٧\٦\٢٠١٠
ئیدانەی تۆپباران
و یادی خومەینی لە هۆڵی پێشەوا لەهەولێر دەکەین.
سه‌رله‌نوێ
و وه‌ک ده‌یان جاری تاوانی پێشویان داگیرکه‌رانی کوردستان ( ئێران ،
تورکیا ) له‌یه‌ک کات و به‌هۆکاری جیا هێرش و تۆبارانی سنوره به‌زۆر
لکێنراوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن و گوند و ڕه‌زو باخ و چیاکان ده‌ده‌نه
به‌ر تۆپ و بۆردومانی فرۆکه‌کانیان . ئه‌م تاوانانه‌ش سه‌رباری پێشێلی
سنوری ئێستای حکومه‌تی کوردستانه ، هاوکات زیانی زۆری مادی و گوزه‌رانی
ژیانی بۆ ده‌یان گوند‌و خه‌لکی سڤێلی ئه‌م ناوچه دروست کردوه.
چاودێری کوردۆساید له‌کاتێکدا به‌توندی ئیدانه‌ی بۆردومانی خه‌لکی
سڤێلی گوند‌و دێهاته‌کانی کوردستان ده‌کات ، وه به‌شدارده‌بێت له‌هه‌ر
چالاکیه‌کی جه‌ماوه‌ری وناره‌زایه‌تی دژ به‌و تاوانانه‌ی ده‌وله‌ته
داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان . هاوکات له‌ڕێگای په‌یوه‌نده‌یه سیاسیه ئه‌ورپیه‌کانی
خۆی هه‌ولده‌دات ئه‌م تاوانه بگه‌یه‌نێته ناوه‌نده جیهانیه‌کان ،
هاوکات
١. بەتوندی ره‌خنه له‌ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌گرین له‌به‌رامبه‌ر
تۆبارانی ئێران ، هه‌لوێسته‌کی شه‌رمنانه‌یان هه‌یه و که‌پێمان وایه
تۆبارانی به‌رده‌وام سنوربه‌زاندنی 2کم بۆ ناو خاکی کوردستانی باشوور ،
پێویستی به‌فشاری زیاتر‌و ناره‌زایه‌تی به‌رفراوان بۆسه‌ر ئه‌و ده‌وله‌ته
هه‌یه ، هاوکات جێگای نیگه‌رانی وپرسیاری ئێمه‌یه هۆی چیه ئیدانه‌ی
سنوربه‌زاندنه‌کانی ده‌وله‌تی داگیرکه‌ری تورکیا له‌ڕێگای سوپای سه‌ربازی
و بۆردومانی فرۆکه کانی ناکه‌ن .
٢. وائەمساڵیش دوبارە لە هۆڵی پێشەوا (قازی محەمەد )لەشاری
هەولێر،سالیادی یەکێک لەتاوانبارە گەورەکانی کورد ( خومەینی) دەکرێتەوە
و بەدەیان بەرپرسی حکومی بەشدار دەبن لەکاتێکدا تۆباران لەسەر خەلکی
کوردستانە ، ئەم جۆرە هەلوێستانە لوتکەی دابڕانە لەهەستی نەتەوەیی و
زەلیلبونی سیاسی.
چاودێری کوردۆساید /
چاک
2010-06-06
www.kurdocide.com
|