عیشقی تۆ . پێشکه‌شه به‌و عاشقانه‌ی که له خۆشه‌ویسته‌کانیان دوورن.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
ئه‌و ساڵانه‌ی ساویلکه بووم به‌دووی عه‌شقێکی وێڵ که‌وتم چاوه‌ڕوانی خوونچه گوڵی باخی تۆ بووم یه‌که‌م شیله‌ی عیشق و جوانی له نێو خانه‌ی دڵما دانێی؛ ئه‌زیزه‌که‌م گه‌ر له ڕۆژێکی نوێ‌دا له گه‌ڵ کازیوه‌یادا گه‌ڕایته‌وه به‌ڵێن ئه‌ده‌م پێڵوی چاوم بۆ ڕابه‌خه‌م.. خۆشه‌ویستم عه‌یامێکه له من دووری... دڵنیابه بۆ چرکه‌یه‌ك له بیر ناچی خۆ ده‌زانی ساتێ بێ تۆ ئۆقره ناگر‌م؛
له‌بیرت دێ ئه‌و ڕۆژانه‌ی که تۆم ده‌دی.. وه‌کو ساوا گڕو گاڵم لێ ده‌باری وه‌کو لاو لاو به جوانیتا هه‌ڵ ده‌زنام؛ هه‌ی سێوه کچ ده‌روێشێکی نێو خانه‌قای ئه‌ڤینت بووم سه‌رده‌مانێ به‌دووی سه‌داو هه‌وارگه‌ی پڕ له نووری تۆدا وێڵ بووم.
14/02 / 2007
|