١٦\١٢\٢٠١٢
عیشق دەڕووخێ،
بەڵام لەناوناچێ.

هەردی شەفیق
سڵاو ........
کێ ئەزانێت تۆ چ خەمێک میوانی دڵتەو منیش چ ئازارێک ڕۆحم ئەخوات؟؟
سەفەری من گوێزانەوەیەکە لەتابووتی ژیانەوە بەرەو گۆڕ.سەفەری تۆش
هەڵگرتنی شوێن پێ خوێناویەکانی کەسێکە لەگۆڕستانەکەوە نامەت
بۆئەنێرێ،بەڵام تۆبڵێ ی عیشق لەناو ئەم لیتاوەدا قسیەکی تری هەبێت
بۆوتن؟! مێژووی ئەم گۆڕە تاریکە پڕیەتی لە ترپەی دڵێکی تەنیا، دوای
سەدساڵ کەمانەکەی هەڵ ئەگرێو ئاوازی کۆنە ئەوینێکی پێ ئەژەنێ.
سڵاو ڕوئیا .....سڵاو گوڵی ناسک.
ئێستا دنیا ڕەنگی مەغریبی لێنیشتوەو منیش غەریبەیەکی سەرلێشێواو
زیاترنیم. توخوا بەوکوکوختیە بڵێ بائەوەندە خەمی تۆنەداتەوە بەناوچاوما.
من پێم وتی ئەڕۆم تائەگەر بەخت هێنای قەرەبووی فرمێسکەکانت بۆ بکەمەوە.
پێم وتی:چارنوس ماسیەکی بزێوە ئەبێت بەدەستی خۆت بیگریت نەک
بەقولاپ،نەمزانی ئەگەڕێمەوە سەرمەرقەدی عیشقی خۆمو بۆ خەڵکی تر بەردی
پێوەئەنێم.ئائاوایە وەفای دنیا ڕوئیا. ئەگەڕێمەوە سەیری ماڵەکۆنەکەی
ئێوەو ئەبینم تۆی تیادانیت!لەوانەیە ڕۆژگارێک بێت تۆش بگەڕێیتەوە
سەیری شوێنی باخچە چۆڵەکەتو بگریت، بەسەریادگاریەکانتابگریت، وەک
ئەوەی لەسەر گۆڕی ئازیزەکەت بیت.
ئێستاش من لەناو ئەم باخچە چۆڵو وشک بوەدا تارمایی کچێک ئەبینم ، من
پێی ئەڵێم لەکوێدا ئەم شاریتەوە، بەبێدەنگی پەنجە ئەخاتە سەردڵی. منیش
پێی ئەڵێم تۆمرواریت، مرۆڤ بۆئەوەی بۆ مرواری بگەڕێت ئەبێت بچێتە قوڵای
دەریا و ترسیشی لەخنکان نەبێت.
ڕوئیا تۆ شاهیدی مەرگی ئازاراوی من بە،چونکە کەسێک لەگەڵما نەمردبێ
ناتوانێت ئەو ئازارە وەربگێڕێتە سەر زمانی مرۆڤ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەبێت
بڵێم ئێمە بەدوو جۆری جیاواز ئەمردین. ئەشێت کەسمان هێشتا لەئازراری
یەکتری تێنە گەشتبین ، چونکە کەسمان ئازاری مردنی ئەویترمان نەکێشا.
