په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٩\٢٠١٠

هونه‌رمه‌ند نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د:

من سەربەرزم کە هاوڕێکانم هێندە بە رێزەوە هاوکارم بوون.

نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د*

 

نوێنەر ئەحمەد و کلیپى نوێ (نیشتیمانم بێ خەندەیە).


دواى ئەوەى ماوەیەکى زۆرە هونەرمەند نوێنەر ئەحمەد سەرقاڵى کارى هونەری و فێرگە موزیکیەکەیەتى توانى گۆرانى نیشتیمانم بێ خەندەیە بکاتە کلیپ، ئەم گۆرانیە لە دابەش کردنى موزسیان هونەرمەند هێمن حسێنەو گروپێک موزیک ژەنى بە توانا بەشدارییان تێدا کردوە، گۆرانى نیشتیمانم بێ خەندەیە لە ئاوازو شێعرى هونەرمەند نوێنەر خۆیەتی و توانیویەتى بە هەستێکى جوانو ستایلێکى نوێ کاریگەرى خۆى بگەیەنێت، شایەنى باسە عەشق لە پێ دەشتى ئەم گۆرانیەدا باڵدارێکى سەربەست و پڕ هیوایە ، وشەکانى ئەم گۆرانیە چنراون لە خۆشەویستی و مرۆڤ دۆستى پڕن لە ڕەنگى جوانى پێکەوە ژیان و وشە جوانەکانى ژیان وەک، نیشتیمان، پاییز، هەناسە، پۆلە ماچ، سنەوبەر، عەشق، نەورەس، هێلانە، خۆرنشینان، هاودەم، خۆشەویستی و دەیان وشەى ناسکتر لە گوڵى مینا، گەر بە وردى گوێى بۆ رادێری و چاوەکانت لێک بنێیت تێدەگەیت کە ئەم گۆرانیە چەندە ژیانت پێ دەبەخشێ ، بینین لە چاوى هونەرمەنددا پێگەیەکى باڵای هەیەو سەوز سەوز ژیان دەگرێ .


شایەنى باسە لە دواى ئەوەى لەم رۆژانەدا هونەرمەندى هەڵوێست بەرزو گەنجى بە توانا نوێنەر ئەحمەد توانى کلیپى گۆرانى نیشتیمانم بێ خەندەیە بە سەرکەوتوى بە ئەنجام بگەیەنێت و بە شێوەی دامەزراوەیی ستافێک لە کەسایەتی و گەنج و هاورێ خۆشەویستەکانى پێک بهێنێت کە بریتى بوون لە دەیان گەنجى هەست بەرزو بە توانا ، وەک هونەرمەند خۆى دەڵێت من سەر بەرزم کە هاوڕێکانم هێندە بە رێزەوە هاوکارم بوون، لە رۆژانى داهاتودا ڤیدیۆ کلیپى گۆرانى (نیشتیمانم بێ خەندەیە) بەر چاوى دۆست و لایەن گران و گشت هاوڵاتیانى کورد لە ناوەوەو دەرەوەى وڵات دەکەوێت کە هەر لە کوردوستانى خۆشەویست کارى وێنەى گرتنى بۆ ئەنجام دراوە و لە خوارەوە ناوى ستاف و مۆزیک ژەن و گشت ئەو کەسانەى لە گۆرانی و کلیپەکەدا هاوکاریی بوون هاتوە .

لینکی وینه‌کانی ستاف و کاتی دروستکردنی کلیپه‌که:
http://www.facebook.com/Nwenarmusic?v=photos&ref=ts#!/album.php?aid=249256&id=544047779
http://www.facebook.com/pages/Nwenar-Music/281170195039


کلیپه‌کانی هونه‌رمه‌ند نوێنه‌ر:
http://www.youtube.com/nwenarmusic


ناوى گۆرانى : نیشتیمانم بێخەندەیە.
شێعر و ئاواز : نوێنەر ئەحمەد
دابەشکردنى موزیک : هێمن حسێن

ناوى ئەندامانى کلیپ سازى: 

1- کامێرامان : سالار عەبدوڵا

2- شاریۆ : کاروان کانەبى

3- کرێن : یاسین عه‌لی

4 - فۆتۆگرافەر+ ئیدارى : ئارام کەریم
موزیک ژەنەکان:
1- سەید ئەحمەد رەواندزى:کەمان
2- شیاو کەمال : کەمان
3- گۆران : کەمان 
4- ئامانج غازى : چەلۆ
5- مەدى : گیتار
6- رێبین جەمال : کلارنێت
7- هێمن حسێن کیبۆرد
8- ئەندازیارى دەنگ : ئاکۆ عومەر ستۆدیۆ میلۆدى

هاوکاران:

1- بڕوا هیجرانى

2- رێبین هیجرانى

3- هاورێ گەرمیان

4- حەسەن ئەحمەد

5- ئالان

6- توانا سەعید
بە سەرپەرشتى: هونەرمەند نوێنەر ئەحمەد

________________________________

* نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د: به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند - nabaz06@yahoo.co.uk - وڵاتی: به‌ریتانیا.

 

ماڵپه‌ڕی نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د