په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

علوج وەجاخى ڕۆشنە!


عه‌تا قاجری  


کەم کەستان هەن گۆێتان لەو ناوە نەبوبێت و چەند چرکەساتێکیش بزەى لە سەر لێوانتان دانەنابێت یان بە درۆ و بانگەشە بێ بنەماکانیتان نەوتبێت(ئەک ماڵى درۆت کاول بێت).


علوج هێماى دۆگماى و ناواقیەتیە بۆ کە سانێک کە بروایان وایە بانگە شەکانى ئەوان دەتوانێت ببێتە واقیع وەیان ئەوەى ئەوان دەیڵێن ڕاستیەکەیەو باقى شتەکانى تر وەهم و خەیاڵە لەکاتێکدا خۆیان زیاتر لە خەیاڵ پڵاە ئەچن.


گۆمانیش نى یە لەوەنى یە کە ئەمەش بەرهەمى قۆناغیک بوو کە بەسەر گەلانى ئێراقدا تێپەڕى.


هەرچى قۆناغێکى کۆمەڵایەتى یە خاوەن پێداویستى خۆیە و واتە خواستەکان لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکى تر دە گۆڕێن،ئەوەى کە بڕیار ئەدات هاوتەریب بێت بەو قۆناغە ئاستى سەر خان و ژێر خانى مادى و هزرى کۆمەڵگەیە.هەروەک مارکسیش پێ ى وابوو ئەوەى کە هزر(فکر)بەرهەم دێنێت ئەو ئاستى سەرخان و ژێرخانەیە.


هەڵبژاردن و دیمکراسى وەک پێداویستیەکى ئەم قۆناغەى کۆمەڵگەى کوردى دەرگاى لەبەردماندا واڵا کردوە تا ئەوەى پێمان خۆشە بیڵێن.


هەرچەندە گۆمانم لە دیمکراسى بونى کۆمەڵگەى کوردى هەیە و پیم وایە ئێمە ئەوەندى لە روخساردا کارمان کردوە باى ئەوە ئیشمان بۆ بە فەرهەنگ بوونى نەکردوە واتە دیمکراسیەکەمان وەک منداڵێک وایە کە بە مانگى خۆى لە دایک نەبووبێت،یان بە شێوەیەکى تر وەک لەبەرکردنى شمەکێکە کەبە ئەندازەى خۆمان نەبێت.


ئەوەى ئێمەتاڕادەیەکى زۆر خێلیەکى تیا دیارە لە گەڵ ئەو تیۆریەى مارکس بۆیەیە ئەتوانم بڵێم زیاتر بەلاى ئەو بۆ چونانەدا تەریبە کە پێ ى وایە دەبێت هزر بۆ کۆمەڵگە هەناردە بکرێت گۆمان لەوە دانى یە کە ئەم تێڕوانینانەش جیگاى مشت و مڕێکى زۆرن بەڵام من بڕوام بە بۆ چونى یەکەم هەیە و پێم وایە واقعى کوردستان بە جۆرێک لە جۆرەکان سەلمێنەرى ئەو بۆ چونە یە.هەروەک ئەوەى ئەمرۆکە تێ بینى دەکرێت مەیدانى بانگەشەى هەڵبژاردن بوتە مەیدانى تۆڵە کردنەوەو سەرهەڵدانى جۆرە گوتارێک کە سەربەکولتورێکە نزیکە لەوەى بە عسیەکان و هێزە خۆپەرستەکان و وەیان بە جۆرێکى تر لەهى سەردەمى شەڕى ناو خۆ دەچێت.


لەبەرئەوەى ئەوەندى چاو گۆێ و دەمم و دەست و قەڵەممان تەرخانە بۆ وتارە سۆزاوییەکان و دروست کردنى هەستى تۆڵە سەندنەوەو ئەتک کردن و سوک کردنى یەکترو هەموو دەست کەوت و مێژووشمان کەتاکە شتە مرۆڤى کوردى لە دەروازەکەى بچێتە ژوروە بۆ دروست کردنى هەستى نیشتمانى و داڕشتنى سیاسەتى ئاسایشى نیشتیمانى باى ئەوەندە چاو لە سەر ناوەرۆکى بەرنامەکان و هەقیقەتى جێ بە جێ بونیانە نى یە،لەکاتێکدا دیمکراسى و هەڵبژاردن و بانگەشەکردنیش بۆى خاوەنى مۆراڵ و بەهاى خۆیەتى.


