ئیبڕاهیم مه‌لا زاده:
ده‌بێت
کوده‌تا به‌سه‌ر کولتوردا بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی له مۆته‌که‌ی
دیکتاتۆر رزگارمان ببێت.
گۆڕان ئه‌و حه‌زه ڕه‌هایه‌یه که هه‌رگیز له سنوورێک و
ناوه‌ندێکدا ناوه‌ستێت.

سازدانی:
که‌مال چۆمانی
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده،
نووسه‌ر و رووناکبیری کورد، له چاوپێکه‌وتنێکدا، تیشک ده‌خاته سه‌ر
ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له کاتی هه‌ڵبژادنه‌کان و دوای هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
رووده‌ده‌ن.
ئه‌و، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که "گۆڕان ئه‌و حه‌زه ڕه‌هایه‌یه که
هه‌رگیز له سنوورێک و ناوه‌ندێکدا ناوه‌ستێت." به‌ڵام پرسیاری ئه‌وه
ده‌کات "له هه‌ڵومه‌رجێکی له‌و جۆره‌دا کێن ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئه‌لته‌رناتیڤ
ده‌زانن و ماندێللاییانه ره‌فتار له‌گه‌ڵ پرسه‌کاندا ده‌که‌ن. که‌سی
ناڕۆشنبیر ناتوانێت سیاسه‌ت بکات. که‌ی بینیمان دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت
دامه‌زراوه‌ی حیزبی نه‌بوون و حیزب پاشکۆی دامه‌زراوه‌کان بێت نه‌ک به
پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و کاته زۆر ئاسانه قسه له ئاڵوگۆڕ و ده‌ستاوده‌ستی
ده‌سته‌ڵات بکرێت."
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده رایده‌گه‌یه‌نێت "شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و پاشۆڵپیسیش،
که ده‌رهاوێشته‌ی شه‌ڕی سیاسه‌تی دونیای ئێمه‌ن، به هه‌مان جۆری
سیاسه‌ت ناکرێته‌وه. ده‌بێت سیاسه‌تێک بێت ده‌ره‌نجامی ڕۆشنبیری و
زانست بێت، سیاسه‌تێکی زانستیانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه بێت بۆ ئه‌وه‌ی
بگه‌ینه ده‌ره‌نجامی باش." ناشیشارێته‌وه که چوبکه کوردیش به‌هه‌مان
چه‌کی داگیرکه‌ر شه‌ریان ده‌کرد، "نه توانیان ده‌رنه‌جامی لۆژیک و
خێرا به‌ده‌ست بێنن، نه توانیشیان خۆیان له‌هه‌مان ئه‌و کولتووره
ڕزگار بکه‌ن که داگیرکه‌ر دایهێنابوو."
سه‌باره‌ت به ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستانیش ده‌ڵێت "که‌سه‌کانی
ده‌وروبه‌ری ده‌سته‌ڵاتدار، ئه‌قڵیه‌تی باوکسالاری، ئه‌قڵی خێڵه‌کی و
ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی که ئێستا کۆمه‌ڵگای ئێمه ده‌به‌ن به‌ڕێوه
مه‌ترسین له‌سه‌ر دروستبوونی دیکتاتۆر، نه‌ک دۆکومێنتی یاسایی. ده‌بێت
کوده‌تا به‌سه‌ر کولتوردا بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی له مۆته‌که‌ی دیکتاتۆر
رزگارمان ببێت."
ئیبڕاهیم
مه‌لا زاده، رۆشنبیر و شیکه‌ره‌وه‌ی کورد، ئێستا له
به‌ڕیتانیا داده‌نیشێت. له‌دایکبووی ساڵی 1966 ی گوندی گرتکی
بناری چیای حهسارڕۆست و هه‌ڵگۆرده. به‌کالۆریۆسی له یاسا
له زانکۆی سه‌لاحه‌دین، 1991وه‌رگرتووه. دیپلۆم له
کاروباوری یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی له هۆڵاند، 2004
به‌ده‌ستهێناوه. باوکی "سۆما و مه‌شخه‌ڵ و هۆشه‌نگ و
هۆشڤان"ه و ڕۆمانێکی له‌ژێر چاپه به‌ناوی (له‌ودیو شه‌پۆڵی
ڕه‌شه‌باکانه‌وه).
که‌مال چۆمانی:
ئه‌و جیاوازییه جه‌وهه‌رییانه چین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ترر جیاده‌کاته‌وه؟ پێتوایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی
هه‌رێمی کوردستان، گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ بێنێته کایه‌وه؟
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده: نۆربێرت ئیلیاس
گه‌وره سۆسیۆلۆگی ئالمان باس له پڕۆسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات و پێی
وایه هیچ یه‌کێک له ساته‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌یه‌کتر ناچن. ئه‌وه‌ش
مانای وایه که کۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام له گۆڕان دایه. بۆیه ده‌کرێ
بڵێین به‌ڵێ جیاوازی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره و
جاره‌کانی پێشوو، هه‌روه‌کو جیاوازی هه‌یه له بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و
له خودی بارودۆخی پێکهاته‌کان و کۆمه‌ڵگادا به شێوه‌یه‌کی گشتی.
کێشه‌که له‌وه‌دا نیه داخۆ گۆڕان هه‌یه یان نا، چونکه هه‌موو
که‌سێک به ڕۆشنی هه‌ست به‌و گۆڕانه ده‌کات و جیاوازی گه‌وره‌ش هه‌ن
له‌نێوان ئێستا و دوێنێدا. بۆیه ده‌بێ باس له جۆری ئه‌و گۆڕانه
بکه‌ین، داخۆ چ جۆره گۆڕانێک پێشبینیکراوه و کێ ده‌یه‌وێت گۆڕان
دروستبکات و بۆ کوێ سه‌رده‌گرێت؟
سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دیمه‌نه‌کان له‌یه‌کتر جیا بکه‌ینه‌وه
ده‌بێت توێژینه‌وه‌ی زانستیمان له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه‌کان و پێکهاته‌کان
هه‌بێت. له حاڵی ئێستادا کۆمه‌ڵێک داتامان هه‌ن، ده‌توانین به خێرایی
و له‌چه‌ند دێڕێک‌دا چڕیان بکه‌ینه‌وه. یه‌که‌میان؛ تا ئێستا کۆمه‌ڵگای
کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراوه، بریتییه له کۆمه‌ڵێک پێکهاته‌ی شێوا و
یا ناته‌ندروست به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌کان، بنه‌ماکانی
خێڵگه‌رایی و وهسیهتگهرایی حیزب و مزگه‌وت و خێزانی به‌سه‌ردا زاڵن،
تاکه‌کان له‌ناو ئه‌و پێکهاتانه‌دا پێگه‌یان نیه و به‌شێکی نادیارن
له کۆیه‌کی ترادیسیۆنێل. دووه‌میان کۆمه‌ڵگای ئێمه تا ئێستاش
کۆمه‌ڵگایه‌که له شه‌ردا ده‌ژیه‌ت، به‌مانای ئه‌وه‌ی تا ئێستاش
کولتوری شهر زاڵه به‌سه‌ر هزر و بیروبۆچوونی یه‌که‌یه‌که‌ی
خه‌ڵکه‌وه، بیرکردنه‌وه‌کان ئایدیۆلۆژیستانهن و ئه‌ویدی قبوڵ ناکه‌ن،
په‌یوه‌ستبوونێک هه‌یه له‌نێوان هه‌رێم و به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستاندا که به کرده‌وه له‌قۆناغی شه‌ردا ده‌ژین و کاریگه‌ری
ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هزر و بیرکردنه‌وه‌ی هه‌موو تاکه‌کانی ناو هه‌رێمدا
هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای ئێمه کۆمه‌ڵگای جاشایه‌تی بووه،
نابێت له‌یادمان بچێت که زیاتر له 200.000 چه‌کداری جاشمان هه‌بوو،
ده‌بێت چه‌ند سه‌د ههزاریشمان هه‌بووبن که بارودۆخی جاشایه‌تیان
به‌لاوه ئاسایی بووه و ئێستاش به‌لایانه‌وه ئاساییه. سێیه‌میان؛
تائێستاش زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان نه‌خوێنده‌واره و به‌شێکی زۆریشی
نه‌خۆشه، ده‌ی چۆن ده‌توانی له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خوێنده‌وار ونهخۆشدا
باس له گۆڕانێکی پۆزه‌تیڤ بکه‌ین. هه‌ڵبه‌ت که وشه‌ی گۆڕان
به‌کارده‌هێنم مه‌به‌ستم هیج لیستێک و پێکهاته‌یه‌ک نیه، من باس له
حاڵه‌تێک ده‌که‌م که پێی ده‌ڵێن گۆڕان، چونکه له‌کاتی ئێستادا هه‌موو
لایه‌نه‌کان وشه‌ی گۆڕان به‌کار ده‌هێنن و به‌دوای گۆڕاندا ده‌گه‌ڕێن.
