١١\١٢\٢٠١١
ئیسلامى سیاسى
بۆچى و له پێناو چى.

رزگار کۆچه‌ر
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ى که تا ئیستا هیچ
له بیرمه‌ندانى حیزبه ئیسلامییه‌کان نه‌یانتوانیوه
به روونى وه‌ڵامى بده‌نه‌وه خۆى له‌وه ده‌بینێته‌وه که ئاخۆ حیزبى
ئیسلامى له کۆمه‌ڵگاى ئیسلامى بۆچى و له پێناو چیه؟؟ ئه‌گه‌ر له
پیناو ده‌ستکه‌وت و ده‌سه‌لات نه‌بێ؟؟!!
وه‌ک ده‌زانین سه‌ره‌تاکانى سه‌رهه‌ڵدانى ئیسلام، ئیسلامى سیاسى ئاینى
ئیسلامى بۆ مه‌رامى تایبه‌تى خۆى به‌کار هێنا هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ست پێکى
کێشه و گرفته‌کان به هۆى ئه‌و
ململانێیه کێشه‌ى نێوان ئیمام عه‌لى و
معاوییه‌ى کورى سفیان بوو که هه‌وڵى دا له رێگاى کورسى ده‌سه‌ڵات
دوڵه‌تى ئه‌مه‌وى له‌سه‌ر بنه‌ماى بنه‌ماڵه‌یى دروست بکا، پاشانیش که
ده‌وڵه‌تى عه‌باسى هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات دووباره وه‌ک ئه‌مه‌ویه‌کان
ئاینى ئیسلامیان به شێوه‌یه‌کى نه‌گونجاو له پێناو به هێز بوون و
مانه‌وه‌ى خۆیان به‌کار هێنا، ئه‌مه‌ویه‌کان و عه‌باسیه‌کان ئاینى
ئیسلامیان له پینَاو گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و به‌هێزبوونیان
به‌کارهێنا تا بتوانن ببن به ئیمبراتۆرى ناوچه‌که به‌ڵام به‌پێى بنه‌ماکانى
ئیسلام، ئیستغلاڵکردنى ئاینى ئیسلام له
لایه‌ن ئیسلامى سیاسى هه‌ر له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌ویه‌کان و
عه‌باسیه‌کان نه‌بوو به‌ڵکو عوسمنییه‌کانییش له پێناو به تورک کردنى
ناوچه‌که ئاینى ئیسلامیان به‌کار هێنا هه‌ر بۆیه‌ش ده‌یان وڵات له
ژێر ناوى به عوسمانى کردنى و بڵاوکردنى ئاینى ئیسلام له وناوچه‌که
له ژێر ئاڵاى ئیسلام به‌بێ ئیراده‌ى گه‌له‌کانیان داگیرکران و
چه‌وسانه‌وه، له سه‌ده‌ى رابردوو به شێوه‌یه‌کى تر ئیسلامى
سیاسى له ناوچه‌که بینرا ئیخوانه‌کانى
میسر له ژیێر کاریگه‌رى ورینمایه‌کانى حه‌سن به‌نا ویستیان ده‌ستپێکى
رابونیکَى سیاسى له‌ناوچه‌که دروست بکه‌ن تا به‌م شێوه‌ش وا له
ئیسلامى سیاسى بکه‌ن له‌هه‌موو جموجۆله سیاسى و ئابوریه‌کان قسه‌یان
هه‌بێت و ده‌سه‌لاتیان هه‌بێت ، هه‌رچه‌نده ئیسلامى سیاسى له‌م ناوچه‌یه
له رێگاى بنه‌ماله‌ى (ئال سعود)
له جه‌زیره‌ى عه‌ره‌بى و گه‌وره بیرمه‌ندى ئیسلامى محه‌مه‌د
حه‌بدولوه‌هاب دامه‌زرێنه‌رى بیرۆکه‌ى وه‌هابى
توشى قه‌یرانێکى گه‌وره هات و گورزێکى باشى به هۆى په‌یوه‌دیه‌کانى
ناوبراو و بنه‌ماڵه‌ى (ئال سعود)
له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیاى و ئه‌مه‌ریکا پێکه‌وت که به‌هۆى ئه‌و
په‌یوه‌ندیه زۆر له بیرمه‌ندانى ئیسلامى که‌وتنه گومان له رۆڵى
بازنه‌ی سعودیه له
ناوچه‌که و ئه‌و په‌یوه‌ندیه گوماناویه‌ى که له‌نێوان
(ئال سعود) و ئه‌مه‌ریکا