ڕوئیا، مردن چیە؟ هەر ئەم ئازارەی من لەناویدام، لەئازاری مردن سەختر
نیە؟!کەسێکی تر پەنجەی لەناو قژی تۆدا ،وێنەی لەناو چاوی تۆدا جێدەمێنێ
و وێنەت لەناو چاویا جێدەمێنێ ئایا ئەمە مردن نیە؟.منو تۆ پەلکە
زێڕینەی خەیاڵ دەمان بەستێتەوە بەیەکەوە، ئایا ڕوئیا خەیاڵ نەئەتوانێت
پردێک بێت منو تۆ ی پێدا بێینە ماڵ یەکتری، خەیاڵیش چی لەدەست دێت ،نەتۆبتوانیت
منی تێداببینیتەوەو نەمنیش ئەتوانم سەرێک لەماڵی دڵی تۆبدەم. جگەلەو
پەیامە ڕۆحیانەی پێیدا دێنو دەچنوناگەنە هیچ جێیەک، خەیاڵ ئەتوانێت
چی بکات؟!من لەوشەوەدا نەمردم، تۆی تیا ئاوابویت ،یان بڵێم لەو شەوەدا
مردن لەکۆڵی ژیانی نەکردمەوە، هەرگیز باوەڕناکەم ئەوکارەبکات.بۆ تۆش
نازانم خودا چۆن لەکاتەدا چاوەکانی تۆی دیوەو ئاگری نەباراند؟!!ڕوئیا
کێ ئەزانێَت تۆش چەند پاڵت بەڕۆژگارە تاریکەکانی ناو ئەم ئافاتخانەو
کوێرەریەوە ناوەو بەردەوامیت؟! تۆبڵێی فریشتەکانی خوداش ، ئەوڕۆژانەت
بۆئەژماربکەن لەم تاعون خانەدا بردنتەسەرو بەگوناه بۆت بنوسن؟! بەژیان
بۆت بنوسن! ڕوئیا.... سەختە تەرمێکی بەستووت بەکۆڵەوەبێتو بەدوای
بەختەوەریدا بگەڕێیو ئەویش خۆت بیو بەدوای ئارامیدا بگەڕێی، بەڵام
دەکرێت بەجەنازەیەکی بەستوەوە بستە زەویەکت بۆ ئاسودەیی دەستکەوێ؟!
ڕوئیا....... لەم زەلکاو و زبڵخانەدا هەمووشتێک نامۆیە، هەتا ئەو
ڕێگایانەش منو تۆیان دەگەیاندە یەکتری. بۆدواهەمین جار کەتۆم بینی
کراسێک لەوکراسە زەردەگوڵەت لەبەردابوو بۆیەکەم جار تۆم پێوەبینی ،ئای
چەندە جوان بویت ڕوئیا!! پێم وتی ئەبێت بگەڕێمەوەو نابێت هەروا دەستەو
وەستان دابنیشم، ئەم جارە کەهاتمەوە بەهەر شێوەیەک بێت کۆتای بەهەموو
شتێک بێنم. دڵت پڕبوو حەزیشت نەئەکرد بگریت، وتت جارێ پەلەمەکە ئەم
پەلە پەلەی تۆ سەرت ئەخوات، بازیندانو ئەو ئازارانەت بیر بچێتەوە لەوێ
دیوتە. دواتریش ئەوەت بیر خستمەوە کەمن لەوێ پەنجە مۆرم هەیە. نەم
ئەزانی ئەوە دوا هەمین ماڵ ئاوایی منو تۆ و دواهەمین ڕۆژیش ئەبێت منو
تۆ تیایدا باس لەئومێدو ئاوات بکەین،ئیتر ناتوانم سەیرت بکەم و
گوێزانێک لەناوەوە دڵم لەت لەت نەکات . دڵم نەدەهات پێت بڵێم دوو
ڕۆژیتر ئەبێت بگەڕێمەوە،چونکە قسەم لەگەڵ ئەندازیاری کارەکەمدا