ئێمە چۆن بتوانینن بڕیار لەسەر دیمکراسى بونى کەس یان گروپێک بدەین کە رێزى ئەو مۆڕالە نەگرێت و بە شێک نەبێت لە بەها و بیرو بۆ چونەکانى؟!


ئێمە چۆن بڕیار لەسەر دیمکراسى بونى کەسانیک بدەین کەهەناویان نەخۆشەو هەموو کەس و لایەکیش بەوچاوە تەماشا دەکەن؟!


بڕوامان وابوو زەمەنى علوج لەدواى پرۆسەوە بەسەر چووە بەڵام بەداخەوە زۆریش بە داخەوە علوج وەجاخى ڕۆشنە و ئەمرۆکە سەدان علوج هەیەو لەم لاو ئەولا خەریکى درۆو بوختان هەڵبەستن ساغ کردنەوى حسابە کەسیە کانیان لە پەناى بانگەشەى هەڵبژاردن و دیمکراسى دا.


ئەو بەڵێن زۆرو بۆرانەى کە دەدرێن دیوێکى تر علوجەکانن کە ئەگەر بە بەڵێنەکانى ئەوان بیت دوعا دەکەین هەموو ڕۆژێک هەڵبژاردن بێت.بەڵام ئەگەر بەچاوێکى تیژ سەریر بکەین بەئاسانى لەو هەموو بانگەشانە تێ دەگەین چى ئەوانەى بانگەشەى ئەوە دەکەن کە خاوەن گۆچانى ئەفسوناوى موسان و گڕى مۆمەکەیان ئاگرى چەرخى چاخى بەردینە.


وەیان ئەوانەشى کە پێان وایە ئەوان پیاوى خێرو چاکەن و هەرچى خیرو چاکەیەکیشە بەوان نەبێت بەکەس ناکرێت و ئەگەر هاتوو ئەوان دەرچوون ووڵات دەکەن بەبەهەشتى سەر ڕووى زەوى لەکاتێکدا ئەوان جارى چارەنوسیان توشى گەمەى هەڵکشان و داکشانى بەهەشت و جەهەنم ئەو دونیا هاتووە .
ئەمڕۆکە بەبێ ئەوى بە خۆمان بزانین و ئاوڕ لە دواى خۆمان بدینەو هەرچى شتێک هەیە پێشێلى دەکەین و دیماگۆگى ئاسا هەزاران شیر و ڕیوى بۆ دەهێنینەوە هەروەک نەعامە سەر ئەکەین بەناو گەڵى خۆماندا تاعەیبەکانماتن نەبینینن و تەنها عەیبى خەڵک نەبێت.


لەکاتێکدا بنیات نانى تەلارى دیمکراسى لەسەر حسابى ئەوانى تر نى یە بەڵکو دروست کردنى ئاسۆى داهێنەرانەیە و سەرکەوتنە پیایدا.


بۆیە لێرەوە داواکارم لەگشت ئەو کەسانەى لەم یاریە تێ دەگەن با هەمووشت تێکەڵ بەیەک نەکەین و سنور بکێشین لە نیوان شتەکان و مەجال نەدرێت بەو علوجانە تا هەرچى بیانەوێت بیکەن و بیڵێن هەرچەندە کورد(دەڵێت بەردى زل نیشانەى نەهاوێشتنى یەتى)وەیان (پەتى درۆ کورتە)بەڵام قسە لەسەر چارەنوسى مێژووى میللەتێکە کە خاڵە گەشەکانى بەکەمى دەرئەکەون وخاڵە ڕەشەکانى زیاترن با چیتر خاڵى ڕەش بەس بێت چونکە بەرگەى ناگرین و لەوانە ئیتر بۆ هەتاهەتایە میژووەکەمان سەراپاى ڕەش بنوێنێت.


((لەهەرکوسێ و دەرسێ)) بۆیە لێرەوە بەو علوجانە دەڵیم هەموومان سەرئەنجامى علوج و هاوڕیکانیمان بینى.بۆیە دڵنیاین لەوەى وەجاغ زادەکانیشى لەو سەرئەنجام و چارەنوسە باشتریان دەسگیر نابێت.

 


ataqajri@yahoo.com