ئیسلامی سیاسیی !!!
دارا ئه‌حمه‌د
لهیهکبهستانهوهی هه‌ردوو ووشه‌ی (ئیسلام و سیاسه‌ت) به مه‌به‌ستی چێ‌کردنی زاراوه‌یه‌کی وه‌ک(ئیسلامی سیاسیی) و بێده‌نگبوونی سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیره پێشکه‌وتووخوازه‌کان لێی.. دوو هێنده‌ی هه‌بوونی ئه‌و که‌سه به‌نێو سیاسیهتمهدار و رۆشنبیرانه عه‌نتیکه‌یه که به‌هۆی بهدتێگهیشتنیان له سیاسه‌ت ئه‌م زاراوه قوڕبه‌سه‌ره - به شانازییه‌وه - به زاراوه‌کی نوێی به‌کاردێنن که‌گوایه زاراوه‌کی تازه‌یان به‌پشتگوێخستنی وێژه‌ی سیاسیی عاره‌بیی له وێژوی نوێی سیاسی کوردی ئافه‌ریده کردووه‌و ده‌توانن به‌هۆیه‌وه رێ به ره‌وتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلام بگرن؛جارییهکهم له‌به‌رئه‌وه‌ی بێده‌نگبوون له‌به‌رامبه‌ر زاراوه‌کی ئاوه‌هادا که‌به‌هیچ شێوهیهکو به‌هیچ پێوه‌رێکی زانستیی و لۆژیکیی دروستبوونێکی ته‌ندروست و شیاوی نییه..ده‌رفه‌تێکی له‌بار بۆ بنجداکوتانی ده‌ڕه‌خسێنێ و ره‌نگه به‌هۆی هاتنه‌پێش و گونجانی واقیعێکی ده‌ستکرد و داسه‌پاو وه‌ک زۆر له زاراوه پووچ و بێبناغهکانیتری نێو کایه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی به‌رده‌ست خۆی بسه‌پێنێ .. ئه‌وکاتیش ده‌بێ به‌ناچاریی ووزه و قوربانیی و کاتێکی زۆر به‌فیڕۆ بده‌رێ بۆ ره‌تکردنه‌وه و به‌رانگژبوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، جاری دووه‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ی جیگای پێکه‌نینه که که‌سێکی رۆشنبیر یان سیاسه‌تمه‌دار خۆی به پێشکه‌وتووخواز بزانێ که‌چی هێشتا ئه‌وه‌ی بۆ روون نه‌بووبێته‌وه که نه‌ک هه‌ر ئیسلام به‌ڵکه هه‌ر دین و رێڕه‌وێکی خورافیی - زه‌رده‌شتیی ، بوزیی ، یه‌هوودیی ، مه‌سیحیی ، … هتد -سه‌رتاپایان ئه‌گه‌ر سیاسه‌تیان نه‌کردبایه و به‌رده‌وام نه‌بان له‌سیاسه‌ت ئه‌وا نه له سه‌رتادا دروستده‌بوون که دروستیش بوون نه‌یانده‌توانی به‌رده‌وام بن و نه ئه‌وانه‌ی ئێستا که هێشتا ماونه‌ته‌وه و ئێستا خه‌ریکی پهلهقاژێن ده‌توانن به‌بێ سیاسه‌تکردن هێندێکیتر درێژه به ژیانی خۆیان بده‌ن .
