به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
حه‌زره‌تی '' گا '' :
ح.س.سۆران
له هه‌ر زمانێک دا ، به کاربردنی هه‌ر وشه‌یه‌ک مانای زمان ناسی ، ده‌روون ناسی (سایکۆلۆگیک) و کۆمه‌ڵناسی و ... تایبه‌تی هه‌یه . وشه‌ی واش هه‌یه که ماناگه‌لی زۆری هه‌یه و له به‌ستێنگه‌لی جۆر به جۆر دا ، که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیررێ . به ورد بوونه‌وه له‌و ماناگه‌له ، زۆر روانگه‌ی ئه‌و زمانه و گه‌له‌که‌یمان بۆ روون ده‌بێته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و زمانه تا چ راده‌یه‌ک ، ره‌سه‌ن ، ته‌با ( ده‌وڵه‌مه‌ند) و تێر و ته‌سه‌له .
من بۆ زۆرتر شرۆڤه کردنی ئه‌م بابه‌ته سه‌ربه‌مۆره ، که به که‌له‌پووری که‌م وێنه‌ی زمانی کوردی ده‌زانم ، له‌م نووسراوه‌یه دا ، وه‌ک " مشتێک له گشتێک ، زۆر به کورتی وشه‌ی " گا " ( که به مانای مانگای نێره) راڤه ده‌که‌م ،به‌ڵام پێم وایه ئه‌گه‌ر هه‌مو شته‌کان له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه بنووسین ، ده‌بێته کتێبێکی ئه‌ستوور و ئه‌مه‌ش هۆی شانازیه بۆ گه‌لی کورد ، که توانیویه‌تی به ده‌م هه‌ڵات هه‌ڵات ، قه‌لاچۆ ، کوردقڕان ، کۆچ و کۆچبه‌ری و به سه‌ر پشتی ئه‌سپ و هێستر و ئه‌وانه‌وه ، زمانێکی وا پاراو، به‌ربڵاو و رێک و پێک ، بخولقێنێ . دیاره ، من ئه‌م راڤه‌یه‌م ته‌نیا له ده‌لاقه‌ی زاراوه‌ی سۆرانی زمانی کوردیه‌وه ئه‌نجام داوه ، به‌ڵام هه‌ر یه‌ک له زاراوه‌کانی دیکه‌ی زمانی کوردیش بۆ خۆیان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن ، یانی مه‌یدانه‌که زۆر له‌مه پان و به‌رین تره که من باسم کردوه :
- ئه‌وه‌ی گا ده‌یکێڵێ ، گا نایخوا ( په‌ند) . - جوانه گا ، گایه‌ک که دو ساڵ پێش ، له دایک بووبێ . - جووت و گا ( کشت و کاڵ ) . - خه‌سو ( دایکی خێزان) ، له جووتێک گا چاکتره ( په‌ند) . به‌ڵام هێندێک له گه‌لانی دیکه ، وا گه‌ش بین نین . - ده‌ڵێی بلوێر بۆ گا لێ ده‌ده‌ی ( په‌ند ) . - سێ به گایی، کاتێک که له جووت کردن دا ، به جووتێک گا کارده‌که‌ن و گایه‌کیش به نۆبه ده‌هێنن ، بۆ ماندوو حه‌ساندنه‌وی هه‌ر کامێک له‌و گایانه ، که ماندو ده‌دن . یانی گایه‌کیان وه‌ک زاپاس وایه . - که‌ڵ گامێش " بووفالۆی) نێر . - گا ، له داخی که‌ر پیر ده‌بێ ( په‌ند) . - گا جووت ، ئه‌و گایه‌ی که زه‌وی پێ ده‌کێڵن و جووتی پێ ده‌که‌ن . - گا سوور تۆ بخه‌وه ، منیش ده‌خه‌وم ، بزانین کاممان زه‌ره‌ر ده‌که‌ین! ( په‌ند) . - گا شه‌ڕ ده‌که‌ن ، پڕ و پانێر له بن پا دا قڕ ده‌بن( په‌ند) . - گا کۆتر ، چه‌شنه کۆترێکی کێوی . - گا مێش " بووفالۆ " ی ، مێو . - گابازه‌ڵه ، گوندێکه له موکریان . - گابۆر ، کاتی مرۆڤه کان ، یه‌کێک له هۆزی "گا" سه‌رده‌بڕن ، ئه‌م هۆزه هه‌مو بوی ده‌گرین ، و له‌سه‌ر خوێنه‌که‌ی قوڕ ده‌پێون - رسته‌ی گابۆڕ له‌مه‌وه هاتوه . هه‌مومان ده‌زانین ، قه‌ت نه‌مان بیستوه ، گایه‌ک ، دانه‌یه‌ک له هۆزی خۆی بکوژێ . واته به مسقاڵ " جه‌رده‌وانیان " تێ دانیه - هه‌مو دڵسۆزی