١٥\١٢\٢٠١١
ئیسلامییه‌کان له نێوان بانگه‌شه و راستیدا.*

نووسینی: عه‌بدولڕه‌حمان
را‌شد
وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌دی مشیر
له وتاره‌که‌ی دوێنێمدا(1)
باسم له‌و گوته‌یه کرد که ده‌ڵێ بزاڤه ئیسلامییه‌کان له
حوکمڕانیدا تاقینه‌کراونه‌ته‌وه و ئه‌وان دیموکراسین، نموونه‌ی هه‌ندێ
حزبی ئیسلامیی وه‌کو به‌ره‌ی ئیسلامی له سودان و حه‌ماس له غه‌ززه‌دا
هێنایه‌وه. هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا (( خومه‌ینیزم)) به‌شێوه‌یه‌کی ره‌ها
له ئێران‌دا حوکم ده‌کات، حزبوڵڵاش له لوبناندا به‌شداری له حوکم ده‌کات
و، هیدکه‌ش.. هه‌موویان ده‌رفه‌تی درێژیان له‌به‌رده‌ستدابوو وه‌کو حه‌ماس،
یان به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن وه‌کو خومه‌ینی و به‌ره‌ی ئیسلامی له
سودان. ئاکام له‌بواری پراکتیکدا بۆمان روونبووه‌وه که ئه‌و بزاڤه
به‌ئایدیۆلۆژیکراوانه بانگه‌شه‌ی دیموکراسییان ده‌کرد، به‌ڵام هه‌ر که
حوکمڕانییان گرته‌ده‌ست به‌دیارکه‌وتن که جگه له حزبێکی دیکتاتۆری،
که ئه‌ویتر ره‌تده‌کاته‌وه، هیچیتر نین و ده‌یانه‌وێ به ره‌هایی هه‌ژموونی
خۆیان بسه‌پێنن.
به‌مه‌ش مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که حزبه ئیسلامییه‌کان مافی ئه‌وه‌یان
نه‌بێت سوود له به‌هاری عه‌ره‌بی وه‌رگرن، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به سه‌ر
سه‌رشانی ئه‌و به‌هاره‌دا هه‌ڵگه‌ڕان و له ئه‌سڵدا لایه‌نێک نه‌بوون
تێیدا، هه‌ر وه‌کو ئیخوانییه‌کان و سه‌له‌فییه‌کان له میسردا، هه‌روه‌ها
بزاڤی نه‌هزه له تونس‌دا.
له راستیدا دیموکراسی راسته‌قینه به‌بێ حزبه ئیسلامییه‌کان بوونی
نییه ، چونکه ئه‌وان هێزێکن له سه‌ر زه‌ویدا ناکرێ فه‌رامۆش بکرێن،
هه‌روه‌ها به‌شدارکردنیان له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا دوو ئامانج ده‌پێکێ، یه‌که‌میان:
هه‌نووکه‌ییه و بریتییه له زامنکردنی ئارامی و ئاسایش، چونکه ئه‌وان
توانای کاری تێکده‌رانه‌یان هه‌یه، دووه‌میان: درێژخایه‌نه و ره‌نگه
له رێگه‌ی تێکه‌ڵاوبوون و کارکردن‌دا گوتاری سیاسی و ره‌فتاری گشتیی
خۆیان پێشبخه‌ن و ببنه حزبگه‌لێکی ره‌فتارباش و به راستی باوه‌ڕ به‌دیموکراسی
بێنن، نه‌ک هه‌لپه‌رستانه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بکه‌ن.