کردووە.نەمئەزانی ئەو ڕۆژەی بڕیارمدا بەبێ ماڵئاوایی بڕۆم ڕۆژی دواماڵ
ئاوایم بوو، لەهەموو ئەو ئومێدوو ئاواتانەی لەگەڵ تۆدا هەمبوون،ئەو
ڕۆژانە بوو هێزێکی نادیار لەسەر دەفتەری ئێمەی نوسیبوو، ((کۆتایی))!!لەو
((16)) کاتژمێرەی لەناو پاسدابووم نەخەوتم((سەیری فیلمێکی فارسیم ئەکرد))
باسی کێشەیەکی دڵتەزێنی ناو خێزانێکی پەرتەوازەی ئەکرد، ڕووبەڕوی چەند
کوشتن بووبونەوە بۆیان چارەنەئەکرا.تۆم کەوتەوەبیرو دڵم ئازاری دام،
بەخۆمم وت خوابتگرێ وائەو کچە دڵناسکەت بەبێ ماڵئاوایی کردن
بەجێهێشت.بەڵام ڕوئیا دەبوو چبکەم ،جگەلەوەی بیر بکەمەوە تا ئەم سەفەرە
و چەند سەفەری تری هاوشێوە بەدووبارە بوونەوەیان دڵت وردوو خاش
نەکات؟!!دەبوو چبکەم جگەلەوەی بیر لە ئایندەیەکی نزیک بکەمەوە؟؟هەر
بۆئەوەش ئەبوو تاڵیەکی لەمشێوەش بخەمە ناوژیانی تۆ.تۆش گوناهبوویت،
کاتێک گەڕامەوەهاوڕێکەت باسی ئەوساتانەی بۆکردم. پێی وتبوویت،
نەمئەزانی پەشیمانبم یادڵ خۆش لەهەوڵی خۆم درێغیم نەکرد،خۆم بەنەفرەت
بکەم یاداوای لێبوردنت بۆ بنوسم؟!من ئەمویست بۆڕۆژێکیش بێت پاداشتی ئەو
ڕەنجو ماندووبونەت بدەمەوە، ساڵێکی تر درێژەبکێشێَ باشترە تائەوەی
تاهەتایە لەفرمێسکا نوقوم بیت، بەڵام حەیف سەردەمێک هات ئیتر تۆم
نەلەشەقامو نەلەکۆڵانەکەتانا نەبینی . بۆمن سەردەمی لەگۆڕنانی جوانی
بوو، هەستم کرد هەرچی جوانی دنیاهەیە لەگەڵ تۆدا ڕۆشتن .ئیتر سەرەتای
سەردەمی نابووتیەکانە. پیان وتم ئاخیر قسەت ئەوەبووە ، (بۆمردنیش بێت
حەزئەکەیت لەگەڵتدابم) بەڵام کوانێ لێدەگەڕێن بۆمردنیش بەدڵی خۆت
بچیت؟!!دوای تۆ هەموو شتێک ڕەنگی مردنی لێنیشت، هەربەڕاستی هەوابۆنی
خوێنی گرت.ڕوئیا کەسێک لەناو ڕابردویدا خەوتووەباشترە بڵێم بەڕابردووی
خۆی ئەکوژێت، ئیتر چ ترسێکی لەوەهەیە لەئایندەدا باران دەبارێت،
یاخوێن؟چ باکی بەوەهەیە دنیا ئەڕوخێـ یاناڕوخێت؟؟لەتێزابا مەلەئەکات
یالەئاودا؟؟کەژیان هەموو ئومێدێکی تیا کوشتی مەحاڵە خۆشت بوێ، بەڵام
لەم بارەدا مرۆڤ پێویستە بەئازاری ئەوانی تردا ئازاری خۆی بێتەوە بیر
نەک لەزەت لەئازاری ئەوانی تر ببینێ،کەئازاری ئەوانی تری بینی،هەوڵی
ڕزگارکردنی ئەوانی دی بدات ،وەک خۆی وان. تۆش بیرت نەچێت کەسێک خودای
خۆش بوێ،وێنەیەکی ناشرینی نیشان خەڵکی نادات.
