په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٤\٢٠١٢

ئیمۆکان وڵات بەجێدەھێڵن.


ئا: ریژین ئیبراھیم


لە جەند ھەفتەی رابردوودا لە عێراق توندوتیژییەکی بەرجاو روبەڕوی ئیمۆکان بووەوە، تا ئەم ساتە ھیچ کام لە ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق ھیچ ھەڵوێستیان نەبووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە ناو عێراق ژمارەی کوژراوان گەیشتۆتە زیاتر لە ٥٠ ھاوڵاتی عێراقی لەژیر ناوی (ئیمۆ، گەی)ە، دوجاری زۆریان روبەڕوی توندوتیژی بونەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە لە ھەرێمی کوردستانش ھەندێک لەو حاڵەتە بە دیدەکرێت، چالاکوانیکی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمانەش مرۆڤن وەک ھەموو مرۆڤیکی تر ھیچ جیاوازییەکیان نییە، جیاوازییەکەیان ئەوەیە کە لە ڕووی ھۆرمۆن و سێکسەوە جیاوازن.


لە ڕوی جەندەرییەوە چوار جۆرن ئەتوانین بە زەمانی ئینگلیزی پێناسەیان بکەین (لزبیان، گەی، بایسکشوال، ترانسجەندر) کە لە وڵاتیکەوە بۆ وڵاتێک ناوەکانیان ئەگۆڕێ، ئیمۆ نەخۆشی نییە، ھەروەھا ھیچ کاتێ لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر نەقڵ نابێت، بەشێکیان ھەر لەدیکبوونیانەوە بەشێوەیەک دروست ئەبن کە خەسڵەتی ھەردوو رەگەزەکە وەردەگرن و ئەتوانن بە نەشتەرگەری خۆیان بە رەگەزێک ساخ بکەنەوە، ئەمەش ساڵانێکە لە ئەمریکا کێشەیە، ناوەرۆکی کێشەکەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئایا دایک و باوکی مناڵەکان بڕیار دەدەن ببێیت بە کام رەگەز، یان نەھێڵن تاکو کاتێ گەورە ئەبێت خۆی بریار بدات.


بەشێکی تریان ھۆرمۆنیان زیادە، بۆیە ئەبینی زیاتر بە لای رەگەزەکەی تردا مەیلی ئەبێت کە ئەمەش بە ھۆرمۆن چاک ئەکرێ، بەشێکی تریان کە لەمناڵییەوە تەعدای سێکسی لێ ئەکرێ کە زۆربەیان لە لایەن کەسە نزیکەکانیانەوە بەرامبەریان ئەنجام ئەدرێت، بەپێی بەدواداچوونەکان کە رێخراوە ئەوروپییەکان ئەنجامیان داوە کە من خۆشم بەشداری خولێکم کردووە کە لەزاری خودی ئەو کەسانەوە کە چۆن دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان لە کەسێکی نزیکی خۆیانەوە، بۆیە ئەم فاکتەرە ئەبێتە ھۆی ئەوەی باوەڕی بەو رەگەزە نەمێنی وەکو رەگەزێکی قیزەون تەماشای بکات ھیچ کاتێ متمانەی نەمێنی، ھەروەھا راستەوخۆ کاریگەری دەرونی لە سەر مرۆڤەکە دروست ئەکات، بۆیە کاتی ئەو مرۆڤانە کە دەرفەتێکیان بۆ دەڕەخسێت باسی دەکەن، لەو کاتەشدا پێویستیان بە دەرونناس ئەبیت، بەڵام ھەر کەسێک لەمانە دەرونناس ببینێ ئەوە ناگەیەنێ کە کێشەی عەقڵی ھەیە، بەلکو لەوڵاتانی پێشکەوتوو کەسانێکی زۆر دەرونناس ئەبینی بۆ ئەوەی بتوانن بازدەن بەسەر کێشەکانیان.


نیاز کەرکوکی ئەندامی ریخراوێکی جیھانییە، رێکخراوی ئەمنستی ئەنترناشناڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاردەکات رایگەیاند "وەکو کەسێک کە لەبواری مافی مرۆڤ کار ئەکەم و باوەرم بە مافی تاکە کەسی ھەیە، بۆیە بە تاوانی ئەزانم کاتێ کەسێک لەبەئەوەی بەشێوەیەکی جیاواز بیر لە سێکس ئەکاتەوە بە مەرجێ کە بە دەستی خۆیان نییە، بەڵکو بەو شێوەیە لەدایبوون، بۆیە ئەمە بە مافی سروشتی ئەو کەسانە دەزانم".


چەند ھەفتەی پێش ئێستا لە عیراق ٥٦ کەس کوژران تەنھا لەبەرئەوەی ئیمۆن، ئەمە لە سالی ٢٠٠٩ رویداو دیارە خەریکە کێشەو لەڕوداوێکی سەرپێیی دەرئەجێت، لە کوردستانش دەسگیر ئەکرێن تەنھا لەبەر ئەوەی ئیمۆن، بۆیە ئەبینین خەریک کۆچن بەرەو وڵاتی دووەم بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ژیانیان لەو وڵاتانەدا لە ئارامیدا ئەبیت، جونکە وڵاتانی دراوسی ھەر ھەمان بیرکردنەوەیان ھەیە، بەڵام تەنھا ئەوەیە لە کوشتنێکی حەتمی رزگاریان ئەبێت.


