ئیسلامی سیاسی له کوردستان ڕه‌وتێکی هه‌لپه‌رسته.
من پێموایه ئه‌رکی هه‌ر مرۆڤێکی ، سیاسی ، ئازادیخواز ، ڕۆشنبیر ، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ، بڵاوکراوه‌و ماڵپه‌ڕه‌کان ، هه‌رکه‌سێکی به‌رپرس له ژیان و ئایینده‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه که هه‌لپه‌رستی ئیسلامی سیاسی له کوردستان ئاشکرا بکات و په‌رده له‌ڕووی کرده‌وه‌کانیان هه‌ڵبداته‌وه ، که من پێموایه تائێستا له‌مباره‌یه‌وه کهمکراوهو زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێک له نوسه‌ر و ڕوناکبیرهکانمان تووشی شۆک ده‌بن له هه‌ڵوێسته‌کانی ئیسلامی سیاسی . ئیسلامی سیاسی له کوردستان ڕه‌وتێکی ڕیشه‌داری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستان نییه ، ئیسلامی سیاسی ڕه‌وتێکی په‌یوه‌ندیدار به ناڕه‌زایه‌تی و ئاوات و ئامانجه مرۆڤیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نییه ، ئیسلامی سیاسی له کوردستان کارتی فشاری ده‌وڵه‌تان و یاریزانی نێوان قڵشته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگایه ، ئیسلامی سیاسی له کوردستان خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌یه‌که ده‌ڵێت گه‌ده‌ت تێر ده‌که‌م و ئیراده‌ت ده‌کڕم ، ئیسلامی سیاسی له کوردستان وه‌ک ڕه‌وتێکی هه‌لپه‌رست به‌رده‌وام له‌که‌ناری جێبه‌جێ کردنی مه‌رامه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاندا وه‌ستاوه و به‌رده‌وامیش ڕوویهکیتری کاره‌کانیان به‌خه‌ڵک فرۆشتۆته‌وه ، ئیسلامی سیاسی له کوردستان هه‌رگیز ڕه‌وتێکی ڕۆشن و یه‌کڕوو نه‌بوون،
بۆیه گرنگه حه‌قیقه‌تی رۆڵ و نه‌خشیان له‌سه‌ر ئێستا‌و ئایندهی کۆمه‌ڵگا ڕوونبکرێته‌وه . کاتێک یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌شداری کۆنگره‌ی قاهیره‌ی کرد له میسر که‌مپینێکی ته‌بلیغاتیان به‌گژیان به‌رپاکرد ، دیاره به‌شداری یه‌کگرتوو له‌و کۆنگره‌یه‌دا مه‌غزایه‌کی سیاسی خۆی هه‌بوو ، که په‌یوه‌ندی به قۆناغێکی تازه و ئارایشتێکی تازه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق بوو ، یه‌کگرتووی ئیسلامیش له‌گه‌ڵ هاوبیره‌کانی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه به‌شداری ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی کرد ، به‌ڵام یه‌کگرتوو بۆ پیشاندانی سروشتی هه‌لپه‌رستانه‌ی ڕه‌وته‌که‌ی له‌وه‌ڵام به به‌شداری کردنیان له‌و کۆنگره‌یه‌دا ، وتیان ئێمه نه‌مانزانیوه چ لایه‌نێک به‌شداری ئه‌و کۆنگرهیهیهو به‌شداری ئێمه هه‌روا بووه‌و به‌رنامه ڕێژیمان بۆ نه‌کردووه ، یه‌کگرتوو ئاستی ئه‌و کۆنگرهیهیهی به‌جۆرێک هێنایه خواره‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێک بانگکرابێت بۆ ماڵی دۆستێکی بۆ نان خواردنی ئێواره‌یه‌ک و به‌ڕێکه‌وت هه‌ندێک میوانیتر ئاماده‌ی نان خواردنهکهبووبن ، له‌کاتێکدا حه‌قیقه‌تی به‌شداری ئه‌م کۆنگره‌یه پرۆسه‌یه‌کی سیاسی بهرنامهداربوو .
