٢٠\١\٢٠١٠
ئیشکالیەتى دەقەکانى چەند ژنە شاعیرێک.

غهمگین
بۆڵی
زۆرن لەو شاعیرانەى کاتێک بە شەمەندەفەرى بیرو بۆچوونەکاندا، بەسەر
کێوى فانتازیا هەڵدەزنن، لەسەر هێڵەکە لادەدەن، تووشى سەختى بێئاگایی
داڕمان دەبن، کاتێک ڕەخنەگرێک ئاگادریان دەکاتەوە دڵگران دەبن، ئەمە
جێگاى ئەسەفە.
هەمیشە کە هەنگاو دەنێم هەرگیز ئەوە فەرامۆش ناکەم ، کە کارێک بکەم
پەشیمانى چەشنى سێبەرم بە دوامەوە بێت، تەنانەت باوەڕم بە پەشیمانى
نییە ، مەگەر پەشیمانى هەڵاتن نییە لە راستیەکاندا ، ئەگەر مردم لە
یاداشتنامەى ژیانم بنووسن (ئەو مرۆڤەى لە ژیاندا لە هیچ شتێک پەشیمان
نەبوو) ئەو دەمانەى پڕتر دەبم لە پڕ بوونى نووسین ، وشەى حەقبێژى لە
پێنووسەکەمەوە فیچقە دەکات و دەڕژێتەسەر پەرەگرافى جوانییەکانى ژیان
دۆستى، وەلێ زۆر جار یش وێرانبوومە لەبەردەم حەق و ڕاستەقینەدا، کەچى
تاکو ئەم گاڤە ڕێم بە خودى خۆم نەداوەخۆى بە لایەنێکى تایبەتمەندى گیر
بکات، ئەخەر ژیان چییە؟، کە بەشى خودى خۆت نەکات و بە ویستى خۆت نەژى،
نووسەرى جاویدانى وەها دەژیت کە پەشیمانى لاى کۆترێکى بآ پەڕوباڵە، بە
دڵبەرە شیرینەکەشى بلێت(زەردەخەنەى سەر لێوت لە مەرگ ڕادەکاو باوەش بە
ژیاندا دەکات) ئەو مەرگەى کەس نازانآ لە چ چرکەیەکدا، کەمینمان بۆ
دادەنێت،ئەخەر کآ هەیە لە دەستى دەرباز ببێت، بۆیە مردن بە چارەسەرى
لادانى ئەو شاعیرانە نازانم ، کاتێک لەسەر هێڵى خەیاڵە جوانبینییەکان
لادەدەن، بەڵکو بەخۆداچوونەوەو وردبوونەوە پاڵنەرى سەرکەوتنیانە
لێرەدا،هەوڵدەدەم چەند ئیشکالیەتێکى دەقى شاعیرە مێینەکان بخەمەڕوو،
وەک چۆن ڕوونە لە نێو ئەدەبى کوردیدا شیعری مێینە، لە ژێر کاریگەرى
شیعرى نێرینە دابووە، بۆیە ئەوانیش بەدەر نەبوونە لەو هەوڵە و کەم و
کوڕیانەى کە لە ئەدەبی کوردیدا بەرچاو دەکەون.
ئەى میهرەبانى شیرین
بزەى لێوت گوڵەکانى دڵم ئاو ئەدات(1)
بە تەنیا بزەى میهرەبانێکى هەنگوینى پڕم دەکات لە شەنگوڵییەکانى ژیان
دۆستى، نابێت هیچ کەس وەها بیر بکاتەوە نرخى گرانى شیعر نیشانەى چاکى
شیعرەکەیە.
