په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 حووتن لەخواردندا، بەرازن لە گوێگرتندا.

 عەباس نادر قادر


ماوە یەکی زۆرە لێپرسراوانی کوردستان چ وەکوو حکومەت چ وەکوو حزب ، هەموو شادەماری ژیاری ئابووری کوردستانیان هێخستۆتە ناو قامکی دەستی خۆیان ، ئەو هەموو سامانەى بە ناوی خەلکی کوردستان دێتە بەردەستیان بە راست و بە چەپ کۆی دەکەنەوە و زۆربەشی لەرووی یاساییەوە لێکی دەینەوە بەرێگای ناشەرعی بەردەستیان کەوتووە، ئەو لیپرسراوانەى بەر لە 18 سال لە کوردستان خاوەنی مولک و مالێک نەبوون یان هەر وەکوو هاوولاتیەکی ئاساییان هەبوو ئیمرۆ بە حسابی خۆیان نازانن ، هیچیشی ئەگەر سالانە پێنج بەقەدەر مانگانەى بەرزترین راتبی فەرمانبەرى رەسمی کوردستان بۆیان دابنێی و بێ ئەوەى هیچیان لێخواردبێت ، هێشتا دە یەکی ئێستایان پێ کۆنابێتەوە ، سەرەتا بە تالان وبڕۆی راپەرین ئنجا پارەى گومرگەکـــان و ئاودیوکردنی سامانی کوردستان و بەهەرزان فرۆشتنی بەولاتانی دەرەوە و ئنجا وەرگرتنی پارەوپول لە دەولەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بە هەنجەتی شەری ناوخۆ ، دوایی وەرگرتنی باج و دەرامەت و تەنانەت وەرگرتنی پشک لە کۆمپانیاکانی دەرەوەو ناوخۆ کە لە کوردستان وەبەرهێنانیان ئەنجام دەدا ، پاشان دەرهێنانی سامانی نەوت و فرۆشتنی بقە هەرزان ، هەتا رووخانی حکومەتی سەدام ، بێ ئەوەى یەک حەق و حیساب بە شێوەى رەسمی لە ناو دام و دەزگای حکومەتی کوردستان هەبێت وەکوو حەقیقەت ، بەڵکوو جار جار بۆ رای گشتی دەرەوەو رۆژنامەکان هەندێ حساباتی بودجەیان بلاو دەکردەوە بێ ئەوەى تێک بکاتەوە .

دوای روخانی رژێمی سەدامیش ئەو پارەیەی وەکوو بودجە لەحکومەتی عێراقیان وەرگرت و ئەوانەی بەر دەستی خۆشیان هەر وەکوو جاران تێرف پێ دەکرد بەکەمێک جوانکاریەوە ، بۆ نموونە زۆربەی ئەندام و کادیرانی خۆیان دامەزراندو یاخود مانگانەی سەیر سەیریان بۆخێزان و دایک و باوک و کەسوکاری خۆیان بڕیەوە ، ئێستا ئەو هاوار و برا رۆیەی لەسەر زۆرى ژمارەی فەرمانبەران دەکەن ، هەمووی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە چ ئەندام و دۆستی خۆیان هەیە لە دەزگاکان زۆر بە زیادەوە تەعینکرد جا ئەگەر دەوام بکەن یان نەکەن .

ئیستا حکومەتی عێراقی ئاگای لەزۆر کەین و بەینی ئەو داراییەی کوردستان هەیە ، بۆیە جار جار گوشار دەخاتە سەریان و لە دەسکەوتەکانی کوردستان کەم دەکاتەوە ، کێشە لەسەر فرۆشتنی نەوت ، کێشە لەسەر وەرگرتن و گێرانەوەى باجەکانی گومرگەکانی سنوور ، هەبوونی خالی لاوازی لێپرسراوەکانمانە بۆیە حکومەتێکی شڕوشپڕێوی وەکو عێراق تەنگی پێهەڵچنیون ، زۆربەی لێپرسراوانی کوردستان تا ئیستا ئامادەنین باسی سەروەرو سامانی خۆیان بکەن بۆ خەڵک یان لەپێش پەرلەمان حەقیقەتی مولک و مالِی مالی خۆیان و تەنانەت هی حزبیشیان بڵێن، تا ئیستا نەوتی کوردستان زۆر بە نرخی هەرزانتر لە رادەی خۆی دەفرۆشن بە کۆمپانیاکانی ولاتەکانی دەور و پشت و پشکی تایبەتی خۆیان لێ دەردەهێنن ، حکومەتی عێراقی سەرەرای ئەو هەموو گەندەڵیەى خۆیان هەیانە ، هێشتا ئەوان دێن لێپرسینەوە لەگەل دام و دەزگاکانی هەرێم دەکەن لەسەر مەسەلەکانی دارایی و چاودێریان لەسەر جولەى دارایی کوردستان داناوە ، ئەو هەموو سایت و رۆژنامانەی رۆژانە گەندەلیەکان دەخەنە روو ، ئەو هەموو رێپێوانانەى لە شارەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێ لەسەر ناعەدالەتی دابەشکردنی سامانی کوردستان ، ئەو هەموو نارەزاییەى جەماوەر لەسەر شاشەى تیڤیەکان ، ئەو هەموو پرتەو بۆڵەى خەڵک لە پەنا مزگەوت و کوچەو کۆڵانەکان ، هیچ گوێ پێنادەن وەک ئەوەى لەگەڵ ئەوانیشیان نەبێت ، هەر وەکوو خوویەک گرتوویانە بەرى نادەن بە ئاسانی ، هەر کۆی دەکەنەوە ، چۆن هاووڵاتی سادە ئەو هەموو ناعەدالەتیەی پێ هەرس دەکرێت ، ئاخر ئەو قەسرو قسورەى سدام و کوڕەکانی هەیانبوو ، ئێستا زۆربەی وەزیرو ئەندام پەرلەمان و لێپرسراوی مەڵبەندو لقەکان قەسرو قسورەکانیان له‌هی سەدام دەچێت و مۆدێرنتریشە ، سەرەرای ئەوەش هەرتێرنابن و بەردەوامن و گوێ بە نارەزایی نادەن کەسیش لێپرسینەوەی لەگەڵ ناکات ، جا ناهەقمانە بڵێین حووتن لەخواردندا، بەرازن لەگوێ گرتندا.