٢٥\١٢\٢٠١١
ئیسلامی سیاسی.

دلشاد خدر
له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی
به‌عس، هیچ رێکخراوێکی ئیسیلامی سیاسی له کوردستان بوونی نه‌بوو. پاش
درێژه کێشانی شه‌ری نێوان ئێران و عیراق و باله ده‌ست بوونی پاسداران
له ناوچه‌کدا له ئه‌نجامی رێکه‌وتنی سیاسی و سه‌ربازیه‌کانی پ‌د‌ک و
ینک و حسک، له‌گه‌ل سوپای پاسداران، به‌کۆمه‌کی کوماری ئیسلامی ئیران،
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له کوردستان له ناوچه‌کانی هه‌له‌بجه‌دا له
دایک بوو. تا راپه‌رینیش ئه‌م گروپه ئه‌وه‌نده لاواز بوو له هاوکیشه
سیاسیه‌کانی سه‌ر گوره‌پانی کوردستان سه‌نگیان نه‌بوو*. ده‌سه‌لاتی به‌عسیش
بۆ به‌هێز کردنی سه‌نگه‌ری خۆی له نیو کۆمه‌لگادا، هه‌رگیز نه‌چووه
ململانێوه له‌گه‌ل خواستی ئیسلامیه‌کان، به‌لکو به پێچه‌وانه‌وه له
رێگای کۆمه‌لێک یاسدا رێگای خۆش ده‌کرد بۆ به ئیسلام کردنی کۆمه‌لگا*.
ئه‌گه‌ر هاتنی ئه‌م ره‌وته بۆ نیو کۆمه‌لگای کوردستان بگه‌رێنینه‌وه
بۆ دوای راپه‌رین. ئه‌وه ماوه‌یه‌که به هۆی کۆمه‌لیک هوکاری بابه‌تی
و خوی‌دا، ره‌وتی ئیسلامی سیاسی له کوردستاندا گه‌یشتۆته ئاستیک که
له ململانیه سیاسیه‌کانی کوردستان وه‌ک هێزێکی کاریگه‌ری سه‌ر گۆره‌پانه‌که
حسیبیان بۆ ده‌کرێت و ئیستاش که‌م نین ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌مرۆ ئه‌م
ره‌وته گه‌یشتۆته ئاستیک که هه‌ره‌شه له ده‌سه‌لات ده‌کات و خۆی
وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤیک ده‌خاته روو. ترسناکی ئه‌م ره‌وته بۆ دواروژی
گه‌له‌که‌مان به‌گشتی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی به‌تایبه‌تی، بابه‌تی
ئه‌م نووسینه نیه، ئه‌وه‌نده‌ی هۆکاره‌کانی ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌م ره‌وته
مه‌به‌ستیه‌تی. هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌م ره‌وته له چ ژینگه‌یه‌ک
ته‌شه‌نه ده‌کات و له کوتاییدا ئه‌مانجی چییه، و له نیو کامه تویژ
به ئاسانی کاریگه‌ری خۆی جێدێلێ و گوتاری روژانه‌ی چیه! بۆیه رێگری
له ته‌شه‌نه کردنیان پێویستی به گرتنه به‌ری رێگایه‌کی پیلان
داریژراوه، نه‌ک ئه‌و رێگایانه‌ی تا ئێستا له کوردستان و ناوچه‌که
له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه کیراوه‌ته به‌ر،که ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی
پێچه‌وانه بۆته‌وه. پێش هه‌موو شتێک پێویسته ئه‌زموونه فاشیله‌که‌ی
ده‌سه‌لاتی میسر دووباره نه‌که‌ینه‌وه، که پێ وابوو له رێگای به
ئیسلام کردنی یاساکانی به‌رێوه بردنی کۆمه‌لگا خۆی ده‌بێته خاوه‌نی
ئه‌م ره‌وته! که چی له ئه‌نجامدا کومه‌لگایه‌کی ئیسلامی دروست بوو،
خۆی که‌وته ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌لگای میسری. هه‌روه‌ها به‌کار هێنانی توند
و تیژی وه‌ک تاکه رێگا به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌وته وه‌ک ئه‌وه‌ی له
زۆریک له ولاتانی ناوچه‌که په‌یره‌وکران. که له ئه‌نجامدا هه‌موو
خه‌لکه نارازیه‌کان که‌وتنه نیو ئه‌م سه‌نگه‌ره.