و به‌ریتانیا هه‌یه، ئیسلامى سیاسى له سعودیه و له زۆربه‌ى زۆرى
وڵاتانى جیهان له پێناو کۆمه‌ڵێ ده‌ستکه‌وتى سیاسى په‌یوه‌ندى گوماناویی
له‌گه‌ل ئه‌و ولاتانه ده‌به‌ست که به مه‌ترسى له‌سه‌ر ئیسلام
داده‌نرێن، لێره پرسیارێک دووباره دێته
ئارا‌و ئاخۆ بۆچى ئیسلامى سیاسى په‌یوه‌ندى ژێراو ژێر له‌گه‌ل ئه‌و
وڵاتانه ده‌به‌ستێت که به دوژمنه سه‌رسه‌خته‌که‌ى ئیسلام ناسراون؟؟
مه‌ترسیه‌کانى ئیسلامى سیاسى خۆى له دوو خاڵ ده‌بینیتَه‌وه یه‌که‌میان
له رووى بیرۆکه‌ى مێژوویه‌وه هه‌ڵه‌ى زۆرى لى ده‌بینرێ
و گومانیش له رابردوووى زۆربه‌ى زۆرى بزووتنه‌وه
ئیسلامیه‌کان ده‌کرێ که هاوشێوه‌ى ئیخوانه‌کانى میسرن چونکه ئه‌گه‌ر
بیرمه‌ندانى ئیسلامى سیاسى ده‌رفه‌ت به
خۆیان بده‌ن و چاو به سه‌د ساڵ له خه‌باتى
مێژوى بزووتنه‌وه‌کانى ئیسلامى سیاسى بده‌ن
ئه‌وا ده‌یان نسکۆ و ده‌یان رابوونى چه‌کداریی
و ده‌یان بگره سه‌دان کرده‌ى تیرۆریستییان
له پێناو گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام
داروه، له‌لایه‌کى تریش ده‌رهێنان و کاڵکردنه‌وه‌ى
بیرۆکه‌ى ئیسلامى سیاسى به به‌روادکردن و
نیشاندانى کرده تیرۆرستیه‌کانى
گروپى قاعیده و
هه‌موو گرووپه چه‌کداره‌یه‌کان
هه‌له‌یه‌کى تره که زۆر له حیزبه ئیسلامیه‌کان خۆى لێ گێل ده‌که‌ن
چونکه تا ئێستاش هزری ئیسلامى چه‌قبه‌ستوو
ته‌نیا خۆى له‌و بزووتنه‌وه چه‌کدارییانه
نابینێته‌وه که به
ناوى ئیسلام کار بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده
زۆرێک له حیزبه ئیسلامیه‌کان باڵى چه‌کداریشیان هه‌یه به‌ڵام به
رواڵه‌ت هیچ کامیان ئاماده نین دان به‌و راستیه بنێن که ئه‌وان بۆ
گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات خه‌باتى مه‌ده‌نى ئینجا خه‌باتى چه‌کداریی
ده‌که‌ن، له ساڵى ١٩٧٠وه ئێستا هه‌ست
ده‌کرێ کێرفى بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کان له
ناوچه‌ى جه‌زیره‌ى عه‌ره‌بى
و ئه‌م ناوچه‌یه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ى به
ئیسلامى سیاسى ده‌خوێندرێنه‌وه له هه‌ڵسان دایه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌کى
گه‌وره‌ى لاى کریستنییه‌کان دروست کردووه به
تایبه‌تى کریستنییه‌کانى جیهانى عه‌ره‌بى چونکه زۆر له
بیرمه‌ندان و پیشکه‌تووخوازانیان پێیان وایه ئه‌و رابوون و
سه‌رهه‌ڵدانه‌ى پارته‌کانی ئیسلامی سیاسی
خۆى له سه‌پاندنی جۆره
هه‌ژموون و باڵاده‌ستبوون
و چه‌سپاندنى بیرێکى دیاریکراو
ده‌بینێته‌وه‌که ئه‌ویش جێبه‌جێکردنى
شه‌ریعه‌ى ئیسلامى ، مه‌ترسیی کریستنییه‌کان
و ئاین و ئاینزاکانى
تر له فرا‌وانبوون
و باڵاده‌ستى ئیسلامى سیاسى له‌و
ناوچانه خوێندنه‌وه‌یه‌کى واقعیانه‌یه چونکه هیچ کاتێک ئیسلامى
سیاسى بنه‌ماکانى پێکه‌وه ژیانى پێ قه‌بوول
نه‌بووه ئه‌گه‌ر له ژێر ره‌حمه‌ت
و رێنمایه‌کانى ئیسلامه‌وه نه‌بێ.
نووسه‌رێکى وه‌ک
جۆرج ئیسحاق له یه‌کێک
له نووسینه‌کانى له
ئه‌هرامی میسرى ده‌ڵێ ئه‌گه‌رچى ده‌ستورى هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان
باس له ئازادى و پێکه‌وه ژیان ده‌کا به‌ڵام
ئیسلامى سیاسى له وڵاتانى عه‌ره‌بى دان به‌و
راستیه نانێن که ته‌نیا ئیسلام له‌م ناوچه‌یه
نییه، پاشان ده‌ڵێ کریستنییه‌کان
له خاک و نیشتمانى خۆیان ده‌ژین چونکه ئه‌وان
پێش ئیسلام له‌م ناوچانه بوونیان هه‌بووه،
که‌چى ئیسلامى سیاسى به شێوه‌ى میوان مامه‌له‌مان له‌گه‌ل ده‌کا،
ئیسلامى سیاسى به هۆى بیرکردنه
و مامه‌له‌کردنى به شێوه‌یه‌کى
نامرۆڤانه بێجگه له جه‌زائیر له
ئه‌فغانستانیش شکستى هێنا چونکه هه‌موومان
حوکمى نامرۆڤانه‌ى سه‌رانى تالیبانمان بینى که چۆن ژن و منداڵیان
له یاریگاکانى تۆپێ پى ده‌کوشت، زۆرى نه‌برد
له عێراقیش به هۆى شه‌رى تائیفى و کوشتن و
شێوازى نامرۆڤانه‌ى سه‌رانى مارته‌کانی
ئیسلامی سیاسی به تایبەتى ئه‌وانه‌ى
له‌ژێر په‌رده‌ی خه‌باتى چه‌کداریی
سیاسه‌ت به ناوى ئیسلامه‌وه ده‌که‌ن تووشى
شکستى گه‌وره هاتن چونکه هه‌ر زوو شێوازى نامرۆڤانه‌ى خۆیان له
مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ ئاین و
ئاینزاکانى تر به‌ده‌رخست ته‌نانه‌ت تاوانه‌کانیان به‌رامبه‌ر
به کریستنییه‌کانى به‌غدا و و
موسل و ناوچه‌کانى تر‌ى عێراق ئه‌وانده
درڕندانه بوو مرۆڤ له هه‌ندێکیان گومانى
له ئیسلام بوونى ئه‌و بزووتنه‌وانه
ده‌کرد که به‌ناوى ئیسلام خه‌باتى چه‌کداریی
و سیاسەتیان ده‌کرد، ئێستا له هه‌ندێک
وڵاتى عه‌ره‌بى له ژێر ناوى سه‌رهه‌ڵدانى
به‌هارى عه‌ره‌بى هه‌ندێ له‌و بزووتنه‌وه
ئیسلامیانه که به ئیسلامى سیاسى میانڕه‌و
ناسراون به هۆى هه‌ڵبژاردنى دیموکراسیانه
که ئه‌وان باوه‌ڕیان پێى
نییه و به
(بیدعه)ى داده‌نین
جله‌وى ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست به‌ڵام دووباره پرسیارێک دێته
ئاراوه که ئاخۆ ئیسلامى سیاسى له‌م وڵاتانه چ به‌رنامه‌یەکى بۆ ئاین
و ئاینزاکانى تر‌ى نیشتمان
پێیه که وه‌ک ئه‌وان بیر ناکه‌نه‌وه؟؟؟
ماڵپه‌ڕی رزگار کۆچه‌ر
|