و ده‌رهێنان ببینێت.،. ئه‌مه
بۆ من و خه‌ڵکانی کورد جێگای دڵ خۆش که‌ری یه وه هه‌ر وه‌کو خۆی ده‌لێت
: په‌یوه‌ندیمان زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ تیپه هونه‌ری یه‌کانی هۆله‌ندا ئه‌ڵمانیا
واته زنجیره‌یه‌کی په‌یوه‌ندی دروست بوه بۆ داهاتوویه‌کی به‌رده‌وام،
زورفی مامۆستا ئیسماعیل 13 ساڵه زۆر سه‌خته له بواری مانه‌وه له
وولاتی ئه‌ڵمانیا به‌لام ئیستا بوونی مانه‌وه‌ی هه‌یه وه جاران ته‌نها
بۆی هه‌بوو 30 کیلۆ مه‌تر بروات به‌م لاو ئه‌ولادا به‌لام لێره‌وه هو‌نه‌رو
رووح ئازاد کران وه ئیدی باڵی داهێنانه‌کان ده‌گاته ئه‌وسه‌ری قوتب.
من پرسیام لێ کرد ئایا 24 سه‌عات له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ بیت ماندوو
نابیت .. وه‌لامی وایه .. سه‌دان شه‌و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ نوستووم
.. چ ده‌قێک زیاتر کاری تێدا ده‌که‌یت .. جهیانی یه‌کان چونکه ئاسانه
وه کاری باشتره.. من ووتم.. ستایلی شانۆ چۆن ده‌بینیت.. خێزانی شانۆ
له هه‌موو دونیا خوشک و بران.. من کاتێک که هاتم بۆ ئه‌ڵمانیا به‌راستی
نامۆ نه‌بووم به شانۆی ئیره وام ده‌زانی چه‌ند ساڵێکه لێره‌م..
ئایا شانۆ ده‌بێته کار... لێره شانۆ کاره له کوردستان نا‌توانیت پشت
به شانۆ ببه‌ستیت به‌لام لێره ژیانداریت له‌سه‌ر شانۆیه . لێره
حسابت بۆ ده‌که‌ن واته داریی بۆ شانۆی تاک وه به گشتی.
.... ئه‌و ته‌شه‌نوجه‌ی که له په‌یمانگاو ته‌خته‌ی شانۆدا هه‌یه له
کوردستان لره‌ش وایه؟؟؟
.. من لێره دوو قات سوودم بینیوه له شانۆی ئه‌ڵمانی . لێره ته‌شه‌نوج
نی یه وه هێدی و تووره بوونی تێدا نی یه . زۆر به ریالیستی هاوری
شانۆیی ده‌که‌ن .. له کوردستاندا موباله‌غه‌ی زۆری تێدایه له هاور
کردن و ته‌شه‌نوجی شانۆیی. وه لێره مرۆڤ خۆرسکی ناچێته سه‌ر ته‌خته‌ی
شانۆ ده‌بێت قوتابخانه‌یه‌کی ته‌واو کردبێت یان ده‌وره‌یه‌کی شانۆیی.
جیهانه پره‌که‌ی مامۆستا ئیسماعیل پره له ئه‌زموون و تاقی کردنه‌وه‌و
سه‌رگوزشته‌ی هونه‌ری پره له هاورێی هونه‌ری و ژیانی گێرانه‌وه من و
ئه‌و ئه‌و من له‌رێگای هونه‌ری ره‌سه‌نی کوردی‌دا.
|