جا که‌واته به چ پێودانگێک ده‌کرێ ئیسلام له سیاسه‌ت داببڕدرێ!؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و پێودانگه‌ی که پێیوایه ئیسلام له لایه‌ن ئه‌و خودایه دانراوه که موسڵمانه‌کان باوه‌ڕیان پێی هه‌یه.. ئه‌وا ئه‌وکات سیاسه‌تکردن بۆ موسڵمانه‌کان پێویست ناکا چونکه خودا چۆنی بووێ ئاوه‌ها ئیسلام ده‌سه‌پێنێ و جووله و تێکۆشانی موسڵمانه‌کانیش بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیسلام به سیاسه‌ت نایێته ژماردن چونکه ئه‌وان بوون و ویستیان له‌ده‌ست خۆیاندا نابێ و له‌ده‌ست خوایهکهیاندا دهبنو ههرکهسێکیس خودی خۆی له‌ده‌ست خۆیدا نه‌بێ ئه‌وا ناتوانێ سیاسه‌ت بکا وه‌ک سیاسه‌ت! یان مه‌گه‌ر به‌و پێودانگه‌ی که پێیوایه سیاسه‌تکردن واتا حیزبایهتییکردنو ئیسلامیش پێویستیی به حیزبایهتییکردن نییه چونکه حیزب ده‌ستکردی دژه‌ئیسلام و کافره‌کانه که‌سی حیزبییش بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌ستکه‌وتی مادیی ئه‌م جیهانه کۆششدهکاو دووره له دین ئه‌مه له‌لایه‌ک و له لایه‌کیدیش ئیسلام ژیانێکی دوورودرێژی به‌سه‌ربردووه و حیزبایه‌تیشی نه‌کردووه که‌واته ئیستاش پێویستی به حیزبایهتییکردن نییه‌و خودا بۆخۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌با که‌سی پێویست نییه حیزبایه‌تیی بۆ بکا چونکه خۆی له‌ماوه‌ی شهشرۆژ هه‌موو جیهانو بوونی درووستکردووه ده‌شتوانێ به یه‌ک (پف) هه‌مووی تێکوپێکبدا .
لێره‌دا پێویست ناکا هێنده به قووڵیی بچینه نێو ئه‌و بابه‌ته‌ی که سیاسه‌تکردن هه‌ر ته‌نیاو ته‌نیا حیزبایه‌تیکردن نییه چونکه به سه‌تان ئیمپراتۆریه‌ت و جۆریتری ده‌سه‌ڵات سیاسهتو ده‌سه‌ڵاتدارییان کردووه‌و به‌بێئه‌وه‌ی حیزبایهتییشیان کردبێ..هه‌روا ناچینه نێو ئه‌و بابه‌ته‌ش که له‌سه‌رده‌می ئێستاماندا به سه‌تان ده‌سته و بزاڤ کارده‌که‌ن و به‌بێئه‌وه‌ی حیزبایه‌تییش بکه‌ن سیاسه‌ت ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت هێندێک ده‌سه‌ڵاتی ووڵاته گه‌شه‌سه‌ندووه‌کان هێنده‌ی گرنگیی به سیاسه‌تێکی به‌رفراوانی نێو رێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تیی و پیشه‌یی و رێکخراوه ناحیزبییهکانیتری نێو کۆمه‌ڵ ده‌ده‌ن هێنده گرنگیی به سیاسه‌تی حیزبه‌کانیان ناده‌ن و وه‌ک په‌راوێزێکی رێکخه‌ری گشتیی سیاسه‌ته‌کانیان ته‌ماشیان ده‌که‌ن، به‌ڵکه به شێوه گشتییه‌که ده‌ڵێین که له‌م یه‌ک دوو سه‌ده‌ی دوایی حیزب بۆته باشترین رێکخراوبوون بۆ سیاسه‌تکردن و گه‌یشتن به ئامانج یان گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات- به دڵنیاییه‌وه رۆژێک دادێ که‌ئیتر ئه‌و جۆره رێکخراوبوونه کۆتایی بێ - ئیسلامیش مافی خۆیه‌تی حیزب بۆ رێکخراوبوونی سیاسیی خۆی به‌کاربێنێ وه‌ک هه‌ر رێڕه‌وێکی هزریی و فه‌لسه‌فییتر که‌پێش هه‌بوونی به‌شێوازیتر سیاسه‌تیان ده‌کرد که حیزبیش په‌یدا بووه ئه‌وا به‌شێوازی حیزبیی.. زۆریش رێیتێدهچێ له‌مه‌دوا شێوازی حیزبیی بۆ رێکخراوبوون له واقیعدا جێی نه‌بێته‌وه و شێوازئ نوێ بێته‌ئارا