گۆڕان ئه‌و حه‌زه ڕه‌هایه‌یه که هه‌رگیز له سنوورێک و ناوه‌ندێکدا
ناوه‌ستێت و ئه‌و هه‌موو په‌ره‌سه‌ندن و ته‌کنۆلۆژیا و بیر و هزرانه‌ی
ئه‌مڕۆ له دونیادا ده‌یبینی هه‌مووی حه‌ز بووه به‌دوای گۆڕاندا.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مێژووی ئاینه‌کانیش بخوێنیته‌وه بۆت ده‌رده‌که‌وێت
که مرۆڤ چه‌ند به‌په‌رۆش بووه بۆ گۆڕان و بڕینی سنووره ڕه‌هاکان و
دۆزینه‌وه‌ی خودا، ته‌نانه‌ت هه‌ڵوه‌سته‌ی ئیبراهیم په‌یامبه‌ر
له‌به‌رامبه‌ر دیارده سروشتیه‌کاندا که له قورئاندا باسی ده‌کات
باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و حه‌زه.
له هه‌ڵومه‌رجێکی له‌و جۆره‌دا کێن ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئه‌لته‌رناتیڤ
ده‌زانن و ماندێللاییانه ره‌فتار له‌گه‌ڵ پرسه‌کاندا ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که گه‌شبینم به داهاتوو، به‌ڵام له هه‌ڵومه‌رجی ئێستاکه‌دا
ده‌ڵیم به‌داخه‌وه ئه‌و گۆڕانه‌ی که ئه‌کته‌ره سیاسیه‌کان وای پیشان
ده‌ده‌ن که گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی دروست ده‌که‌ن، وا نابێت. به‌ڵام
ده‌توانین بڵێین جموجۆڵێک هه‌یه بۆ به‌مه‌ده‌نی بوونی کۆمه‌ڵگا، مه‌رج
نیه ئه‌وانه‌ی ئێستا پێشبڕکێ ده‌که‌ن بۆ کورسیه‌کانی په‌رله‌مان
ئه‌وان بن، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانه بۆ بهمهدهنیبوون ده‌بێت. ئینجا
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم که خه‌ڵک وا تێده‌گات هه‌ڵبژاردن واتا
دیموکراسیه‌ت، هه‌موو پڕۆسه‌ی دیموکراسیه‌ت له ده‌نگداندا
ده‌بیننه‌وه و هه‌موو کۆمه‌ڵگا ده‌هه‌ژێت، به‌ڵام ئه‌وه بێجگه
له‌یه‌کێک له میکانیزمه‌کانی دیموکراسیه‌ت شتێکی دیکه نیه، مه‌رجیش
نیه که ڕێگایه‌ک بێت بۆ دیموکراسیه‌ت له دیارنه‌بوونی ده‌زگا
دیموکراسیه ڕاسته‌قینه‌کان و مهنتالیتێی ئه‌نتی دیموکراسیانه‌ی خه‌ڵک
که ڕه‌گوڕیشه‌ی له‌ناو کولتوره‌وه گیرکردوون.
له لایه‌کی دیکه‌دا ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه له‌ناو خه‌ڵکی کورد،
واتێده‌گه‌ن ئه‌وه سیاسیه‌کانن که به‌ته‌نها ده‌توانن گۆڕان بکه‌ن و
گۆڕان ململانێیه‌کی سیاسییه. به‌ڵام ئێمه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره
ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر پێما وابێت گۆڕان له بۆکسه‌کانی ده‌نگدان و له
ملمالانێی سیاسی‌دا ده‌بێت. تا ئه‌و ململانێیه نه‌به‌ینه‌وه گۆڕه‌پانی
ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌وه که گۆڕه‌پانی رۆشنبیرییه و له‌وێوه هه‌وڵی
گۆڕان نه‌ده‌ین، نه سیاسیه‌کان و نه هیچ ئایدیۆلۆژیایه‌ک به‌ته‌نیا
هه‌رگیز ناتوانن گۆڕانی ڕاسته‌قینه بۆ کۆمه‌ڵگا بێنن.
ڵیره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌یه‌ک به چه‌مکی سیاسه‌ت بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ر به‌هه‌ڵه لێم تێنه‌گات. من سیاسه‌ت به به‌شێک له ڕۆشنبیری
ده‌زانم، چونکه که‌سی ناڕۆشنبیر ناتوانێت سیاسه‌ت بکات، به‌ڵام
پرسیاره‌که ئه‌مه‌یه، کام سیاسه‌ت؟ پۆلیتیک (سیاسه‌ت) له وشه‌ی
"polis" ی یۆنانی هاتووه و مانای ده‌وڵه‌ت یاخود شار ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌ڕاستیدا سیاسه‌ت زانستێکی سه‌ربه‌خۆیه و به‌ده‌یان کۆلێژ و
په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له
دونیای سێیه‌مدا هه‌یه، زانست نیه، به‌ڵکو چاوسوورکردنه‌وه و
خاپاندن و درۆکردن و له خشته بردنه. به‌بڕوای من حیزب له وڵاتی
ئێمه‌دا فێرت ده‌کات چۆن فێڵ له خه‌ڵک بکه‌یت، نه‌ک چۆن کۆمه‌ڵگا
به‌ڕێوه ببه‌یت. بۆیه تا ئه‌و ململانێیه نه‌گوازینه‌وه گۆڕه‌پانی
زانست و ڕۆشنبیری خودی ڕۆشنبیری و زانست هه‌میشه له په‌راوێزدا ده‌بن
و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی زیانی پێده‌گات.
که‌مال چۆمانی:
تیۆره‌یه‌ک هه‌یه پێیوایه هه‌ڵبژاردنی دووه‌مین له زۆر وڵاتی
تازه‌پێگه‌یشتوودا، یان ولاته‌که به‌ره‌و دیکتاتۆری ده‌بات یان
به‌ره‌و دیمۆكڕاتی، به بروای تۆ داهاتووی ئێمه چۆن ده‌بێت؟
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده: باوه‌ڕ ناکه‌م
بنه‌مایه‌ک یا تیۆریه‌ک هه‌بێت به‌و شێوه‌یه. کێشه‌که له
هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا نیه، کێشه‌که له‌و ئه‌قڵه دایه که ئه‌و دام و
ده‌زگایانه داده‌مه‌زرێنێت و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. ئایا ئه‌و دام و
ده‌زگایانه بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سته‌ڵات ساز ده‌کرێن یا بۆ له‌سه‌رخۆ یا
له‌سه‌ر پارتێک تاپۆکردن؟ مرۆڤ به سروشتی خۆی حه‌زی هه‌یمه‌نه‌داری
هه‌یه، به‌ڵام خودگه‌رایی و خۆپه‌رستی نابێت بگاته ئه‌و ئاسته‌ی که
هه‌موو شتێک به‌ناوی خۆته‌وه بکه‌یت و له‌خۆتی ببه‌ستیته‌وه.ئه‌گه‌ر
وڵاته‌که دامه‌زراوه‌یی ده‌وڵه‌تی نه‌بن و له‌بارودۆخێکی ڕێزپهڕدا
ژیابێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی گه‌مه‌ی دیموکراسی زۆر زیاتره
له سه‌رکه‌وتنی. ئه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی نابێت له‌بیرمان بچێت که
دیموکراسیه‌ت پڕۆسه‌یه‌که و که‌ڵه‌که‌بوونی ئه‌زموونی ده‌سته‌ڵاته
له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا، ئه‌و ئه‌زموونه‌ش ده‌رهاوێشته‌ی
ململانێی ڕۆشنبیرییه نه‌ک سیاسی. له خۆرئاوادا سه‌ره‌تا ململانێکه
له‌نێوان ئاینی ده‌سته‌ڵاتدار و زانست‌دا بوو، پاشان چوارچێوه‌ی
ڕۆشنبیری فراوانتری وه‌رگرتن و هه‌موو بواره‌کانی ژیانی گرته‌وه.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و ولاتانه‌ی که به‌ڕێزتان پێی ده‌ڵێی تازه
پێگه‌یشتوو یان ئه‌وه‌تا که‌وتوونه‌ته ڕێگا به‌ڵام هێشتاش زۆریان
ماوه به‌و ئاسته بگه‌ن، یا هێشتا زه‌مینه‌ی ئه‌و ژیانه
ڕۆشنبیرییه‌یان له‌بار نیه.
سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی دووه‌میش داخۆ داهاتووی ئێمه چۆن ده‌بێت، ئه‌مه
بۆ که‌س ئاسان نیه، پێشبینی بکات. به‌ڵام من گه‌شبینم به‌وه‌ی که
ویست و خواستێکی زیندوو هه‌یه له ناو خه‌ڵکی کورددا ده‌یه‌وێت
به‌ره‌و پێش بڕوات، نایه‌وێت ده‌سته‌مۆ بێت و له زیندانی ئایدیۆلۆژیا
و خێڵ و پارت و ئه‌و پێکهاتانه‌دا بژیه‌ت که بارودۆخی شه‌ڕ و
ژێرده‌سته‌یی دروستی کردوون. مه‌رج نیه ئه‌و خواسته له ئێستادا
بتوانێت گۆڕان له‌شه‌و و ڕۆژێکدا بکات به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌وڵدان
هه‌بێت.
که‌مال چۆمانی:
هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشووتر که له هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌نجامدراون،
توندوتیژی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی پارتیی دیمۆککڕاتیی
به‌رامبه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کرد، هه‌ستناکه‌یت هێشتا
عه‌قڵیه‌تی دوو پارته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی کوردستان له فه‌ڕاغی
دهرککردندان به زه‌روره‌تی ئۆپۆزسیۆنێکی کارامه و باوه‌ڕبوون به
ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سته‌ڵات؟
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده: که‌ی بینیمان
دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه‌ی حیزبی نه‌بوون و حیزب پاشکۆی
دامه‌زراوه‌کان بێت نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و کاته زۆر ئاسانه
قسه له ئاڵوگۆڕ و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سته‌ڵات بکرێت. له پێشه‌وه
به‌کورتی باسمان له پێکهاته‌ی کۆمه‌لگای کوردستانی کرد، پێم وانیه
هێشتا ئه‌و ئه‌قڵه‌ی که توندوتیژی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، بنبڕ بووبێت.
ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی پارته ده‌سته‌ڵاتداره‌کان به‌ڵکو
له‌سه‌ر ئاستی پارته‌کانی دیکه و زۆرینه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا.
پێمان وا نه‌بێت هه‌ردوو پارتی ده‌سته‌ڵاتدار له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای
کوردیه‌وه هاتبن، به‌ڵکو ئه‌وان ده‌رهاوێشته‌ی باشی و خراپیه‌کانی
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ن.
له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لی کورد و پارته ده‌سته‌ڵاتداره‌کانیش
دایه که ململانێکان بگوازرێنه‌وه گۆڕه‌پانی ڕۆشنبیری و ناوه‌نده
زانستهکانی کۆمه‌ڵگا و ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌ی گفتوگۆکردن و توێژینه‌وه
و جۆڵانهوهیان هه‌بێت، ئه‌وسا ده‌توانین باس له له‌دایکبوونی
ئۆپۆزسیۆن بکه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌مووی یه‌ک مۆدێله،
ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ن که له‌به‌ر چاومانه. له‌یه‌کترازانی
پێکهاته سیاسیه‌کانه له‌ناو خۆیاندا به‌هه‌ر هۆکارێک بێت، بێجگه
له‌چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک که لێره و له‌وێ کۆبوونه‌ته‌وه و
ده‌یانه‌وێت ده‌نگیان هه‌بێت. ئه‌وه مانای وانیه که ئه‌و
لێکترازانه خراپه، من باس له باش و خراپی ناکه‌م، باس له
میکانیزمه‌کان ده‌که‌م، باس له ئه‌قڵی ئه‌کته‌ره‌کان ده‌که‌م.
هه‌روه‌ها مه‌رجیش نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات تا ئێستا خراپ
بووبێت ئیتر تاکه چاره‌سه‌ر لادانی و سه‌رپانکردنه‌وه‌یان بێت، نه‌خێر
که‌ی ململانێکه که‌وته کۆڵانه‌کانی دونیای ڕۆشنبیری ئه‌وکاته ئه‌و
که‌سانه‌ی که هه‌ڵگری هه‌موو نه‌خۆشیه‌کانی کۆمه‌ڵگان ناشیرینی هه‌موو
دونیایان لێ هه‌ڵنیشتووه، بۆخۆیان به‌رکه‌نار ده‌بن و له دونیای
زانست و ئه‌قڵ و مه‌عریفه‌تدا جێگایان نابێته‌وه. له‌مێژه گوتراوه
شهر به هه‌مان که‌ره‌سته‌ی ناحه‌ز سه‌رناکه‌وێت، به‌ڵکو ده‌بێت
که‌ره‌سته‌ی شه‌رت جیاواز بێت، شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و پاشۆڵپیسیش که
ده‌رهاوێشته‌ی شه‌ری سیاسه‌تی دونیای ئێمه‌ن به هه‌مان جۆری سیاسه‌ت
ناکرێته‌وه، ده‌بێت سیاسه‌تێک بێت ده‌ره‌نجامی ڕۆشنبیری و زانست بێت،
سیاسه‌تێکی زانستیانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه
ده‌ره‌نجامی باش. مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و جۆره سیاسه‌ته بووه که
نه‌وره‌سی خۆی لێ پاراستووه و گوتوویه‌تی "له شه‌یتان و له‌و جۆره
سیاسه‌ته خۆم ده‌ده‌مه په‌نای خودا".
سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕی ده‌سته‌ڵات، ئه‌مه جێگای لێوردبوونه‌وه‌یه.
له‌به‌ر هۆیه‌کی سه‌ره‌کی، ئه‌ویش نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی.
له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه ده‌زگا ئاسایشیه‌کان. له هه‌رێمی
کوردستاندا ده‌زگای پێشمه‌رگه و ئاسایش و هه‌واڵگری و پۆلیسمان
هه‌یه، ڕێژه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی له‌و ده‌زگایانه‌دا کار
ده‌که‌ن هه‌واداری حیزبین و به خواستی پارته‌کانی ده‌سته‌ڵات
دامه‌زراون. ده‌ی که‌سێک یا حیزبێکی تازه پێگه‌یشتوو دێته پێشه‌وه و
خه‌ڵک ده‌نگی پێ بده‌ن، چۆن ده‌کرێت ئه‌و ده‌زگایانه ڕام بکرێن و له
شه‌و و ڕۆژێکدا له‌خزمه‌تی ده‌وله‌تدا وه‌گه‌ڕ بخرێن؟ له‌کاتێکدا که
خاوه‌نی ئه‌و بنه‌مایانه‌ین که له پێشه‌وه باسمان کرد، له کاتێکدا
ململانێکه ململانێیه‌کی ڕووتی سیاسییه. بۆیه من ئه‌و ئاڵوگۆڕه
له‌کاتی ئێستادا به ئه‌سته‌م ته‌ماشا ده‌که‌م و ده‌بێت زه‌مینه‌ی بۆ
خۆش بکرێت. بۆیه زۆرێک له حیزبه‌کان کارێکی باش ده‌که‌ن که بۆ کاتی
ئێستا کار بۆ په‌رله‌مانێکی چالاک ده‌که‌ن، نه‌ک بۆ حکومه‌ت. ئه‌گینا
دووچاری هه‌مان ئه‌زموونی فه‌له‌ستن ده‌بێنه‌وه. له‌وێش هه‌مان کێشه
هه‌بوو، خه‌ڵک وایان ده‌زانی حه‌ماس به‌شه‌و و ڕۆژێک هه‌موو شته‌کان
ده‌گۆڕێت، به‌ڵام هه‌م به‌هۆی نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت و هه‌میش
به‌هۆی ئه‌و خێرا مهغروربوون و ئایدیۆلۆژیستانه بیرکردنه‌وه‌یان
سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا.
که‌مال چۆمانی:
نانبڕین و ترسخستنه ناو دڵی خه‌ڵکی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، وایکردووه
سایکۆی کورد به شێوه‌یه‌کی خراپ تێکبشکێنرێت. ئه‌و ترسه‌ی که لای
خه‌ڵک درووستبوه، پێتوانییه واده‌کات زۆر دووربکه‌وینه‌وه له
بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیی دیمۆکڕاسیی وا که چیتر له دوای
جیهانه‌وه نه‌بین؟ باوه‌ڕت وایه خه‌ڵک ئه‌وه‌نده کرابێته‌وه که
ده‌نگ به به‌رنامه بدات نه‌ک به ده‌م و چاوی سیاسیی؟
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده: تۆقاندنی مرۆڤی
کورد هی ڕۆژێک و مانگێک و ساڵێک نیه، ئه‌وه سیاسه‌تی داگیرکه‌ر بوو.
