٢٥\٤\٢٠١٣
ئیدی
دونیا وایه.. گارسۆن!

هێمن حه‌مه
جه‌زا
(ئه‌ی یاری
نامیهره‌بان)*،
ئیدی دونیا وایه!
نازانم چه‌نێکه!
هێنده هه‌یه که ده‌زانم چه‌ند شه‌و و ڕۆژێکه،
چاوم له‌م بنمیچی ته‌نهاییه بڕیوه!
له‌سه‌ر پشت پاڵکه‌وتوم
سیگار ده‌کێشم و
به فیکه خۆم ده‌لاوێنم!
هه‌ر له خۆوه ده‌که‌ومه فکری تۆ!
ده‌توانم به‌وه‌نده‌ش قایل بم،
که به ته‌نها.. بیرت لێ بکه‌مه‌وه!
حه‌زم ده‌کرد لێره‌بای..
سه‌ری په‌نجه‌کانت،
بنی پێیه‌کانت،
به‌سه‌ر ئه‌م چۆڵه‌وانییه‌ی
خۆم و
ماڵه‌که‌مدا.. بخشانایه و
سه‌دای ئه‌م بێده‌نگییه بیماره‌شمت،
وه‌ک په‌رستارێکی به ئه‌زموون
بلاواندایه!
ئیدی ناچمه ده‌رێ!
ئاخر.. من هه‌ر وه‌ختێک بڕۆم،
دوور ده‌ڕۆم!
دوور دوور.. گه‌ر جاده لێگه‌ڕێ!
گارسۆن.. له یادت بێ،
من خه‌ڵکی ئێره‌نیم!
له نێوان پێکه‌که‌ی ده‌ست و
له‌بی ده‌ریاشدا،
به‌بێ مه‌زه..
ئه‌م ته‌نهاییه خانه‌خوێیه هه‌ڵده‌بژێرم!
بیرت نه‌چێ گارسۆن،
که هاتیته‌وه..
ده‌بێ سوێندم بۆ بخۆی،
که ئه‌م توڕه‌هاته
ناولێنانێت ژیان!
سوێندم بۆ بخۆی،
له‌گه‌ڵ ده‌ستا و
هه‌ر له‌سه‌ر حسابی خۆت،
لیوانێک به‌خته‌وه‌ری و
قاشێک ئومێد و
چه‌ند ده‌نکێک دڵخۆشیم.. بۆ دێنیت!
به تاتۆی سه‌ر باڵی ئه‌و کچه سوێندم بۆ بخۆ،
تا دێیته‌وه،
ئه‌م ته‌نهاییه هه‌ڕاجم ناکا!
ئاخر زۆرجاران..
که ته‌نهایی تێیداوم
وه‌ک ئه‌وه‌ی یه‌خسیرێک
وه‌ک ئه‌وه‌ی شتێکی بێ که‌ڵک.. دابه‌شکا،
به‌سه‌ر دونیادا دابه‌شی کردوم!
بیرمه ساڵێکیان،
وه‌ک خۆره
وه‌ک به‌دترین ڤایرۆس
وه‌ک تاڵانچییه‌ک.. که ته‌نهایی تێیدام
ده‌سته‌کانم،
هه‌ر ئه‌م ده‌ستانه‌ی ئێستا،
که سیگارم پێگرتوون
له "ته‌لئه‌بیب".. پۆلیسێک بۆ دڵدانه‌وه،
به نێو پرچی کچێکا ده‌یگێڕان!
دڵم،
هه‌ر ئه‌م دڵه‌ی ئێستام که ته‌پ و کوت،
له غه‌مگینییا لێئه‌دا،
له "مه‌قادیشۆ".. له جه‌سته‌ی پڕ گوله‌ی شه‌هیدێکا بوو،
که پڕبوو.. له نه‌عله‌ت و له په‌شیمانی!
قاچه‌کانم،
هه‌ر ئه‌م قاچانه‌ی ئێستا که بێخواستی خۆم،
تا لای تۆ په‌لکێشی کردم
له "ته‌نجه".. مناڵێکی خۆش خه‌یاڵ
له ڕێی مه‌کته‌ب دۆزیبویه‌وه و
بۆ گه‌وره‌بوونی،
هه‌ڵهاتنی تیا پاشه‌که‌وت ده‌کرد!
له بیرمه..
ده‌مم.. له "که‌ربه‌لا"،
پڕبوو له بانگ و سه‌ڵای "حه‌سه‌ن و حسین"!
چاوه‌کانم.. له "ڕۆما"،
شاهیدییان له‌سه‌ر مێژووی جه‌نگ ئه‌دا!
په‌نجه‌کانم.. له "قاهیره"،
به‌ردییان بۆ "ئه‌هرامه‌کان" ئه‌کێشا!
بیرمه..
له "شام".. خه‌نجه‌ریان له پشتم چه‌قاند!
له "وارشۆ" زمانم له گۆ که‌وت!
له "سه‌مه‌رقه‌ند" قه‌فه‌زه‌ی سنگمیان شکاند!
له بیرمه..
لێوم له "شیراز" موعتاد بوو!
گوێچکه‌م له "پاریس" که‌ڕ و
سه‌ریشم له "ئه‌سته‌مبوڵ" کاس!
گارسۆن!
ئه‌و ده‌مانه وابوو!
ئه‌و ساڵانه وابوو!
ئه‌و زه‌مانه وابوو.. که ته‌نهایی تێیئه‌دایت!
گارسۆن!
ئه‌و ڕۆژانه‌م له دڵ ده‌رناچن..
که ئه‌و هاتوو،
پارچه به پارچه.. کۆیکردمه‌وه!
له‌ت به له‌ت.. دۆزیمیه‌وه و
مسقاڵ به مسقاڵ.. کڕیمیه‌وه!
تا خستمیه‌وه سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی،
ئه‌م دونیا خه‌ره‌که شکاوه!
نێوان خۆمان بێ.. گارسۆن،
غه‌ریبی ئه‌که‌م!
غه‌ریبی.. یاری نامیهره‌بانم!
حه‌زم ده‌کرد لێره‌با!
تا سه‌ری په‌نجه‌کانی،
به‌ناو ئه‌م چۆله‌وانییه‌م و
بنی پێیه‌کانیشی،
به‌ناو ئه‌م ته‌نهاییه‌ما.. بخشاندبا!
ئێستا.. ئیدی ئه‌و که نییه
ده‌توانم به‌وه‌نده قایل بم،
که ته‌نها.. بیرت لێ بکه‌مه‌وه!
ئیدی دونیـــــا وایه.. گارسۆن!
_______________________
*
له گۆرانییه‌کی (ماملێ)وه وه‌رگیراوه.
مانگی
٨ تا
١٠\٢٠١٢
hemn_hamajaza@yahoo.com
|