زۆریک له چاودیرانی سیاسی پێیان وایه کوردستانیش وه‌ک ولاتانی ناوچه‌که
ژینگه‌یه‌کی گونجاوه بۆ ته‌شه‌نه کردنی ئه‌م ره‌وته، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌رێننه‌وه که پێکهاته و هه‌لسو که‌وتی ده‌سه‌لات له کوردستان
زۆر جیاوازی نیه له‌گه‌ل شێوازی ده‌سه‌لات له ولاتانی ناوچه‌که‌دا.
ئه‌گه‌ر چی هه‌ولێکی زۆر درا نمونه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردستان به نمونه‌یه‌کی
که‌م وێنه‌ی ناوچه‌که بناسێنرێت، به‌لام به چاوپێخشاندنێکی سه‌رپێیانه،
دیارده‌ی حزبی سه‌رکرده و سه‌رکرده‌ی بێ مونافس و قورخ کردنی ده‌سه‌لات
و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری کومه‌لایه‌تی و ته‌شه‌نه‌کردنی دیارده‌ی گه‌نده‌لی
و ده‌سه‌لاتی حزب و ده‌سه‌لاتی سێبه‌ر و .... هتد، هه‌ستێ پێده‌کرێت،
که ئه‌مانه‌ش هوکاری سه‌ره‌کین له دروست کردنی ژینگه‌یه‌کی گونجاو بۆ
په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ره‌وه‌ته له نیو گۆمه‌لگادا. هۆکارێکی تری په‌ره‌سه‌ندنی
ئه‌م ره‌وته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دوور که‌وتنه‌وه‌ی هه‌ندێک هێزی چه‌پ و
پێشکه‌وتنوخواز له گوره‌پانی به‌رگری کردن له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌لانی
خه‌لکی کوردستان و له ژێر هه‌ندێ دروشمی دروست کراو خزاونه‌ته نیو
باوه‌شی ده‌سه‌لات. ئه‌م هێزانه‌ش ماوه‌یه‌که له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
که‌سی و حزبی به‌رته‌سک به هه‌موو شێوازێک به‌رگری له‌م ده‌سه‌لاتانه
ده‌که‌ن که به هۆی ره‌فتاره‌کانیان له لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌لکی به
ده‌سه‌لاتێکی گه‌ندل و نا عادیلانه ده‌ناسرێن. هه‌ندێک له هێزه چه‌په‌کان
به بیانوی رێگرتن له ته‌شه‌نه‌کردنی ره‌وتی ئیسلام سیاسی چوونه‌ته
سه‌نگه‌ری ده‌سه‌لاتێکی گه‌نده‌ل و نا دادپه‌روه‌ر، به‌م هه‌نگاوه‌شیان
گه‌وره‌ترین زیان به بزوتنه‌وه‌ی پێشکه‌وتنوخوازی ده‌گه‌ینن، چونکه
هوکاری ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌م ره‌وته هه‌لسوکه‌وته قێزه وه‌نیه‌کانی
ده‌سه‌لاته به‌گشتی و زه‌قبونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ناعه‌داله‌تیه له نیو
کۆمه‌لگا به تایبه‌تی. له لایه‌کی تریش پێویسته ئه‌م راستیه بۆ هه‌موومان
رۆنبێت که ئه‌و ململانێیه‌ی ئه‌مرۆ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌لات له‌گه‌ل ره‌وتی
ئیسلامی سیاسی ده‌که‌ن به ئامانجی ئه‌وه نیه ده‌یه‌یانه‌وێت کومه‌لگا
به‌ره و پێشه‌وه ببه‌ن و ئه‌وان رێگرن، به‌لکو بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌یه
که ئه‌وان وه‌ک ده‌ستکه‌وتیک سه‌یری ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت تا بکرێت
ئه‌وان تاکه سوود مه‌ندی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌بن. هه‌مووشمان له‌بیرمانه
ئه‌م حزبانه‌ی ئه‌مرۆی ده‌سه‌لات، له‌و کاتانه‌ی چه‌پ له گۆره‌پانه‌که
به‌هێز بوو، له‌سه‌نگه‌ری کۆنه‌په‌رستانه‌وه به‌ربه‌ره‌کانییان له‌گه‌ل
هێزه چه‌پ و پێشکه‌وتنوخوازه‌کان ده‌کرد.