کوردیش چونکه به‌هه‌مان چه‌کی داگیرکه‌ر شه‌ریان ده‌کرد، نه توانیان
ده‌رنه‌جامی لۆژیک و خێرا به‌ده‌ست بێنن، نه توانیشیان خۆیان
له‌هه‌مان ئه‌و کولتووره ڕزگار بکه‌ن که داگیرکه‌ر دایهێنابوو، بۆیه
ده‌بینین هه‌مان چه‌ک و سیاسه‌تی داگیرکه‌ر له‌نێوان خۆشیاندا به‌کار
دێننه‌وه. هه‌موو کێشه‌که‌ش له‌وه‌دایه که ئێمه واده‌زانین به
سیاسه‌تی درۆکردن و فێل و کڵاوله‌سه‌ر یه‌کترینان هه‌موو ئامانجه‌کان
دێنینه دی. ئه‌مه‌ی تۆ باسی لێوه ده‌که‌یت به‌رهه‌می زانست و
ڕۆشنبیری نیه، به‌ڵکو کولتورێکه ده‌یان ساڵه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین سه‌دان
ساڵه درێژه‌ی هه‌یه. که‌سایه‌تی کورد به‌داخه‌وه به ترس له قالب
دراوه و له سێبه‌ری خۆشی ده‌ترسێت، ئه‌م ترسه به‌رهه‌م هێنراوه. تا
ئێستاش له ژێر سێبه‌ری ڕه‌های ئازادی وڵاتانی خۆرئاوادا به‌ده‌یان
کوردم دواندوون و گوتوویانه تا ئێستاکه‌ش که پۆلیس له شه‌قام
ده‌بینین ده‌ترسین. ئه‌م ترسه خۆڕسک نیه و داگیرکه‌ر دایهێناوه،
بۆیه ئه‌وه‌ی قامچی له‌ده‌ست بوو واده‌زانین جه‌لاده، ئه‌وه‌ی له
فه‌رمانگه و ناوه‌ندێکی حکومی‌دا کاری کرد واده‌زانین موخبیر و
سیخوڕه. کێشه‌که‌ش له‌وه‌دایه که ئامرازه‌کان نه‌گۆڕاون، کار بۆ
نه‌هێشتنی ئه‌و ترسه نه‌کراوه، به‌ڵکو له‌ده‌رنجامی پێکهاته‌ی
کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا که له پێشه‌وه باسمان کرد و له‌ده‌ره‌نجامی
ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌و سیاسیانه‌ی که دونیای زانستیان وه‌لانا، چونکه
خۆیان له‌وێدا نه‌ده‌دیته‌وه، ئێستا ده‌ره‌نجامه‌کان ده‌بینین.
ململانێی ئه‌و جۆره ئه‌قڵه‌ش زۆر ئه‌سته‌مه و پێویستی به حیکمه‌ت و
دانایی هه‌یه. عه‌لی کوڕی ئبو تالیب ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ هه‌ر زانایهکدا
موجاده‌له‌م کردبێت بردومه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر نهزانێکدا
موجاده‌له‌م کردبێت دۆڕاندوومه".
له‌وه‌ڵامی بڕگه‌ی دووه‌می پرسیاره‌که‌شدا زۆر دوور ناکه‌ومه‌وه.
چونکه ئه‌و جۆره سیاسیانه سالانێکی زۆره له‌ناو کۆمه‌لگای ئێمه‌دا
ده‌ست به‌کارن و درێژه‌پێده‌ری کولتورێکی ناشیرینی ڕیشهدارترن له‌وه‌ی
که ده‌یبینین. بۆیه به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵک له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک
بێت به گه‌ده‌ی خۆی بیر ده‌کاته‌وه، نه‌ک به ئه‌قڵ و مێشکی خۆی.
زۆرجاریش وایه که هه‌ست بهگهمارۆدان ده‌کات و له‌وه‌ی
له‌به‌رده‌ستیه‌تی چیتر نابینێت، ئه‌وه بێجگه له دروستکردنی ترس له
داگیرکه‌ر. ترس له‌داگیرکه‌ر کولتورێکی زۆر هه‌ڵه‌یه، چونکه به‌ترسان
له داگیرکه‌ر داگیرکاری کۆتایی نایه، به‌ڵکو به دروستکردنی کولتوری
متمانه به‌خۆبوون و به‌هێزکردنی زمانی دایک و ئازادی و
ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موو تاکه‌کان و هاندانی گه‌نج بۆ
زیاتر ئۆتۆنۆمبوونهوه ڕیزه‌کانی گه‌ل به‌هێز ده‌کرێن و متمانه به
سه‌رکرده و پارته‌کانه‌وه ده‌بێت. له هه‌ڵومه‌رجی ئێتسادا من وای
نابینم خه‌ڵک ده‌نگ به به‌رنامه بدات، به‌لکو ته‌ماشای که‌سه‌کان و
ده‌موچاوی سیاسیه‌کان ده‌که‌ن، واته هێشتا هه‌ر سهبژێکتڤانه بیر
ده‌که‌نه‌وه نه‌ک ئۆبژێکتیڤانه.
که‌مال چۆمانی:
بێبه‌شکردنی په‌ناهه‌ندانی کورد له ده‌ره‌وه له ده‌نگدان، نابێته
هۆی کاڵبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌رێتی و لاوازبوونی ئینتیما بۆ
ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که له دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه کابینه‌ی نوێی
حکومه‌ت، پارله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم دروستده‌که‌ن؟
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده: بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێکی له‌و جۆره هیچ داتایه‌کی زانستیمان
له‌به‌رده‌ستدا نین، بۆیه به‌بێ توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی هه‌رچی بڵێین
بۆی هه‌یه زێده‌ڕۆیی تێ بکه‌وێت. به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ئه‌وروپادا زۆر جار خه‌ڵکێکی زۆر بۆخۆی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکات
و بهمووش دڵسۆزی بۆ وڵاته‌که‌ی و کۆمه‌ڵگایه‌که‌ی کاڵ نابێته‌وه.
کێشه‌که له‌وه‌دا ده‌بێت کاتێک کۆمه‌لگا و نیشتمان به ده‌سته‌ڵاتی
سیاسیه‌وه ببه‌ستینه‌وه، چونکه ده‌سته‌لاتی سیاسی ئه‌گه‌ر ئه‌م
جاره‌ش نه‌گۆڕدرێت جاریک هه‌ردێت بگۆڕدرێت. سه‌ددام حوسێن سی و پێنج
ساڵ ده‌سته‌ڵاتی عێراقی به‌ڕێوه‌برد و ئه‌وه‌ی بۆی کرا له سته‌مکاری
کردی، له‌ئاکامیشدا هه‌ر ڕۆیشت، ئه‌وه‌ی مایه‌وه وڵاته‌که و
دانیشتوانی عێراق بوون. بۆیه ئه‌وه‌ی به‌و لۆژیکه بیر ده‌کاته‌وه
ده‌بێت به‌خۆیدا بچێته‌وه. پاشان هه‌ر لیستێک زۆرینه به‌ده‌ست بێنێت
مانای وانیه ئه‌و لیستانه‌ی که ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست ناهێنن بڵێن
ئه‌وه حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی ئێمه نیه. ئیتر ئه‌وه گه‌مه‌ی
دیموکراسیه، هه‌موو شتێک به دڵی هه‌موو که‌سێک نابێت و بواریش
کراوه‌یه بۆ کارکردن بۆ داهاتووێکی گه‌شتر و سه‌رفرازتر و
ئازادانه‌تر. ئه‌گه‌ر گه‌مه‌ی دیموکراسی بکرێته بنه‌مایه‌کی
هه‌میشه‌یی بۆ ئاڵوگۆڕی، ئیتر کێ زیاتر خزمه‌ت ده‌کات و به‌که‌ڵکی
کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی دێت خه‌ڵک ده‌نگ به‌و ده‌دات. بێجگه له‌وه‌ش
ئه‌وانه‌ی حه‌ز به گۆڕان ده‌که‌ن شه‌و له ڕۆژ گرێده‌ده‌ن، به‌خه‌یاڵ
به ته‌مای گۆڕان نین، چاوه‌ڕێی ده‌سته‌ڵات و کێ و کێ نین گۆڕانیان بۆ
بێنێت. گۆڕان کاراکته‌رێکی ناوخۆیی مرۆڤه و ئه‌وه‌ی گۆڕان له خودی
خۆیدا دروست نه‌کات ناتوانێت گۆڕان بهسهرکهس و به‌سه‌ر هیچ
بارودۆخێکدا بێنێت.