لێرەدا یەکێک لە ئیشکالەتەکانى نوسیندا، تاک و کۆى وشەکانە ، کە زۆرێک
لە نووسەران و شاعیران گیرۆدەى بوونە بەبآ ئاگایی، لەم دەقە شیعرەى
سەرەوە وشەى (گوڵەکان) وەک ئاشکرایە کۆیە، بۆیە دەبێت بە(کۆ) ش کۆتایی
بە دێرەکە شیعرەکە بێت ، کەوایە بەو پێوەرە دەبێت پەیڤى کۆتایی(ئەدا)
بکەینە (کۆ) (ئەدا) هەڵەیە، دروستییەکەى (ئەدەن)ە، ئەدا سەر بە
ڕستەیەکى تاکەو ئەدەنیش سەر بە ڕستەیەکى کۆیە، وەکو(بزەى لێوت گوڵکانى
دڵم، ئاو ئەدەن) نەزانین مایەى تەریقبوونەوە نییە ، بەڵکو خۆ
بێدەنگکردن و هەوڵنەدان مایەى تەریقبوونەوەو ڕەخنەیە، چۆن ڕابردوو
بڕیار نادات، بەڵکو ئایندەیە بڕیارى بە دەستەو بڕیار دەدات.
لق و پۆپی
درەختەکانم تێنووە(2)
تاک و کۆى وشەکان بەردەوام بە دواى خۆمان پەلکێش دەکات، ئەخەر کەس لارى
لەوە نییە کە( لق و پۆپی درەختەکانم) ڕستەیەکى کۆیە ، وشەى(تێنووە)ش
تاکە بۆ کەسى دووەمی تاک دەگەڕێتەوە، وەلێ ڕستەکە کۆیەودەبێت بە کۆش
کۆتایی بێت، بۆیە وشەى (تێنووە)کە تاکە هەڵەیە ، دروستیەکەى وشەى (تێنوون)راستە،
تەنانەت تروسکەکانیش ڕەونەقدارتردەکات، لەنگى دەقەکەش پڕدەکاتەوە ،
بۆیە هەرگیزحەزم لەوە نەکردووە بە کتیَِبێکى پڕ ستایشەوە لێوان لێو بێت،
لە ئایەتە کوفرەکانى دینێکى تردا ، دینى خۆم، سیستەمی ژیانى ڕاستەقینەى
خۆمى پآ فەراهەم بکەم، ئەدەب ڕاستەقینەیەکى پڕ وەهمە، وەلێ بەبآ
ڕاستەقینەش بوونى پووچە، قەد گەرەکم نەبووە شاعیرێکى بآ ناسنامەو قاچاخ
لە دەربازگەى جوانبینیەوەڕزگار بکەم، وەلێ تاکو سنوورى سەر ڕێگا
پاڵپشتى دەکەم ،ئەوە نووسەرى ڕاستەقینەیە، کە ڕێگاى ڕاستى هەڵدەبژێرێت
و نووسەرى ساختەش ڕێگاى قاچاخ، بۆیە ئەو پەیوەندییە پەیوەستە بە هەڵ و
مەرجى دوورى و نزیکى شاعیرەوە ، ئەوەتە بڕۆتۆت لاى وایە:( تا پەیوەندى
نێوان دوو واقیع دوورو ڕاست بن، ئەوەندە وێنەى شیعری پتەو دەبێت)ئەخەر
شیعر بە باگراوەندى شیعرە، ئەمە فاکتەرێکى سەرڕێژە بە یاداشتنامەو خەون
و حەزە قوڵەکانى شاعیرەوە بەندە.لە دەقێکى ترى(بەهرە موفتى)دا هاتووە:
رۆحى شوشەیی
ئەستێرە دەڕژێنێ(3)
پێویستە خوێنەر خەیاڵ خافلاو نەکەین، رۆح ناڕژێت بەڵکو ئەوە رۆح کێشانە،
وەلێ پەیڤى(شووشەیی)کە بە وشەى(رۆحى)یەوە موتوربە کراوە، دەکرێت
بنووسین(رۆحى شوشەیی ئەستێرە دەشکێنێت)من هەرگیز قسەم نییە بۆ شیر
نووسێک کە تازە لە دەرگاى شیر دەدات و لە بنەماکانى شیعرو تەکنیکەکانى
