کاک ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج و خوشکه شڤان که‌رکوکی
ئیدی له‌مه به‌دواوه متمانه‌تان لای من سفره.

هاوار بانیخێڵانی
له 25 92009و له هه‌مان ئه‌و مانگه‌دا
له‌لایه‌ن ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج و که‌سێکی
دیکه به‌ناوی خوشکه شڤان که‌رکوکی دوته‌وه‌رم بۆ ره‌وانه کرا بۆ قسه
له‌سه‌ر کردن و منیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵام داونه‌ته‌وه ،
به‌ڵام وا مانگی به‌سه‌ردا تێپه‌ری و له هیچ رۆژنامه‌و ماڵپه‌رێک نه‌بینراو
به‌رچاو نه‌که‌وت ، ئه‌وه‌ی که گومانی لای من دروستکردوه ناردنی ئه‌م
جۆره پرسیارانه بۆ من و که‌سانی تر باگراوندێکی تری له پشت بێت و
راسپێردرابێتن تا له بیروبۆچوون و هه‌ڵوێستی
که‌سانێک بگه‌ن ، به‌رێزه‌کانم گه‌ر ئێوه پێتان وابێ ئێمه مانان تاقی
بکه‌نه‌وه ئه‌وا ئه‌و لۆکه‌یه‌ی که له گوێتان نراوه ده‌ری بهێنن
چونکه له‌م رێگایه‌وه نه ئه‌توانن دڵسۆزیمان پێ بفرۆشن و نه ئێمه‌ش
نادڵسۆزی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌که‌ی خۆمان و ئه‌زموونه‌که‌ین
، به‌ڵکو ئه‌و کیانه‌ی که ئێوه به‌م شێوه ئه‌تانه‌وه‌ێ رای که‌سانی
ده‌وروبه‌ری وه‌ربگرن ئه‌وا من لێره‌وه پێتان ئه‌ڵێم ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی
که مانگانه ده‌رماڵه‌ی تیادا به‌ش ده‌کرێ
یه‌کێک له به‌رده‌کانی بناغه‌ی هی منه و
پێشم وانییه ئه‌وه‌ی ئێمه له رابوردوودا
کردوومانه به‌چه‌ند ساڵێکی تریش ئێوه
بتوانن بیکه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ر پرسیارکردنێک رای جیاوازی
خۆم هه‌یه و بۆچوونی خۆم ده‌خه‌مه‌ڕوو،
ئیدی پێویستیمان به و دڵسۆزیه نیه ئێوه به ئێمه
و به ده‌سه‌ڵاتی ده‌فرۆشن. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی ئه‌و
پرسیارانه‌یه که بۆم ره‌وانه کراوه‌و هه‌ر له کاتی خۆشی‌دا ئه‌و دوو
به‌رێزه وه‌ڵامیان وه‌رگرتووه. فه‌رموون
چاوی لێ بکه‌ن:
_______________________________________________
به‌ڕێز
سڵاو و خۆشه‌ویستی
له هه‌وڵی ئاماده‌کردنی ریپۆرتاژێکدام ده‌رباره‌ی پرسی (زمانی زبرله
میدیای کوردی‌دا)، بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌ڕێزتان یه‌کێکن له‌وانه‌ی
پێمخۆشه به‌شداری بکه‌ن و وڵامی ئه‌و چه‌ند پرسیاره بده‌نه‌وه:
*** چ
وێنا‌و سه‌رنجێکت له‌سه‌ر دیاریده‌ی به‌کارهێنانی (زمانی زبر) له
میدیای کوردی‌دا هه‌یه ؟ ئایا هه‌ردوو لایه‌نی ، ئه‌رێنی و نه‌رینی ،
له دیاریده‌که‌دا ده‌بینی ؟ هۆکاری دیاریده‌که بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
به‌رده‌وامی ئه‌م شێوازی نووسینه تا چه‌ند ساخڵه‌م و خزمه‌تبه‌خشه ؟
تکایه تا رۆژی
یه‌ک شه‌ممه(27-9-2009) وڵامه‌که‌ت ره‌وانه بکه له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی
خۆتدا.
ریپۆرتاژه‌که بۆ ئه‌م سایتانه ده‌نێرم( کوردستان نێت، کوردستان پۆست،
ده‌نگه‌کان ، گوزارشت ، ئێستا نێت ، په‌یڤ نێت).
