٢٨\١\٢٠١٧
ئیسلام و نەتەوەی
کورد.

ژیلوان شۆڕش محەمەد ساڵح
ئایین یەکێکە لەو کۆڵەکانەی نەتەوەی لەسەر
ڕاگیراوەلەپاڵ کۆڵەکەی مێژوو و جوگرافیاو زمان و کولتوور,نەبوونی
ھەریەک لەم کۆڵەکانە دەبێتە ھۆی لاوازبوونی نەتەوە,لە دواییدا دەبێتە
ھۆی لاوازی ھەستی نەتەوایەتی,لابردنی ھەریەک لەم کۆڵەکانەو دانانی
کۆڵەکەی تری ھاوشێوەی خۆی لە نەتەوەیەکی تر لە جیاتی,دیسانەوە دەبێتە
لاوازی ھەستی نەتەوایەتی.
کۆڵەکەی پتەوی ئاینی نەتەوەی کورد ئاینی زەردەشتیە,ئاینی ئێزیدی بەشێکە
لەو ئایینە,بە زۆر سەپاندنی ئاینی عەرەبی ئیسلامی لە جێگای ئاینی
زەردەشتی,بووە ھۆی لاوازی ھەستی نەتەوایەتی لای تاکی کوردی,ھەستی
نەتەوایەتی مانای ڕەگەز پەرستی و نەژاد پەرستی ناگرێتەوە وەکو نەژاد
پەرست و ڕەگەزپەرستی عەرەب و تورک و فارس.
مرۆڤ دەتوانێت لە یەک کاتدا ھەستی نەتەوایەتی ھەبێت و کۆمەنیست یان سەر
بە ئاینێک بێت,بەڵام ناکرێت ئیسلامی سیاسی بێت و لە ھەمان کاتدا بۆ
نەتەوەی کورد کار بکات,چونکە دوو کاری جیاواز و دژ بە یەکن,ڕەنگە
کەسێکی ئیسلامی لە ناخیدا ھەستی نەتەوەیی ھەبێت وەکو کورد,بەڵام بیەوێت
یان نەیەوێت لە کۆتاییدا دژ بە نەتەوەی خۆی کار دەکات,ئەمە مانای ئەوە
ناگەیەنێت کە مرۆڤ ئازاد نیە لەوەی چی ئایینێکی ھەبێت,بە پێچەوانەوە
مرۆڤ کاتێک ھەستی نەتەوەیی بەھێز دەبێت ئازاد بێت لەوەی چی ئایینێک یان
بیروباوەڕێک ھەڵبژێرێت,بەو مەرجەی ئەو ئایینە یان بیروباوەڕە پێچەوانەی
مافەکانی مرۆڤ نەبێت.
بە داخەوە ئایینی ئیسلام دژی ئازادی و یەکسانی مرۆڤەکانە,لەبەر ئەوە
ئیسلام ترسناکە بۆ سەر ژیانی خەڵکی ھەروەھا ترسناکە لەسەر ھەستی
نەتەوایەتی.
مێژووی گەلی کورد بۆ ھەموو نەتەوەیەکی سەر گۆی زەوی ڕوون و ئاشکرایەو
نامۆ نیە,گەلی کورد خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە لە بواری فەرھەنگ و
کولتوورو ئایینەوە کە پێشینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٤٠٠٠ھەزار ساڵ
لەمەو پێش,ئەگەر چاوێک بەسەر مێژووی کتێبی ئایینی نەتەوەی کورد واتە
کتێبی ئاڤێستا کە نوسینی زەردەشتی پێغەمبەری کورد و ئێرانیدا
بخشێنین,زیاتر بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە چ جیاوازییەکی لەگەڵ ئایینی
ئیسلامدا کە بەسەرماندا سەپاوە ھەیە.
لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ بکەم کە دەگەڕێتەوە بۆ دیانەتی
یەھوود کە لە کتێبی ئایینی بە ناوی (زەبوور)و ئێستاش
بەناوی(تەورات)ناوی لێ دەبەن و لە ھەموو بوارێکدا کەڵکی لێ وەردەگرن و
ئایینێکی پیرۆزە.
ئەم دیانەتە تا ڕادەیەک لەگەڵ دیانەتی (زەردەشت)دا یەک دەگرنەوەو
دەلالەت لەوە دەکات کە نەتەوەی کورد و نەتەوەی یەھوود لە بواری
مێژوویدا یەک دەگرنەوە.
ئێستا دەگەڕێمەوە بۆ زاڵبوون و سەپاندنی دیانەتی ئیسلام کە چەندین
سەدەیە لەمەو پێش بە سەرماندا سەپاوە,گەلی کورد بە ھیچ شێوەیەک ئامادە
نەبووە ئایینی ئیسلام قبوڵ بکات و لە جێگای ئایینی پیرۆزی (زەردەشت)دای
بنێت,ھەر بەو ھۆیەشەوە شاخەکانی کوردستانی ھەڵبژارد بۆ بەرەنگاری کردن
لە فەرھەنگ و ئایینە پیرۆزەکەی خۆی,لە کۆتاییدا زۆربەی مەزھەب و ئایین
و ئایین زاکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کەوتە ژێر ڕکێفی ئایینی
ئیسلامەوە,بە تایبەتی نەتەوەو گەلانی دراوسێی کوردستان
واتە,ئێران,عێراق,تورکیا,سوریا,لەو کاتەدا کورد توانای بەرگری کردنی
لاواز بووە,سەرەنجام ئایینی ئیسلام جێگای ئایینی پیرۆزی (زەردەشت)ی
گرتەوە و کێشەیەکی گەورەی ئایینی و مێژوویی بۆ نەتەوەی کورد
نایەوە,کورد دوایەمین نەتەوە بوو کە بە زەبری شمشێر دیانەتی ئیسلامی بە
سەردا سەپا.
ھەموومان باش ئەو ڕاستیە دەزانین کە ئایینی ئیسلام دوایەمین ئایینە کە
بە زمانی عەرەبی بۆ نەتەوەی عەرەب ھاتووە.
zhilwanshilana@gmail.com
|