نووسین تێناگات، بەڵکو بۆ ئەوە ژانە نووسین دەمگرێت، کاتێک شاعیرێک
تەمەنێکى دوور و درێژ لە نێو هەوارگە دڵڕفێنەکانى شیعردا بەسەر بردووە
و هەناسەى شیعرى هەڵمژیوە لە نێو گوڵەکانیدا، وەلێ گوڵ با هەر لە نێو
گوڵاندا جوان بێت، ئەگەر بۆنى نەبوو جوانییەکەى لە کۆتایدا لەبار دەچێت،
ئەگەر بۆنى هە بوو بۆنەکەشى بۆ باغەوان نەبوو جوانییەکەى بە باغەوان چی؟
گەلێک جار شاعیر لە نێو خۆزگە سوتاوەکان و خەونە ئاگرینەکان و خەمە بە
زۆر ڕاپێچراوەکاندا، ئاوێتەى تەم و مژى ئاسمانى ئایدیاکانى دەبێت و
لەسەر هێڵى شەمەندەەرى فەزاى دەقەکە لا دەدات زۆر جار پەنا بردن بۆ تەم
و مژ لە نێو شیودا بە جوانکارى شیعر کۆتایی دێـت، وەلێ زۆرێک بە
مەبەستى شاردنەوەى کەم و کوڕیەکانى نووسین بەکارى دەهێنن، لایان وایە
پەنت بردن بۆ ئەم پڕۆسەیە بە باڵابوونى دەقەکانیان کۆتایی دێـت، یاخود
زۆرێکى تر پەنا بۆ وشەى کۆن و قەبە دەبەن ، یەکێک لە کتێبەکانى(بەهرە
موفتى)، (دەرگاکانى ئەو دیوە(کە ئەم ئیشکالەتانە بەرچاو دەکەون زیاتر
شیعرەکانى لەسەر ئەم ستایلە دەڕۆن پێویستە ئەوەش ئاماژە پآ بکەم، لە
هەندێک شیعر توانیویەتى فەزایەکى جوان دروست بکات ، وەلێ هیچ کارێک بآ
کەم و کوڕِی نییە.
چەند حەزم لە تفەنگ لە شان کردنە
تا هێلانەى درەختەر دێن سپیەکان نخرۆ بکەم(4)
ئەو شاعیرەى لە حالەتى ئەوپەرى شێت بوون لە نێو خۆیدا، دەتوێتەوە،
مومکین نییە بگەرێتەوە دواوەو لە خاڵى سفرى وشە سپیەکانى بەرائەتى
شەبەنگى تازەوە دەست پآ بکاتتەوە، (تا هێلانەى درەختەر دێن سپیەکان
نخرۆ بکەم )،وشەى (نغرۆ) بەماناى نقووم بوون دێـت دەقەکە لەنگ دەکات و
ماناکە بەلارى هەڵەوە بەدەستەوە دەدات ، بۆیە شیاو ترە لە جێگاى وشەى (نغرۆ)
بنووست، وەکو (خاپوور_ وێران) بۆ ئەوەى دەقێکى جوان پڕ بە زراڤى
فانتازیای لەزەتدار خۆى بدابایە دەستى خوێنەرەوە لەو ڕوانگەوە،
شاعیر(بەهرە موفتى) هەر خۆشى لە دەقێکى تر هەمان بۆجوون و دەستەواژەى
هەیە، ، کە ئەمە هەمان ئەو بۆجونەیە کە شرۆڤەکاریمان لەسەرى کرد کاتێک
شاعیر دەنووسێت لە دەقێکى تریدا (شەپۆلى چاوەکانم/ لە ڕووبارى چاوەکانت
نغرۆ دەبێـت) (5)
شاعیرى نوێخواز، ئەو کەرستانەى لەبەر دەستى دایە دەزانێت چۆن چۆنى
بەکاریان دەهێنێت و بە چ شێوازێک مامەڵەیان لەگەلدا دەکات شاعیرى