یه‌ک و یه‌ک ده‌نگن . - گاده‌ر ، چۆمێکه له په‌راسوی باکووری مۆغه‌ره‌ی پشتی جه‌له کێوی زاگڕۆسه‌وه سه‌ر چاوه ده‌گرێ و له نزیکی شاری نه‌غه‌ده ، ده‌ڕژێته گۆلی ورمێ . - گاسن ، ئه‌و ئاسنه‌ی که به هۆی ده‌ندی ئاموور ، زه‌وی پێ ده‌کێڵن و به مانای " گا + ئاسن " ه . - گاگه‌ش ، کێوێکی سه‌ربه‌رزی موکریانه . - گاگێره ، ئه‌و ره‌شه‌وڵاغانه‌ی که گێره‌یان پێ ده‌که‌ن . - گام به باره‌وه‌یه و مه‌شکه‌م به داره‌وه‌یه ( په‌ند) . - گامێش گۆلی ، گوندێکه له موکریان . - گامێشان ، گوندێکه له موکریان . - گا‌و کردن ، پته‌و تر کردنی که‌ره‌سه‌ی ئاسنه واڵه ، به هۆی کاری ئاسنگه‌ری . - گا‌و گوێر ، هۆزی ره‌شه‌وڵاغ . - گاوان ( جابان ) ، ده‌ڤه‌رێکی کورد نشینه ، له باشووری نووچکه‌ی کێوی ده‌ماوه‌ند . - گاوان ، شوانی گاڕان . - گاوانی، ئه‌و که‌سه‌ی له ئاخری جه‌غزی شاییه‌وه هه‌ڵده‌په‌ڕی ، که له پێش دا ، گاوانه‌کان له‌وێوه ده‌ستیان گرتوه و پێچه‌وانه‌ی وشه‌ی سه‌رچۆپیه . - گاوه شه‌له ، گوندێکه له ناوچه‌ی سه‌قز . - گاوه‌خان ، به‌شێک له زه‌ویه که جووتیار به چه‌ڵێک ده‌یکێڵێ ، واته به زمانی فه‌ڕه‌نگی ( باچ ) ێکه . - گاوه‌رۆ ، چۆمێکه له نیزیک چه‌می ژاوه‌رۆ ، له نزیکی کرماشان . - گاڕان ، رانی گاگه‌ل و ڕه‌شه‌وڵاغ . - گاڕان رۆیی !!! ، گاوانه‌کان ئه‌م رسته‌یه به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئاوایی گاوگوێریان بۆ بهینن ، ئه‌وانیش بیانبه‌ن بیانله‌وڕێنن . - گاڕانیان به تاڵان ده‌برد ، له مانگا به‌ڵه‌کیان ده‌پرسی ( په‌ند ) . - گای بوغه ، گایه‌ک که نه‌خه‌سابێ و به وته‌ی ئینگلیسی بووبێ به " پله‌ی بۆی " . - گاینجه ، ئامرازیکه له ئامرازه‌کانی ئاموور ، که له‌گه‌ڵ" شیله‌په" و "ده‌سته که‌وشه" و ئه‌وانه، که‌ڵکی لێ ورده‌گرن . - گورزی گاوسه‌ر ، ئه‌و گورزه‌ی وه‌ک سه‌ری گا وا بوه و دروشمی هۆزی چه‌رداوڕو ، له مه‌حموود جوغ ( نێوان میاندواو و ساینقه‌ڵا) بوه . - مانگا ، گای مێو . - وشتر گا پڵینگ ( زه‌ررافه ) . - وشه‌ی" گا" وه‌ک ناسناو : چون کورده‌واری مه‌ڵبه‌ندێکی کشت و کاڵی و ئاژه‌ڵداریه و "گا " شوێنی زۆر سه‌ره‌کی له ژیانی ئابووری زوربه‌ی خه‌ڵک دا هه‌یه ، ره‌نگه سه‌دان ناسناوی ئاسایی کۆنی کوردی ببێ ، که وشه‌ی گای تێدایه : وه‌ک گادزراو ، گا قوڵ ، گا پیس ، گا به‌ڵه‌ک و شتی وا ، که ناوی سه‌ره‌کی هه‌وه‌ڵیشی له‌گه‌ڵه ، بۆ وێنه " حه‌مه گادزراو " . - وه‌ک گای قه‌شقه وایه ( قسه‌ی نه‌سته‌ق ) .
ده‌ڵێن قسه ، قسه ده‌هێنێ و جاری وا ش هه‌یه به وته‌ی کۆنی کوردی "گۆێزێک ده‌خۆی سێوێکی تێدایه " . منیش هه‌ر به‌م پییه و له‌گه‌ڵ رێزم بۆ گشت بیروڕاکانی خه‌ڵکی ته‌واوی جیهان ، بۆ وینه به کورتی ئاماژه به باسی " گا " له فه‌رهه‌نگی رێزدار و ره‌سه‌نی هیندوه‌کانیش دا ده‌که‌م: هه‌ر وه‌ک ده‌زانن ، ئه‌وانیش وه‌ک گشت گه‌لانی دیکه‌ی جیهان ، شتێکی ماقووڵ و پیرۆزی ئایینیان بۆخۆیان هه‌ڵبژاردوه ، که به‌فه‌رمایشی خۆیان حه‌زره‌تی " گا " یه .
تاران 5/10/2708 soransa@hotmail.com
|