و ئه‌وکاتیش هه‌ر رێڕه‌وێک بۆی هه‌یه شێوازه نوێیه‌که بگرێته‌به‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی خۆی، ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌بن پێیانوابێ که ئیسلام به‌هیچ یه‌کێک له‌شێوازه‌کان پێویستی به رێکخراوبوون نییه له رووی سیاسیی ئه‌وا با هه‌ر بۆخۆی '' سیر بخوا و زوڕنا لێ‌بدا '' باشتره بۆ ئه‌و .. چونکه ئیسلام تا ئێستا به سیاسه‌ته‌وه ماوه و به هه‌ر جۆر و شێوه‌یه‌ک هه‌یه له‌پاش زیاتر له ١٤٠٠ ساڵ زیاتر له یه‌ک ملیارد که‌سی به خۆی په‌یوه‌ست کردووه - دیاره ئه‌مه نه راستیی ئیسلام ده‌سه‌لمێنێ نه ده‌توانێ گه‌ردێک خه‌ڵکانی به به‌ڕاستی رۆشنبیری بهواتایووشه له‌وه پهشیمانبکاتهوه کهپێیانوایه ئیسلام و هه‌موو دینه‌کان یه‌کبه‌دوای یه‌ک دوژمنی سه‌رسه‌ختی مرۆڤن‌و مه‌رگی خۆیان له پێشکه‌وتنی ژیان ده‌بیننه‌وه - بۆیه بۆ به‌رانگژبوونه‌وه‌ی ئه‌و باره نابه‌جێیه‌ی به‌رده‌ست ده‌بێ سه‌ره‌تا زۆر به‌ووردیی به شێوه‌یه‌کی زانستییانه شته‌کان وه‌کو خۆیان و هۆکاره‌کانی په‌یدابوونی هه‌ر دیارده و شتێکیش به رۆشنیی ببیندرێن ئه‌نجا هه‌نگاو بهاوێژدرێ نه‌ک به‌و شێوه ئه‌ندێشه‌ئامێز و بێبڕشت و نا شایسته‌یه وا بزاندرێ به‌هۆی هێنانه‌ئارای زاراوه‌ی(ئیسلامی سیاسیی) ئیدی ده‌تواندرێ به‌ر به ره‌وتی حیزبایهتییکردنی ئیسلام بگیردرێ و به‌و شێوه ساویلکانه‌یه فێڵ له ئیسلام بکرێ و پڕوپاگه‌نده بۆ ئه‌وه بکرێ که گوایه ئیسلام یان هه‌ر دینێکی تر شتێکی گیانییه و ده‌بێ وه‌ک باوه‌رێکی تاکه‌که‌سیی رێزیلێبگیردرێ و لهبهرچاوبگیردرێو ناکرێ سیاسه‌تی پێ‌بکرێ یان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت تێکه‌لاو بکرێ یان ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست .. وه‌ک چۆن بینیمان ووڵاته ئه‌وروپایی و گه‌شه‌سه‌ندووه‌کان ساویلکانه ویستیان له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ره‌وتی رۆشنگه‌ریی فێڵ له‌خه‌ڵکه ئازادیخواز و شۆڕشگێڕه‌کان بکهنو ته‌نیا به شێوه دروشمی '' جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وله‌ت ''یان به‌رزکرده‌وه..که‌چی له‌ڕاستییدا واده‌رنه‌چوو.. به‌ڵکه ئێستا له‌زۆربه‌ی ئه‌و وولاتانه له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی یاسا‌و ده‌ستووری وولات له‌سه‌ر بنچینهیدین دانه‌مه‌زراوه به‌ڵام هه‌ر له کارمه‌ندێکی ساده‌ی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وله‌ت که کارتێکردنێکی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی سیسته‌م بگره تا ده‌گاته سه‌رۆکه‌کان هه‌رهه‌موویان به جۆرێک له جۆره‌کان دین جێبه‌جێ ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر هێندێکیان هیچ باوه‌ڕیشیان به دین نه‌مابێ ئه‌وا هه‌ر له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وله‌ت رێز له دین ده‌گرن و به‌وپێیه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێ دین جله‌و دهکهنو به‌ئاره‌زووی خۆیان بۆ کوێ‌یان بووێ بۆ ئه‌وێی دههاژۆن .
