هونه‌ر و به‌رده‌وامی ره‌خنه.
ئێدی هیچ گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌رکی هونه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی هۆشیارییه له بازنه‌ی خود ومژاردا و له‌هه‌مانکاتدا گوزارشت و ده‌ربڕیینه له رووداوه‌کانی ناو ژیان و ره‌نگدانه‌وه‌یه له به‌رجه‌سته‌بوونی ته‌کنیکی نوێ‌دا..مه‌سه‌له‌ی کاری هونه‌ریش ته‌نیا له‌چوارچێوه و خولگه‌یه‌کی ته‌سکدا ناسوڕێته‌وه و هه‌رگیز پابه‌ندی قاڵبگرتن نییه له کتومت گواستنه‌وه‌و لاسایی کوێرانه‌دا له بۆتکه‌ی ریالیستدا خۆی بنوێنێت..!ئێدی بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، هونه‌ر به‌تایبه‌تی له بواری بزاڤی شێوه‌کارییدا به چه‌ندین پێڤاژۆو سه‌رده‌می جیاجیادا گوزه‌ر بووه و فره شێواز‌و رێچکه‌و قوتابخانه‌ی له سیما‌و هه‌ناودا گرتووه..تێکڕا هه‌ر کامێکیشیان بگریت، په‌یوه‌ست و پابه‌ندی کۆمه‌ڵێ هۆکاران له‌خوڵقاندن زایینبوونییان له کاتوشوێنی دیاریکراویاندا.. که ئه‌مه‌ش راستییه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ویسته که ئێمه‌ش بهه‌ڤرا بێژیین :ـ( که هه‌موو هونه‌رێک زایینبووی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیه‌تی )* که ده‌بینینن له رۆژگاری هه‌ره مه‌زنی گریکی کۆندا و به‌تایبه‌تی به‌رله چاخه‌کانی زایین له گشت بواره‌کانی ئه‌ده‌ب و هونه‌رو فه‌لسه‌فه‌و کلتوورو لایه‌ن و رێچکه‌کانیتردا، سه‌رهه‌ڵدانی ته‌رزی هونه‌رێک هاته‌کایه‌وه که‌له مێژوی به‌رجه‌سته‌بوونی هونه‌ری تۆکمه‌دا، به( قوتابخانه‌ی کلاسیکی ) ناوزه‌ند کرا، که ئه‌و په‌ڕیی داهێنان و ئاستی هزری به‌رزی جوانکاریی( ئیستاتیکی )و هونه‌ری له خۆگرت که تابه‌رۆژی ئه‌مڕۆشمان ده‌گات سه‌رچاوه‌ی هونه‌رێکی بالا‌و بڵنده له نێو بۆتکه‌ی رووپه‌له دێرینه‌کانی هونه‌ری مرۆڤایه‌تییدا..دیاره ئه‌وه‌ش ناچارییه‌کانی( ضروره ) ویست و داخوازیی ره‌هه‌ندی ئه‌و رۆژگار‌و پێڤاژۆ به‌پێزه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو که گریکی کۆن له ترۆپکییا له هه‌گبه‌ی نابوو، له چۆنیه‌تی به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌فراندن و هه‌نگاوی داهێنانی نوێ بۆ په‌یامی مرۆڤایه‌تی پێشکه‌ش بکات..ئه‌م نوێکاریی و تێزی ئه‌فراندنه گیانێکی پیرۆزوجوانکاری هێنایه پێش که سه‌رده‌مانی کۆنتر چ لای هونه‌ری فیرعه‌ونه‌کان چ لای سۆمه‌رییه‌کان و ئاسورییه‌کان و بگره هیندو چینیه‌کانیش به‌م ئاست و شێوازه نه‌بینرابوون ، که دیاره وێڕای ئه‌مانه‌ش( تا رۆژی ئه‌مڕۆ ناکرێ نکولیی له مه‌زنیی و ده‌سته‌لاتی به پێزو ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌م هونه‌ره بکرێت)..* ئێدی هه‌موومان ئه‌و راستییه ده‌زانین که‌هه‌رده‌م ژیان رۆژ له دوای رۆژ به‌رده‌وامه له هه‌نگاونان و دۆزینه‌وه‌ی نهێنییدا واش ده‌خوڵقێ و پێوسیت ده‌کات که‌هه‌رده‌م له‌ته‌ک بڕینی گشت پێڤاۆ و په‌ره‌سه‌ندنێکدا دیارده‌ی نوێ بێته کایه‌وه‌و شته کۆن و سواوه‌کان بپوکێننه‌وه سست ببن...!
ئێدی هه‌نگاوی نوێ و گۆرانکاریی ئاوێزه‌ی
گیانی هاوچه‌خێتی ده‌بێت و بوار ره‌خسێنێکیتره بۆ مه‌له‌وانی کردن له
دووی دۆزینه‌وه‌و ده‌رکه‌وتنی نهێنیه شاراوه‌کان له به‌رگی
نوێکارییدا که بتوانێ سیما‌و مۆرکی ره‌سه‌نایه‌تی به‌هاو جوانکاری
بخه‌مڵێنێ..هه‌روه‌ها هه‌موو سه‌رده‌مێکیش ده‌گه‌ڵ ئاستی هۆشیاریی و
رۆشنبیرییه‌که‌ی خۆیدا ملده‌نێت و تووشی هه‌ڵچوون و خرۆشانی دژوارییه‌ک
دێت..هه‌ڵبه‌ته هه‌موو سه‌روه‌رییه‌ک هه‌ر بۆ به‌هاو په‌یامی ره‌سه‌نی
هونه‌ر ده‌مێنێته‌وه که بلیمه‌تانه خاوه‌نه‌که‌ی ده‌بێته گه‌واهی
سه‌رده‌مه‌که‌ی و پێشبڕکێی رۆژگاره‌که‌ی خۆی ده‌کات و گۆمی مه‌نگی
تێڕوانینه‌کان ده‌شڵه‌قێنێ ده‌توانێ ده‌ستڵات بسه‌پێنێ له هه‌مانکاتدا
نه‌مرییه‌ک به‌باڵاو زراڤی خۆیدا ببڕێت..!که به‌ته‌واوه‌تی ره‌گو
ریشه‌ی ئه‌ستووری به‌ناخوبنه‌چه‌دا رۆبکات و ره‌سه‌نایه‌تی خۆی
بچه‌قێنێت.. دیاره هه‌موو سه‌رده‌مێکیش که ژانی هونه‌رێکی نوێ
ده‌یگرێ داهێنان و ده‌رکه‌وتنی دیارده‌ی نوێ به‌دوویخۆیدا په‌لکێش
ده‌کات سه‌رده‌کاته گشت کونوکه‌له‌به‌ری ده‌رخستنی نهێنییه‌کان، تێکڕا
ئه‌مه‌ش به‌چه‌مک و تێگه‌یشتنی هۆشیارییه‌کی پته‌و مامه‌ڵه‌ت ده‌کات و
هه‌ڵهێنجراوی کات و شوێنی خۆیه‌تی.. ئاله‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بینین
په‌لوپۆهاویشتنی هونه‌ر به‌سه‌رچڵوپۆپی هه‌مه‌لایه‌نییدا له رووی هزرو
تێڕوانینه‌ی ژیاندا، گه‌نجینه‌یه‌کی چڕ‌و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌نه‌خشێنێته
گیانی ئه‌زموون و به‌رپابوونی به‌رده‌وامبوونی جه‌نگی کێشمه‌کێشی و
زۆرانبازیی نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ی چاک و خراپ( خیر شه‌ڕ )، ئیتر
ئه‌مه‌ش تا رۆژی ئه‌مڕۆمان گشت قوتابخانه‌و رێباز‌و شێوازه نوێیه‌کانی
هونه‌ر به‌م زنجیره ته‌نگه‌ژه‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی به‌گژداچوونه‌وانه‌دا
گوزه‌رییووه و هه‌ڵشاخانێکی وای هێناوه‌ته کایه‌وه که ژانێکی پیرۆز
ببنه بنه‌مای داهێنانی به‌رده‌وام و زایینبوونی سروشتی هونه‌ر که
ببنه سه‌نگی مه‌حه‌کی وه‌رامدانه‌وه‌ی ره‌خنه و پێشکه‌وتنی له
گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه پیرۆزه‌ی له هه‌ناویا چاوهه‌ڵدێنێت..دیاره
مخابنیشه که بزاڤی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی به تایبه‌تیی له‌م
رێچکه‌یه کرچ‌وکاڵ و لانه‌وازه.. که هێنده گڕوگاڵه سه‌ری
نه‌په‌رژاوه‌ته ئه‌وه‌ی بکارێ شه‌نده له مه‌نده ده‌فژه‌ن
له‌ته‌نه‌که‌ژه‌ن جوێبکاته‌وه‌و به‌رهه‌م و شاکاری خامه ره‌نگین و
بلیمه‌ته‌کانی به زمانی په‌یامی جوانکاری ره‌خنه ئاشنابکات وبه‌پێز
له کاڵوکرچ جوێبکاته‌وه..
|