ئيره‌يی .
به‌ندی عه‌لی
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نيه ئه‌وه‌نده‌ی تۆم هه‌بێ منيش ئه‌و چيايه‌ی تۆ له سه‌ری هه‌ڵده‌کوڕمێی پرووسکی ملیۆنه‌هایه له‌لوتكه‌وه هه‌تا بنيش من ئيره‌يی به‌تۆ نابه‌م كه‌ئيره‌یی كاڵايه‌كه هه‌ر به‌باڵای تۆ ئه‌ڕه‌خسێ و من هه‌ميشه لێی بێبه‌ريم كه‌ئيره‌يی ،به‌ڕێکه‌وتیش به‌میوانی ده‌روونم بێ من قه‌ره‌جێکی کۆچه‌ریم قسه له‌سه‌ر به‌رامبه‌ری تای ته‌رازووی ژيانێكه وه‌كو يه‌كبين له‌گریان و وه‌كو يه‌كبين له‌پێکه‌نین بێگومانم ، ئه‌گه‌ر وابێ گوڵ ئه‌بێته والی دڵ و زه‌مین به‌گوڵزاری ئه‌وین .
ئه‌لمانیا 2002
|