٢٠\١٢\٢٠١٠
ئیمزاکەی سەرۆکی پارتی بەرەو کوێ!

مەحمود ئەحمەد
دوای شەپۆلی هەڵگەڕانەوەی جەماوەر لەدژی دەسەڵات و کاربەدەستی کوردستان
بەتایبەت تر دوای تیرۆری سەردەشت عوسمان و هێنانە لەرزەی حکومڕایانی
کوردستان لەئاستێکی بەرفراوانی کۆمەڵایەتی لە جیهانی و ناوخۆدا لە
بەرامبەر تیرۆرو خنکاندنی دەنگی ئازادو ئازادی خوازی ، دەسەڵاتی کوردی
و بەتایبەت پارتی بارزانی کەووتنە خۆ بۆ بەرتەسک کردنەوەو لەهەناسە
خستنی دەنگی ئازادو سەرکوتی ئازادی یەکانی خەڵکی کوردستان
.
پارتی دەیەوێت بەناوی پابەند بوونی خۆی گوایە بەدەسەڵاتی یاسا (کام
یاسا)، وە لەڕێ ی پەرلەمانەکەی خۆیانەوە بڕیارێک کەلەڕاستیدا
بڕیارێکی سیاسی یەو مەبەست تێک شکاندنی ئیرادەی ڕاستەوخۆ و ئازادانەی
خەڵکی کوردستانە فەراهەم بکات تا ئەمجارەیان بتوانن بە یاساکانی خۆیان
هەموو ئەو دەست و خامەو دەنگانە و بەرەی ئازادی خواز خەڵتانی خوێن بکەن
کە لەسەنگەری حورمەت و مافەکانی خەڵکی کوردستاندا خەبات ئەکەن، تا لەم
کەناڵەشەوە ڕوو سوری خۆیان نیشان بدەن کە بەدەنگی ئەندام پەرلەمانە گوێ
لە مستە کانی خۆیانەوە بڕیاری ئەگەری لەخوێن هەڵکێشانی سبەینێ ی هەر جم
و جۆڵ و پەلامارێک بدەن کە لەلایەن خەڵکی وەتەنگ هاتووی کوردستانەوە
دێتە مەیدانەوە ..
دەرچوونی ئەم بڕیارە سەرتاپای بڕیارێکی سیاسی و نەخشە بۆ کێشراوە ،
کەلەڕاستیدا جگە لەسەرکوتی خەڵکی کوردستان و ئازادی یەکانیان ، ترسێکی
واقیعیشە لە خودی هەرچی زیاتر پەرەگرتنی بزوتنەوەی دژی دەسەڵاتی کوردی
لەلایەن جەماوەری ئازادی خوازی کوردستانەوە بۆ گۆڕینی هەل و مەرجەکان
بەقازانجی خۆیان .. هاتنە مەیدانی جەماوەری ئازادی خوازانی کوردستان
لەشارەکانی کوردستان لەدژی ئەو بڕیارە سیاسی یە دژی خەڵکی یە لە ١٨ ی
ئەم مانگەدا باشترین وەڵامی ددان شکێن بوو بۆ دەسەڵاتی خۆ بەزۆر
سەپێنراوی کوردی و پەیامێکی دەست بەجێ بوو لەدژی داگیر کەرانی حورمەت و
کەرامەت و ئازادی یەکانی جەماوەری کوردستان .. بۆ ئەوەی ئەم پەیامە
بگاتە دوا مەنزڵی ڕاستەقینەی خۆی ئەبێت خەڵکی کوردستان زۆر بە جدی یەوە
بێنە مەیدانەوەو ، هێڵی سوور بکێشن لەنێوان خۆیان و دەسەڵاتی کوردیدا
.. ئەبێت خەڵکی کوردستان ملی دەسەڵاتی کوردی نەوی و شۆڕ بکاتەوە بۆ
ئیرادەی ڕاستەقینەی خۆیان .. ئەوان نە لە ئازدی ئەگەن و نە ئەشیانەوێت
خەڵکی ئازاد بێت لە بڕیاری چارەنووسی خۆی .. ئازادی لای دەسەڵاتی
میلیشیای کوردی هەرئەوەندەیە کە ڕووماڵی کارو کردەوەو سیاسەتی دژی
مرۆڤانەی ئەوان نەکرێت و ، هەمیشە جەماوەر ملی شۆڕ بکات لە دەرگای پڕ
شەرم و عاریاندا .. نابێت چی تر خەڵکی کوردستان چاوەڕێ ی دەسەڵاتی
خۆماڵی بن ، کاتی خۆیەتی گومان و ڕاڕایی یەکانیان بۆ هەمیشە فڕێ بدەن و
بەدەستی خۆیان ژیان و ئایندەو چارەنووسی خۆیان و نەوەی داهاتوویان
سەربەرزانە بنەخشێنن ..
١٨\١٢\٢٠١٠
ماڵپهڕی مهحمود ئهحمهد
|