.. ئیدی به‌سه
جام که پڕ بوو
لێی ده‌ڕژێته‌وه.

زانا کوردستانی*
هه‌روه‌ک
ئێمه ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستان‌مان کرده‌وه که
ئێمه چیتر له تواناماندا نه‌ما بۆ ئێوه‌ی به‌جێ بهێڵین ،ئه‌م ده‌ستکه‌وته
مێژووییه خاپوور بکه‌ین ، بۆیه ئێمه له ژووره‌کانی پالتۆک
''کورد‌ستان یونایتد'' و ''کورد‌ستان نه‌ته‌وه‌یی'' و ''ده‌نگی ئازاد‌و
سه‌ربه‌ت'' په‌یامی خۆمان بڵاوکرده‌وه وه‌کو ئۆپۆزسیۆنێکی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
گه‌نده‌ڵه ،ئه‌لته‌رناتیفێک بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ، له‌هه‌مان
کاتیش‌دا وه‌زیری ناوخۆمان به ته‌له‌فۆن ئا‌گادار کرده‌وه که ئێوه
شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌که‌ن .. ئێمه‌ش ده‌ست
به شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن ده‌که‌ین ، بۆیه لێره‌دا دوای کۆششێکی زۆر
که‌وا هه‌ندێ لایه‌ن به‌ده‌نگ بێنین و تۆزێک هه‌ستێکی سیاسیانه‌یان لا
دروست بێت بۆ گه‌ل و نیشتیمان ، زۆر بوێرانه هه‌ڵسان به بڵاوکردنه‌وه‌ی
راگه‌یاندنێکی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ،وا دیار بوو زۆر به گرنگییه‌وه
بایه‌خیان به راگه‌یاندنه‌که دا به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌که‌م
چاوسوورکردنه‌وه‌ی به‌ڕێز فازل میرانی -پیاوکوژی کۆنی بادینان- که
گوتی یا به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌بن له‌ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت یا .... به‌هه‌ر
حاڵ توانایان نه‌بوو بۆمانگێک خۆیان ڕابگرن وه‌ڵامیان نه‌ده‌نه‌وه ،
هه‌ر24کاتژمێری نه‌خایا‌ند ترسنۆکانه که‌وتنه دانیشتن، به‌ڕێز
سه‌لاحه‌دین به‌هادین که‌خۆیان به ئه‌لته‌رناتیفێک ده‌زانن زۆر
به‌جوانی ده‌ستپێشخه‌ریی کرد و گوتی ئێمه خۆمان به برا ئه‌زانین له‌گه‌ڵ
گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئێوه خۆمان به هاوبه‌ش ده‌زانین و براین ...
به دیدی ئێمه ئه‌وان به‌رهه‌ڵستکار نین و نه‌بووینه.. ئه‌وان ته‌نیا
مشه‌خۆری ده‌سه‌ڵاتن...
ئاگاداری سه‌رجه‌م میلله‌تی کورد ده‌که‌ینه‌وه به‌تایبه‌تی باشووری
کورد‌ستان هه‌وڵده‌ده‌ین ببینه ئه‌لته‌رناتیفێک له ناوه‌وه و
ده‌ره‌وه‌ی کورد‌ستان دژ به حکومه‌تی هه‌رێمی کارتۆنی..دژ به‌گه‌نده‌ڵی
نێو پارتی دیموکراتی کورد‌ستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کورد‌ستان ،ئێمه
خۆمان به‌خاوه‌نی ئه‌م دوو حیزبه‌ش ده‌زانین هه‌روا خۆمان به‌خانه‌واده‌ی
شه‌هیده سه‌ربه‌رز و قاره‌مانه‌کان ده‌زانین و هه‌ر ئه‌م شه‌هیده
سه‌ربه‌رز و جوامێرانه بوون خه‌بات و تێکۆشانیان کرد تا ئه‌م ده‌سکه‌وته
مێژووییه‌یان به‌ده‌ست هێنا..ئه‌وان وایان کرد ئه‌مڕۆ میلله‌ت چاو نه‌ترس
بێت .. ئێمه چاومان له‌وان کرد ئه‌وان بوون فێری ئازایه‌تیان کردین ،به‌پێچه‌وانه‌وه
به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت فێری ترس و دڵه‌ڕاوکێمان
بکه‌ن ، خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و زیره‌ک و زانا و گه‌نج و لاوه‌کانمان وایان
لێهاتووه ده‌ڵێن له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک یه‌کێتی یان پارتی بمانگرن
یان موچه‌که‌مان ببڕن ، سیاسه‌ت ناکه‌ین ئێمه و سیاسه‌ت دوو جار مه‌رحه‌با
، بۆچی پابه‌ندییه‌کانی لاوانمان بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان
هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه ، ئایا ئه‌مانه پرسیاری گه‌وره نین له‌سه‌ر
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی کوردی ،سه‌یره به‌بۆچوونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌و
پارت و ڕێکخراو و ماڵپه‌ڕ و پاڵتۆک و رۆژنامانه‌ی که سه‌ر به
ئه‌وان نین به دوژمنی گه‌ل و میلله‌ت له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن ..