له‌وه‌تای رووخانی حوکمی بن عه‌لی له تونس و موباره‌ک له
میسردا،زۆرانێک ئه‌و تیۆرییه ده‌خه‌نه‌ڕوو که گوایه ئێمه له زه‌مه‌نی
ئه‌و ئیسلامییانه‌دا ده‌ژین که له ده‌رفه‌تی حوکمڕانیدا بێبه‌شکران،
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه وێنه‌یان
شێوێنراوه تاوه‌کو عه‌ره‌به‌کان و خۆرئاواییه‌کان گه‌له‌کۆمه‌یان
لێبکه‌ن و رێگه‌یان نه‌ده‌ن له پرۆسه‌ی سیاسی به‌شداربن. هه‌ر بۆیه‌ش
سه‌رکردایه‌تی حزبه ئیسلامییه‌کان په‌له‌یانکرد له ئارایشتکردنی
رووخساری خۆیان لای خۆرئاوا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن گوایه
پۆشینی په‌کینی حه‌رام ناکه‌ن و به گژ مه‌یخۆراندا ناچن و قه‌بوڵیانه
ئافره‌ت له‌کاروباری گشتیدا بێ و کریستیانیش سه‌رۆکی کۆمار بێت.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م قسانه ده‌که‌ونه خانه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان و
جگه له نه‌زان به کلتور و مێژووی ناوچه‌که و لۆژیکی حزبه ئایینییه‌کان
هیچ که‌سێکی دی باوه‌ڕیان پێناکات. ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌کردن بۆ باوه‌ڕهێنان
به ئازادییه گشتییه‌کان راستگۆیانه بێت، ئه‌وا ته‌نها گوزارشت له
رای هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کان ده‌کات، به‌ڵام زۆرینه‌ی سه‌رکردایه‌تی و
کادیرانی ئه‌و گرووپانه پاککردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به ئه‌رکی یه‌که‌می
خۆیان ده‌زانن و زۆری پێناچێ کوده‌تا له سه‌ر سه‌رکرده لێبورده‌کانیان
ده‌که‌ن.
کۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌کان به ژانێکی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕن که ره‌نگه
دیکتاتۆری دیکه به‌ناوی دیموکراسییه‌وه به‌رهه‌مبهێنن، هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی
له ئێران‌دا روویدا. سه‌ره‌نجام نابێ هه‌ر به ته‌نیا نیازه‌کان
بخوێنینه‌وه، یان باوه‌ڕ به لێدوانه پڕوپاگه‌نده‌ییه‌کان بکه‌ین.ئه‌گه‌ر
ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ش، هه‌وه‌کو میسر و تونس و سوریا و مه‌غریب، له
پێناو بنیاتنانی ئاینده‌ی سیاسیی خۆیان دوور رۆیشتوون و به‌راستی ده‌یانه‌وێ
میتۆدێکی دیموکراسی بگرنه‌به‌ر و ده‌رفه‌ت بده‌نه هه‌موو هێزه
سیاسییه‌کان، به ئیسلامی و عه‌ره‌بگه‌راکانیشه‌وه،ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌یان لێبکه‌ین ده‌وڵه‌تێک بنیاتبنێن که خاوه‌ن ده‌ستوورێک بێ
مافه‌کان بپارێزێ، سوپایه‌کی هه‌بێ حوکمڕانیکردن به ئه‌رکی خۆی نه‌زانێ،به‌ڵکو
پاسه‌وانی له دامه‌زراوه دیموکراسییه‌کانی وه‌کو داده‌وری و په‌رله‌مان
بکاو ره‌فتاره‌کانی رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ کوده‌تایه‌کیان به‌سه‌ردا بکرێ.
ئه‌وه‌تا ئێمه له میسردا و، له یه‌که‌مین خوولدا،ده‌بینین چۆن هه‌مووان،
سه‌رباز و سیاسیی و شۆڕشگێڕه‌کان، له پڕاکتیزه‌کردنی بنه‌ماکانی
کێبڕکێی شه‌ریفانه‌دا هه‌ره‌سیانهێناو، وێڕای ئه‌وه‌ش که قه‌ده‌غه‌بوو
حزبه دینییه کێبڕکێکاره‌کان دین و مزگه‌وت وه‌کو ئامرازی هه‌ڵبژاردن
به‌کاربهێنن، که‌چی هه‌ر هه‌موو وایانکرد و ملیۆنها که‌سی ده‌نگده‌ریان
له رێگه‌ی هه‌زاران مزگه‌وت و ئامرازه‌کانی راگه‌یاندن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان کۆکرده‌وه و خه‌ڵکیان به لیبراڵه‌کان و قیبتییه‌کان چاوترسێن
کرد. سه‌ره‌نجام ئیسلامییه‌کان نزیکه‌ی 65% ی ده‌نگه‌کانیان وه‌ده‌ستیانهێنا!
که‌واته کوانێ دیموکراسی؟
_________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (الشرق الاوسط
6 دیسێمبه‌ر 2011 ژماره12061).
1- مه‌به‌ست
وتاری (ئایا ئیسلامییه‌کان دیموکراسین؟) که
له (الشرق الاوسط
5 دیسێمبه‌ر 2011 ژماره 12060)
بڵاوکرایه‌وه.
ماڵپه‌ڕی
محه‌مەدى مشیر
|