حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: ده‌بێ خه‌ڵک خۆیان بگه‌نه ئه‌و راستییه که کێ له‌مپه‌ری به‌رده‌م پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانییه.
دیمانه : محه‌مه‌د چاوشین
له وتووێژێکى تایبه‌تدا له گه‌ڵ ڕێنیسانس ، حوسێن یه‌زدانپه‌نا جێگرى سه‌رۆکى پارتى ئازادیى کوردستان باس له فاکته‌ره‌کانى نه‌بوونى به‌ره‌ى کوردستانى له ناو پارته کوردییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌کات‌و هاوکات‌ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو که‌به‌ره‌ى کوردستانى ده‌توانێ هێزوتواناى سیاسیی کورد یه‌کبخاو متمانه‌ش‌لاى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک دروست بکا و تین وگوڕ به خه‌باتیان بدات.
محه‌مه‌د: سه‌رنجی ئێوه له سه‌ر به‌ره‌ی کوردستان چییه و به‌ره ده‌بێ له‌سه‌رچ بنه‌مایه‌ک پێک بێت؟ یه‌زدانپه‌نا: به بروای ئێمه به‌ره‌ی کوردستانی ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ یه‌کخستنی هێز و توانای سیاسیی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌بات له پێناو ماف و ئازادییه‌کانیدا. هه‌ر له‌و کاته‌شدا چوارچێوه‌یه‌کی له‌بار و پێویسته بۆ رێکخستنی پێوه‌ندیی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان له سه‌ر بنه‌مایه‌کی دیموکراتیی. له روانگه‌ی ئێمه‌وه به‌ره پێویسته له سه‌ر بنه‌مای "رێککه‌وتن" و کۆده‌نگی" ئه‌ندامه‌کانی بێ.
محه‌مه‌د: له قۆناغی ئێستای خه‌بات و تێکۆشانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێکهێنانی به‌ره تا چه‌ند زه‌رووره‌تی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر زه‌رووره‌تی هه‌یه بۆ تا ئێستا پێکنه‌هاتووه و کێ به‌رپرسیاره له شکڵنه‌گرتنی به‌ره‌ی کوردستانی له ناو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا؟ یه‌زدانپه‌نا: زه‌رووره‌تی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له رۆژهه‌ڵات، له مێژه گه‌یشتووه و ڵێی تێپه‌ڕیش بووه. پارتی ئازادیی کوردستان له یه‌که‌م راگه‌یه‌ندراوی خۆی، واته له راگه‌یندراوی دامه‌زرانیدا له 30 گوڵانی 1991، بۆ یه‌که‌مجار پرسی به‌ره‌ی کوردستانی له رۆژهه‌لاتی کوردستان ورووژاند و تائێستاش له حه‌وله‌کانی به‌رده‌وامه بۆ پێکهێنانی. به‌ره‌ی کوردستانی ده‌توانێ هێز و توانای سیاسیی کورد گردوکۆ بکا و یه‌کی بخا. به‌ره به رووکاری ناو خۆی وڵات‌دا ده‌توانێ متمانه لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دروست بکا، دڵگه‌رمیان بکا و تین و گوڕ به خه‌باتییان بدا. هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌باته رێبه‌رایه‌تی بکا و له حاڵه‌تی هه‌ڵچوون و داچوونی ره‌مه‌کی رزگاری بکا. به رووکاری ده‌ره‌وه‌دا ده‌توانێ به هێزه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه بکا و سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به ده‌وڵه‌تان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه بۆ لای خه‌باتی کورد رابکێشێ و سه‌ره‌نجام پشتگیری‌یان به‌ده‌ست بێنێ. بێجگه