خوشکتان
شڤان کوردستانی
25-9-2009
cwanac@yahoo.com
__________________________________________________
هاوار بانیخێلانی:
سه‌ره تا زمانی زبر هه‌ڵقوڵاوی هه‌ڵچونه ، هه‌ڵچونێک له به‌رابه‌ر
گوێنه‌گرتن، له‌به‌رابه‌ر نه‌بونی نیشانه‌ی پرسیار؟ له‌به‌رابه‌ر پرسگه‌لێک
که نیشانه ده‌کرێت و به‌ره و پیریه‌وه ناچیت،هتد...ئه‌م فراغه‌ش ده‌سه‌ڵات
و میدیا حیزبیه‌کان به‌ر هه‌میان هێناوه چونکه گه‌ر له سه‌ره‌تاوه
میدیا حیزبی و حکومیه‌کان جێگای ره‌خنه‌و گازانده‌ی هاووڵاتیان و
رۆژنامه‌نوسانیان بکردبایه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پانتایه‌کیان دروست
بکردایه من پێم وایه ئه‌و فراغه زۆر‌و زه‌وه‌نده دروست نه‌ده‌بو تا
ئه‌وراده‌یه که پێنوس نه‌ک هه‌ر به‌سه‌رو دڵگرتنی ده‌سه‌ڵات سوکنایی
نایه به‌ڵکو خزاوه‌ته نێو ژیانی خانه‌واده و که‌سایه‌تیه‌کانیش،
بۆیه ده‌بێ ده‌سه‌ڵات ئه‌و مه‌جاله بره‌خسێنێ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ
ئه‌و دیارده‌یه که‌م بکرێته‌وه، به‌ڵام کاتێک میدیا حیزبی و حکومیه‌کان
و پیاوانی ناو ده‌سه‌ڵاتیش یه‌ک دێر ره‌خنه‌یان پێ هه‌زم ناکرێ ئیدی من
و تۆ عه‌مرو زید چۆن ده‌توانین قسه له‌سه‌ر پرسێکی وا گرنگ بکه‌ین که
دیسان که‌س گوێمان بۆ نه‌گرێ.
هاواربانیخێلانی:
به‌ڵی هه‌ردو لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی تێدا ده‌بینم ، لایه‌نی
ئه‌رێنی هه‌ر بۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی سه‌ره‌وه ده‌گه‌رێنمه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانی و نابه‌رابه‌ری گه‌شتۆته ئاستێک که ئه‌و
زمانه زبره هه‌ڵبژێرێت ، وه‌ڵامی نه‌رینیش ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی
نوسینه‌کان له میدیا ئازاده‌کاندا له چوار چێوه‌ی ره‌خنه و زمانی
زبر چوه‌ته ده‌رێ و شێوازی سوککردنی له خۆ گرتوه، که ئه‌مه
پێویستی به‌چاره سه‌ری گونجاو هه‌یه به‌ڵام کێ بیکات؟
هاواربانیخێلانی:
به دڵنیایه‌وه دیارده‌ی زمانی زبر خزمه‌تی به هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک
نه‌کردوه تا ئێمه چاوه‌روانی خزمه‌تی لێ بکه‌ین ئه‌ویش له کاتێکدا
که پاکله‌مه‌ی دزو گه‌نده‌ڵکاران بکرێ ، به‌پێچه‌وانه‌وه من پێم وایه
رو له‌زیاد بونیش ده‌کات.
--------------------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌مه‌ش ته‌وه‌ره‌که‌ی ئاسۆ عه‌لی فه‌رج و وه‌ڵامه‌که‌ی
به‌نده‌یه که له هیچ کون و که‌له‌به‌رێکی
میدیاکاند نه‌بینراو وه‌ک جوندی مه‌جهولی لێهات:
ئاسۆ: بۆ
هەڵبژاردنی 2010 کە بڕیارە لە مانگی یەکی
ئەو ساڵەدا بکرێت کورد پێویستی بە یەک هەڵوێستی و یەک گوتاری هەیە،
بەڕای بەرێزاتان:
هاواربانیخێـلانی:
بێگومان کورد لە هەمو سەردە م‌و قوناغێکدا پێویستى بە یەکریزى و
یەک گوتارى هەیە نە خاسمە لەم کاتە هەستیارە و چارە نـوسسازە کە عێراق
بەگشتى و گەلى کورد بە تا یبە تى پیایدا تێ دە پە رێت لە هە مانکا
تیشدا یەک هەڵوێـستى و یە کگوتارى نەک تەنها پـێگەى کورد لە عێرا قدا
بە هێزدەکات بەڵکو دەشبێتە مایەى چارە سەر کردنى سەرجەمى کێشە
هەڵپسێراوەکان و بۆ هەمو گەلانى دونیاشى دە سەلمێنێت کە کورد یش وەک
ئەوا ن دە توا نێ لە وڵا تی خۆی و لە چوارچێوە ى عێراقێکى فیدراڵ‌دا
خۆشگوزرا نى بۆ میلە تى خۆى فەرا هەم بکات ، بە پێچەوا نەوە لە کاروا ن
دوادە کەوێت.
hawar6868@yahoo.com
|