که‌مال چۆمانی:
تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور له بارودۆخێکی وا به‌په‌له و بێئه‌وه‌ی گه‌ل
بیبینێت، بێئه‌وه‌ی کوردانی ده‌ره‌وه قسه‌ی له‌باره‌وه بکه‌ن،
بێئه‌وه‌ی رای ئه‌و که‌سانه وه‌ربگرێت که ساڵانێکی زۆره خوێندنه‌وه
بۆ ده‌ستووری دونیا ده‌که‌ن، بێئه‌وه‌ی که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر
هه‌رێمی کوردستان و به سه‌رۆکایه‌تییکردنی هه‌ڕه‌می ده‌سته‌ڵاتیی
سیاسیی کوردستان، چی لێدهخوێنیتهوه؟
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده: به په‌سه‌ندکردنم
بۆ هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی که به‌ڕێزتان له پرسیاره‌که‌تدا
دهیانوڕووژێنی، بێجگه له بڕگه‌ی کۆتایی که ئه‌وه کێشه‌یه‌کی
دیکه‌یه، په‌له‌کردن له‌ده‌ستور له‌خودی خۆیدا به کارێكی خراپ نابینم
و ده‌بوا له‌مێژبا ئه‌و هه‌نگاوه بنرابایه. به‌ڵام دیاره ئه‌وه
نه‌کرا و زۆر شتی دیکه‌ش هه‌یه که نه‌کراوه. ئێستاش وای ده‌بینم که
هه‌م په‌له‌کردن و هه‌م دژوه‌ستانه‌وه‌ی په‌سه‌ندکردنی هۆکاری سیاسیان
له پشته‌وه‌ن. دوو جۆر دژ وهستانهوهمشان هه‌ن، یه‌که‌میان:
ئه‌وانه‌ی که ڕایان له‌ناوه‌رۆکی ده‌ستووره‌که نیه و که‌موکوڕی زۆری
تێدان، که به‌خۆشم یه‌کێکم له‌وانه و به‌داخه‌وه دوای ئه‌و هه‌موو
ساڵانه و قسه‌له‌سه‌ر کردنه‌یدا هێشتا له‌کۆمه‌ڵێک ڕووه‌وه که‌موکوڕی
تێدا هه‌ن، له‌ڕووی زمانه‌وانی، به‌کارهێنانی وشه‌ی بێگانه، له‌ڕووی
مافه‌کان، زه‌قی مادده‌ی شه‌شه‌م و دژیه‌کی و ناڕۆشنی، یه‌کنه‌بوونی
چه‌مکه‌کان، پابه‌ندکردنی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادیه‌کان به چه‌مکی
لاستیکی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا و ترس و ناڕۆشنی له‌و
په‌یوه‌ندیه‌دا، سنووری هه‌رێم، پێشه‌کیه‌کی کرچ‌وکاڵ و تا دوایی
که‌موکوڕیه‌کان، که لێره‌دا بواری باسکردنیان نیه. ئه‌مانه هه‌مووی
هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ی پێی قه‌ڵس بین چونکه ناگاته ئاستی خواست و ویستی
خه‌ڵکی کوردستان، ناگاته ئاستی ئه‌و قوربانیانه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان
بۆ ئازادی داویانه. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین که خاڵی پۆزه‌تیڤیشی
تێدان و ده‌ستکه‌وتی گه‌وره ده‌بن بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی
له‌ڕووی سڤیلسالاریهوه. دووه‌میشیان: له‌وانه‌ی که دژی ڕه‌شنووسی
ده‌ستورن، چه‌ند قه‌واره و لیستێکن که پێم وایه هۆکاری سیاسین و
داواکانیان هێنده ڕۆشن نیه. ده‌بوایه ئه‌و ململانێیه له‌کاتی
ئێتسادا نه‌بوایه، به‌لکو چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا بوایه،
به‌داخه‌وه که که‌م که‌س هه‌بوون ئه‌و بابه‌ته بوروژێنن. یه‌کێک
له‌وانه‌ی که به‌رده‌ام دهیوڕوژاند د. نوری تاڵه‌بانی بووه و له‌و
ڕووه‌وه هه‌میشه به‌په‌رۆش بینراوه و ده‌ستخۆشی لێده‌که‌م،
تێبینیه‌کانیشی که‌له ژماره (179) ئاوێنه‌دا بڵاوکراونه‌ته‌وه،
له‌جێی خۆیاندان. به‌ڵام ئه‌و سیاسی و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی دیکه
تا ئه‌مڕۆ له‌کوێ بوون بۆ پشتگیری ئه‌و که‌سانه‌یان نه‌ده‌کرد که
له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ده‌ستووردا قسه‌یان ده‌کرد؟
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوور کۆتایی دونیا نیه،
به‌پێی میکانیزمی یاسایی که‌له‌خودی ڕه‌شنوسه‌که‌دا هاتوون ده‌توانرێت
هه‌موار بکرێت. به‌ڵام کێشه‌که ئه‌گه‌ر ته‌نها تێپه‌ڕاندن بێت بێ
ئه‌وه‌ی قسه له ناوه‌رۆکی بکرێت ئه‌مه کارێکی نادروست و نابه‌جێیه.
توێژێکی زۆر هه‌ن نا‌وێرن باس له سنووردارکردنی ئازادیه‌کان بکه‌ن،
به‌تایبه‌تیش دانانی مادده‌ی شه‌شه‌م به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای، که زۆر
ناڕۆشن و دژ به‌یه‌ک و ناهه‌موار و مه‌ترسیداره، مادده‌ی نۆزده‌مین
بڕگه‌ی نۆیه‌م سه‌روزیاد بوو و پێویستی به مادده‌ی شه‌شه‌م نه‌ده‌کرد،
که کتومت له‌ده‌ستوری عێراقیه‌وه وه‌رگیراوه. له هه‌موو ئه‌و
بگرهوبێنهیهشدا ده‌ڵێم ده‌ستور دیوارێکی یاسایی گرنگه بۆ
پاوان‌کردنی هه‌ندێک له ماف و سه‌قامگیری و به‌ده‌ستهێنانی شه‌رعیه‌تی
ده‌ره‌وه. به‌بڕوای من نیو مافمان هه‌بێت له ده‌ستوورێکدا باشتره
له هه‌موو مافه‌که له بێ ده‌ستووریدا.
که‌مال چۆمانی:
ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان ده‌سته‌ڵاتێکی زۆر ده‌دات به سه‌رۆکی
هه‌رێم. زۆرێک له چاودێران پێیان وایه ئه‌مه دروستکردنی دیکتاتۆرێکی
بچوکه. تۆ هیچ ترسێکت له دروستبوونی ئه‌و دیکتاتۆره هه‌یه؟
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده: من کێشه له
دروستبوونی دیکتاتۆر له ده‌ستوردا نابینم، ئه‌م بیانۆیه یان
بێئاگاییه له مێژوو و ڕه‌وتی سه‌رهه‌ڵدانی دیکتاتۆره‌کان، یا هۆکاری
دیکه‌ن که له‌به‌رچاوی ئێمه ڕۆشن نین. که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌ری
ده‌سته‌ڵاتدار، ئه‌قڵیه‌تی باوکسالاری، ئه‌قڵی خێڵه‌کی و ئه‌و
په‌یوه‌ندیانه‌ی که ئێستا کۆمه‌ڵگای ئێمه ده‌به‌ن به‌ڕێوه مه‌ترسین
له‌سه‌ر دروستبوونی دیکتاتۆر، نه‌ک دۆکومێنتی یاسایی. به‌پێچه‌وانه‌وه
ده‌ستور زۆر خاڵی تێدان ئه‌گه‌ر کاریان بۆ بکرێت ڕێ له‌دروستبوونی
دیکتاتۆر ده‌گیرێت، خودی په‌رله‌مان ده‌توانێت ئه‌و کاره بکات کاتێک
سه‌رۆکی هه‌رێم خیانه‌ت بکات، ده‌ی له هه‌وڵی خۆ به‌دیکتاتۆر
چه‌سپاندن خیانهتتر هه‌یه؟ مه‌گه‌ر هه‌وڵێكی ئاوا پازدان نیه
به‌سه‌ر دام و ده‌زگا ده‌ستوریه‌کان؟ بۆیه له‌و لۆژیکه تێناگه‌م که
قسه‌ی پێ ده‌کرێت، مادده‌ی شه‌شه‌م به‌و شێوه پڕ له دژیه‌کی و
داڕشتنه‌ی ئێستای به مه‌ترسی نازانرێت، پێوه‌ندکردنی ڕاگه‌یاندن به
مه‌ترسی نازانرێت به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی سه‌رۆک مه‌ترسییه! من پێم وایه
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ببێته دیکتاتۆر ڕێگای زۆر هه‌ن
بیانگرێته به‌ر، که‌سی سته‌مکار هه‌ر کاتێک بیه‌وێت به‌سه‌ر باشترین
دۆکومێنتی یاساییدا پاز ده‌دات و له هیچیش ناترسێت. کێشه له
پێکهاته‌کان و له بونیادی کۆمه‌ڵگای ئێمه دایه، له‌و ترس و بیمه
دایه که چڕنوکی له مێژووشمانهوه گیر کردووه. ده‌بێت کوده‌تا
به‌سه‌ر کولتوردا بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی له مۆته‌که‌ی دیکتاتۆر رزگارمان
ببێت، ئه‌گینا هه‌ر یه‌کێک بێته پێشه‌وه حه‌زی سته‌مکاری و ڤیرۆسی
دیکاتۆریه‌تی تێدان. به داخه‌وه که ئێمه هه‌موو شتێکمان
لینگاوقوچه. بۆیه زۆر به‌زه‌قی ده‌یڵێم ڕۆشنبیرکردنی خه‌ڵک نه‌ک به
سیاسی‌کردنی، مسۆگه‌رکردنی ڕێگرتنه له دروستبوونی دیکتاتۆر.