له‌کۆتاییدا جێگای خۆیه‌تی به قاقایه‌کی قووڵ ئه‌و به‌نێو رۆشنبیر‌و سیاسه‌تمه‌داره پێشکه‌وتووخوازانه له‌و خه‌وه قووڵه بێ‌دار بکه‌ینه‌وه که تێیدا به حیزبایه‌تیکردنی ئیسلام ده‌بێژن (ئیسلامی سیاسیی).. ئاخر چه‌ند دانه ئیسلام نییه تا پۆڵێنیان بکه‌ین .. ئیسلام هه‌ر یه‌ک ئیسلامه و موسلمانانیش هه‌موو ژیانیان هه‌ر له چاکوچۆنی نێوانیان که به (ئه‌لسه‌لامون عه‌له‌یکوم) ده‌ستپێده‌کا تا ده‌گاته (جیهاد) هه‌رهه‌مووی په‌یڕه‌وکردنی بهرنامهکهیانه که قسه‌کانی محه‌مه‌ده و ئه‌وان خۆیان پێیان ده‌ڵێن(قورئان و حه‌دیس) .. ئه‌وان ئه‌و مافه به‌خۆ ده‌ده‌ن که حیزبایه‌تیی بکه‌ن که له راستیشدا ئه‌گه‌ر به ووردی به مێژوو دا بچینه خواره‌وه ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که حیزبایه‌تیی له سه‌ره‌تادا هه‌ر له لاساییکردنه‌وه‌ی رێکخراوبوونی دین و چه‌ند رێڕه‌وێکی وه‌ک دین سه‌رچاوه‌ی گرتووه تا ده‌گاته قۆناغی سه‌رمایه‌داریی و به‌و شێوه خۆی گۆڕیوه ..ئه‌مه واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که رێکخراو بوونی حیزبیی زیاتر بۆ رێڕه‌وی چه‌وسێنه‌ر و دژه‌گه‌لیی له‌بارتره وه‌ک له‌وه‌ی بۆ ره‌وتی چه‌پ و پێشکه‌وتووخوازیی له‌بار بێ وه‌ک چۆن له زه‌مینه‌ی به‌رده‌ستیش ده‌یبینین که تا ئێستا بزاڤی کۆمۆنیستیی و پێشکه‌وتووخوازی له به‌کارهێنانی ئه‌زموونی رێکخراوبوونی حیزبیی بۆ سیاسه‌تکردنو گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونه و پێویسته بهخۆداچوونوهیهکی گشتگیر بکرێ له‌و رووه‌وه .. بۆیه ئه‌وان بڕیاریان داوه و حیزبایه‌تیش زۆر له‌باره بۆ ئه‌وان به دڵنیاییه‌وه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ری و گوێش له ئێوه ناگرن که چی ده‌ڵێن و چی ناڵێن و زۆر به هه‌ڵه‌ش داده‌چن ئه‌گه‌ر وابزانن ده‌توانن فێڵیان لێبکه‌ن .. دیاره به‌لای منه‌وه باشترین چاره هه‌ر ئه‌وه‌یه که به ئیسلام و هه‌موو دینه‌کان بگوتری حیزبایهتییتان پیرۆز بێ چونکه به‌ڕاستی حیزبایه‌تیی هه‌ر له دینه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ری ئێستای سه‌رمایه‌داریی ده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌و بزاڤانه‌ش که ده‌یانه‌وێ گۆڕانکاریی له ژیان دروست بکه‌ن و ئاشتی و ئازادیی و یه‌کسانی و ئاسووده‌یی بۆ مرۆڤه‌کان به‌ده‌ستبهێنن ئه‌وا با به دوای شێوه و جۆرێکی‌تر له رێکخراوبوون بۆ سیاسه‌تی خۆیان بگه‌ڕێن که له خۆیان بوه‌شێته‌وه واتا رێکخراوبوونێک بێ به‌گیان و به جه‌سته هه‌ست به بوون و خواسته‌کانی مرۆڤ بکا و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌کانی سه‌رده‌م و بێ .
|