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌زموونێکی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی وه‌ک ڕه‌وتێکی هه‌لپه‌رست خۆی نمایش ده‌کات ،
ڕووداوه‌کان و هه‌ڵوێسته‌کان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و به‌پێچه‌وانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵک کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن و دواتر به‌یانی ده‌که‌ن
، تێپه‌ڕاندن و تێنه‌په‌ڕاندنی ده‌ستور له‌په‌رله‌مانی کوردستان یه‌کێکیتره
له‌و هه‌ڵوێسته ههلپهرستانهیهی ئیسلامی سیاسی له کوردستان ،ئه‌مجاره‌ش
وه‌ک هه‌موو جارهکانیتر ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی له‌خۆی نیشاندایه‌وه ،
دیاره قسه‌ی من له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندن یان تێنه‌په‌ڕاندنی ده‌ستور نییه
چونکه من ڕه‌خنه‌م لهسهتاپای دهستورهکهیه پێش تێپه‌ڕاندن و دوای
تێپه‌ڕاندنیش ، لێره‌دا قسه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئیسلامی سیاسیه له‌ناو
په‌رله‌مانی کوردستاندا سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور ، ئیسلامیه‌کان
به تێکڕای ده‌نگ بڕیاریاندا پاڵ به‌ده‌ستوره‌وه بنێن ، به‌رانبه‌ر ئه‌م
پاڵنانه هه‌ندێک داواکاریان بۆ جێبه‌جێکراوه ئه‌مه‌یان بۆ خۆیان ، به‌ڵام
زۆر غافڵگیرانه له‌ناو ڕاگه‌یاندن و بڵاوکراوه‌کاندا به‌جۆرێکیتر ته‌عبیر
له‌م هه‌ڵوێسته ده‌که‌ن و دوو فاقه ڕووی زمانی خۆیان ئهچهرخێنن ،
پێوویسته خه‌ڵکی کوردستان له‌م باره‌وه زۆر چاو کراوه‌بن . مه‌لا سه‌لاحه‌دین
محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت
( ئێمه وه‌ک به‌رپرسیارێتی ئیحراج بووین و ته‌نها په‌له‌کردنه‌که
مایه‌وه ) عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت ( فیعله‌ن ئێمه
له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستمان هه‌بوو به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور ،
چونکه هه‌سمان کرد پهلهپڕوزکێی پێوه دیاره ) سه‌ید ئه‌حمه‌د سه‌ید
عبدولوه‌هاب ئه‌ندامی شورای گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت (
ده‌ستوور ههڵکولێندرا ) سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بڕواننه ( ئاوێنه ) به‌شی
چاوپێکه‌وتنه‌کان ، ئه‌گه‌ر که‌سێک زۆر به‌ساده‌یی سه‌یری سێ وشه‌ی به‌کارهاتوو
( ئیحراج بوون ، په‌له‌پڕوزکێ ، ههڵکوڵان ) له‌م چاوپێکه‌وتنانه‌دا
بکات تێده‌گات ئه‌م ڕه‌وته چه‌نده هه‌لپه‌رستانه له‌گه‌ڵ ڕووداو
پێشهاته‌کاندا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن ، له‌لایه‌ک به ئێسک و پروسکه‌وه
به په‌نجه‌کانی ده‌ست و قاچه‌وه ئیمزایان له تێپه‌ڕاندنی دهستورێکداوه
که ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ترین بێمافی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ، به‌ڵام
له‌ولاوه به‌م جۆره ته‌عبیرانه‌ی که کردوویانه له چاوپێکه‌وتنه‌کانیاندا
ده‌یانه‌وێت هه‌ڵوێستی خۆیان لای جه‌ماوه‌ر جۆرێکی‌تر نیشان بده‌ن ، (
ئیحراج بوون ، په‌له‌پڕوزکێ ، ههڵکوڵان ) سێ وشه‌ن به‌ڵگه و واتای
تایبه‌تی هه‌یه بۆ گوزارشتکردن له کارێک که نه جدیه‌تی تێدایه نه
به‌رپرسیاریی ، ئه‌م ڕه‌ووته به‌پێی قسه‌کانی خۆیان بڕیاربوو نوێنه‌ری
قسه‌ی ڕاست و ههقبن ، بڕیاربوو له‌سه‌ر گوتنی وشه‌یه‌کی ڕاستی کۆڵنه‌ده‌ن
و شه‌هاده‌ت به‌نسیبیان بێت ، که‌چی ئێستا له‌په‌رله‌مان کارێک ئه‌که‌ن
و به‌خه‌ڵک شتێکی‌تر ئه‌فرۆشنه‌وه ، گرنگه خه‌ڵکی کوردستان له هه‌لپه‌رستی
ئیسلامی سیاسی به‌ئاگابێت و فریووی پیلانه‌کانیان نه‌خۆن و ڕێگانه‌ده‌ن
یاری به چاره‌نووسیانه‌وه بکه‌ن .
|