به‌داخه‌وه که ئێمه داروبهردیشمان سیاساندوون، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین
مه‌ترسییه.
که‌مال چۆمانی: تا
چه‌ند بڕوات به‌و قسه‌یه هه‌یه که چه‌قبه‌ستوویی تێڕوانینی یه‌کێتی
و پارتی بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆگمایی بیرکردنه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی
هاتنی هیزه ئسیلامییه‌کان، به کورتی ده‌گوترێت ته‌جره‌به‌ی حه‌ماس و
فه‌تح دووباره ده‌بێته‌وه؟
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده: له دوای
هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی فه‌له‌ستینه‌وه بابه‌تێکم له ڕۆژنامه‌ی میدیادا
بڵاو کرده‌وه به‌ناوی تسونامی ئیسلامیه‌کان و ئه‌نفله‌وه‌نزای
عه‌لمانیه‌کان. باسم له‌و ڕه‌وشه کردبوو که له‌کوردستان به‌ڕێوه‌یه.
لێره‌دا ده‌بێت چه‌ند شتێک له‌یه‌کتر جیا بکه‌ینه‌وه. له‌لایه‌ک:
هاتنی ئیسلامیه‌کان له‌خودی خۆیدا کێشه نیه، هه‌موو پارتێکی مه‌ده‌نی
هه‌قی خۆیه‌تی له‌پێناو گه‌یشتن به‌ده‌سته‌ڵات سیاسه‌ت بکات، ئه‌وه‌تا
ماکس ڤێبه‌ر ده‌ڵێت "سیاسه‌ت واته هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به
ده‌سته‌ڵات"، له دونیای دیموکراسیه‌تدا ناکرێت که‌س له‌و هه‌وڵدانه
بێبه‌ش بکرێت کاتێک بڕوای به‌و گه‌مه‌یه هه‌بێت، نه‌ک به ئامرازێکی
بزانێت بۆ گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵات و پاشان شته‌کان بۆخۆی قۆرخ بکات.
لێره‌دا کێشه له تێکه‌ڵکردنی پرسه‌کانه، له هه‌ڵگرتنی دۆگماکان و
ئه‌و ڕۆحه وهسیهتگهراییهیه که حیزبه دینیه‌کان هه‌ڵیده‌گرن،
به‌مانای قسه‌کردن به‌ناوی خودا و ئیسلامه‌تی و خۆکردن به ده‌مڕاستی
ئیسلام، له‌و چاوسوورکردنهوانهدایه که له‌ده‌ره‌وه‌ی یاساکان
له‌خه‌ڵکی ده‌کرێت و تۆقاندن پێڕه‌و ده‌که‌ن. له‌لایه‌کی دیکه‌وه تا
ئێستا ئێمه له هه‌رێم نهدامهزراوهی یاساییمان هه‌ن که ڕێگر بن
له‌به‌رده‌م ده‌ست به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تدا گرتن، نه تێگه‌یشتنی
جه‌ماوه‌ریش له‌و پرسانه‌دا له ئاستێکدایه که به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی
خۆی به‌ڕۆشنی ببینێت و به‌رگریان لێبکات، نه ده‌ستورێکیش هه‌یه
بنه‌ماکانی دیاریکردبن و هیچ که‌س و هێزێک نه‌توانێت پاز به‌سه‌ر ئه‌و
ده‌ستووره‌دا بدات. له خۆرائاوادا حیزبی به‌رگریکار له ئاین هه‌ن،
به‌ڵام وتاریان هه‌مان وتاری حیزبه‌کانی دیکه‌یه و به‌رنامه‌ی خۆیان
ته‌نها له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ده‌خه‌نه به‌رده‌م خه‌ڵک و به‌ناوی
خوداوه قسه له‌گه‌ڵ که‌س ناکه‌ن. به‌ر له چه‌ند ڕۆژێک له یه‌کێک له
که‌ناڵه ئیسلامیه ئاسمانیه‌کاندا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌لایه ده‌کرا و
ده‌نگدانی به‌ستبووه‌وه به دۆزه خ دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی بۆ خوا،
ئه‌مه زمان و وتارێکی دۆگمای پڕ مه‌ترسیداره، هه‌روه‌کو هه‌ندێکیش
لیسته‌که‌یان ده‌به‌ستنه‌وه به خوێنی شه‌هیدان و چیوچی، ئه‌مه‌ش
به‌هه‌مان شێوه زمانی دۆگمایه و هه‌رگیز قسه‌کردن نیه له‌سه‌ر
به‌رنامه و خواسته‌کانی خه‌ڵک. بێجگه له‌وه‌ش که داموده‌زگا
ده‌ستوریه‌کان بواری گاڵته‌پێکردن و ده‌ستکاریکردنیان نیه. هۆشیاری
جه‌ماوه‌ریش له ئاستێک دایه له‌که‌س قبوڵ ناکات ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ
ئه‌و داموده‌زگا ده‌ستوریانه‌ی که هه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی ئه‌و
فاکتانه بووباین که له خۆرئاوادا هه‌ن ترس له‌که‌س نه‌ده‌بوو.
ده‌ستوریش به بێ ئه‌وه‌ی باسی زۆرینه و که‌مینه بکات مافی هه‌موو
هاوڵاتیان وه‌کو یه‌ک له‌به‌رامبه‌ر یاسادا دابین و ده‌سته‌به‌ر
ده‌کات. ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌ویه‌یه‌ک و ناسنامه‌یه‌ک هه‌ڵناگرێت، ته‌واو
بێلایه‌نه له پرسی ئاینه‌کان و زۆرینه و که‌مینه‌دا. سه‌رۆکی هه‌رێم
له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسان له (ناوه‌ڕاسته‌کانی مانگی
شه‌شدا) گوتی "تێناگه‌م بۆ نابێت ئاینی زۆرینه که مسوڵمانن
له‌ده‌ستوردا باس نه‌کرێت"، ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له‌لایه‌ک کاری سه‌رۆکی
هه‌رێم نه‌بوو، چونکه ئه‌وه پرسێکی یاساییه و یاسادانه‌ران ڕۆڵی
خۆیان له کارێکی ئاوادا ده‌بینن، ئه‌ویش ده‌یتوانی به نامه‌یه‌ک
ڕاسپارده‌ی خۆی بنێرێت بۆ په‌رله‌مان نه‌ک وه‌کو مادده‌یه‌ک به‌سه‌ر
لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌ماندا بسه‌پێنرێت. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
ده‌ربڕینێکی ئاوا بێلایه‌نی ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر هاولاتیانی دیکه‌ی
هه‌رێم ده‌خاته سه‌ر محه‌ک. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه بۆ
باوه‌ڕپێکراوی سه‌رۆکی هه‌رێم که خۆی به سه‌رۆکی هه‌موو هاوڵاتیاندا
ده‌نێت، سه‌رۆک نابێت لایه‌نداری بۆ که‌س بکات، چونکه به‌کورتی ئه‌و
دادگا نیه، ئه‌و به‌یه‌ک چاو ته‌ماشای هه‌موو هاوڵاتیان ده‌کات و
مشووری کاروباره‌کانیان ده‌خوات. به پێچه‌وانه‌وه زۆرینه ترسی
له‌سه‌ر نیه چونکه زۆرینه‌یه، ئیتر بۆ باسی بکرێت، که‌مینه‌کان
چونکه له تاوانده‌وه و په‌راوێزخستن ده‌ترسن ده‌یانه‌وێت باسیان
بکرێت، ئه‌ی زۆرینه بۆ؟ له‌کێ ده‌ترسن که زۆرینه بن؟. مادام له
ده‌ستووردا هاتووه که ڕێز له‌هه‌موو ئاینه‌کاندا ده‌گیرێت ئه‌مه
مانای وایه که‌س بێڕێزی پێناکرێت و مافی ئاینداری له‌کوردستان دابین
کراوه، ئیتر تێهه‌ڵقورتاندنی ده‌ستور له‌و هه‌موو ورده‌کاریانه بۆ؟.