داهێنەر دەزانێت هەموو کەسێک لە نێو خۆیدا، بیرمەندێکە، وەلێ گرینگ
چۆنیەتى دەربڕینە، هەندێک بە گڕو تینترلەمەى پێش خۆیەوە دێتە مەیدانەوە،
هەندێکیش تروسکە ن. بۆیە کە بە باڵاى زراڤەوە سەرکەوتى پێویست دەکا
بزانرێت تایبەتمەندیەکانى چین؟ چۆن سەرکەوتن و دابەزین و مانەوە و
نەمرى چین؟
سەرم هەڵبڕیە باڵاى درەختە
بە پێوە وەستاوەکان(6)
هیچ خوێنهرێک نکۆڵى لەوە ناکات، کە درەخت خۆی باڵایەو هەمیشە وەستاوە،
کە ببێژرێت درەخت یەک ڕاست بیرکردنەوەمان بەرز دەڕوانێ، هەر دەبێت سەرى
بۆ هەڵبڕین، بۆیە دووبارە کردنەوەى هەمان ماناو درێژدادرى لە ئەدەبدا،
بە تایبەت شیعر لەزەتى دەق و چێژى ماناکەى لەناو دەبات، چۆن(درەخت
باڵایەوباڵاشە درەخت) وشەى (بە پێوە_ وەستاوە) ئەمانە وشەى زیادن لە
دەقەکەدا، شاعیر بەر لە هەموو شتێک دەبێت ڕەچاوى کورتبڕى بکات، نەوەک
درێژدادرى دووبارە کردنەوەى یەک مانا لە دەقێکدا، یاخود لە نیوەدێرێکدا،
ئەوەتە عەزیز گەردى لاى وایە کە کورتبرى لە ڕەوانبێژیدا ئەوەیە کە
ماناى زۆر بە وشەى کەم دەرببڕین،واتا ئەگەر ماناى وشەکان بەرامبەر
بکرێن، وشەکان لەماناکان کەمترن و تەرازووەکە بە لاى ماناکان دا
دەبێت،کەبێشک ئەم پرَۆسەیە وەک ڕاڤەمان کرد یان دەبێت بە هۆى لابردنى
هەندێک لە وشە بێت، یان لابردنى هەندێک دەستەواژە بە مەرجێ کارنەکاتە
سەر ماناى دەقەکە.
ڕەخنەگرى راستەقینە نازانێت کآ نووسەرى دەقە،بەڵکو دەقەکەى گەرەکە،
زیاتر ئیش لەو فەزایە دەکات،کە نووسەرى دەقەکە کارى بۆ نەکردووە، یاخود
لێى بآ ئاگابووە، وشەکانى(بوون و نەبوون)(7) هاو دژى یەکن و یەکترى ڕەت
دەکەنەوە کەچى خاتوو(خەندە کەرکوکى) لاى وایە (هەناسەى بوون و
نەبوون)هاوبەندى کەسى بەرامبەرە و لەسەر بنەماکانى عەشقەکەى
دانراوە،مەگەر هەناسەى عەشق و کەسى بەرامبەر بوونى نییەو بەردەوامى
ژیان نادات،ئەخەر ئەوە هەناسەکانى عەشقە لێناگەڕێت وشک بین و ون بین،
کەسێک هەناسەکانى لە لایەن عەشقەوەنەبوودەبێت کە بوونى نەمابێت، وەلێ
لە فەزاى دەقەکەشدا بوونێک هەیە بوونى هەیەکە:ئەوە:عەشقە، بۆیە ڕاستە
ئەنیشتاین لاى وایە کە(هێزى خەیاڵ کردنەوە، لە زانیارى گرینگترە)مەگەر
بڕیارەلەسەر چیاى هەڵگورد دار خورما بوونى هەبێت هەمووشمان بڕوامان بەو
کوفرە ئەدەبیە هەبێت، کە لە خۆر ئاواى باشوورى عیڕاقیش دار بەڕوو بە
چاوى کچە شاعیرێک بینراوە، بۆیە لاى وایە هەر بوون و نەبوونە.