نیاز کەرکوکی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ھیچ یاسایەک نییە لە کوردستان بیانپارێزێ، بەڵکو کوردستان ئەو یاسایەی کە ھەیە پەیرەو ناکرێ، چونکە حیزب وڵات بەڕێوە ئەبات، نەک دادگا، بویە تەنھا یاسا گرنگ نییە، بەڵکو ھۆشیارکردنەوەی کۆمڵگا زۆر گرنگە، جونکە ئەگر بۆ نمونە سەیری وڵاتی بەرازیل بکەین، ئەبینین یاسایەک ھەیە کە ئەیانپارێزێ.


ئەمە لە کاتێکدایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھیچ یاسایەکی تایبەت نییە بیان پارێزیت، بەڵام مافی ھەموو کەسێک پارێزراوەو ھیچ کەس ناتوانێ جیاوازی بکات بەتایبەت لەتایتڵی ٧ یاسای ئەمریکا ئەتوانن سوود وەربگرن، بەلام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ ئیتر ھیچ کێشەیەکیان نییە لێرە، بەڵکو کەم و زۆر کێشەیان ھەیە، بەڵام توانیویانە کۆمڵگا دروست بکەن بۆ خۆیان پەیوندییەکی باشیان ھەیە لەگەل یەک.


نیاز کەرکوکی ئەوەشی خستە روو ئیمۆکان لە حەوت ویلایەت ئەتوانن زەواج بکەن و ساڵانە چەند ویلایەت بڕیار ئەدات تا یاسایەک بێتە کایەوە.


نیاز کەرکوکی پێی وایە لەوڵاتێکی وەک ئەمریکا تاک ئازادە کە چۆن بیر ئەکاتەوە، بەڵام لە کوردستان مرۆڤ سنوری ھەیە، بێگومان ئەم سنورەش دواجار کۆمڵگا بۆی دیاری دەکات، بۆیە ‌ئەو رێکخراوە مەدەنیانە کە باوەڕیان بە مافی مرۆڤە، ئەبێ کار لە سەر ئەم کێشەیە بکەن، ھەرچەندە تاکو ئێستا ھیچ بەدواچونێکی جددی نەکراوە کە بزانن رێژەیان چەندە لە کوردستان، بەڵام زۆربەیان لە ناو خۆیاندا دەژین، ناتوانن تەنھا بۆ کەسە نزیکەکانیان باسی بکەن لەبەر ئەوەی کومەڵگای کوردی داخراوە ئەم کێشانە قەبول ناکات، بۆیە ئەبینی خۆکوژی زیادی کردووە، ئەوی ئێستا ئەینینین دیاردە نییە، وەکو ئەوی باس ئەکرێ دەستی تاوان بۆ ئەمریکا ئەورپا درێژ ئەکەن، بەڵکو ئەم مرۆڤانە وجودیان ھەیە، ئێستا ئەبینین کومەڵێکیان لە سندقە داخراوەکەیان ھاتونەتە دەرو ئەیانەوێ بونی خۆیان بسەلمێنن، تاکو وەکو مرۆڤێکی ئاسایی بژین، بەلام بەشێکیان کۆچ ئەکەن، جونکە ئەزانن ژیانیان لە مەترسیدایە ئەگەر بیانەوێ وەکو خۆیان دەرکەون.


نیاز کەرکوکی ئەوەشی رونکردەوە کە ئیمۆکان لە ئێستادا بوونەتە بابەتێکی جیھانی، ئەمە نەک لە عێراق، بەڵکو بەشێکی زۆر لەوڵاتی ئەورپاش لە بارەی ئەم مەسەلەیەوە قسەو باسیان ھەیە و بۆتە بابەتێکی جیھانیی، بەلام وەکو ئەزانن کاتێ مرۆڤ کێشەیەکی ھەیە لە ھەر ولاتێ، ئەگر سیاسی بێت یان کومەڵاتی، ئاینی، رەگەزی ...ھتد باسی نەکات ھیچ رێکخراوێکی جیھانی پشتگیری ناکات و رێکخراە جیھانیەکان باسی ناکەن، جونکە وجودی نییە، بەلام کاتێ کە کێشەکە دێتە باس و میدیا روداوەکان ئەکوزێتەوە، مرۆڤەکان راستەخۆ یان ناڕستەوخۆ باسی مافەکانیان ئەکەن، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کار ئەکەن لەسەر ئەو کێشانە بۆ نمونە ئەو ھەموو پێشێلکارییەی لە کوردستان ئەکری دەرھەق بە مرۆڤەکان، ئەگر میدیا و رێکخراوە مەدەنیەکان و خودی مرۆڤەکان باسی نەکەن، ھیچ کای رێکخراوەکان ناتوانن راپۆرت و بەدواچون بکەن کە ماوەی چەند ساڵێکە عێراق لە ڕیزی پێشەوەی وڵاتەکان دادەنریت لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ کە بەشێکی بەر کوردستانیش ئەکەویت.

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک