په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٤\٢٠١٦

ئیسلامییەکانی بۆکۆحەرام لە نایجیریا، منداڵان بۆ خۆتەقاندنەوە بەکاردەھێنن!


نوری بەشیر      

 

ئەمڕۆ ڤیدۆیەک لە لایەن ھێزە ئیسلامیەکانی بۆکۆحەرامەوە بڵاوکرایەوە کە وێنەی ١٥ لەو ٢١٩ کچە منداڵانەی تێدا بوو کە دوو ساڵ بەر لەئێستا لەلایەن ئەو ھێزە ئیسلامیانەوە رفێنران و تا ئەمڕۆ بێسەروشوێنن، ١٤ی نیسانی ٢٠١٦ دوو ساڵ بەسەر فڕاندنی ٢٧٦ منداڵانێکی کچدا لەقوتابخانەیەکی شاری چیبۆکی نایجریادا کەلەپۆلەکانی ناوەندیدا بووھن تێدەپەڕێت، ئەم ژمارەیە ‌تا ئایاری ٢٠١٤ لەو منداڵانە ٥٩ یان ھەوڵی خۆدەربازکردنیان داو لەرێگای جەنگەڵەکانی ئەو ناوچانەی کە ھێزەکانی بۆکۆحەرامی تیایە دەربازبوون، بەڵام تا ئێستا ٢١٩ یان ھەر لای ئەو ھێزە ئیسلامیانە بەشێوەی جۆراوجۆر بەکار دەھێنرێن. ھەر لەسەرەتای فڕاندنیانەوە پێیان وتن یان دەبێ ببن بەئیسلام و وەڵامی نیازی جنسی چەکدارانی بۆکۆحەرام بدەنەوە، یان وەک کۆیلە بمێننەوەو چۆن بیانەوێ بەکاریان دەھێنن وەک کۆیلەی سێکسیی و بۆ فرۆشتن و شەڕ و خۆتەقاندەنەوە. دوو ساڵ لەمەوبەر لە ٥ ئایاردا کە بۆکۆحەرام رایگەیاند لیپرسراوی فڕاندنی ئەو کچانەیان لەئەستۆ گرت، ھەر ئەو کات ئەبوبکر شیکاو سەرۆکی بۆکۆحەرام رایگەیاند؛ کە لەدینی ئەواندا ژنان بۆ خوێندن نابێت و دەتوانن بۆ فرۆشتن و بەکارھێنانیان وەک کۆیلەی جنسی و چۆن بیانەوەێت دەتوانن بەکاریان بھێنن، رێگەپێدراوە.ھێزە سەربازیەکانی نایجیریا لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا رایانگەیاند کە ١٠٠٠ ژنیان لەدەستی ھێزەکانی بۆکۆحەرام رزگار کردوە بەڵام ھیچ کچێکی لەو ٢١٩ منداڵە کچەی تیێدا نەبووە.


بێگومان ئەم ژمارەیە تەنیا کچانی رفێنراو نین لەلایەن بۆکۆحەرامەوە، بەڵکو بەھەزارانی تریان لە کچانی منداڵ و ژنان فڕاندوە و وەک ئەوەی لە بەرنامە و سیاسەتیاندا ھەیە وەک ژن بەکار دەھێنرێن و بە فەرمی رایانگەیاندوە. لەزۆر جێگا کەھێزە چەکدارەکانی بۆکۆحەرام داویانە بەسەر ناوچەیەکدا کاولیان کردوەو پیاوان و کوڕانی گەنجیان کوشتوەو کچانیان لە خوار ١٠ ساڵیەوە بردوە، وە زۆرێکیان بە جیا لە کۆیلەی سێکسیی بەکارھێناوە، بۆ شەڕو خۆتەقاندنەوە بەکار دەھێنرێن، بەپێی راگەیاندنە جیھانیەکان لەھەموو ٥ کەس خۆی دەتەقێنێتەوە ١ دانەیان منداڵە، ھەروەھا لەو رێژەی خۆتەقاندنەوەیەش کچان لەسەدا حەفتاو پێنجە پیکدەھێنن. کەتەقاندنەوەکانیان شوینە گشتەکان لەبازاڕو قوتابخانەکان و شوێنی گشتی تری کۆبونەوەی خەڵکە. لە ٢٠١٥ دا ٤٤ کچ خۆی تەقاندۆتەوە، کە ژمارەیەکی زۆری منداڵی کچیان لەتەمەنەکانی ١٠ ساڵیەوە بەکارھێناوەو لەوانە منداڵێکی کچی ١٠ ساڵ خۆی ناتەقێنێتەوەو خۆی تەسلیمی ھێزەکانی حکومی دەکات و لیدوان دەدات، ئەم کچە و ئەو کچانەی کە لەدەستی ئیسلامیەکانی بۆکۆحەرام رزگار بوون باسی کاروکردوەی بۆکۆحەرامەکان لەگەڵ کچانی منداڵ و ژنان و دەستدرێژیی بەزۆری رەگەزی نامرۆیی و دڕندەییانە دەکەن، کەچۆن کچانێک بەدەستیانەوە دەمرن یان نێوە گیان و نەخۆشی جۆراوجۆر و لەوانەش نەخۆشی جنسی تووش دەبن. ئەم منداڵە کچانە قوربانی سیاسەت و کاروکردەوەی ئیسلامیەکانی بۆکۆکۆحەرامن.