له‌وه‌ش ده‌توانێ له هاوکێشه‌ی هێز له ناو ئێران‌دا ته‌رازووی هێزی کورد قورس‌تر بکا. به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردستانی هه‌روه‌ها ده‌توانێ له هه‌لومه‌رجی له‌باردا، رێکخه‌ر و ڕێبه‌ری راپه‌ڕینێکی گشتیی ئامانجدار بێ له وڵات‌دا؛ هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی راماڵینی هێزی داگیرکه‌ر له وڵات، تا هه‌ڵبژاردنێکی گشتی، حکومه‌تێکی کاتی پێکه‌وه بنێ و پێش به پاشاگه‌ردانی و که‌سبه‌که‌سه بگرێ. به‌ره‌ی کوردستانی له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌توانێ پێوه‌ندیی نێوان هێزه کوردستانییه‌کان رێکبخا. پارتی ئازادیی کوردستان له سه‌ر ئه‌وه پێداده‌گرێ که پێوه‌ندیی نێوان هێزه کوردستانییه‌کان دیموکراتیی بێ، دوور بێ له ده‌سدرێژیکردنه سه‌ر یه‌کتر و پاوانکاری و بارگرژی، هه‌رگیز شه‌ری نگریسی براکوژی روونه‌داته‌وه و هه‌موو کێشه‌یه‌ک به رێگای هێمنانه و ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر بکڕێ. له عه‌ینی کاتدا کێبه‌رکێیه‌کی شارستانیانه‌ی سیاسی له نێوانماندا هه‌بێ. له روانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌کی توندوتۆڵی کوردستانی هه‌بایه، ئێمه له قۆناخ و سه‌رده‌مێکی واداین که ده‌کرا هه‌ر له ئێستاوه به پێکهێنانی حکومه‌ت و پارلمانی دووره وڵات، ئاڵترناتیڤی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر رێکبخه‌ین. ئه‌وه که بۆ به‌ره‌ی کوردستانی پێکنه‌هاتووه، دیاره حیزبه سیاسییه‌کان لێی به‌رپرسیارن، به‌ڵام راده‌ی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه زیاد و که‌میی هه‌یه. هێندێک زیاتر هێندێک که‌متر لێی به‌رپرسیارن. من پێمباشه،چاودێرانی بێ لایه‌ن و سه‌ره‌نجام خه‌ڵک خۆیان بگه‌نه ئه‌و راستیه که کێ به‌رپرسیاره یان باشتره بڵێم، چی و کێ له‌مپه‌ڕی پێکهاتنی به‌ره‌یه‌کی کوردستانیین. دیاره ئه‌رکی تاک و کۆی کورد به‌و ده‌سنیشانکردنه کۆتایی نایه؛ پێویسته بۆ راکێشانی حیزبه سیاسییه‌کان بۆ ملدان به‌م هه‌نگاوه گرینگه، گوشاری گشتی و کۆده‌نگیی ساز بکرێ و رای گشتی بۆ پێکبێ . رۆشنبیری کورد له سه‌ریه‌تی بۆ دروستکردنی ئه‌م رای گشتییه ده‌وری خۆی بگێرێ.
محه‌مه‌د: ئایا پێتانوانییه یه‌کێک له فاکته‌ره‌کانی دروست نه‌بوونی به‌ره‌ی کوردستانی له ناو پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا ئه‌وه‌یه که که‌س که‌س ناخوێنێته‌وه و جۆرێک له (رۆحی زه‌عامه‌ت) له ناو سه‌رکرده‌کانی ئه‌و پارتانه‌دا هه‌یه؟ یه‌زدانپه‌نا: ساڵێک له‌ومه‌وبه‌ر له وه‌ڵامی پرسیاری خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕێکدا، باسی ئه‌وه‌م کردوه که، زۆربه‌ی حیزبه کوردستانییه‌کان راهاتووی بیر و نۆرم و به‌هاکانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردن. هێژمونی خوازی و ئۆتۆریته ویستی و سڕینه‌وه‌ی رکه‌به‌ر، یه‌ک له‌و نۆرم و به‌هایانه بوون. له‌م دیسکۆرسه‌دا، جێگایه‌ک بۆ پێکه‌وه بوون و پێکه‌وه کار کردن له عه‌ینی جیاوازییدا وه‌ک ستراتیژ، نییه و ئه‌وه‌ی ئامانجه، کۆنترۆڵ کردن و دابین کردنی هێژمونی و ئۆتۆریته‌یه به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر و چوار ته‌نیشت دا. به‌ڵام شه‌ری سارد ته‌واو بووه. پارادایمی نوێ هاتووه‌ته کایه‌وه و فره چه‌شنی و فره ره‌نگی و رێککه‌وتن و پێکه‌وه کار کردن جێی پولاریزاسیونی له ئاستی جیهان و نه‌ته‌وه‌کاندا گرتووه‌ته‌وه. رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، فره حیزب و فره چه‌شن و فره ئایین و فره... یه. ئیده و میتۆدی هێژمونی خوازانه‌و تووتالیتێر‌ی ناتوانێ کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بکا. خاڵێکی دیکه‌ش له‌م پێوه‌ندییه‌دا زۆر گرینگه: کوردستان کۆمه‌ڵێک که‌لێنی تێدایه. ناوچه له یه‌کدابڕاوه‌کان،زاراوه جۆراوجۆره‌کان، دین و مه‌زه‌به جیاوازه‌کان،جیاوازییه سروشتییه‌کان، جیاوازی له ئاستی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی سه‌رچاوه مادییه سروشتییه‌کان و سه‌ره‌نجام کۆمه‌ڵێک حیزبی سیاسیی جیاواز؛ ئه‌مانه ئه‌گه‌ر کورد گوتاری هاوبه‌ش و یه‌کگرتوی نه‌بێ، ده‌توانن ببنه جێی مه‌ترسیی بۆ هاوبه‌ستیی نه‌ته‌وه‌یی. فره حیزبی باشه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیسکۆرسی نه‌ته‌وه‌ییمان نه‌بێ، که‌لێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ر به‌و فره حیزبییه ده‌توانن ببنه دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تیی. کوردستان کۆمه‌ڵێک ده‌ڤه‌ری لێدابڕاو و ئاسمیله‌ی هه‌س، پێویسته ناوه‌ندییه‌تێکی دێموکراتیی نه‌ته‌وه‌یی بۆ راکێشانه‌وه‌ی ئه‌وان پێکبێ. هه‌ڵبه‌ت چاوه‌روانیی ئه‌وه‌ی که هه‌موو هیزه سیاسیه‌کانی کوردستان له به‌ره‌یه‌کدا کۆ ببنه‌وه له جێی خۆیدا نییه. لۆژیک حوکم ده‌کا، ئه‌و هێزانه‌ی که نه‌ته‌وه‌یین یان خۆیان به پرسی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه پێناسه ده‌که‌ن، یان لانیکه‌م پرسی نه‌ته‌وه‌ییان بۆ گرینگه ئه‌گه‌ر دروشمیشیان جیاواز بێ، به‌ره پێک‌بێنن. به‌ڵام ناکرێ حیزب یان گرووپێک که ناسیۆنالیزمی کورد به ره‌وا نازانێ و پێیوایه ده‌بی له ته‌و‌قی سه‌ری بدرێ له گه‌ڵ حیزبێکی وه‌ک حیزبی ئێمه‌دا که خۆی به پێشه‌نگی بزاڤی ناسیۆنالیزمی ئازادیبه‌خشی کورد له رۆژهه‌ڵات ده‌زانێ، به‌ره پێکبێ.
محه‌مه‌د: ئایا به‌رای ئێوه ئێستا هیچ چه‌شنه کاری هاوبه‌ش و خه‌باتی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگییه‌ک له ناو پارته کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا به‌دی ده‌کرێت؟ یه‌زدانپه‌نا: له نێو پارته کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا، به‌ڕاده‌یه‌کی که‌م له شکڵی دوو لایه‌نه‌و چه‌ند لایه‌نه‌دا تۆزێ هاوکاری و هاواهه‌نگیی به‌رته‌سک و پێناسه‌نه‌کراو له هێندێک به‌ستێن و بواری لاوه‌کییدا هه‌یه. به‌ڵام هاوکارییه‌کی گشتگیر و خاوه‌ن پێناسه‌ی ئامانجداری روون له پرسه گرینگه‌کاندا به‌دیی ناکرێ. ئه‌و هاوکارییانه‌ش له ئاستێکی سه‌ره‌تایین و وه‌ڵامده‌ری پێویستیه‌کانی خه‌باتی ئه‌مرۆ نین. پێویسته گه‌شه‌یان پێبدرێ و ئاست و به‌ستێنی به‌رز و به‌ربڵاوتر بکرێ.
|