١٥\١١\٢٠١٤
عیشقی تۆ.

دەریا
تا هەتاو بووی
شاری دڵم
شانۆی سەمای شەوانت بوو
خەونی سەوزم
رێژنەی بارانی وەرزێ بوو
وەک مانگەشەو
رەشماڵی دیوەخانت بوو
تا دەریا بووی
شەپۆڵی عیشقم
کەشتیی دڵی تەنیاییت بوو
لە ئامێزما
بە لای لایەی
خۆشەویستیی
دەملاواندی
کاتێ هەوری گەواڵەبووی
ئاسمانی ئاوابوونت
تیری برووسکەیەک تەمی کرد
زریانێکی نامۆ هات و
لە مێرگی ژینما تەرەی کرد
تەزووی ئازاری سەفەری
بێ ماڵئاوایی دەمبڕی
بووم بە گەڵای هەڵوەریوی
سهرهتاى بههارى تهمهن
بزووە بایەک لوولم دەدا
هەڵمدەگرێ
تۆ ئاواز و بەستە بووی
من شیعری تازه و
نۆتهى عيشق و
گۆرانیی سهر لێوت بووم
ئهگەر تۆ...
شازادەی خەونم
بووی
بهڵام من...
سێبەری سەر سەرت بووم.
ماڵپهڕی دەریا
|