دەروێش ئاسا
بە شمشاڵى عەشق و ئەوین
ئاوازى عەشقت بۆ دەچرى.(8)
وەک دەزانین دەروێش کەزیکر دەکات، دەچێتە نێو حالەتە رۆحیانەکەیەوە،
ئەو شوێنەى زیاتر دەروێشەکان کۆدەکاتەوە، تەکیەیە، زیاتر لە تەکیە(
شمشێرو دەڤ و.........هتد) بەکار دەهێنرێت، وەلێ ئەوەى بزانم و
بینیبێتم(شمشال) دەروێش لە تەکیە بەکارى ناهێنن،(شمشال)زیاتر
شوانکارەکان لە تەنیایدا بەدیار مێگەلەکانیانەوەئاوازى دڵرفێنى پآ
دەچرێنن، بۆیە دروسترە بنووس نووسیباى(دەروێش ئاسا،بە دەڤەى ئەوین،
ئاوازى عەشقت بۆ دەژەنى).زۆر جار ڕادەیەک دێتە بوون و قسەگەلێکى زۆر بە
دواى خۆیدا دەورووژێنێت، کە گوایە(ئەدەبی نێر- ئەدەبى مآ)وەکو کڕۆکى
ئەدەبیات یەک هاوران، وەلێ تایبەتمەندى لە بوونیدا هەیە، مومکینە ئەو
تایبەتمەندیەش بێت، کە ئەدەبى خستبێتە نێو دوو بازنەیدژە ڕەگەزەوە، بۆ
ئەوەى شەبەنگى بۆچوونەکانمان زیاتر ڕەونەقدارتربێت بابە یەکەوە
پیاسەیەک بە شەقامەکانى ئەم دەقەدا بکەین.
چۆن بتوانم لە یاد بکەم
ئەو ساتانەى لەگەڵ تۆیا گفتوگۆم کرد
لە یاد بکەم ئەو ساتانەى
تێر بوونى زولفى خاوى تۆم کرد.*
هەرگیز عەقل ئەوە قبول ناکات، ئافرەتێک شیعر بەسەر زولفى خاوى شۆرە
ژنێکدا بڵێت و تێر بۆنى ئەو زولفەش بکات، ژنە شاعیرى عاشق، مەعشوقەکەى
هەر دەبێت ڕەگەزى بەرامبەر بێت، بنووس بە هەستێکى (نێر) هەستى خۆی
دەربڕیوە، کە بێشک ئەمە ئەوەە دەردەخات، کە ئەدەبى ئافرەتى کورد لە ژێر
کاریگەرى ئەدەبى پیاودا، سەرى هەڵداوە، ئەم کاریگەریەش لە ئەدەبی
ئافرەتى کورد بە شێوەیەکى بەرچاو دیارە، جگە لەمە بۆ هۆى نەبوونى
ئەدەبێکى تۆکمەنى ئافرەتان دەگەڕێتەوە، هەر چەندە لە دواى ڕاپەڕینەوە
کارى زۆرجددی دەبینرێت، شاعیر گەر دواى ساڵانێکى دوور و درێژ خۆى بە
شیعرەوە خەریککرد و نەیتوانى داهێنانێک بکات یاخود لە ئەدەبى بەر لەخۆى
تێبپەڕێت، بێگومان بآ دەنگبوون و نەنووسینى پیرۆزترە، مومکینە
لەلایەنێکى ترى ژیانەوە بتوانێت سەرکەوتوو بێت.
ئێستا کەمن
شەوبۆى سەر درەختى پایزێکم.
