١٢\٧\٢٠١٢
ئیدی
بڕۆ.. جه‌هه‌ننه‌م*!

هێمن حه‌مه
جه‌زا
''ڕه‌قیبی سه‌گ حه‌زی
بوو، کوشتمت، سه‌یریکه چۆنی بۆم
دوعا بۆ ده‌ست و تیغت ده‌که‌م، من،
بڕوانه چۆنم بۆت!''
(مه‌حوی)
دروست،
ئه‌من.. که نازانم!
ئه‌تۆ.. پێمبڵێ:
به‌م ته‌وه‌للابوون و
غرور و
بیانوانه‌ته‌وه،
که نه‌هاتی!
ئه‌م هه‌موو ته‌نهاییه.. چی لێده‌که‌ی؟
نازانم چۆن بوو،
وتت دێم و
ده‌ست له‌سه‌ر دڵت، جێده‌هێڵم!
وتت دێم و
شپرزه‌یت، ده‌خه‌مه به‌ر فواره‌ی ئارامی!
وتت دێم و
حه‌رف به حه‌رفی عومرت، دائه‌گیرسێنم!
نه‌هاتی و
دڵمت.. به‌خشی به "بـــا"!
نه‌هاتی و
دڵمت.. خسته به‌ر "ته‌رزه"!
دروست نازانم.. که‌نگێ بوو؟
هێنده نه‌بێ..
هه‌ر له‌م شه‌وانه‌ی ڕابردووا
که بێخه‌وی، وه‌ک خۆره تێیدابووم و
عاده‌تم، به قسه‌کردن له‌به‌رخۆوه.. به تۆ گرتبوو
هاتیت و
له‌به‌ر ده‌لاقه‌ی ژووره‌که‌ما،
به‌وپه‌ڕی نابه‌دڵی و
چه‌شنی میوانێکی سه‌رپێیی،
به‌و هه‌موو که‌مدووییه‌ی خۆته‌وه.. له عه‌شقا،
وتت:
ئه‌گه‌ر ڕۆژانێ،
(کامیل)**..
له‌و هه‌موو چوون و نه‌چوونه‌یا،
گیری کردبێ،
ئه‌وا من.. بێ دوودڵی دێم!
دێم و
ئیدی.. ناگه‌ڕێمه‌وه!
دێم و
ده‌ست له نێو قه‌فه‌زه‌ی سینه‌تا..
جێده‌هێڵم!
دێم و
له‌کن تۆ،
له‌نێو.. ژوور به ژووری دڵتا،
بۆ هه‌میشه، ئۆقره ده‌گرم!
که‌نگێ بوو؟
دروست، له‌یادم نییه!
وه‌لێ.. هێنده ده‌زانم،
نامه‌یه‌کی کورت..
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی، ده‌ستی بادی سه‌با بیگرێ،
ناردت و
نووسیبوت:
ئارامی.. ته‌نیومی!
دووریت.. ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوم!
ئیدی واچاکه،
بین بنێمه‌وه.. به ته‌نهایمه‌وه!
چاو داخه‌م و
گیرۆده‌بوونت،
وه‌ک.. کوپێک ژه‌هر
وه‌ک.. که‌وچکێک تاعوون
وه‌ک.. قه‌تره‌یه‌ک نه‌فره‌ت،
بنۆشم!
تــا.. ئاوابێ،
ساڵگاری بێ تۆ!
تــا.. کۆتابێ،
مانگی به‌ر ده‌لاقه‌ی تۆ!
جه‌خار،
نه‌هاتیت و
دڵمت.. دا به "بــا"!
نه‌هاتیت و
دڵمت.. دا به "تۆفان"!
ته‌واو..
ئیدی ته‌واو!
ده‌چمه‌وه سه‌ری دێڕی،
ئه‌م ته‌نهاییه هه‌میشه‌یی و
خانه‌خۆێیه و
جارێکی دی،
له ئه‌لفه‌وه.. ته‌جویدی ده‌که‌مه‌وه!
خه‌یاڵم..
چه‌شنی پاککردنه‌وه‌ی ماڵ،
له ته‌ونی جاڵجاڵۆکه!
له شاره مێرووله!
له تۆز و غوباری حیکایه‌ته‌کانت..
پاک ده‌که‌مه‌وه، له تۆ!
ئیدی..
بۆ که‌س!
بۆ هیچ که‌س،
دڵ له دڵ.. ناده‌م!
ئیدی ته‌واو!
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م، به قوڕ سواغ ئه‌ده‌م،
تا که‌س.. نه‌بینم!
ژماره‌ی نهێنی دڵم، له بیر خۆم ده‌به‌مه‌وه،
تا که‌س.. نه‌یکاته‌وه!
ده‌رگا، له‌سه‌ر خه‌یاڵم دائه‌خه‌م،
تا که‌س.. به نێویدا گوزه‌ر نه‌کا!
بێزاربووم.. بێزار!
بێزاربووم،
له بیرکردنه‌وه!
له خه‌یاڵ ڕۆیشتن و
له داڵغه لێدان!
ئیدی،
بێزاربووم.. له تــــۆ!
شه‌یتانه چکۆله‌که،
تۆ بزانه..
بزانه.. چیت به‌سه‌ر هێنام!
تــــۆ،
دڵمت.. دا به "بــــا"!
تــــۆ،
دڵمت.. نارد بۆ "سه‌قه‌ر"!
ئێستاکه دروست،
ئه‌من.. که نازانم!
ئه‌تۆ.. پێمبڵێ:
به‌م هه‌موو..
شکاویی و
ختوره و
وه‌سوه‌سه‌یه‌وه،
چی له دڵ بکه‌م؟
ئاخر، تۆ وتت:
دێم و
(هه‌ر نه‌هاتی)***!
ئیدی که نایه‌یت،
لێگه‌ڕێ.. من، چی ده‌گوزه‌رێنم!
لێگه‌ڕێ.. عاقیبه‌تی دڵ، چی لێدێ!
لێگه‌ڕێ.. چه‌ند مونته‌زیر مام!
تازه که نایه‌یت،
لێگه‌ڕێ!
ئیدی تۆش،
بڕۆ.. جه‌هه‌ننه‌م!
_________________________
*
ئێدیۆمێکی کوردییه.
**
مه‌به‌ست له شیعرێکی
شاعیر "سەید کامیلی ئیمامی"ه.
***
ده‌سته‌واژه‌یه‌کی شیعریی "مه‌حوی"یه.
مانگی
(١٠ و ١١)ی
٢٠١١ - سلێمانی
Hemn_hamajaza@hotmail.com
|