سه‌باره‌ت به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی حه‌ماس - فه‌تح، ئه‌گه‌رچی
له‌حاڵی ئێستادا من به‌دووری ده‌زانم به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی که
لیستی تازه‌ی نائیسلامی هاتوونه‌ته پێشه‌وه و چانسی
ئهلتهرناتیڤبوونی ئیسلامیه‌کان دوورخرایه‌وه، به‌لام له قۆناغی
دوورتردا به‌ڵێ، له بوونی هه‌ڵومه‌رجی ئێستادا و دروستنه‌بوونی هیچ
گۆڕانێک له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و پێکهاته‌کان و ئه‌و
وتاره‌ی که له مزگه‌وته‌کاندا پێڕه‌وی لێده‌کرێت بۆی هه‌یه
بارودۆخه‌که به ئاڕاسته‌یه‌کی دیکه‌دا ببه‌ن.
که‌مال چۆمانی:
به‌و پێیه‌ی هێزه‌کانی ئاساییش و پێشمه‌رگه ناکه‌ونه خانه‌ی هێزێکی
یاسایی نێوده‌وڵه‌تیی و عێڕاقی، چونکه هه‌ر سه‌ر به یه‌کێتیی و
پارتیین، ترسێک هه‌یه له ئه‌نجامدانی خروقاتی گه‌وره. زۆرێک
باوه‌ڕیان وایه که سیناریۆکانی هه‌ڵبژاردنی ئێران و ناڕه‌زایه‌تیی
دهربربڕینهکانی موسه‌ڤی له ئێران، له کوردستانیش
دووباره‌ده‌بنه‌وه. تۆ چ رایه‌ک هه‌یه؟
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده: ئه‌وه‌نده‌ی
ئاگادار بم هێزی پێشمه‌رگه به هێزێکی یاسای عێراقی مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت له‌ناوخۆی هه‌رێمدا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری
عێراقدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یاساییبوون و نه‌بوون هۆکار نیه بۆ
سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی، خۆ هێزه‌کانی ئێران یاسایین، ئه‌ی بۆ
توندوتیژی سه‌ری هه‌ڵدا؟ پێموابێت هه‌ڵ و مه‌رجه‌کانی نێوان هه‌رێمی
کوردستان و ئێران زۆر جیاوازن، تێاگهم ئه‌و بنه‌ما زانستیانه چین که
به‌راورد له‌نێوان ڕه‌وشی ئێران و هه‌رێمی کوردستاندا بکه‌ن؟ سه‌ره‌تا
کوردستان هه‌رێمێکی فیدراڵیه له‌ناو چوارچێوه‌ی عێراقدا و کراوه‌یه
له‌به‌رده‌م میدیا و چاودێران و ته‌نانه‌ت به کۆمیسیۆنی باڵاشه‌وه
که ڕه‌هه‌ندێکی عێراقی هه‌یه. به‌ڵام ئێران ولاتێکی داخراوه و
خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک ده‌زگای ئایدیۆلۆژی دۆگمایه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
چوارچێوه‌یه‌دا که‌س خاوه‌نی پرس و ڕای خۆی نیه. په‌یوه‌ندیه‌کانی
ئێران له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا له‌به‌رچاوی هه‌موان دیاره و ناوبانگێکی
ناشیرینی هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ش که ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ڕێیان
پێنه‌درا چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن. من ناڵێم له هه‌رێمدا
پێشێلکاری نابێت، ئه‌وه‌ی پێکهاته ئه‌قڵیه‌کانی خه‌ڵک بناسێت له‌وه
دڵنیا ده‌بێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و پێشێلکاریانه هێنده
ده‌بن که ئاستی ڕێژه‌ی ده‌نگدان لاسه‌نگ بکات له به‌رژه‌وه‌ندی
لایه‌نێک و له‌دژی لایه‌نێکی دیکه‌دا؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام به به‌ڵێ بێت
ئه‌ی ڕۆڵی چاو‌دێر و ڕاگه‌یاندن چی ده‌بێت و ئه‌و براوه‌یه له‌و
حاڵه‌ته‌دا ڕووی خۆی به‌رامبه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی له به‌غداد و
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا و له‌به‌رامبه‌ر خۆرئاواشدا بۆ کوێ ده‌بات؟
ده‌سته‌ڵاتی سیاسی له کوردستان تا هه‌نوکه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا و
خۆرئاوادا ناڵێت له‌ل، من کارم به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نیه داخۆ ئه‌مه
باشه یان خراپ، به‌ڵام واقیعێکی له‌و جۆره ده‌بینم، هه‌روه‌ها
ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌ن هه‌ڵوێستیان ئیتر له‌رزۆک و ناڕه‌سه‌ن ده‌بێت
له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا، ده‌ی له حاڵه‌تێکی ئاوادا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
به‌غدادا ده‌که‌ن؟ بۆیه هاوکێشه و هه‌ڵومه‌رجه‌کان جۆرێکن که
له‌گه‌ڵ ئێران به‌راورد ناکرێن. ئیتر نازانم داخۆ ئه‌م باوه‌ڕانه‌ی که
به‌ڕێزتان باسیان ده‌که‌ی له‌سه‌ر چی بیناکراون؟ خۆ نابێت
له‌خۆمانه‌وه قسه بکه‌ین ئه‌گه‌ر داتای زانستیمان له‌به‌رده‌ستدا
نه‌بن. به‌ڵام بۆی هه‌یه هه‌ندێک له‌و باوه‌ڕانه بچنه خانه‌ی
پڕوپاگه‌نده‌وه.
که‌مال چۆمانی:
رێککه‌وتنی یه‌کێتی و پارتی تا چه‌ند پێویست بوو؟ گه‌شبینی به
دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن له پارله‌مانی نوێی کوردستان؟
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده: پێم وایه یه‌کێتی
و پارتی ئه‌وه باش ده‌رک ده‌که‌ن که ماوه‌یه‌کی درێژه بێ ڕکابه‌ر
له کوردستان ده‌سته‌ڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن، شه‌ری ناوخۆیان کرد و
ده‌سته‌ڵاتیان دابه‌شکرد که تائێستاکه‌ش وه‌کو پیویست یه‌کی
نه‌گرتۆته‌وه، هیچ مه‌ترسیه‌کی سه‌ریا (جیددی) له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌و
ده‌سته‌لاته نه‌بوو، به‌خۆیان دهستهلاتداری ره‌ها بوون له
هه‌رێمدا، ئیتر له کورده‌واری ده‌ڵێن (خۆکردیان ده‌رمان نینه)،
ئه‌وانیش به‌شی خۆیان خه‌لکیان ئه‌زیه‌ت داوه و له خزمه‌تگوزاریه‌کان
وه‌کو پیویست سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و گه‌نده‌ڵیش له‌هه‌موو بوارێک‌دا
ته‌شه‌نه‌ی کردووه، ئیتر ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دوو ئاستی سه‌ره‌کی فریای
خۆیان نه‌که‌ون داهاتوو باش نابێت بۆیان، یه‌که‌میان: ده‌بێت خۆیان
بگۆڕن و ئیتر له چوارچێوه‌ی یاسادا کار بکه‌ن و به‌سه‌ر خواستی
خه‌ڵکدا پاز نه‌ده‌ن. دووه‌م: ئه‌مجاره یه‌کگرتنیان به‌ئامانجی خۆ
قوتارکردنه له قه‌یرانی له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر،
به‌تایبه‌تیش که ئێستا خه‌ڵکێکی دیکه هاتۆته پێشه‌وه و خۆیان به
ئه‌لته‌رناتیڤی به‌هێز ده‌زانن. ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش به‌و یه‌کگرتنه
ڕزگاریان بێت جاری داهاتوو بهیهکگرتنیش ڕزگاریان نابێت و دووباره‌ی
ده‌که‌مه‌وه "ئه‌گه‌ر خۆیان نه‌گۆڕن".
من له پێشه‌وه گوتم ره‌شبین نیم، ده‌شزانم په‌رله‌مانی ئه‌مجاره
جیاواز ده‌بێت له هی پێشوو. ده‌نگی جیاواز ده‌بیستین و ده‌بنه فشار
بۆ سه‌ر ده‌سته‌ڵات و ڕه‌وشێکی نوێ له‌هه‌رێم دێته پێش، به‌لام هێشتا
ههنگاوێکی بچوک ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌لای منه‌وه کێشه نیه، کێشه
ئه‌وه‌یه که هیج نه‌کرێت، با هه‌نگاوه‌کان بچوکیش بن به‌ڵام بڕینی
دوورترین ڕیگا به هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌ست پێده‌کات.