بۆیه پێویسته ووشیاریمان له‌و ئاسته‌دابێت که بزانین هه‌موو رێگایه‌کانی
تر، بێجکه له ململانی له‌گه‌ل گه‌نده‌لی که زۆریک له کایه‌کانی ده‌سه‌لاتی
گرتۆته‌وه و به‌بێ بوونی به‌رنامه‌یه‌کی گونجاو بۆ دادپه‌روه‌ری کومه‌لایه‌تی
و، به‌بێ وازهێنان له بیرۆکه‌ی قورخ کردنی ده‌سه‌لات، ناتوانی سنور بۆ
ته‌شه‌نه‌کردنی ئیسلامی سیاسی دابنرێت. بۆیه هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی
که له داهاتوو به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان دادێت له ئه‌نجامی به‌هێز بوونی
ئه‌م ره‌وته کۆنه‌په‌رسته، ده‌که‌وێته ئه‌ستوی هێزه‌کانی ده‌سه‌لات
به گشتی و ئه‌و هێزه چه‌پ و علمانیانه به تایبه‌تی که له پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی چونه‌ته سه‌نگه‌ری ده‌سه‌لاتێکی گه‌نده‌ل
و گۆره‌پانه‌که‌یان بۆ ئه‌م ره‌وته کونه‌په‌رسته جێ هێشتووه که خۆی
وه‌ک به‌رگریکه‌رێک له ئازادیه‌کان و دیموکراتی و دادپه‌روه‌ری و مافه‌کانی
خه‌لک بناسێنێت. بۆ وه‌رگرتنی هه‌لویستێکی گونجاو ئه‌مرۆ وا ده‌خوازرێت
هێزه چه‌پ و پێشکه‌وتوخوازه‌کان سه‌نگه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت که
هه‌م تێکوشان بێت دژ به گه‌نده‌لی و قورخ کردنی ده‌سه‌لات و پرۆسه‌ی
ناعه‌داله‌تی و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان وپرۆسه‌ی دیموکراتی،
هه‌م به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ل ئه‌م هێزه تاریک په‌رستانه بێت. چونکه
ئه‌زمونه‌کان ئه‌مه‌یان سه‌لماند که له سه‌نگه‌ری ئه‌م ده‌سه‌لاته
گه‌نده‌ل و نادیموکراتیانه ناتوانرێت به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ل ئیسلامی
سیاسی بکرێت.
________________________________
په‌راوێزه‌کان:
*
به‌ره‌ی کوردستان، که‌ئەوکات هه‌موو هێزه‌کانی سه‌رگۆره‌پانه‌که‌ی به
گه‌وره‌و بچوکه‌وه له‌خۆ گرتبوو، به‌لام بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی که ئه‌وکاته
تاکه هێزی سیاسی ئیسلامی بوو له کوردستان، ئه‌ندامی ئه‌م به‌ره‌یه
نه‌بوو.
*
رژێمی به‌عس له رێگای یاساوه چه‌ندین ئیمتیازی پێشکه‌ش به‌و که‌سانه
ده‌کرد که مزگه‌وتیان دروست ده‌کرد، یه‌کێ له‌و یاسایانه لێ‌خۆش بوونی
باج بوو بێجکه له‌وه‌ی پێداویسته‌کانی دروست کردنی مزگه‌وتیش به
نرخێکی زۆر که‌م پێشکه‌ش به‌وانه ده‌کرا که مزگه‌وتیان دروست ده‌کرد.
ماڵپه‌ڕی
دڵشاد خدر
|