٢٥\١٢\٢٠٠٩
بگه‌ڕێنه‌وه..
ئه‌مریکا بێوه‌فایه..!
(٥)

موحسین جوامێر
هه‌روه‌ک له ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکاوه بڵاوکرایه‌وه، سه‌رۆکی دیوانی
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان د. فوئاد حوسێن له دیمانه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت
به سه‌ردانی وه‌فده‌که‌یان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کاندا، به
گوێی کوردانی هه‌ڵێنا و گوتی : ( ئێمه به ده‌ستێکی پڕ ده‌گه‌ڕێینه‌وه،
نیشانه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به
په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌رێمی کوردستاندا؛ ڕوون و ئاشکران،
دووه‌میش کاتێ ئه‌مریکا باس له سیاسه‌ته‌کانی خۆی به‌رانبه‌ر عێراق و
هه‌رێمی کوردستان ده‌کا؛ جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی درێژخایه‌ن کردووه‌ته‌وه،
ئه‌مه‌ش له داهاتوودا ده‌بێ به‌کرده‌وه بسه‌لمێنرێت، سێیه‌میش به‌ڵێنیان
داوه تا ساڵی 2011 هه‌موو کێشه‌کانی عێراق، به کێشه‌ی نێوان هه‌رێمی
کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غداشه‌وه؛ چاره‌سه‌ر بکرێت ).
دیسان هه‌روه‌ک به‌ڵێنه ته‌له‌فۆنییه‌که، وه‌فدی کوردستان به هه‌گبه
و تێڕ و جۆڕکی پڕ له قسه‌ی بێبه‌ڵگه، پێشوازییان لێ کرا. پیاو که
قسه و به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مریکییه‌کان ده‌خوێنێته‌وه، هێچیان لێ هه‌ڵناکڕێنێ،
جگه له کڵاونانه سه‌ر کورد، وه‌فده‌که‌ش دڵی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه،
هاوکات ده‌یانه‌وێ قه‌ناعه‌تیش به میلله‌ته‌که‌یان بهێنن که ئه‌وان
نه‌یاندۆڕاندووه و تا ئێسته له‌سه‌ر پێ وه‌ستاون و بۆ مه‌سه‌له‌که
دامه‌زراون.
کاتێ له هه‌مان دیمانه‌دا فوئاد حوسێن ده‌ڵێ : ( جه‌ختکردنه‌وه له
جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 دا، یه‌که‌م ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌م
مادده‌یه نه‌مردووه، دووه‌م وه‌ڵامێکه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌م
مادده‌یه کاته‌که‌ی به‌سه‌رچووه )، ئه‌مه‌ش دیسان خۆنه‌بانکردنه له
مادده‌ی 142 که بۆ ئه‌وه هاتووه مادده‌ی به‌رایی بئه‌نگێوێت.. بێجگه
له‌وه، گریمان ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی کۆشکی سپی که کورد زوڕنای سه‌رکه‌وتنی
پێ ده‌ژه‌نێ، به‌ڵگه‌یه‌کی یاسایی بوو، ئه‌وه ئه‌وسا خودی په‌رله‌مانی
عێراق سه‌ری کێوانیان لێ وێک ده‌هات، وه‌ک گورگی چوارچاو که‌فیان هه‌ڵده‌خڕاند
و تێی ده‌وڕووکان تا فه‌شه‌لیان پێ نه‌هێنایه، لێی بێده‌نگ نه‌ده‌بوون.
ته‌له‌فۆنه مێژووییه‌که‌ی ئۆباما، ئه‌سڵه‌ن بۆ خزمه‌تی نه‌یارانی کورد
بوو و سه‌لماندی که کورد له ڕوودا زۆر ته‌نکن و به مسته ئاوێک ده‌که‌ونه
مه‌له و به ئاسانی ئه‌شتیان ده‌مل ده‌کرێت.
ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی وه‌فدی کوردستان که زێتر له سواڵکردن ده‌کا وه‌ک گه‌شتێکی
ڕه‌سمی و سیاسیی پشتبه‌ستراو به دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوان
دوولایه‌ن، له کاتی زایه‌عدا بوو، ده‌با پێش شکسته په‌رله‌مانییه‌که
بکرایه.. وه‌فای ئه‌مریکاش بۆ به‌ڵێنه زاره‌کییه‌کانی بۆ کورد، له‌و
به‌ڵێنانه زێتر نابێ که ته‌نانه‌ت به په‌یمانی نووسراو و ئیمزاکراو،
دران به فه‌له‌ستینییه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا وه‌فای هه‌بایه، ده‌با
ئێسته له‌مێژ بووایه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بایه، که‌چی ئه‌مڕۆ
هه‌ر به ئه‌قڵ و دارایی ئه‌مریکا، دیوارێکی زه‌به‌لاح له‌نێوان میسر و
که‌رتی غه‌ززه‌دا، وا له‌زگه دروست ده‌کرێ، تا نه‌ک هه‌ر حوشتر بگره
ده‌رزیی دروومانیش به‌وێدا تێپه‌ڕ نه‌کرێ.
شکستیی کورد، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ستی پێ کرد که له‌بن پاڵه‌په‌ستۆی
سوننه‌کاندا مادده‌ی 142 هاته نێو ده‌ستوور و کورد پێی قایل بوو،
پاشان که ڕازی بوو دیمستۆرای سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ست
له مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کان وه‌ربدا، ئه‌وجا کاتێ له‌باتیی مادده‌ی
نێوبراو مادده‌ی 23 هاته ئاراوه.. هه‌موو ئه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌ش
له‌کاتێدا بوو که کورد له لوتکه‌دا بوو، یانی ته‌نانه‌ت ( نه‌ء ) و
ده‌سڕاسانێکی مام جه‌لال سێبه‌رده‌ی له‌مست هه‌موو ( ئه‌رێ ) یه‌کی نه‌یاران
ده‌نا، هه‌روه‌ک هاشمی کردی و سه‌رکه‌وت.. وه‌لێ خۆشکوڕیی مام جه‌لال،
وایکرد مالیکی بڵێ : ( په‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا به هه‌رێمی کوردستان،
شتێکی بێمانایه ) و ڕیسگوریسی کوردیش ببێ به هیچ.. ڕاستیشه، چونکه
به‌غدا کوێخای هه‌ولێره، ئه‌وه‌ی ئه‌مریکاش– به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
– ته‌داخوله له کاروباری عێراقدا، ئه‌م قسه‌یه‌ش حه‌تمه‌ن له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی
عێراق، له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌کرێت، وه‌ک چۆن پاش داخستنی ده‌ته‌په‌ی
تورکیا؛ گوترا.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، کاتێ وه‌فدی کوردان به‌ده‌ستی خاڵی له واشنتۆن
گفتوگۆ ده‌که‌ن و له‌وێڕا مزگێنیمان ده‌ده‌نێ که دانوستانه‌کان له
ئاستێکی باڵابه‌رزدایه و ئه‌مریکا به‌ڵێنی ته‌واوی داوه که تاسه‌ر
یاری کوردان بێت، چونکه نمه‌کی کردوون، ئه‌و وته‌یه‌م وه‌بیر دێته‌وه،
کاتێ هه‌ر له‌وێوه، ڕه‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له دیمانه‌یه‌کدا
به ڕۆژنامه‌نووسێکی ئه‌مریکی ده‌ڵێ : ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردان‌دا بێوه‌فا
ده‌رچوو، وه‌عده‌ی دانێ و هیچ ده‌رنه‌چوو.. ئه‌م قسه‌یه‌ش له ئه‌رشیفی
کوردستان تیڤیدا پارێزراوه، هه‌ڕوون بیبینن و گوێی لێ بگرن.. بۆیه،
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م وه‌فده به‌خشکه‌یی و گرتنه‌به‌ری رێی تازه و به مه‌شوه‌ڕه‌تی
هه‌موو لایه‌نێکی خه‌مخۆر که له په‌رله‌مانی به‌غدا گوتیان : نا، زۆر
به که‌ڵکتره له چاوچڕکردن و خۆ له‌ماڵی ئه‌م و ئه‌و هاوێشتن، چونکه
پیاوی ژیر و به‌ته‌گبیر له‌نێو کوردان‌دا قات نییه.
2009/12/21
mohsinjwamir@hotmail.com
|