ئێستاکە من
هەست و هۆشم تێکەڵ دەکەم
چراى دڵم سارێژ دەکەم. (9)
پڕۆسەى دەقى سەرکەوتوو بەندە بە قووڵ تێفکرین و تەکنیککارى نووسین و
جوانبینى لە دەربڕیندا خۆ خوێندنەوە لە نێویدا، لەم دێرە شیعرەدا، دوو
ئیشکالەت هەن، وشەى (شەوبۆ) کە ناوى گوڵێکە، ئەوەندەى کە مومکینە
لەگەلڕ وشەى (نەمام) کۆدەبێتەوە، مومکین نییە ئەوەندە لەگەلڕ وشەى (درەخت)
کۆ ببێتەوە، یەکێکى تر لە ئیشکالەتەکان، کە سەیرە شاعیرێک دواى ئەو
هەموو ساڵە خۆ خەریککردنەى بە شیعر لاى وابێت (چراى دلڕ سارێژ دەبێـت)
مەگەر مومکینە (چرا) سارێژببێت، با ئەو چرایە هى دڵیش بێت، ئەخەر لە
جێگاى وشەى (چرا) یەکێک لە وشەکانى (زام-برین) بەکارهاتبا چەندە
جوانیەکانى ئەو دەقە لە ئاسمانى خەیاڵدا سەمایان دەکرد، تەنانەت دەقەکە
زۆر پوختتر خۆى نیشانى خوێنەر دەدا، وەلێ ئەقلڕ ئەوە قبولڕ ناکا چرا
سارێژ بێت، بەڵکو ئەو زامە، یاخود برینى دڵە سارێژ دەبێت، بۆیە ئەگەر
لە دیندا کوفر هەبێت، بێ شک لە ئەدەبیشدا ئەوانە کوفرى ئەدەبى شیعرن.
لە ئەدەبدا و بە تایبەتى شیعر گەورە و بچووکى نییە، بەڵکو ئەوە خۆ
ماندوو کردن و قوربانى دان و شەونخونى کردن بەدیار خەیاڵەکانەوەیە و
هەمیشە لە هەوڵى جوانکارى و نوێگەری دابیت، ئەگەر هیچ کارێک لە ژیاندا،
قوربانى و شەکەتبوونى نەوێت، ئەوە بێگومان شیعر هەر گەرەکیەتى شیعریش
جوانى گەرەکە، جوانیش ژیان، ژیانیش عەشق، عەشقیش لەم بەیانیەدا بۆ
ماچێکى تەڕى مەعشوقەکەى بەکۆڵانەکانى هیوامانیزمى شیعرى شەنگ رادەکات.
__________________________________
پەراوێز و سەرچاوەکان:
1. بەدەم شەپۆلەوە بارانەکان دەڕۆن
- بەهرە موفتى -
شیعر/ لە بڵاوکراوەکانى کتێبفرۆشى سۆران -
زنجیرەى (56) چاپى یەکەم (2005) هەولێر لاپەرە (24)
2. بڕوانە هەمان سەرچاوەى پێشوو لاپەڕە (27)
3. بڕوانە هەمان سەرچاوەى پێشوو لاپەڕە (42)
4. دەرگاکانى ئەودیو - بەهرە موفتى- شیعر/
لەبڵاوکراوەکانى بزاڤى رۆشنبیرى نوێخوازى زنجیرە (36) چاپى یەکەم
(2005) لاپەرە (30)
5. بڕوانە هەمان سەرچاوەى پێشوو لاپەڕە (66)
6. بڕوانە هەمان سەرچاوەى پێشوو لاپەڕە (31)
7. خەندە کەرکوکى - (رۆژنامەى خەبات)ى
چوارشەمەى (20/6/2007) ژمارە (253) لاپەرە (9)
8. دیوانە شیعرى سەمفۆنیاى گریانێکى بێدەنگ - ژیان بابە گوڕگوڕ/
لەبڵاوکراوەکانى گۆڤارى نواڵەى نوێ - زنجیرە
(10) چاپى یەکەم (2004) لاپەرە (37).
* تێکستە شیعرى (ساتەکانى بەیەکەوە بوون)
- لیندا رواندزى، هەم بڵاوکراوەتەوە هەمیش
بە دەست نووس لامە*.
9.هەفتەنامەى (ئەدەب و هونەر)ى کوردستانى نوێ
- شیعر - کەژاڵ
ئیبراهیم خدر - ژمارە (560)ى پێنجشەممە (15/11/2007) لاپەرە (2).
|