ئاخ ئاسکە سەربڕاوەکەی من، مەگەردەکرێت لەدوای سەربڕینت،چاوەکانت لەنا
وخوێنا ئەو ڕوانینە سیحراوییەی جارانی هەبێت؟!! بەڵام ڕوئیا..... مادام
مردنێک لەئارادابێت ژیان هەرچەندشادو شیرینش بێت کۆتاییەکەی خەمینترە.
هەموو کۆتاییەکان خەمیینن. ناخۆشە کەسێک نەبێت دەست بەسەر خەونو
خەیاڵتدا بگرێو لەم دنیایەدا مرۆڤێکی بێخەونو خەیاڵ بیت.ئەشێت ئێستا
بڵێیت ئای خودای من ،تۆلەبەرامبەرمندا چەندە بێ بەزەیی بوویت،
تۆنازانیت چ ئاگریک لەدڵی مندا ئەسووتێت!!بەڵام ڕوئیا هەرچییەک بێت ئەم
ژیانە دڵڕەقە شایستەی هەستی ناسکی تۆنەبوو، ئەم وەحشەتناکەتاڵە
گوناهبوو لەناوەوە بتکاتە خۆڵەمێش.
ڕوئیا.....تۆلێرەنیت، هەمووشتێک بێ تۆغەریبە،تەنانەت کوکوختیەکانیش
بەجۆرێکی تر ئەخوێنن،لەدڵتەنگیو گریان ئەچێت!! لەوەتەی تۆسەیری
حەوشەکەتان ناکەیت،گوڵەکانیش بۆ هەمیشە سیسن!ئاخر ئەوانیش کەسێکیان
ئەویست ئاویان بداو سەیریان بکات.منیش چاوم بەرایی نادات دوای تۆ
سەیریان بکەم. چەندە ناخۆشە ڕوئیا دوای لەدەستدانی هەموو شتێک نەتوانیت
بچیت سەیری گوڵە وشکو تینوەکانی مەعشوقەکەت بکەیت؟؟خەم لەسیس بونیان
بخۆیتو ئاویان بدەیت، بەسیس بونی ئەوان سیس بونی یارت
بکەوێتەوەبیر!بچیت، سەیری جێپێ جێماوەکانی بکەیت.من لەهەموو
ئەوشوێنانەدا تۆم ئەکەوێتەوەبیر، بەهێمنی ئەتوت((خوایە من چ بکەم
لەدەست تۆ !چۆن لەدەست تۆ نەجاتم بێت؟!تۆبۆئەوەندە شێتی هەرچی ئەڵێم
پێئەکەنیت؟! دنیا بڕوخێو نەڕوخێ لای تۆ شاییە!تۆ سەیری گوڵەکانم بکە
بزانە چۆنن؟))ڕوئیا ئەوگوڵانە ئەم بەنەوەئەوشوێنەی بەچەپکێ ڕیحانەی ،وەک
خۆت بێتاقەتەوەئەهاتیو ((نازانم چۆن دڵت هاتبوو بیان چڕی ).لەماڵەوەش
دیسان دڵیان شکاندبووی!
من بووم ئێوارانێک گوڵی ئومێدی تۆم ئاوئەداو لەسەرپیرۆزیەکانی تۆ
سەرەتای سەمایەکی مەستانەم دەست پێکرد، من بووم ئەوکوڕەی باوەشی
بەسێبەرەکانی تۆدا ئەکرد. ئەزانم ئێستاش خوێنی دڵت لەحەوشەی نائومێدیا
ئەڕژێو ئەڵێیت ((نەئەبوو ڕۆحی پیاوێک کاولکەم کاولی کردم،نەئەبوو دڵی
پیاوێک وێران بکەم قەدەرمی سپارد بەوێران بوون)).
لەخۆمم پرسی ئایا لەکۆتایدا هەمیشە گوڵەکان وشک ئەبن ڕوئیا؟!