ئەم ئیسلامیانەی بۆکۆحەرام بوونەتە ھۆی کاولبونی شارو دیھات و سەرگەردانی ملیۆن لەخەڵکی ئەو وڵاتانە و ھەروەھا لەمیدیاکانەوە ئیشارە بەوە دراوە کەلە ٢٠١٤ وە ١٧٠٠٠ کەس کوژراون وە دەیان شارو شارۆچکە وێرانکراون و دوو ھەزار قوتابخانە لە نایجیریا، چاد، نیجر و کامیرۆن داخراون بەھۆی ھێرشەکانی بۆکۆحەرامەوە. وە نزیکەی چل ھەزار منداڵ بەھۆی ئەو ھێرشانەی بۆکۆحەرامەوە لەخوێندن بێبەش بوون، سەرگەردان بوون و بەشێکی زۆریان ئاوارەن و لەناوچەکانەکانی خۆیان ئاوارەبوون.


ئەم کۆمەڵە ئیسلامیە بەجیا لەوەی لە لەزمانی سەرۆکەکەیانەوە لە ٨مارسی ٢٠١٥ دا لایەنگریان بۆ دەوڵەتی ئیسلامی لەسوریا و شام راگەیاند و لە ١٢ی مارسدا داعش قبوڵی کردو وەڵامی دانەوە. ھەربۆیە لەنایجیریا بەجیا لەوە بەناوی ھێزە ئیسلامیە ترسناکەکانی IsIs دەیانناسن لەسەرتاسەری نایجریادا بەتاڵیبانی نایجیریاش ناویان دەبەن. ھەربۆیە وەک ھێزێکی دژی منداڵان و کچان و ژنان بەگشتی و ئینسانکوژ لەوڵاتەکانی نایجیریا، چاد، نیجر و کامیرۆن دەناسرێن. ئەوە بوو دووساڵ لەمەوبەر کاتێک ئەم ئیسلامیانە نزیکەی ئەو ٣٠٠ منداڵە کچە دەڕفێنن، نەک ئەم چوار وڵاتە بەڵکو سەرتاسەری دنیا دەھەژێنێت و بەرەی مرۆیی لە ژنان و رێکخراوە سۆسیالیست و کرێکاریی و مرۆییەکان ھاوکاتی خەڵکی ئەو چوار وڵاتە دێنە دەنگو بە دروشمی ''کچەکانمان بگێرنەوە''.


ڤیدیۆی ئێستای ئەو ١٥ کچە فڕێندراوانەی دوو ساڵ لەمەبەر، بەجیا لەوەی برینی دایک و باوک و کەسوکاری ئەوە پانزەکچە و ھەزارانی تر دەکولێنێتەوە لەنایجیریاو وڵاتانی دەوروبەری و لەسوریاو لەعێراق و کوردستانیش بەدەستی داعشەوە، جارێکی تر ئازار دەخاتە گیانی کۆمەڵگای مرۆیی لەدنیادا، ئەم ڤیدیۆیە لەکاتێکدا بڵاودەبێتەوە کەسەرمایەداری بەدەوڵەت و سەرۆکەکانیو بۆرژوازیەکانیەوە رووبەڕووی ریسواییەکی گەورەتر و بێوێنەی ئاشکراتر بۆتەوە، بەجیا لەجەنگە دژی مرۆییەکانی سەرمایەداری کەنموونەکانی لە سوریا و عێراق، یەمەن، لیبیا و... تاڵانکاری دزەکردنی بەڵگەنامەکانی پەنەما، لەسەرۆکی وڵاتەکان و کەسانی دەوروبەری و سیاسەتمەداران و سەرمایەدارانی مشەخۆری دەوریان. ھەروەھا لە ٥ ساڵی رابردودا لە میسر، تونس، لیبیا، سوریا، عێراق، تورکیا، ئێران و ھەتا کوردستانیش، تاڵانکاری، گەندەڵکاری، دزی و سەرکوت و شەڕو ھاوکاری ھێزەکانی داعشی ئیسلامی، بەئەمەریکاو روسیاو زۆرێک لە ھاوپەیمانەکانیانیشەوە، نموونە گەلێکن کەئیتر سەرمایەداری ھیچ پێویستیی مانەوەی نەماوەو تەمەنی نەگریسی خۆی کردوە، بەھەر رەنگێکی ناسیونالیستی و ئیسلامیەوە دەرکەوێت ھەر یەک نێوەرۆکی ھەیە و دەبێ بڕوات، بۆیە دەبێ جیگای خۆی بدات بەدنیایەکی باشتری شیاوی مرۆڤایەتی.
 

ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک