ئیسلامییه لوبنانییه‌کان له (ئوسترالیا)ش داوای چوار ژن ئه‌که‌ن.
عامر سابیر
قه‌یسه‌ر تراد له ڕێکخراوی (Islamic Friendship Association in Australia) واته کۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی ئیسلامی له ئوسترالیا، له ٢٤/٦/٢٠٠٨ داوای‌کرد که ئوسترالیا مافی هه‌بوونی ژنێک زیاتر به‌ڕه‌سمی بناسێ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن لێی.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا وه‌زیری داد له حکومه‌تی ئوسترالیا (Robert McClelland) به تووندی وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی که له ئوسترالیادا ژن و پیاو یه‌کسانن و ڕێگه به‌م ڕه‌فتاره ناده‌ین و هه‌رکه‌س ئه‌نجامی بدات تاوانه و له دژی یاسایه.
به‌ڕاستی جێگه‌ی نیگه‌رانییه که ته‌نانه‌ت له وڵاتێکی وه‌ک ئوسترالیاشدا، ئاره‌زووبازانی ئیسلامی به ئاشکرا داوابکه‌ن که بتوانن ببن به خاوه‌نی چوار ژن.
پاساوی کۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی له کوردستاندا بۆ ئه‌م سوکایه‌تیکردنه به ژن، ئه‌وه‌یه که قه‌یره‌کچ زۆره و ژنانی له مێرد جیابۆوه ناتوانن خۆیان و منداڵه‌کانیان به‌خێوبکه‌ن، بۆیه به پێی ده‌قی قورئان، دوو دوو، سێ سێ و چوار چوار به شیاوی ئه‌وه‌یان ئه‌زانن بیانکه‌ن به کۆیله‌ی پیاوه کۆنه‌په‌رست و ئیسلامی و ئاره‌زووبازه‌کان.
ئه‌ی له ئوسترالیا بۆ؟ له کاتێکدا ژنان به زۆر له مافه‌کانیان گه‌یشتوون و له باری ئابوورییه‌وه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌ربه‌خۆن و کێشه‌یه‌ک به ناوی قه‌یره‌کچ نییه و هه‌ر ژنێک به منداڵه‌کانییه‌وه به‌بێ هه‌بوونی پیاو له ژیانێکی شایسته به‌هره‌مه‌نده و که‌سایه‌تی و که‌رامه‌تی پارێزراوه.
هه‌ندێ له تیرۆریستانی ئیسلامی وڕێنه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌بێت ڕۆژێک بێت وڵاتانی ڕۆژئاوا ئیسلام حوکمی بکات، له ڕاستیدا ئه‌بێت ئه‌و ڕۆژه زوو بخوڵقێندرێت که په‌تای ئیسلام له ناوببرێت له‌و وڵاتانه‌ی به زۆر به‌سه‌ریدا سه‌پێنداراوه، وه‌ک کوردستان و ئێران و لوبنان، وه خه‌ڵک به ئازادی بژین.
١٤/٧/٢٠٠٨
|