ئایانەئەکرا قەدەری ئێمە ئەمەنەبێت؟!بەڵام هەرچیەک بێت باسەد ساڵیش
ڕەنجم لەپێناوتدا دابێت، منیش هیچ نیم جگەلەدوو دەستی ڕەش کەئایندەت
ئەدەمە دەست خەم .هیچیش لەوەناخۆشتر نیە گوناه باربیت لەبەرامبەر
گوناهێکدا دوور لەدەسەڵاتی تۆڕویان داوەو هیچ دەستێکت نەبووە تیایداو
شوێن دەستەکانیش دیارن،نازانم بەچیش لەو ئازارە ویژدانیە ڕزگارم بێت.
ڕەنگە بۆتۆش سەخت بێت، دڵت بدەیت بەکەسێک ڕۆژێک لەڕۆژان نەئازاری
لەپێناوتا کێشاوەو نەتۆش لەخەیاڵیدا بوویت، ڕێکەوتێک وەکوو هەموو
ئەوڕێکەوتە حیزانەی تر مرۆڤ تیایدا گیان لە دەست ئەدات،گیانت لەدەست
داوەو لەبری ئەوەی کەسێک بێت بەشەریکی ژیانت ئەو بووە
بەخاوەنت.خاوەنداریش هەمیشە ئەو ئازارەت تیادادروست ئەکات ، هەمیشە
یادوو بیرەوەری ئەوکەسەت تیادا زیندوو ئەکاتەوە پێی وابوو دەبوو تۆ
لەسەرزەمینێکی دوور لەکینەو کۆیلایەتیدا، وەک وەک عاشقو مەعبەد سەیرت
کرابا نەک وەکو کۆیلەو کارەکەر، وانیە ڕوئیا؟!تۆدەبوو لەماڵی کەسێکدا
بای دونیای جوانیتی جوانتر کردبا، نەک دوای ساڵەهای ساڵ خەیاڵ بکەیت
سێبەری پیرەپیاوێک بەگوڵێکی سورەوە سڵاوێکی غەریبانە لەپیرەژنێکی
ڕەنجەڕۆ بکات، بەڵام ئیتر نەئەو پیرە کۆڵەوارە ، نەئەو دێوانە ڕیش سپیە
گەنجەکەی جارانە و نەدڵی ئەوپیرە ژنە تێکشکاوەش دڵی کچە دڵتەڕو
عەیارەکەی ئەوسا.
تۆش ژیان دڵی نەشکاندبای ئەوەندە دەرگای مەرگو عیشقت نەئەکوتا.ئەوەی
لەدەسەڵاتی تۆدابوو زیاتریشت کرد، تۆڕاستت کرد دەبوو بەڕێگایەکی تر
بارەلارەکە ڕاست بکەینەوە،بەڵام ئێستاش ویژدانم ئازارم ئەدات کەبیری
لێدەکەمەوە،کەسانێکی تر باجی ژیانی منوتۆبدەن،هیچ گوناهیان نیەو
هیچیشیان لەو بەختەوەریە پێنەدەبڕا،منوتۆ ئەمان بینی، ئەمەش بۆهەمیشە
ژیانی لێتاڵ ئەکردین.
ڕوئیا مرۆڤ بۆچرکەیەکیش ڕێزی ڕابردوو بگرێت ناتوانێت ماڵئاوایی لەکەسێک
بکاو لەناخەوەنەگری،چ جای ئەوەی ساڵانێک لەپاڵ تۆدا خۆم بەخاوەنی هەموو
دنیا ئەزانی .ئەم دنیایەش دوای تۆ هەرلەزیندانێکی چۆڵ ئەچێت،وەک ئەوەی
ئەو شتانەی تۆ تیایدا وتووتن، دواکەوتبنو ئێستا دەنگ بدەنەوە،وەک
ئەوەی تەنیا دەنگێک بەبێدەنگی بڵێ دنیا حیکایەتێکە پڕە لەدڵشکانی بێ
ماناو بێباکی خودا، کۆتاییەکان تاڵو دەردناکو کوشندەن، جا ڕابردوو
گریان بێت یاپێکەنینن فەرقێک لەگۆڕێ نیە!!هەمووشتێک لەناو خەمێکی
خنکێنەردا لەبیر ئەچێتەوە،تەنانەت تۆش و هەموو ئەوکەسانەی ڕۆژگارێک
لەناو لەناو دڵیانا هەڵیان گرتوویو خۆشیان ویستووی.ڕوئیا ژیانی من
بەرگەی برێنێکی ترناگرێت،ئێستاش کەسێک لەوجێیەدایە دەبوومنی تێدابم،
بۆئەوبەشەی ژیانت لەگەڵتدایە دەبوومنت لەگەڵدابم،تۆبەشێکی ژیانت لەناو
ڕابردوی مندایەو بەشێکی تری لەناو داهاتووی کەسێکی تردا،ئەمە هەر ئەو
خەمەیە لەکۆتایدا منو مردن ئەکات بەدۆست.تائەو کاتەی تۆلە ڕابردووی
خۆت پەشیمان نیت،خۆشم ئەوێیت،دوای ئەویش ....ناچارم.ڕوئیا ئیتر
لەهەرجێیەکی سەرئەم زەمینەدابم بۆمن وەک یەکە، هەزارساڵ تەمەنم بێو
چواردە ساڵبم وەکو یەکە،بۆکەسێک هەموو شتێکی لەدەست چووە نەزەمان
بایەخی هەیەو نەشوێن.
کەگەڕامەوە هەمووشتێ: لەبێدەنگیدا نوقوم بووبوو،بێدەنگییەکی مەرگهێنەرو
سامناک، لەوە ئەچووە ئەو ڕۆژە هەموو شتێک مردبێت، ژیان زیندووێتی خۆی
لەدەست دابێت،. تەنیا ڕۆح لەبەرێک کەدەنگی ئەهاتو ئەو دۆخە دەردناکەی
ئەشێواند ،کەوەکو دەردێکی کوشندە چووبووە گیانمەوە،دیسان ئەو کوکو
ختیانە بوون پێکەوە گوێمان لێدەگرتن، ئەوە حەزینترین دەنگێک بوو
لەژیانمدا گوێم لێ بوبێت.دەنگێک بوو دەچووەوە سەر ڕەچەڵکی مردن،دەنگێک
بۆنی یادگاریو ماڵئاوایی یەک جارەکی لێدەهات،بۆنی حوزنو نائومێدی و
خواحافیزیەکی هەتاهەتایی لێئەهات.
دەنگێک بوو لەبێدەنگێدا ئەیوت(( لەم وێرانەدا کە تادوێنێ بەهەشت بوو
جێگای چۆڵی کەسێک تاهەتایە مایەی ئازارە، بەڵام بەچی ئەچێت نە بەخەیاڵ
مردوو زیندوو ئەکرێتەوەو نەبە دالغەش زەمانە پێچەوانە ئەسوڕێ. من ئەو
ڕۆژانەم وەکو تەرمی ئازیزێک لەخۆما هەڵگرتووە، بۆیە بۆنی مەیتخانەیەکی
ساردم لێدێ.دوێنێ سەیری خانووەکەی ئێوەم ئەکرد بەشێکیان ئەڕووخاند ،وەک
ئەوەوابوو لەبەر چاوم بەشێک لەژیانی تۆ بڕوخێنن،ئاخر بەشێک لەژیانی تۆ
لەو خانووەدا بەجێمابوو، داخۆ چەندە شەوت لەناویدا بەدالغەو خەیاڵات
بەڕێ کردبێت، گریابیتو تێیدا پێکەنیبیت؟!هەرلەوێدا دڵت دۆزییەوەو
هەرلەوێدا دڵت لەدەستداو هەرلەوێشدا بوو منت بەیەکجاری بەجێهێڵا!!
ماڵپهڕی ههردی شهفیق
|