که‌مال چۆمانی: تۆ
له وتارێکتدا باسی نه‌وت ده‌که‌ی که چۆن ده‌توانرێت وه‌ک هێزێک
به‌کاربێ و چۆنیش ده‌توانرێ ببێته خۆشبه‌ختی بۆ گه‌ل. ئه‌و مامه‌ڵه
کردنه‌ی یه‌کێتی و پارتی به داهاتی نه‌وت، بێمنهتهییهکی وای
دروستکردووه که له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده نین گفتوگۆی
راسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر ساز بده‌ن. ئایا ئه‌و
بێمنه‌تییه پێویستی به کۆتاییپێهێنان نییه؟
ئیبڕاهیم مه‌لا زاده: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت
له کۆتاییهێنان، میکانیزمی هه‌ڵبژاردن بێت، ئه‌وا جه‌ماوه‌ر ئه‌و
بڕیاره ده‌دات و من ئه‌و مافه به‌خۆم ناده‌م بڵێم به‌ڵێ یا نه‌خێر،
چونکه به‌شدار نیم له ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و لێره‌شدا من
هێنده‌ی به‌ته‌نگ وه‌ڵامێکی زانستیهوهم که شته‌کان وه‌کو خۆی
بخه‌مه ڕوو، نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی که خۆم و خۆت یا هه‌ر یه‌کێکی دیکه
ده‌یه‌وێت. به‌لای منه‌وه گرنگه ده‌سته‌ڵاتی داهاتوو له‌کۆمه‌ڵێک گرێ
ڕزگاری بێت، له‌هه‌مووشیان گرنگتر گرێی خۆ به‌که‌م زانینه له ئاستی
گه‌لانی سه‌رده‌ست. به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆش خه‌ڵکی کورد له‌گه‌ڵ
یه‌کدیدا شێر و پڵنگن، له‌به‌رامبه‌ر گه‌لانی سهردهستیشدا بچوک و برا
و دڵسۆز و عێراقی پله یه‌ک و پارێزه‌ر و سه‌ربازی عێراقێکی
یه‌کگرتوون، به‌ڵام له ناخی خۆیاندا فێێل له‌خۆیان ده‌که‌ن.
ده‌مانه‌وێت سامانه‌کان هۆکارێک بن نه‌ک بۆ سه‌رده‌ستی و
چاوسۆرکردنه‌وه له خه‌ڵک، به‌ڵکو بۆ وه‌ک یه‌ک بوون و یه‌کسانی.
گه‌لی کورد هیچی له‌گه‌لانی دیکه که‌متر نیه. بۆیه گرنگه خۆمان وا
ببینین که هه‌ین، نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی که گه‌لانی سه‌رده‌ست
ده‌یانه‌وێت، گرنگه دوو ڕوویی نه‌که‌ین، پێداگری له‌سه‌ر مافه
بنه‌ڕه‌تیه‌کان و وه‌ک یه‌کی بکه‌ین له‌گه‌ڵ گه‌لانی سه‌رده‌ستدا.
برایه‌تی و به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی برایه‌تی گه‌وره‌ترین درۆی
سه‌رزه‌ویه، دووباره‌شی ده‌که‌مه‌وه که برایه‌تی گه‌وره‌ترین درۆی
سه‌ر زه‌ویه، که‌س برای که‌س نیه، ته‌ماشاکه کاتێک ناکۆکی له‌سه‌ر
کێشه‌یه‌کی ئابووری ده‌که‌وێته نێوان دوو برای یه‌ک دایک و باوکی
هه‌رچی برایه‌تییه لهپانایی دیواری ده‌ده‌ن و له‌دژی یه‌کتر هه‌را
ده‌نێنه‌وه. بۆیه ده‌ڵێم برایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه. تا ئه‌و
گه‌لانه مافه‌کانی میلله‌تێک به‌ناوی برایه‌تی و مسولمانهتی پێشێل
ده‌که‌ن و ئاماده‌نین دان به مافه‌کان و به وه‌ک یه‌کدیدا بنێن بۆ
برای ئێمه‌ن؟ من تا ئێستا له‌و مهنتالیتێیه تێ ناگه‌م. ئه‌وانه‌ی باس
له برایه‌تی ده‌که‌ن یا درۆ ده‌که‌ن، یا ئه‌وه‌تا رازین به‌و ملکه‌چی
و بچوکیهی که تیایدان.
سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌له‌فیزیۆنیش له‌نیوان
کاندیده‌کاندا، ئه‌مه‌شیان بینا کراوه له‌سه‌ر پرسی هه‌یمه‌نه. تۆ
کۆمه‌ڵێک پێکهاته‌ت هه‌ن له‌ناو گۆڕه‌پانی کوردستاندا، هه‌ندێک له‌و
پێكهاتانه مێژوێکی دوور و دریژیان هه‌یه و ڕه‌هه‌ندێکی
جه‌ماوه‌ریشیان هه‌یه، هه‌ندێکیش تازه هاتوون و ره‌هه‌ندێکی
ئه‌وتۆیان نیه و تا هه‌نوکه له بواری سیاسه‌ت و ملاملانێی سیاسی‌دا
ناسراو نه‌بوون. بۆیه پارت و که‌سیاتیه‌کانی خاوه‌ن مێژوو به ئاسانی
واز له‌و هه‌یمه‌نه‌یان ناهێنێت. له‌گه‌ڵ دانیشتن واته دان پێدانان،
ئه‌مه‌ش به ئاسانی نابێت، ئه‌م کێشه‌یه هه‌ر له‌ناو سیاسیه‌کاندا
نیه، له‌ناو زۆربه‌ی کێڵگه‌کاندا هه‌یه و ته‌نانه‌ت له‌ناو کێڵگه‌ی
ڕۆشنبیریشدا هه‌یه. ته‌نانه‌ت کێشه‌ی دان بهبهرامبهردا نان له
زۆربه‌ی دونیادا هه‌یه. بۆیه ئه‌مه پێویستی به‌کات و به
تێکۆشانه‌وه هه‌یه. سه‌ره‌تا باسم له په‌یوه‌ندیه‌کان کرد،
په‌یوه‌ندیه‌کان له کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ناته‌ندروست بینا کراون.
هه‌روه‌کو زۆرێک له دیارده‌کانی دیکه‌ش. به‌ڕاستی ڕێکخراوه‌کانی
کۆمه‌لگه‌ی سڤیل و ڕاگه‌یاندن و پارته‌کان و ته‌واوی پێکهاته‌کان
پێویسته شه‌ره‌که له گۆڕه‌پانی ململانێی سیاسیه‌وه بگوازنه‌وه
گۆڕه‌پانی ڕۆشنبیری، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه توانا زانستی و ڕۆشنبیریه‌کان
بدوێن و ئه‌قڵه‌کان بێنه گۆ، نه‌ک خاوه‌ن هێز و سامان (که هێز و
سامان هه‌میشه کوێرن). به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌وه
پاڵێوراوی ده‌سته‌ڵات ئاماده نیه له‌و هه‌ژموونه‌ی خۆیدا دابه‌زێت و
دان به‌و پاڵێوراوانه‌ی دیکه‌دا نانێت، ئه‌ی باشه پاڵێوراوه‌کانی
دیکه بۆ ده‌رناکه‌ون؟ بۆ ئه‌وان گفتوگۆ له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر
شاشه‌کاندا ناکه‌ن؟ با ئه‌وان ده‌ست پێبکه‌ن و ئه‌و حاڵه‌ته بکه‌ن به
کولتور، دڵنیام جاری داهاتوو که‌ناڵه‌کان خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی گه‌وره‌تر. ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و
کاره بکه‌ن ئه‌وا هه‌م کولتورێک دروست ده‌که‌ن، هه‌میش خه‌ڵک ده‌زانێت
به‌رنامه‌یان چیه، خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی یه‌کتریان چین. ئه‌گه‌ر
لیستی کوردستانی ئاماده نه‌بێت وا‌بکات، ئه‌وا لیستی گۆڕان و لیستی
خزمه‌تگوزاری باوابکهن. ئێستا له‌پرسی ده‌ستووردا لیستی گۆڕان و لیستی
خزمه‌تگوزاری له‌دوو به‌ره‌ی جیاوازدان، با بێنه سه‌ر شاشه بۆمان
ڕوون بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وان دژن و بۆ ئه‌وانیدی له‌گه‌ڵیدان، با خاڵه
پۆزه‌تیڤ و نێگهتیڤهکانمان بۆ ڕۆشن بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان وا
بکه‌ن ئه‌وا ده‌بێته فشارێک بۆ لیسته‌کانی دیکه‌ش و بازاڕی هه‌ڵبژاردن
له‌ڕووی زانستیه‌وه گه‌رمتر و گرنگتر ده‌بێت.
Chomani_85@yahoo.com
|