په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١\٢٠١٠

ئیدریس* و مزگەوت.

فەرهاد کەریم   


با بە هەڵه‌تاندا نەبەم، نە مەبەستم ئیدریس پێغەمبەرە نە ئیدریس بارزانی، بە زمانی پارتیەکان ئیدریسی جوانەمەرگ، مرددووان نوقمی رەحمەت بن، تەنها مەبەستم ئیدریس لۆقێیە.. لە هەولێر پەندێک هەیە لە سەر مرۆڤی بالابەرز دەلێن (کەسی درێژ عەقلی لە چۆکیدایە)*.. بەلام من دەلێم ئەو ئیدریس لۆقێیە،عەقلی لەقوونیدایە.


چونکە لە کوردەواریدا دەوترێ ترێکت بکردایە باشتر بوو لەو قسەیە. لەوەتەی ئەو لۆقێی یە دەناسم دەمی بۆتە قوون ،، دوو ساڵ و شەش مانگ لە کامپێکی تورکیا بووم، ناخۆشترین رۆژانی ژیانم بوو، ئیدرس( لۆقێ )م لەوێ ناسی، شەوێکیان لە رێگای خۆم دەرۆیشتم، وەک خێو ئەو لۆقێ یەم لێ پەیدابوو.. پاش سلاولێکردنم گوتی:

 

- بۆ کوێ دەرۆی ؟

- بۆ مزگەوت*.

- بۆ؟

- بۆ گووکردن.

- کاکە تۆ نابی ئاگات لە دەمت بێ ؟

- بۆ براکەم.

- ئەی ئەو قسە قۆرە چیە ؟

- قسەی قۆری چی برا، دەرۆم بۆ ئاودەستی مزگەوت خۆشت دەزانی خۆ بۆ شیعرنووسین ناچم بۆ ئاودەست.

 

هەستم کرد ئاسان نییه‌ رزگار بوونم لێی، تکام لێکرد واخەریکە بەخۆم دادەکەم، جێمهێشت و لەبەر خۆمەوە دەمگوت باش بوو شمشێری پێنەبوو ئەگینا خۆم پیس دەکرد....

ئێدی و هات دۆگ.

ناونیشانەکە تۆزێک سەرنج راکێشەرە و رەنگە بلێیت ئەوە ناوی فلیمێکی کۆمیدی ئێدی مۆرفی یە یان ئێدی پروپاگەندە بۆ هات دوگ دەکات، نەخێر ناوی قارەمانێکی کوردە و زووتر بە ئیدریس لۆقێ بانگمان دەکرد، ئەمەریکا (ئیدریس)یکرد بە (ئێدی) و منیش (لۆقێ) کەم گۆری بۆ(هات دۆگ)، هەم ئینگلیزییه ‌و هه‌م سەردەمیانەشە، قارەمانە قابیلیەتی، بچێتە هەر ستۆرێک لە ماوەی سلاو (های)ێک کەمتر (هات دۆگ)ێک قووت دەدا،نایەلێ زوومی کامیراش بیبینێ. خۆ ئەگەر ئەو دەستەی ئاشکرا بێ ئەوا لە زیندان لە جیاتی هات دۆگ مۆزی دەرخوارد دەدەن، حوکمەتی هەرێمیش بەو خەباتە درێژخایەنەی ئەو بەرێزەی زانیووە، دەنگۆی ئەوەش هەیە بەم زووانە لە پاداشتی ئەو هەموو سەروەریانەی لە ئەمەریکا تۆماری کردوون .. لە کوردستان یان بکرێت بە ئەندام پەرلەمان یان وەزیر .. تا ئاسایشی نیشتمان نەکەوێتە مه‌ترسیی و درز نەکەوێتە ناو ریزەکان، لەمەودوا لە (ئێدی هات دۆگ)ەوە دەبێ بڵێین رێزدار، شارەزا، پایەدار...
________________________________________
* ئیدریس ناوێکی خواستراوە رێز و حورمەت بۆ هەموو ناو ئیدریسێک.

* باوەڕم بەو پەندە نییه‌.

* مزگەوتی ناو کامپەکەش پاش نوێژی عیشا دەرگاکەیان دادەخست، ئاودەستەکانییشی کراوە بوون

 

 


Farhad4Hamad@yahoo.com