به‌گووته‌ی دکتۆر فوئاد حوسێن ئه‌وانه دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردن
، که له راستیدا ئێمه ده‌ڵێین ئه‌مانه مه‌ترسییه‌کن بۆ
ئاسایشی سه‌رکوتگه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی که‌سانی نێو
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی .
بۆیه ئێمه وه‌کو ئه‌لته‌رناتیفێک پارتێکی سیاسی پڕۆلیتاری تازه‌ی
خاوه‌ن تێکۆشان و ماندووبونێکی سه‌رده‌میانه و پێکهاته‌ی ده‌سته‌وسه‌رکردایه‌تیه‌کی
گه‌نج و لاوانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ین که به‌پاکیی و دڵسۆزیی ده‌ستمان
پێکردووه، خاوه‌ن هه‌ڵوه‌ست و هێڵی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆمانین، خاوه‌ن هزر
و ره‌وتی بوێرانه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ریین ،ڕابردوویه‌کی پاک و بێ
جاشایه‌تییمان هه‌یه و ده‌ستمان له‌گه‌ڵ دوژمنانی هیج پارچه‌یه‌کی
کورد‌ستان تێکه‌ڵاو نه‌کردووه ، دوورین له‌ده‌سیسه‌ی هه‌واڵگریی ، دوور
له‌شه‌ڕی ناو‌خۆ .. که‌سمان به‌کوشت نه‌داوه ، به‌ڵکو نه‌وه‌ی شه‌هیدانین
، تا مردن خۆمان به‌خزمه‌تکاری گه‌ل و ووڵات ده‌زانین ، هه‌موو
توانا و هێزی بیر و بازوومان له پێناو ڕزگارکردنی هه‌ر پێنچ پارچه‌ی
کورد‌ستان خه‌رج ده‌که‌ین ، ئێمه به‌بێ ترس پاڵپشتی له هه‌ر
پارت و ڕێکخراوێکی سیاسی ده‌که‌ین که کاری خۆیان بکه‌ن له‌هه‌ر چوار
پارچه‌ی تر به‌بێ جیاوازیی .
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی ساده له‌سه‌ر پارتی ڕاستی کورد‌ستان مه‌به‌ستمان له
حیزب نه‌بوو ، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه بوو که هه‌موومان له گروپێکی شۆڕسگێڕ
خڕبکاته‌وه به‌یه‌که‌وه و وه‌کو یه‌ک خێزانی گه‌وره‌ی کورد کاربکه‌ین
، دیاره خه‌ڵکی کورد زۆر بێزار بووه له ناوی حزب و کۆمه‌ڵه‌و
رێکخراو ، بۆیه ئێمه باوه‌ڕمان به‌هیچ ئایدیایه‌ک نییه و نامانه‌وێ
پابه‌ند بین به یه‌ک رێچکه‌ی هزریی.. به‌ڵکو ( قوتابخانه‌ی راستیی
)مان هه‌یه و ده‌بێ به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌وتۆی بۆ دابڕ‌ێژین که پێکهاته‌ی
هه‌موو شته جوانه‌کان له نێو ئایدیاکانی جیهان له‌خۆ بگرێت ،
پێویسته گه‌نجان به‌هانای ئه‌م پارته سیاسیه‌وه بێن و گه‌وره‌ی بکه‌ن
، که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1996 ، سه‌ره‌تا به
کۆمه‌ڵه‌ی راستیی کورد‌ستان له ئاماده‌یی کورد‌ستان له هه‌ولێر
ده‌ستمان‌پێکرد .. تا ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵانی پارتی دژایه‌تیان کردووین ،
بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌ماندا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که
هاودۆستی خۆشمان نیشان ده‌دا له‌گه‌ڵیاندا ، تا ئێستا کۆنفرانسی
گشتیمان له ئاستی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه نه‌کردووه ، چاوه‌ڕوانی ئه‌م
دوو ده‌سه‌ڵاته بووین تا بزانین به‌کوێ ده‌گه‌ن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان
ناتوانن پاکسازی له نێو حکومه‌ت بکه‌ن نه‌ک هه‌ر له‌نێو حکومه‌ت به‌ڵکو
له نێو حیزبه‌کانی خۆشیان ناتوانن چاکسازی بکه‌ن و ئاماده‌ش نین بۆ
یه‌کتر دابهێنن ، بۆیه بڕیارمان دا به هیچ شێوه‌یه‌ک و له‌هیچ شتێک
پرس به‌وان نه‌که‌ین و جارێکی تر هیچ حیسابێکیان بۆ نه‌که‌ین ..
دووباره ده‌ڵێین شه‌هیدان سه‌یدا سالح یوسفی و شه‌هید ئارام و مامه
ڕیشه و به‌کر گۆمه‌شینی و مام فه‌قێ و سه‌ید جه‌مال و عه‌لی عه‌سکه‌ری
و جوامێرانی کورد نه‌مردوون و ماون .. بزووتنه‌وه‌ی ناسۆنالیزمی کورد
له‌نێو نه‌چووه ، ئیدی به‌ره‌و ڕزگارکردنی پارچه‌کانی تر‌و دروستکردنی
ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی کورد‌ستان هه‌نگاو ده‌نێین .
* ''
زانا کوردستانی '' سه‌رپه‌رشتکاری گشتیی
پارتی ڕاستیی کورد‌ستان.
10/02/2008
|