٢٠\١١\٢٠٢٣ ئیدی یاسایەک بۆ ژنان!
ژنان توێژێكى گەورەى ئەم کۆمەڵەن گەرچی،
چەندين رێكخراوى جياجياى حيزبى و حكومى و ئازاد دامەزراون لەپێناو پرسی
ژنان بەڵام تا دێ ژنان پتر كۆيلە دەكرێن و بە دابونەريتى كۆمەڵ و خێزان
پابەستیان دەکەن.. ئەمەش كاريگەرى دەروونیى لەسەر ژنان دروستدەکا كە
وايان لێدەکەن پەنا بۆ هەر شتيێكى خراپ ببەن وەک هەڵاتن، خۆسوتاندن،
دەرمان خواردن و شتى تر، بەڵام ئەمە چۆن و بۆ کێ و بۆ چەند كەس
چارەسەردەکرێ؟! ئەوەتانێ سەربارى بوونى ئەو هەموو رێكخراوانەى ژنان
کەچى تا ئێستا هيچ ياسايەك دژ بە سوتاندنى ژنان دانەندراوە كە رێبگرێ
بێ و نەهێڵێ ژنان بەو ئاقارە نابەجێیەدا برۆن و نەبنە قوربانى ياسایە
باوكسالاریی و پياوسالارییەکان و ديلى دەستی هەندێك دابونەريت كە
ناکۆکن بە هەر ياسا و رێسایەکی مرۆڤپەروەرانە.
|